ئهرشیف
پهیوهندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
ههمهڕهنگ
وتار
پرسەی هەندەران
سهرهکی
سوید چوارەم بەختەوەرترین ووڵاتی جیهانە بۆ ساڵی 2024
نیتچە دەڵێ
شەرەفی پیاو و ژن
وتارهكان
مشتێك نمونەی خەرمانێك
بەڵێن ناسح شەمێرانی
لای هەموان ڕونە ئەم بارودۆخەی كە لەشاری سلێمانی دەگوزەرێ ، لەدوای هەڵبژاردنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ، وە بردنەوەی ١٢ كورسی پارێزگای سلێمانی لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان وە ١١ كورسی لەلایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستان، خەڵكی شاری سلێمانی ماوەیەكی زۆر چاوەڕێ بون ئاخۆ كێ دەبێتە پارێزگاری شاری سلێمانی بۆ چوار ساڵی داهاتوو ، دوای گرفت و ململانێیەكی توند لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانێ كوردستان ، بزوتنەوەی گۆڕان ناچار بو بە پێشنیازی یەكێتی ڕازی بێت كە دوساڵ بە دوساڵ ئەو پۆستە بگرنە ئەستۆ وە دوو ساڵی یەكەم بۆ دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون بێت وە دوساڵی دوەم بۆ دكتۆر هەفاڵ ئەبو بەكربێت ، بەڵام ئەوە چەند ڕۆژێكە دیسان كێشەكان ڕو لەسەر هەڵدانەوەن كە ڕێك ناكەون پارێزگاری نوێ و خاوەنی ٢٤١ هەزار دەنگی پارێزگاكە دەست بەكار بیت .
و دوای چەندین كۆبونەوەی هەردوو پارتە سیاسی خاوەن ڕێكەوتنەكە تا ئێستاش نەگەشتونەتە ڕێكەوتن ،
دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی كە ئەم ڕوداوانەو ڕوداوەكانی پێشوتری پارێزگای سلێمانی بەسادەی چارەسەر ناكرێن ، وە هەمیشە خەڵكی ناوچەكە بەدەست جیاوازیە سیاسیەكانی هەردوو پارتەكەی سلێمانی که كۆك نین لەسەر بەڕێوەبردنی سلێمانی و دەورو بەری ،باجی زۆریان داوه، وە ئەمە دەمان گەیەنێت بەوەی ئێوە ناتوانن لەسەر پۆستی پارێزگار و بەڕێوەبەرایەتیەكانی كە بڕیاربدەن ، چۆن دەتوانن باسی دوو ئیدارەی هەرێمی كوردستان بكەن و چۆن دەتوانن سلێمانی بەڕیوە ببەن ، بۆیە بون بە دوو ئیدارەی كوردستانی باشور لەزیانی خەڵكی سلێمانی و دەورو بەری و لەزیانی پارتەكانی ئەم ناوچەشە كە دور نیە لەحاڵەتی بون بە دوو ئیدارەی پارتە ئیسلامیەكان ڕەئی توندو مەوقیفی توندیان نەبێت بۆ بەڕێوەبردنی ، پێویستە دەرفەتە زێڕینەكەی كورد كە ١٠٠ ساڵ جارێك دێتە ڕێی بەهەند وەرگرین و هەموان پێكەوە كار بۆ یەكپارچەی و سەربەخۆی هەرێمی كوردستان بكەین
ئەم ڕوداوانەی سلێمانی سەلمێنەری ئەو پەندە كوردیە دەكات دەلێت مشتێك نمونەی خەرمانێكە
بهروار: 22/08/2016
643 جار خوێندراوهتهوه
وتاری زیاتر ...
ههردوكیان له ئاست لهشكركێشی توركیا نوتقیان بهستراوه عیمادعهلی...
عیماد عەلی
بۆ يەكەم جار.. موقاومەتی ئێران و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێڵی هاوبەش!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
لووتکەی ناداد پەروەری ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
به بارمتەگرتنی ئابووريی ئێران!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
مامهڵهكردن لهگهڵ مالكی یان عهبادی بۆ كورد باشتره ؟...
عیماد عەلی
دوور له بهرژهوهندی تهسك با گۆران و یهكێتی یهكبگرنهوه...
عیماد عەلی
پاڵەوان و کەسایەتییەکان لە چیرۆکی منداڵان...
ڕەزا شوان
ئەو ديوارەی بەمزووانە دێتە رووخان!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
چۆن خۆت له خهیأڵپڵاوی بیرێك رزگار دهكهیت؟...
عیماد عەلی
نەخۆشی دەسەڵات...
ڕەزا شوان
دوو تابلۆی قەشەنگ..؟! ...
ئازاد حەمدی
سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان.. ...
ڕەزا شوان
ئهو كتێبهم لۆ چاپ نهكرا...
یوسف مەنتک
ڕۆڵی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
شهكاوه بێت ئاڵای سهركهوتن به سهر نازیزم و فاشیزمدا ...
ئەحمەد ڕەجەب
کەشتی نوح .....
ئازاد حەمدی
1
2
3
4
5
...
ژمارهی بابهت
ڤیدیۆ
مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە
لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات
کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ
دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای
یادی شەهیدانی پاریس لە مالمۆ
ئهرشیف
پهیوهندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
ههمهڕهنگ
وتار
سهرهکی
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سهرهێڵ:
881
کۆی سهردان:
29230808