پارتى له كوێی بارى ئێستاى كوردوستاندایه؟.
بەهرۆز جەعفەر
ئه‌وه‌ى كه ئێستا سوكایه‌تى به " كوردبون و كوردایه‌تى " ئه‌كرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك داواى سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌كه‌ى و ده‌وڵه‌تی كوردوستان بكات، ئه‌بێته جێی مه‌هزه‌له‌ى ئه‌وانى تر و ته‌خوین ئه‌كرێت، خه‌تاى كێیه؟. هه‌ر ده‌سته‌ڵاتێكى تر له‌جێگه‌ى پارتى بوایه، ئێستا چینێك و نه‌وه‌یه‌كى تر‌ى بۆخۆى و بۆ میلله‌ته‌كه‌ى به‌رجه‌سته كردبو، قوتابخانه‌یه‌كى فیكرى و روئیایه‌كى ڕۆشن و بێ خه‌وشى به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى ئاشنا كردبو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مانگانه به ملیاره‌ها دینار بۆ ئامرازه‌كانى میدیاى پارتى سه‌رف ئه‌كرێت، به ده‌یان كۆڕ و سیمنار و، ڕۆژنامه‌ى ڕۆژانه‌و، ئه‌كاونتى شه‌وانه‌ى هه‌یه، هێشتا پارتى ناتوانێ تا ئاستى نیوه قه‌ناعه‌ت به‌كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك بكات!. مانگانه به ملیاره‌ها دینار و به‌گرتنه به‌رى ده‌یان ڕێگه‌و سیناریۆ نه‌توانیت قه‌ناعه‌ت به هه‌رێمێكى بچكولانه‌ى (4) ملیۆنى بكه‌یت، تا لێوارى قه‌رزى ده‌ره‌كى ئه‌م نه‌وه‌یه‌و نه‌وه‌كانى تریش ببه‌ى، خه‌ڵك ته‌وسه‌ى به ده‌سته‌ڵاتى سیاسى و سه‌ربه‌خۆیی بێت..جێگه‌ى هه‌ڵوه‌سته كردنه بۆ پارتىه‌كان خۆیان و، ئه‌وساش بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى سه‌روده‌رێكیان له‌گه‌ڵ كۆمینوكه‌یشن و ئابوریی سیاسی و چه‌رخى هاوچه‌رخ دا هه‌یه:
یه‌كه‌م: كورتهێنان له‌سیاسه‌تى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت دا، به‌پێی پلانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان ئه‌بو له‌كۆتایی (2015) دا هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بگاته (1) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت/ له ڕۆژێكدا، كه‌چى ئه‌وه سێ به‌شى (2016) ش ڕۆیشت، هه‌نارده‌ى مانگى ئایارى 2016 بریتى بووه له (513) هه‌زار به‌رمیل. له‌كاتێكدا په‌رله‌مان كارا نییه و كه‌سانى نه‌شاره‌زاو هه‌رزه‌كار له‌په‌رله‌ماندان، ئۆكه‌ى. به‌ڵام كێ به‌رپرسیارى یه‌كه‌مه له‌وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیبه‌كان و، سیاسه‌تى نه‌وت و غاز ؟. بێگومان پارتى.
دووه‌م: پارتى به‌رپرسیاره، له به‌رجه‌سته‌كردنى ئابورییه‌كى ڕه‌یعی ( ئابوریی ڕه‌یعی: یانى ئه‌و جۆره ئابورییه‌ى كه ته‌نها پشت به یه‌ك سه‌رچاوه ئه‌به‌ستێت بۆ داهاتى گشتى)، هه‌ركاتێكیش ئه‌م جۆره ئابورییه هه‌بو، كه‌واته (خه‌رجى گشتى) بۆ به‌دیهێنانى (پێداویستى گشتى) له‌مه‌ترسیدایه، كاتێك له ئابورییدا به‌دیهێنانى پێداویستیه گشتیه‌كان كه‌وته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، ئه‌وا كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ڕه‌هه‌ندى خراپى كۆمه‌ڵایه‌تى دیار ئه‌دات، وه‌كو: هه‌ژاریی، برسێتى، بێدادى، توندوتیژیی، نه‌مانى ئینتیما... تادوایی، ئینجا ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى و ده‌ست تێكه‌ڵكردنى ناوه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه زیاتر ئه‌بێت. ئه‌وسا له‌ژووره تاریكه‌كان گروپى ئیسلامگه‌را، یان گروپى ته‌كنه‌لۆژیی وه یاخود گروپى بانكى ڕێوى ئاساى بۆ پێك ئه‌هێنن، تا كۆمه‌ڵگه‌كه داغان بكرێت....كێ له‌مه به‌رپرسه؟. بێگومان پارتى.
سێهه‌م: كۆمه‌ڵێك ده‌موچاوى ڕۆژنامه‌وان! و نوسیار! و ڕۆشنبیر!، به‌ناوى پاراستنى نیزام و، به‌رگریی كردن له سه‌رۆك و چى و چییه‌وه، كه‌وتونه‌ته وێزه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌ى سوله‌یمانى و ده‌وروبه‌رى، یه‌كێكیان به بێ شه‌ره‌ف و بێ ئه‌خلاق، ئه‌ویتریان به ئاژاوه‌گێڕ و نابوت و....تادوایی، ئه‌كرێت بوترێت ناوچه‌كه به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك سیاسیی و ڕ‌ۆشنبیرى موزه‌یه‌ف و میدیاكارى بێ عیلم و فه‌ن ه‌وه گیرۆده‌یه، وه‌لێ په‌لاماردانى هه‌موو خه‌ڵك له‌كاتێكى وادا، یان ئه‌بێت به‌رنامه‌یه‌كى دیراسه‌كراوى پارتى بێت، یاخود له ئه‌نجامى نه‌زانینه‌وه‌یه. هه‌ر ئه‌مانه‌ش چینێكن ڕێگرى له‌هه‌ركه‌سێك ئه‌كه‌ن پرۆژه‌یه‌كى بۆ به‌ره‌وپێشچوون و قوتاربونى خودى پارتى و سیسته‌مه‌كه‌ش پێ بێت! ده‌ره‌نجامى ئه‌و شتانه‌ش مانه‌وه‌ى ئه‌م (ئاوه مه‌نگه) یه بێ جووڵه‌و، بێ له‌به‌ر ڕۆیشتن و ده‌ربازبوون، ڕووه‌و ووشكیه. كێ له‌مه‌ش به‌رپرس ئه‌بێت؟. پارتى خۆى.
چواره‌م: په‌كه‌كه پێش ئه‌وه‌ى گروپێكى چه‌كدار بێت، هێزێكى ئایدۆلۆژى و قوتابخانه‌یه‌كى فیكرییه، ئیتر ئه‌م قوتابخانه‌یه نازییه یان فاشییه، دیموكراتییه یان ئۆتۆكراتى، نه‌ته‌وه‌ییه یان كانتۆنخوازه، چه‌پى ڕادیكاڵه یان لیبراڵى دیموكرات..بۆ هه‌ر توێژه‌رێك گرنگ ئه‌وه‌یه بارگاوییه به فیكرێك و، نه‌هجێكى كاركردن و، له‌ئه‌رزى واقیعدا هه‌یه‌و، ته‌شه‌نه‌ش ئه‌كات، ئه‌گه‌ر پارتى لایوایه په‌كه‌كه پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تى لاوازه، هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆخۆیان له پشتگیریی جێبه‌جێكردنى پیلانه‌كانیاندا لاوازن.. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، پارتى بۆشایی سیاسیی و فیكریی هه‌یه‌و، لایه‌نێكیشه له دروستكه‌رانى بۆشایی سیاسی، له ئه‌نجامدا په‌كه‌كه ئه‌بێته پێداویستى، له‌شه‌نگال بۆشایی سه‌ربازیی هه‌بو، ته‌نها (7) گه‌ریلاى په‌كه‌كه فریاكه‌وتن و، دواتر بوون به‌سه‌ده‌ها گه‌ریلا.. ئایا پارتى مه‌ددێكى فیكرى سیاسیی نیشتمانى، یاخود تیمێكى به‌شه‌ریی واى هه‌یه ململانێی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه پێ بكات، یاخود هه‌ر به‌مشێوه‌یه‌یه كه‌هێناویه‌تى ؟؟. كێ له‌به‌رجه‌سته نه‌كردنى ئه‌مه به‌رپرسه، بێگومان پارتى خۆى.
پێنجه‌م: پارتى بانگه‌شه‌ى ڕیفراندۆم ئه‌كات!. گه‌وره‌ترین قه‌یرانى هه‌رێمى كوردوستان له‌وه‌نده ساڵى ڕابردوودا، بریتى بووه له " نه‌بونى ده‌ستوور" ێك تا هه‌موو لایه‌نه‌كان له سایه‌یدا مامه‌ڵه‌بكه‌ن و، ده‌سته‌به‌رى ماف و ئه‌ركه گشتیه‌كانى تیا كرابێت، ته‌نانه‌ت جێى پێكه‌نینه، كه (یاسا) له‌په‌رله‌مان ده‌رئه‌چێت پشت ئه‌به‌ستێت به یاسایه‌كى تر‌ى پێش خۆى، له ئه‌لحاى عاله‌ما نییه‌و نه‌بووه یاسا پشت به‌یاسایه‌ك ببه‌ستێت بۆ ده‌رچوونى خۆى. یاسا پشت به‌ده‌ستور ئه‌به‌ستێت، ده‌ستور دایكى یاساكانه، وه له ده‌ستورو پرۆژه یاساى ده‌ستوردا ئاماژه بۆ سنورى كوردستان و مافى سه‌ربه‌خۆیی و حوكمه گشتیه‌كان كراوه‌و ئه‌كرێت، تازه به‌تازه پارتى دێت ڕیفراندۆم ئه‌كات له بادینان به‌ماڵى شه‌هید هوجام ئه‌ڵێ سه‌ربه‌خۆییتان ئه‌وێ یان نا؟؟!. به كه‌سوكارى شه‌هید دكتۆر ڕزگار و لیوا شێركۆ ئه‌ڵێ، سه‌ربه‌خۆییت ئه‌وێ یان نا؟؟.. ده‌ى كه‌واته پارتى قه‌یرانى ده‌ستورى و یاسایی شى بۆخۆى و كۆمه‌ڵگه‌ش دروست كردووه..ڕیفراندۆمى چى كه به تاك و به دایكى شه‌هید بڵێى پاره نییه، شاعیرێكى سه‌ددام یش له‌ژێر سایه‌تانا ئامر لیوا بێت!.
شه‌شه‌م: له چه‌ندین نوسینێكدا به دوور‌و درێژى مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانى په‌نا بردن بۆبانكى دوه‌لى و سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى مان خستۆته ڕوو. ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردوستان (17) ملیار قه‌رزاره‌و، دانا غازى ئیماراتى و هیلال پیترۆلیوم داواى (11) ملیار قه‌ره‌بو ئه‌كه‌ن و، (5) ملیارى كۆمیشن ى نه‌وته‌كه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه دیار نه‌ماو...تاد. به‌كورتى قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێم و ووڵاته‌ى ئه‌كه‌وێته بۆسه و داوى بانكى دوه‌لى و سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه..ئێستا كوردوستان باى بیسمیلاى لێكردووه.. كێ به‌رپرسیاره لێی ؟. بێگومان پارتى.
به ڕۆشنى، پارتى خۆى به‌شێكه له درێژه پێده‌رى ئه‌و هه‌وڵه ده‌روونى و سیاسییه‌ى كه ئیش له‌سه‌ر بێ ئیراده‌كردنى تاكى كورد ئه‌كات تا ئاماده نه‌بێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی..تیپەربونی هونەرمەندیکی ناسراو لە فرۆکەخانەی نیودەولەتی هەولیر کە فەرمانی گرتنی هەبووە، بە هاوکاری کی بووە؟ بۆچی (٦٠) ملیۆن دۆلاری حکومەتی لابووە؟ ئەگەر ئەو دوو پاسپۆرتی هەبووە و ناوەکەی جیاواز نوسراوە، ئیجۆ هەموو دزەکانی تریش وان!!.. بۆیە ئه‌گه‌ر ئیداره‌دانى قه‌یران به‌قه‌یران تا هه‌نووكه وا چۆته ڕێوه، چونكه له‌به‌ر كێشه‌و ترسى ڕاسته‌قینه‌ى داعش بوو، وه ئه‌گه‌ر نوخبه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى پارتى و هه‌موو لایه‌نه‌كان، ئه‌مه‌یان ڕام كردووه له ناوخۆى كوردوستان، به‌ڵام بۆ قۆناغى دواى داعش كوردوستان ئه‌كه‌وێته به‌رده‌م (ئه‌گه‌ر) ى هه‌ڵدێر..
تێ بى نى: من لێره باسى پارتیم كردووه، له شوێنه‌كانى تر و له بابه‌ته‌كانى پێشووتردا هێزه‌كانى ترم ڕه‌خنه كردووه. بۆیه هیچ پارتییه‌ك نه‌ڵێت ئه‌ى ئه‌وانى تر!.
*به‌هرۆز جه‌عفه‌ر*
به‌روار: 28/07/2016
747 جار خوێندراوه‌ته‌وه