وتاره‌كان
موچەی مامۆستا لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان ٢٠١٦
 بەڵێن ناسح شەمێرانی

نوسین و ئامادەكردنی: بەڵێن ناس

مامۆستا وەك یەكێك لە گرنگترین توێژەكانی كۆمەڵگا ، پێویستی بە موچەیەكی باش هەیە بۆ ئەوەی بەباشی بە ئەركە گرنگەكەی هەستێت ، كە فێركردنی تاكەكانی كۆمەڵگایە بە زانست و پەروەردەكردنی ئەدەبی و ئەخلاقی  ، كە ڕاستەوخۆ كاریگەری هەیە لەسەر پێش كەوتنی وڵات و بەرەوپێش چونی كۆمەڵگا لە بوارە جیاوازەكان دا
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان دا یاسایەك هەیە بۆ مامۆستا كە دەبێت ئەو موچەیەی كە پێی دەدرێت بە ئەندازەیەك بێت تەواوی پێداویستی و لایەنەكانی مامۆستا پڕبكاتەوە ، بۆ ئەوەی ناچار نەبێت پیشەیەكی كە ئەنجام بدات بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی ، بۆ ئەوەی مامۆستا بە هەموو شێوازێك كات و توانای هەبێت بە بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی خۆی بۆ ئەوەی زۆرترین زانست و زانیاری بە خوێندكارەكانی ببەخشێت ، بەم شێوازە ئاستی تاكەكانی كۆمەڵگا بەرزدەبێتەوە  و كاریگەری دەبێت لەسەر ئاستی خوێندكار و نەوەكانی كۆمەڵگا لە داهاتوو دا،وە لە هەرێمی كوردستان دا بەهۆی نەبونی یاسایەك بۆ فەرمان بەران بەگشتی و مامۆستایان بەتایبەتی ، مامۆستا بۆ دابین كردنی داهاتی پێویست بۆ ژیانی ناچارە چەند كارێكی كە لەپاڵ پیشەی مامۆستایەكەی دا ئەنجام بدات ، بەجۆرێك مامۆستا زانستێكی ئەوتۆی پێ نیە لە پرۆسەی فێركردن دا ، ئەمەش ڕۆژ دوای ڕۆژ وە نەوە دوای نەوە بە زانستێكی كەم خوێندن تەواو دەكەن.
وە بە پێی نوێ ترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی هاوكاری ئابوری و گەشەپیدانOECD.
موچەی مامۆستایانی وڵاتانی جیهانی دیاری كردوە تێیدا وڵاتانی جیهان و ئەو وڵاتانەی جۆرێك لە سەقامگیری و ئاسایشی تێدایە  دیاری كرد بەم شێوەیە
ئەو وڵاتانەی بەرزترین ڕێژە وەكو موچە دەدەن بە مامۆستا: 
لۆكسەمبورگ - موچەی مامۆستایەكی تازە تەعین بوو ٧٣ هەزار دۆلارە بۆ ساڵێك واتە زیاتر لە ٦ ملیۆن دیناری عێراقی بۆمانگێک ، وە موچەی مامۆستایەك ١٠ ساڵ ئەزمونی هەبێت ٩١ هەزار دۆلارە لە ساڵێك دا ، وە موچەی مامۆستایەك یەك ساڵ پێش خانەنشین بونی لە لۆكسەمبورگ بریتیە لە ١٣١ هەزار دۆلار لە ساڵێك دا
ئیرلەندا - موچەی مامۆستایەك تازە تەعین بوو  ٣٠ هەزار دۆلارە لە ساڵێكدا كە دەكاتە نزیكەی ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی بۆمانگێک ، وە دوای ١٠ سال ئەزمون موچەكەی بەرزدەبێتەوە بۆ ٥٠ هەزار دۆلاری ساڵانە وە موچەی مامۆستا ، یەك ساڵ پێش خانەنشین بونی ٦٠ هەزار دۆلارە
كۆریای باشور - موچەی مامۆستایەك كە تازە دامەزرابێ ٢٢ هەزار دۆلارە كە دەكاتە نزیكەی ٢ ملیۆن دیناری عێراقی بۆمانگێک ، وە دوای ١٠ ساڵ خزمەت موچەی دەگاتە ٣٤ هەزار دۆلار وە  موچەی مامۆستا ساڵێك پێش خانەنشین بونی  ٦٠ هەزار دۆلار لە ساڵێك دا
ئەمریكا - موچەی مامۆستای  بێ ئەزمون بریتیە لە ٣١ هەزار  دۆلار كە دەگاتە ٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دیناری عێراقی بۆمانگێک  ، وە دوای١٠ سال خزمەت موچەكە بەرزدەبێتەوە بۆ ٤٧ هەزار دۆلار وە ساڵێك پێش خانەنشین بون بریتیە لە  ٥٨ هەزار دۆلار
ئەو وڵاتانەی كە ڕێژەیەكی كەم موچە دەدەن بە مامۆستا:
كۆڵۆمبیا - یەكێكە لەو وڵاتانەی كە لە ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكەدا هاتوە كە كەمترین موچە دەدات بە مامۆستا كە  پێویستە ١٢٠٠ سەعات مامۆستا وانە بڵێتەوە لە ماوەی ساڵێكدا وە ٦ هەزار دۆلارە بۆ ساڵێك كە دەكاتە نزیكی ٧٠٠ هەزار دیناری عێراقی بۆ مانگێك
توركیا - موچەی مامۆستا لە ساڵێك دا بریتیە لە ١٥ هەزار دۆلار بۆ ساڵێك كە دەكاتە ملیۆنێك و ١٠٠ هەزار دیناری عێراقی  بۆ مانگێك
شیلی - موچەی مامۆستایەك پێش خانەنشین بونی بریتیە لە  ١٧ هەزار دۆلاری ئەمریكی كەدەكاتە ملیۆنێك و ٧٠٠ هەزار دیناری عێراقی بۆمانگێک ، بەڕوانین لە ئاستی موچەی مامۆستایان لەم وڵاتانە كە بە پێی ڕاپۆرتی ڕیكخراوه كه 
 , دیاری كراون ، هەرێمی كوردستان یەكێكە لەو شوێنانەی كە توێژی مامۆستا كەمترین موچەی دەدرێتی كە ٥٠٠ هەزار دیناری مانكانه يه 






به‌روار:  26/07/2016
578   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

دایکایەتی و هەژاری 😡

سمۆرەیەک تەرمی هاوڕێکەی بەجێناهێڵێ 😪

بەرخ و ڤیدیۆ 🤣🤣

شێری ژنانی 🤣🤣

مناڵ و جرجەکان 😮

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   305
کۆی سه‌ردان:   29253551