دوو رویی په‌رله‌مانتارانی كورد له‌نێوان كوردستان و به‌غدا دا
عیماد عەلی
وه‌ك موزایه‌ده‌یه‌ك، ئه‌ندامانی كورد له په‌رله‌مانی عیراق له راگه‌یاندنه‌كانی نێوخۆی كوردستانه‌وه ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه، كه گوایه یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌چاونه‌گرتووه و ئه‌وان له‌گه‌ڵیدا نین و ده‌نگی پێ ناده‌ن، كه‌چی له‌ولاوه به شێوه‌یه‌ك كه وابزانن كه‌س نازانێت چی ده‌كه‌ن، هه‌ر هه‌موویان بێ یه‌ك و دوو ده‌نگیان پێداوه‌و، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیان وتویه‌تی ئه‌گه‌ر بیست جاری تر بخرێته ده‌نگدانه‌وه هه‌ر هه‌موومان ده‌نگی پێده‌ده‌ین .
له‌و ئیمتیازاتانه‌ی به ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عیراق به‌خشراوه و له یاساكه‌دا هاتووه ، خانه‌نیشی به هه‌مان بری سه‌رۆك وه‌زیران و جێگرانی و وه‌زیره‌كان بۆ سه‌رۆك و جیگران و ئه‌ندامانی به‌رله‌مانی عیراق ده‌برێته‌وه و، به خۆیان و خاو و خێزانیانه‌وه پاسپۆرتی دیپلوماسی هه‌میشیه‌ییان پێده‌درێت و، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانیان له‌سه‌ر په‌رله‌مان ده‌بێت له ناوه‌وه‌ی عیراق بێت یان ده‌ره‌وه و مینحه‌یه‌كی گه‌وره‌یان پێده‌به‌خشرێت و وه‌رناگیرێته‌وه .
تا ئێستا كه‌س رێگه‌ی لێنه‌گرتوون كه ده‌نگ بده‌ن به‌و یاسایه یان نا و، بۆچی ده‌نگ به‌و شێوه‌یه ده‌ده‌ن و، كه‌سیش پێی نه‌وتون بۆ خۆتان كاری تایبه‌تی نه‌كه‌ن و ئێوه مه‌شغوڵی چین و بۆچی جێی ده‌ستان دیار نیه، به‌ڵام نابێت ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه به گێل له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن و باسی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن و خۆیان به خه‌مخۆری خه‌ڵك له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن و له‌ولاوه كاری تر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بۆ كارێكی ئاسایی و ئاشكرای وا به‌و شێوه‌یه هه‌ڵوێست بنوێنن و ره‌فتاریان پێچه‌وانه‌ی گوفتاریان بێت ( قسه له‌وێیه كه كه‌س زۆری له‌سه‌ریان نیه بۆچی چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌ن) ئه‌ی بۆ كاره تایبه‌تیه‌كان چی ده‌كه‌ن .
با جێ ده‌ست و كاره‌كانیان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی پرسی كورد بخه‌نه به‌رده‌ست خه‌ڵك و رۆشنبیران نه‌ك هه‌وڵی چه‌واشه‌كاری بده‌ن له سه‌ر یاسایه‌ك كه تایبه‌تمه‌نده به خۆیان و له‌ولاوه جموجوڵ و ره‌فتار و نیاز و هه‌ڵوێستیان پێچه‌وانه ده‌ربكه‌وێت .
با ئه‌وه‌شیان له‌به‌رچاو بێت كه كه‌س لاری له خۆشگوزه‌رانی ئه‌وان نیه، به‌ڵام له خۆیان بپرسن بۆ شتی پێچه‌وانه‌ی ره‌فتاری خۆیان و ناراست بڵاوده‌كه‌نه‌وه و له سه‌روی ئه‌و كاره‌ش ده‌یانه‌وێت ره‌فتاره نابه‌جێكه‌یان به خه‌ڵكی بفرۆشنه‌وه و بڵێن یاسایه‌كه هیچ دادپه‌روه‌ریه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه و ئێمه له‌گه‌ڵیدا نین، كه‌چی به‌هه‌موویان ده‌نگی پێ بده‌ن . ده‌كرا هچ قسه‌یه‌كتان نه‌كردایه و ده‌نگیشتان پێ بدایه و كه‌سیش قسه‌ی نه‌كرد، خه‌ڵك و رۆشنبیرانی كوردستان مه‌شغوڵی بێدادی و باری ناله‌باری ئابووری و بێده‌رامه‌تی خۆیانن و، ئێوه‌ش به سه‌لامه‌تی لێی ده‌رده‌چون وه‌ك ئه‌وه‌ی نه با تان دیبێت و نه‌بارانیش .
به‌روار: 29/07/2016
494 جار خوێندراوه‌ته‌وه