بۆچی كاك مه‌سعود و كاك نه‌وشیروان و هیرۆ خان واده‌كه‌ن ؟
عیماد عەلی
ئێسقان هات و پێستی دری، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت، به‌ته‌واوی لای خه‌ڵك بواری نه‌هێشتۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك سه‌ركرده به خه‌مخۆر و دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمان و پرسه‌كه بزانرێت . تۆ وه‌ره هه‌موو هاوكێشه‌كان به شێوه‌یه‌ك شكاونه‌ته‌وه كه رووداوه‌كان ئه‌وه‌نده به‌خێرا ده‌رۆن بواری ئه‌وه نه‌ماوه‌ته‌وه كه كۆنه‌قین له لایه‌كه‌وه رێگر بێت و له‌لایه‌كه‌ی تره‌وه ئه‌ته‌كێتی كاری سیاسی به‌كاربێت و، وه‌زعه‌كه ئه‌وه‌نده هه‌ستیاره و له لێواری قۆناغهكهدایه كه ته‌نها سه‌عاتێكیش رۆڵی خۆی هه‌یه له ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد و ئامانچهكانی به چ لایه‌كدا بكه‌وێته‌وه له‌و دووریانه‌دا كامه‌ی به‌ربكه‌وێت .
وه‌ره بۆ راو بۆچون و هه‌ڵوێستێك بۆ كارێكی بچوكی سیاسی، چه‌ندین مانگه (ئه‌گه‌ر ساڵ نه‌بێت ) خۆت خه‌ریك بكه‌یت و ئێستاش به‌له‌به‌رچاونه‌گرتنی كاته‌كه، بۆ ته‌نانه‌ت دانیشتنێكی باڵای یهكلاكههوه بۆ وشه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده كات بكوژیت و، به‌خۆت نه‌زانیت تاوه‌كو ده‌ستت له بنی هه‌مبانه‌كه‌وه ده‌ره‌چێت .
ئه‌وا پارتی و بارزانی به ته‌واوی هه‌ستیان به هه‌ڵه‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێشویان كردووه و باش ده‌زانن كه به كاردانه‌وه و ملهوری هیچ بریارێكیان بۆ ناچێته سه‌ر، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی پرسه‌كه به گشتی بێت و ته‌نانه‌ت به قازانجی بنه‌ماڵه و حزب و شه‌خسی خۆیشیان ناكه‌وێته‌وه و، كێشه‌كه‌مان به ده‌ردی هه‌ره‌س ده‌به‌ن و ئاشبهتاڵیكی ترمان به‌سه‌ردا دێنن . ئه‌گینا ئه‌مرۆ به كرهیی باش بۆیان ده‌ركه‌وت و ده‌زانن نه رۆژئاوا‌و و نه‌ش توركیا له وه‌زعه نالهبارهكهیان دادیان نادات و ئه‌وا به بریارێكی جهعفهریهك گرنگترین و هه‌ستیارترین هه‌ڵوێستیان بۆروون بووه‌وه‌و ، بۆیان ده‌ركه‌وت هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكاش به‌نده به ناوه‌ندی عیراقه‌وه زیاتر له‌وه‌ی كه پارتی و بارزانی دڵیان پێ خۆش كردبوو .
له‌ملاشه‌وه به‌ره‌ی گۆران یه‌كێتی؛ به تایبه‌تی گۆڕان كه ناكۆكیه‌كه له‌سه‌ر په‌كخستنی په‌رله‌مان و ده‌ركردنی وه‌زیره‌كانی ئه‌وه، ئه‌وه‌ش پاش هه‌ڵویستی راست ودروستیان له‌مه‌ر سیستمی سیاسی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و وه‌زع بارودۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵك، وا ئێستا ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كیتیدا وای لێكردووه كه له هه‌ڵوێستێكی به‌هێزه‌وه مامه‌ڵه بكات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه و نایخوێنێته‌وه ئه‌ویش كات و قۆناغه‌كه‌یه، كه تێكدانی بارودۆخه‌كه له سهرههمووان ده‌كه‌وێت، ئه‌گینا واقعی كوردستانی باشوور به دوو سێ هه‌رێمی لێك جیا كۆتایی پێ دێت و له‌وه‌شدا ناوه‌ند به‌هێز ده‌بێت و مه‌رج نیه ده‌ستور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌گه‌ر وه‌زعێك نه‌یه‌ته ئاراوه به‌ده‌ردی كوردی رۆژهه‌ڵات نه‌چین و ته‌نانه‌ت فیدراڵیزمهكهش كاڵ بێته‌وه تاوه‌كو حه‌دی ئه‌گه‌ری له‌ناوچونیش .
بۆیه، گه‌ر پارتی و بارزانی له كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر نه‌زانانه‌وه بریارێكی نابه‌جێیان دابێت و به پاڵنه‌رێكی شه‌خسی و حزبی هه‌نگاوێكی عه‌شایه‌ری و كورتبینیان نابێت، ئه‌وا ده‌بێت لایه‌نه‌كانی تر ده‌ردانه‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه له‌به‌ر چاو بگرن و له پێناو نه‌هێشتنی دارمانێكی تر و، مانه‌وه له‌سه‌ر پێ ی خۆمان قوربانیه‌ك بده‌ن و له‌م كاته‌دا حساباتی وردی باری په‌یوه‌ندی و ئه‌ته‌كێتی سیاسی نه‌كه‌ن و گه‌وره‌یی بنوێنن و، مێژووش تۆماری ده‌كات بۆیان و، هه‌مووان ده‌زانین كه هه‌ڵه‌ی گه‌وره و بچوكی هه‌موو لایه‌نه‌كان به زه‌قی له‌به‌رچاو ده‌مێننه‌وه. ئه‌گینا ئه‌مرۆ وه‌كو كوردی كوردستانی باشوور له دوریانێكی سه‌ختداین و پێویستمان به كه‌سێكی سه‌ركرده‌ی عهقڵفراوان و شیكه‌ره‌وه‌ی باشه بۆ قۆناغه‌كه، كه به پێی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌مرۆ بچێته پێشه‌وه نه‌ك به ناسینی لایه‌نه‌كه‌ی تر و له‌به‌رچاوگرتنی پێداویستیه‌كانی ئه‌ته‌كێتی سیاسی . ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بێت كه لایه‌نێك له بریارداندا هیچ شتێكی نه‌خوێندبێته‌وه، ته‌نها خۆی و ینهماڵهكهی و حزبه‌كه‌ی له‌به‌رچاو بوبێت، نابێت وه‌ك لایهنیكَ پێشكه‌وتوخوازی كونجاو بۆ كورد و قۆناغه‌كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، كورد وته‌نی به گوێره‌ی عه‌قڵی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه تاوه‌كو خۆت و خه‌ڵكی تریش له‌گه‌ڵیدا نه‌سوتێت .
بهروار: 30/07/2016
554 جار خوێندراوه‌ته‌وه