كوڕم ئه‌وێت بڵێ ئه‌مه (پیلان) ه !
بەهرۆز جەعفەر
ئه‌وه حه‌وت ساله هه‌ركاتیك ده‌مم سوتابێت، ره‌خنه‌یه‌كم له له‌لایه‌ك یان پارتى گرت بێت، ئه‌بێت دواى ئه‌وه (3) وتارى تر بنوسم، یه‌كێ له گۆڕان یهكىَ له یه‌كیتى یه‌كێ له میدیاش بسرهوێنم، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ى بڵێن كابرا بیلایه‌نه وه‌ك یه‌ك قسه ئه‌كا، وتارێك له‌سه‌ر ناوخۆى كوردوستان بۆ من ئه‌بێت سێ وتارى تر‌ى به‌دوادا بێت!!.. ئیستا به‌ره‌ى سلیَمانى یه‌كیان گرتووه هه‌موویان دژى پارتى، ئه‌م به‌ره‌یه به‌نزیكى به‌لایه‌نه ئیسلامیهكانیشهوهو به ئامرازه‌كانى میدیاى بن ده‌ستیانه‌وه (65% ) نه‌فه‌قات و داهاتى گشتى كوردوستان ئه‌به‌ن:
یه‌كه‌م: یه‌كه‌مجار له كركوك بهلَگهو دۆكۆمینتمان ده‌ستكه‌وت، له‌سه‌ر قاچاخچێتیهكهى داعش و ته‌نكه‌ره‌كان ره‌سم و ژماره‌مان گرت. ئازاد كاكه‌یی Azad Kakey هاوریم ئه‌یوت بلاوى مه‌كه‌وه نه‌ك بلین ئه‌مه له زؤنى یه‌كیتیه بۆیه قسه ئه‌كات !!. زۆن بۆچى هى پارتى و یه‌كێتى بێت، له 17ى شوبات ئه‌یانوت "ئێره شارى گۆڕانه، شارى كاك نه‌وشیروانه" شار بۆچى هى كاك نه‌وشیروان بێت؟؟ چ ماقوله من شه‌هید به‌م و، جۆرنال و توێژهريش بم، به بیش جاومهوه قاجاخجیتى بكریت له‌گه‌ل داعش، بێده‌نگ بم !!. هێشتا ئه‌وه‌م نه‌وتووه كه به‌رپرسى حزبى هه‌یه له خوارووى كه‌ركوك، دوو هه‌زار دۆنم زه‌وى ڕزگاركراوى ده‌ست داعشى كڕیوه!! زه‌وى خانقین و كه لار و دووز بفرۆشریت به حشدى شعبی (حه‌شد: له‌داعش دڕنده‌ترن، ئێرانیش ئه‌یه‌وێ زۆر زیاتر له جاران له‌ڕێگه‌ى ئه‌مانه‌و جاشولكهكانیهوه له عێراق بێت)، نيسبه‌تى كورد له له كه‌ركوك گه‌یشتۆته (25%) بێده‌نگ بم!!.
دووه‌م: به‌رله‌مانتار هه‌یه به‌ده‌نگى خۆى نهجۆته به‌غداو ناقانونى و ناده‌ستورى نیردراوه (هه‌موو خه‌ڵك ئه‌زانن كێیه) ئێستا ئه‌یه‌وێ بهشهڕه لێدوان و وتار نووسین دژى پارتى بێت، تا خۆى له خه‌ڵك بباته پێشه‌وه!!. ساڵێك پێش ئه‌وه‌ى ببێته په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى، قسه‌ى بڕیبوه‌وه ببێته پارتى!. چه‌ند پاڵه‌وانى موزه‌یه‌ف و نوسه‌ر و په‌رله‌مانتارى بۆش و به‌تاڵ به‌ناوى دژایه‌تى پارتییه‌وه، سوارى ملى خه‌ڵك بوون!!. تۆ بۆچى چوویت بۆ به‌غدا؟ بۆ ئه‌وه‌ى مهعمهعهى حزبى بكه‌ى؟. یان سیاسه‌ت و ڕه‌فاهییه‌ت بۆ میلله‌ته‌كه‌ت بهێنى؟. هیچ نازانن جگه له شه‌ڕه قسه‌ى ته‌له‌فزیۆن و چه‌له‌حانێی حزبایه‌تى.
سێهه‌م: واز له‌وه بهێنن مالیكى سوپاى دیجله‌ى نارده سه‌ر كه‌ركوك و، بودجه‌ى كوردوستانى بڕى، به‌ڵام وهفدهكهى كورد له به‌غدا له‌برى به ته‌نیشت و هاوتاى مالیكی دا بڕۆن، هه‌موویان وه‌ك مناڵ دواى كه‌وتبون، بۆیه‌كه‌مجاره ببینم ژێر چاو ماچ بكرێت له‌برى ڕوومه‌ت!. ئه‌م په‌رله‌مانتارانه وایان كرد!. گوایه له‌به‌رئه‌وه‌یه پارتى بشڵه‌ژێنن وا ئه‌كه‌ن!. ئاخر ئه‌وه كه‌ى مه‌نتق و لۆژیكى نیشتمانى و سیاسه‌تكردنه؟.
چواره‌م: وه‌ختێك په‌رله‌مانتاره تێههڵدراوهكانى به‌غدا نێررانهوهو، هه‌ڵهاتن، ده‌ركه‌وت ئه‌مانه هه‌موو پاره‌ى پاسه‌وانه‌كانیان لووش ئه‌كه‌ن، له‌به‌غدا نه‌ك پاسه‌وانیان نییه، به‌ڵكو به سێ و چوار په‌رله‌مانتار یه‌ك شۆفێر به‌كارئه‌هێنن له‌گه‌ڵ یه‌ك ئۆتۆمبیل!!. ئه‌مانه بۆ پلان و پیلان نیین، هه‌ر زوعفى كه‌سێتى و ده‌رونییه.
پێنجه‌م: كێشه‌ى ئه‌م هێزه سیاسییانه، به‌درێژایی مێژوویان وابووه، كه ڕه‌خنه‌یان ئه‌گریت، یه‌كسه‌ر په‌لامارت ئه‌ده‌ن،، وه‌ختێكیش له ئایندهیهكدا بۆچونهكهى تۆ ڕاست ده‌رچوو، هه‌رخۆیان دروشم و قسه‌كانى تۆ ئه‌ڵێنه‌وه، ئه‌ى پێشتر بۆ واتان ئه‌كرد!!. په‌كه‌كه هه‌ڵه‌یكرد، نه‌زانى كرد، خۆسه‌رى سیاسى و سه‌ربه‌خۆیی بۆ باكورى كوردوستان ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌نده خهڵكهشى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2015 شه‌هیدبون، به‌شى زۆرى له ئه‌ستۆى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى په‌كه‌كه‌یه، ئه‌ردۆغان ئه‌وكاتانه له‌و خواى ئه‌ویست بیانویه‌كى بدرێتێ، بۆ شه‌ڕ، تا سوپا‌و لایه‌نگرانى گویله‌ن پێكه‌وه به‌كاربهێنێت. كردیشى..ده‌ى كوڕم ئه‌وێ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ى په‌كه‌كه زه‌ق بكاته‌وه!. ئێستا هه‌رخودى په‌رله‌مانتاره‌كانى هاده‌پ ئه‌م هه‌ڵه‌یه باس ئه‌كه‌ن، كه من كاتى خۆى گوتم.
شه‌شه‌م: با " پارتى" مان بیر نه‌چێت. له ئایندهیهكدا، له‌سه‌ر " پارتى و به‌رپرسیارێتى بانكه‌كان" قسه ئه‌كه‌ین!.
تى بى نى: نه‌چوومه‌ته سه‌ر ته‌له‌فزیۆنى هیچ لایه‌ك قسه به‌ویتر بكه‌م، سایت و ماڵپه‌ڕ و فه‌یسبوكى خۆمه‌و، به ئازادى بۆچونى خۆم ئه‌ڵێم.
" به‌هرۆز جه‌عفه‌ر"
بهروار: 24/07/2016
610 جار خوێندراوه‌ته‌وه