ده‌بێت هه‌ڵوێستی كورد له‌به‌رفه‌رمی ناساندنی حه‌شدی شه‌عبی چۆن بێت ؟
عیماد عەلی
دوێنێ عه‌بادی بریاری به فه‌رمیكردنی حه‌شدی شه‌عبی هاوشانی سوپای عیراقی و به‌هه‌مان شێوه‌ی دژه تیرۆر راگه‌یاند و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌یبه‌ستێته‌وه و، داوای كردووه بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و فه‌رمانه كاری پێویست بكرێت، كه فه‌رمانده‌یه‌ك و جێگرێك و بیست لیوای ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو پشتگیری و پێداویستیه‌كانی .
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن عیراق له شه‌رێكی سه‌ختی دژ به داعشدایه و هه‌ڵوێستی حه‌شدی شه‌عبیش ته‌نانه‌ت له‌م كاته نائاساییه‌دا به‌رامبه‌ر كورد و پێشمه‌رگه ئه‌گه‌ر به هه‌مان شێوه نه‌بێت، هیچ له روانین و هه‌ڵوێسته‌كانی سوپای پاسدارانی زه‌مانی خۆی و ئێستاش له وه‌ستان دژ به هێزه كوردستانیه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات كه‌متر نیه، ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌بێت .
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه بكه‌ین ( هۆكاره‌كه خودی كورده یان ناوه‌ندی عیراق ئه‌وه قسه‌یه‌كی تره)، كه به پێی ده‌ستور هێزێكی فه‌رمیه، كه‌چی ده‌زانین بێگوێدانی ناوه‌ند به هیچ شتێك و به بێخه‌می هه‌موو لایه‌ك، كه له وه‌زعی ئابووری ناله‌باری پێشمه‌رگه بروانین، له كاتێكدا وه‌ك شێر به‌رامبه‌ر داعش وه‌ستاوه، به‌م شێوه‌یه بێت ، ئه‌وسا ده‌توانین نیاز و مه‌رام و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ناوه‌ند بخوێنینه‌وه .
ئا له‌م كاته‌دا به‌و وه‌زعه لاوازه‌وه، دوور له هه‌موو به‌نده‌كانی ده‌ستور، پاسدارانی شه‌عبیی عیراقی به دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كه‌وه دابمه‌زرێنیت و به هێزیی بكه‌یت، پاش نه‌مانی داعش و ئاساییبونه‌وه‌ی وه‌زعی عیراق، چی رووده‌دات .
تۆیه‌ك له كوردستاندا له بارودۆخێكی ناكۆكی ئاوادا، كه له ئامانجه ستراتیجیه‌كان نه‌روانیت و مێژووی قورباندان و تێكۆشانی میله‌ته‌كه‌ت به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی بكه‌یت و هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی باڵا له‌به‌رچاو نه‌گریت و خه‌تی سوورت له زه‌ره‌ر گه‌یاندن به پرسه‌كه نه‌بێت، چۆن بیر له بابه‌تێكی هه‌ستیاری وه‌ك بنیاتنانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌یته‌وه، كه له دوا رۆژدا ده‌بێته مۆته‌كه‌ی له‌ناوبردنی ئه‌زمونی كورد و به هه‌مان شێوه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات وه‌ك هێزی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌رته‌وه ده‌بێت و ده‌توانێت له‌ناوتبات و نا‌توانیت نقه‌ت لێوه بێت .
ناوه‌ندی عیراق به خشكه‌یی ئه‌م وه‌زعه ناكۆكه‌ی كوردستان به‌هه‌ل ده‌زانێت و بۆ خۆی قۆستۆته‌وه و یاری خۆی له‌نێوان هه‌ردوو به‌ره‌كه‌دا ده‌كات و تۆش له ده‌رئه‌نجامی ململانێی حزبی ملكه‌چی هه‌موو بریارێكی ده‌بیت و دواجار ده‌ڵێیت ناوه‌ند مافه‌كانمان ده‌خوات !.
ئێستا له وه‌زعێكدایت نه زه‌مینه سازی بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تت كردووه و تا كات بروات له زه‌ره‌ری تۆ ده‌شكێته‌وه و، سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی ده‌وروبه‌ر به ناوه‌ندی عیراقیشه‌وه له دژی تۆ به‌رێوه‌ده‌چێت و وه‌زعی ئابووری خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌م شێوه به‌رێوه ده‌چێت و، تۆش بۆ نیمچه هه‌نگاوێكی له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه، هه‌زار و یه‌ك فرتوفێڵ ده‌كه‌یت و ئه‌ته‌كێت ده‌كه‌یت و لوتبه‌رزی به‌كاردێنیت، ئه‌مه چیی پێده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كات كوشتن و گوێ نه‌دان به میله‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی و داورۆژه‌كه‌ی نه‌بێت .
تا ئه‌م كاته‌ش هیچ لایه‌نێكی كوردی هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ر به‌فه‌رمیكردنی حه‌شدی شه‌عبی ده‌رنه‌بریوه، له‌كاتێكدا به‌چه‌ندین وه‌زیر له‌م حكومه‌ته به‌شدارین و، به فه‌رمانی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م بریاره هه‌ستیاره ده‌ركراوه .
به‌روار: 28/07/2016
566 جار خوێندراوه‌ته‌وه