ئایا توركیا یاریه قێزه‌ونه‌كه ده‌كات ؟
عیماد عەلی
نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان مامۆستاكه‌ی ئه‌ردۆگان، پاش رزگاركردنی عیراق له دیكتاتۆریه‌ت وتی؛ ئه‌گه‌ر رۆژئاوا ده‌ستبخاته نێوخۆی سوریاوه، مه‌به‌ستی توركیایه له‌و ره‌فتاره‌یدا . مه‌به‌ستی ئه‌ربه‌كان له‌و قسه‌یه، شكاندنی قه‌ڵغانی پێشه‌وه‌ی توركیایه كه له راستیدا رۆژێك له رۆژان قه‌ڵغان نه‌بووه بۆ توركیا، به‌ڵكو له‌و كاره‌ی رۆژئاوا تێكهه‌ڵچونی هاوكێشه‌كانه به له‌ناوچونی سه‌قامگیری سوریا و سه‌ره‌تای گۆرینی بارودۆخی توركیایه به شێوه‌یه‌كی گشتی و نه‌مانی وڵاتێكی تر پێش توركیا له ریزبه‌ندی گۆرانكاری چاوه‌روانكراو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رستدا . ئه‌م قسانه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌وه هات كه توركیا پێش هه‌مووان ده‌یزانی كه پێویستبونی توركیا بۆ رۆژئاوا به گشتی و ئه‌مریكا به تایبه‌تی له پاش دارمانی بلۆكی سۆڤێت به چه‌ندین پله كه‌میكردبوو، وایداه‌زانی كه به‌و رۆڵه به‌نازه‌ی رۆژئاوا نامێنێته‌وه و ئه‌كه‌ش به‌زه‌ره‌ی ده‌شكێته‌وه .
توركیا هه‌رگیز له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌وه‌ستاوه كه له ناله‌بارترین وه‌زعی سیاسی و ئابوری‌دا، خۆی وه‌ك یاریچیه‌كی قورس پیشان بدات و ئه‌م سیفه‌ته‌ی له زه‌مانی عوسمانیه‌كانه‌وه بۆی به جێماوه و ناتوانێت له‌دووره‌وه ته‌ماشای گۆرانكاریه‌كان بكات، به‌ڵكو به زه‌ره‌ری ده‌زانێت ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ به‌شداری گۆرانی هاوكێشه‌ان نه‌كات و هه‌وڵی ئوه نه‌دات كه‌له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بیشكێنێته‌وه . بۆیه، پاش ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی سوریای ئه‌مرۆ، توركیا وه‌ك پرسێكی نێوخۆیی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه، نه‌ك وه‌ك كێشه‌یه‌كی تایبه‌تی وڵاتێكی دراوسێ .
ئه‌مرۆش كه له پاش چه‌ندین هه‌ڵوێستی ناجۆری له‌گه‌ڵ ره‌وتی سیاسی و عه‌سكه‌ری ناوچه‌كه، توركیا كه‌وته گۆشه‌یه‌كه‌وه كه له دله‌راوكێ و دودلیدا بێت و له‌زۆر بریاری تایبه‌ت به ناوچه‌كه دوابكه‌وێت . ئه‌وه‌ی توركیا هه‌راسان كردووه‌و وا ده‌زانێت پیلانی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی دژ به‌و ده‌كرێت له ناوچه‌كه‌دا، نه‌ك خۆی به حه‌قخۆری خه‌ڵكی تر بزانێت و ئاسایی‌ترین مافی میله‌تان و نه‌ته‌وه‌كانی وڵاته‌كه‌ی پێشێل كردبێت .
پرسیاره‌كه له‌وێدایه ئایا توركیا پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی بۆ ناوچه‌كه هه‌یه، یان سه‌ره‌كیترین ئامانجی پاراستنی ولاته‌كه‌ی خۆیه و ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت شكۆمه‌ندی قۆناغی عوسمانی بۆخۆی بگێرێته‌وه له‌گه‌ڵ تموحی گێرانه‌وه‌ی هه‌ندێك ناوچه كه به موڵكی خۆی ده‌زانێت و وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌غه‌در لێی زه‌وت كرابێت، یان له ئاسایی‌ترین حاڵ‌دا ته‌نها مه‌به‌ستی تێكدانی پرۆژه‌ی ئه‌وانیتر بێت بَ گوێدانه ده‌رئه‌نجامه‌كانی . دیاره توركیا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك قه‌ناعه‌ت به بۆچونه‌كانی بكه‌ن، رووی له چه‌ندین كاری موخابه‌راتی له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردوه و ده‌كاتیش، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت روداوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری توركیا په‌یوه‌یندیه‌كی راسته‌خۆی له‌گه‌ڵ نێوخۆی‌دا هه‌یه، به‌اتیبه‌تی به‌ستنه‌وه‌ی پرسی كورد به تیرۆر و داعش، له‌م كاته‌دا كه ملكه‌چی روسیا و ئیران و ته‌نانه‌ت سوریاش بووه .
ئه‌و هه‌موو بێ شه‌رمیه‌ی له پێناو كرده‌وه و ئامانجی تایبه‌تی خۆیدا ده‌كات، ده‌یه‌وێـت به‌كاری قێزه‌ونه‌كانی خۆی كۆمه‌ڵ ئامانجێ: بپێكێت، له پێشه‌وه‌شیان له‌ناوبردنی گه‌لی كورد و رێگریكردنه له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان . به‌داخه‌وه‌ی له‌م هاوكێشه‌دا به‌شێك له كورد به خۆی ئه‌م نیازه‌ی به‌باشی نه‌خوێندۆته‌وه و به‌شێكیان یارمه‌تیدریشی بوون له نیمچه سه‌ركه‌وتنه‌كانیدا، ئه‌گه‌ر له نه‌زانینه‌وه بێت ئان له ده‌رئه‌نجامی ته‌سكبینی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی با\لای كوردستان بێت تاوه‌كو ئێستاش .
ئه‌وه‌ی ئێستا توركیا بیری له‌ده‌كاته‌وه، شوبهاندن و له‌قه‌ڵَه‌مدانی وه‌زعی ناوچه‌كه و بارودۆخی ئێستا به قۆناغی سه‌پاندنی ریكه‌وتنی سایكس بێكۆ، كه گۆرانكاریه نوێكان جێگه‌ی ئه‌وه بگرێته‌وه و كورد تێیدا قازنج بكات، بۆیه كاره‌قێزه‌ونه‌كانی ئه‌و و گه‌وره‌ترین ئامانجی نه‌هێشتنی به ئامانج گه‌یشتنی كورده پێش هه‌ر شتێكی تر و، ئه‌م مه‌به‌سته‌یان به ئاشاكرا باسی ده‌كه‌ن و نه‌یانشاردۆته‌وه .
ئه‌مرۆ و پاش ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا و هاتنه ناوه‌وه‌ی خاكی كوردستانی رۆژئاوا و نه‌بونی هیچ كاردانه‌وه‌یكی بۆ وه‌ستندانی له سنوری خۆیدا، وای لێ‌كردن كه ئه‌ردۆغان قسه‌ی له ئامانجی جه‌رابلوس زیاتر كرد و سه‌ره‌تای یاریه قێزه‌ونكه‌ی بۆ هه‌مووان ده‌رخست . هه‌موو ئامانجی توركیا ئه‌ردۆگانی ئه‌مرۆ له‌ناوبردنی جوڵانه‌وه‌ی كوردی رۆژئاوایه كه به پرسێكی نێوخۆی خۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و له‌و پێناوه‌دا هه‌موو سه‌رشۆریه‌ك ده‌كات .
به‌روار: 25/08/2016
478 جار خوێندراوه‌ته‌وه