مێژوو لە خائینان خۆش نابێت
شه مال عادل سليم
دوای ئەوەی لێدوانە بەربادەکەی ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیھانیی زانایانی موسڵمان و سەرۆکی رابیتەی ئیسلامی کورد( عەلی قەرەداغی )كاردانەوەو نارەزایی کوردستانیانی لێكەوتەوە، کە بە شێوەیەکی روون ئاشکرا لە دوای تەقینەوەکانی( ئیستەنبوڵ) داوا لە گەشتیارانی موسلمان دەکات گەشت بۆ توركیا بكەن هەروەها دەلێت : ( زەرورە کە ئەم تەقینەوەیە نەبێتە پاشگەزبوونەوەتان لە گەشتەکانتان بۆ تورکیا لە پشوی هاویندا ) ، ناوبراو پاکانەیەکی لە کەنالێکی کوردی بڵاوکردەوە بەناونیشانی (نەمگوتووە گەشت بۆ تورکیا بکەن ) ...؟!
من لێرەدا ئەوەی مەبەستمە بیلێم ئەوەیە : لە دوای بڵاوبوونەوی بانگەشەی ( قەرەداغی ) و هاندانی موسڵمانان بۆ گەشتکردن بۆ تورکیا کە بە زمانی عەرەبی لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوەوە، کە ناوبراو بەئاشکرا ریکلام بۆ تورکیا دەکات و هەروەک ئەوەی وەزیری گەشت وگوزاری تورکیا بێت ، وەک رۆژنامەنووسێک ، بەدواچوونم بۆ ئەم بابەتە کرد و نامەیەکم بۆ ناوبراو نووسی لە (توێتەر ) و داوام لێکرد و گوتم : ئایا ئەو لێدوانەی کە بەناوی جەنابتەوە بەزمانی عەرەبی لە تۆرەکۆمەلایەتیەکان بڵاوبۆتەوە ، (دەقەکەی لێدوانەکەشم بۆی نارد ) ، لیدوانی جەنابتە ؟
لەبری ئەوەی مامۆستا وەڵامم بداتەوە ، یەکسەر بلۆکی کردم ....!!
دیارە ئەم رەفتارە ناشارستانییەی قەرەداغی ئەو ڕاستییەی بۆ سەلماندم، ئەو واتا ( قەرەداغی ) بانگەشەی بۆ گەشتکردن بۆ تورکیا کردوەو، و داوشی لە موسلمانانی جیهان کردووە کە لە گەشتەکانیان بۆ تورکیا بەردەوام بن .، چونکە پێش بڵاو بوونەوەی بانگەشەکەی و هاندانی موسڵمانان بۆ گەشتکردن بۆ تورکیا ، لە پەیجەکانی خۆی لە فیس بوک و توێتر ، هەمان بیروبۆچوون و ریکلامی بۆ تورکیا کردووە ، هەربۆزانیاری خوێنەران ( هەموو ریکلامەکانی لام پارێزراوە ) ....!!
من لێرەدا بە قەرەداغی و هەموو هاوشێوەکانی قەرەداغی دەلێم : ئایا دەزانن ، لە ولاتانی رۆژئاوای ( کافرو مورتەد ) خۆتان گوتەنی ، زۆرێک لەخەلکی مرۆڤ دۆست بایکۆتی کڕینی هەموو کاڵایەکی تورکیای شۆفینیان کردووە و بەئاشکرا دەلێن : خەرج کردنی یەک (دۆلار) لە تورکیا ،هاوکاری و پاڵپشتییە بۆ ریژێمی تورکیا لە بەردەوام بوونی لە کوشتن و وێرانکردنی ماڵی کوردان ....؟
خۆش بەختانەش ژمارەی ئەو مرۆڤ دۆستانە رۆژ دوای رۆژ لە زۆربوونەو کەمپینەکانیان بەردەوامی هەیەو بەدەنگێکی زوڵال دەڵێن : خەرج کردنی یەک (یۆرۆ) لە تورکیا ،دەبێتە هۆی بوژانەوەی ئابووری ریژێمی تورکیا ی فاشی کە بەئاشکرا پاڵپشتی داعش و هاوشێوەکانی دەکات .... !!
لە بەرێز عەلی قەرەداغی دەپرسم : بۆ جەنابتان بەناوی یەکێتی جیھانیی زانایانی موسڵمان وسەرۆکی رابیتەی ئیسلامی کورد ،داوا لە موسڵمانان ناکەن بۆ گەشتوگوزار روو لە کوردستان بکەن، رێک وەک ئەو ریکلامەی بۆ تورکیا دەیکەن ؟
بەرێز قەرەداغی ، کوردستانەکەی ئێمەش بەشێکە لەم جیهانە کە داعش و ھاوشێوەکانیان دەیانەوێت ژیانی مرۆڤایەتی و ئابووری وێران بکەن ، ئێ ئەگەر وایە ،بۆ جەنابت تەنها بۆ تورکیا لە خوادەپارێینەوە و داوا لە موسلمانان دەکەن و دەلێن: گەشت کردنتان بۆ تورکیا جۆرێکە لە بەرەنگاربوونەوە بۆ تیرۆر و داعش، ئەی بۆ ریکام بۆ کوردستان ناکەن ؟ ئەی بۆ بێ دەنگن لەئاست هەڕەشەی داعش دژ بە کوردستان، ئەوکوردستانەی کە زۆرینەی خەڵکی موسلمانە ،کەچی لەبەختی (کەچی ) بەدەستی ریژێمی ولاتە موسلمانەکانی جەنابت فرمێسکیان بۆ دەبارێنی ،پشکی شێری لە ماڵوێرانی و کۆمەڵکوژی و ئەنفال و کیمیاباران و فەرهودو فەرمان وبەجارییەکردنی ژن وشۆخە کچە نازدارەکانی بەرکەوتووە ؟
لەکۆتایدا ئەوەندەماوەبڵێم : لەدوای ئەوەی کە وێنەی تورکیای فاشی لەسەر هەقیقەتی خۆی و بۆ هەمووجیهان ئاشکراو بەیان بووە ،گەر عەلی قەرەداغی و قەرەداغیەکانی هاوشێوەی ناتوانن لەبەرژەوەندی میللەتەکەیان قسەی چاک بکەن ، پێویستە قسەی خەراپیش نەکەن ، چونکە پەشیمانی دادیان نادات و مێژووش لەخایئنان خۆش نابێت ...!!
بهروار: 24/07/2016
697 جار خوێندراوهتهوه