وتاره‌كان
گـۆڕان حەوت ساڵ خەبات وچەسپاندنی دووبنەمای نیشتمانی
 دانیار عومەر



دروست بوونی بزووتنەوەی گۆڕان،خاڵی کۆتای قۆناغێک وخاڵی دەسپێکی قۆناغێکی تازەبوولەدنیای سیاسی خەڵک وهێزەسیاسیەکانی کوردستاندا،بەجۆرێ ئەوململانێ وبۆڕبۆڕێنەی بەڕێوەبرد ،توانی پەردەی شانۆی کاری هێزەسیاسیەکان لادات وڕاستی ئەجێنداوستراتیجی ئەوهێزانەودنیابینیان لابدات ،کەلەپاش ڕاپەڕینەوەبەکرداردەستیان بەسەر کۆی کایە کۆمەڵایەتی وسیاسی وئابوری ویاساییەکانداگرتبوو،بەجۆرێ تائێستاشی لەسەربێت ،بێدەنگی قۆناغی پاش ڕاپەڕین بەڕادەیەک جیاوازی سیاسی دروستکردکەهەندێ هێزی گەورەی بەرەوپوکانەوەوهەندێکیتریشی لەهێزی کەمتواناو کەم نفوسی کردەگاهێز.
وەلەڕووی ئابوریەوە (کۆیلەژیان )و(خواهانەژیان)ی دروستکرد،لەڕوی کۆمەڵایەتییەوەدەست برابۆکۆی کۆمەڵگاتائەوئاستەی بەبێ بارگاوی بوون بەیەکێ لەوهێزانەتاکی کوردی لەم هەرێمەدانەئەتوانی ببێتەخاوەنی حەق ومافی خۆی،ئەمەش‌ سەرەڕایی ئەوەی لەڕووی یاساییەوەچواچێوەی خەڵکانی (بەدەرلەیاسا)وخەڵکانی (خەڵکانی ئابڵوقەدراوبەیاسای)داهێناو پەیڕەوکرد.کەئەمانەلەدواجارداچینێکی بەرەوژیانێکی خەیاڵاوی بردوو،چینێکیشی بۆژیانکردن دەبوولەناوئەوناعەدالەتیەدا بەردەوام بن وئۆقرەبگرن ،یاخود سەفەری نیوەمەرگی هەندەران هەڵبژێرن.
پەنگ خواردنەوەی هەمووئەولایەنانەبەڕوونی دەردەکەوت،کێرڤی لایەنەناڕازیەکانی ئەوجۆرەلەکارکردن بەرەوبەرزبوونەوەئەچوو،بەڵام پێویستی بوونی هێزێکی سیاسی بەلەبەرچاوگرتنی قۆناغەکەزۆرگرنگ بووبۆئاڕاستەکردن وڕێگانیشادانی ئەوناڕەزاییەبەشێوەیەکی کارکردنی سەردەمیانەکەلەگەڵ دۆخی ناوخۆیی ودەرەکیدابگونجێ وبەعەقڵێکی تازەوبیرهۆشێکی نیشتمانیەوەلەهەمبەر عەقڵی چەق بەستوو وبەرژەوەندی خوازی ڕابردووڕابووەستێ وخۆی بکاتە نوێنەری بەشێکی زۆری کۆمەڵگای کوردی لەهەرێمی کوردستاندا،قەبارەوهێزێک بۆخۆی درووستبکات بەڕادەیەک هێزە(ڕەفتارنانیشتمانی)و(گوفتارنانیشتمانی)یەکان ناچاربۆگوێگرتن بکات.
ئەوەی لێرەداگرنگە باسبکرێ ئەودوخاڵەی خوارەوەیە کەجیاوازی بزووتنەوەی گۆڕان ،لەگەڵ هێزەکانی دیکەدا بەڕوونی نیشان دەدات ولەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا ئەم حیزەبەچڕی کاری لەسەرکردووە ئەوانیش
 یەکەم لەگەڵ ناوخۆداکارکردن /لەگەڵ ناوخۆداکارکردن یەکێ بووە لەبنەماگرنگ وئەساسیەی گۆڕان کەهەرلەسەرەتاوەهەوڵی داوەلەم ڕێگەیەوەدنیابینی خۆی بۆهێزەکانی دیکەئاشکرابکات وبەچڕی کاری بۆکردووەتاهێزەکانی تری هەرێم هەمان قەناعەتیان لەلادروست بێت .گرنگی دانی گۆڕان بەتواناوهێزی ناوخۆی کۆمەڵانی خەڵک وهێزەسیاسیەکانی کوردستان ،بەڕوونی لەگوتاری سیاسیدالەماوەی حەوت ساڵی ڕابردووداڕەنگی داوەتەوە.
دانانی چوارچێوەی کارکردن لەسەرئەم بنەمانیشتمانیەو دورکەوتنەوەلەگەڕان بەدوای هێزی دیکەی ناوچەیی ودەرەکی لەدۆخی ناپێویستداو کردنیان بەقورسای لەسەرخەڵک، وەلەداهاتووشدا ئەمجۆرەهێزانە داواکاری وقورساییان لەسەهێزو هاووڵاتیانی هەرێمەکە بەبارتەقای چاکەیان زۆرزیاترە،کەئەمەش لەڕابردووی زۆربەی هێزەسیاسیەکانی کوردستاندا بەڕوونی دیارە.بۆیەگۆڕان کارکردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەیی و دەرەکیدابەگرنگ دەزانێت بەڵام لەسەرئاستی حکومەت بێت نەک کەسی وحزبی.
دوەم (لەپێناوناوخۆداکارکردن یان بۆناوخۆکارکردن) ئەمەش بنەمایەکی دیکەی کاری گۆڕانە کەبەردەوام هەوڵی لەگەڵداوەوکاری لەسەرکردووە ،لەپێناوناوخۆداکارکردن بریتیەلەوەی کەبەتەنهاچنینەوەی دەستکەوتەکان،بۆکوڕدستان بەگشتی وهەرێمی باشوربێت بەتایبەت ،نەک بۆسەوداومامەڵەیەکی نادروستی دەرەکی بەکاربهێنرێ،لەپێناوناوخۆداکارکردن دورکەوتنەوەیەلەبەرژەوەندی کەسی وبنەماڵەیی وحزبی وپێش خستنی بەرژەوەندی نیشتمانیە .
بێگومان بۆچەسپاندن وتۆخکردنەوەی ئەم دوبنەمایە کاتی زۆرو کاری زیاترو وزەی نەبڕاوە ومتمانەوقوربانی زۆری بزووتنەوەی گۆڕان وهێزەکانی تری پێویستە،بەڵام لەدواجارداهەرئەم دوبنەمایەن دەبنەبونیادی داهاتوویەکی پرشنگداروڕوون بۆنیشتمانەکەمان.
به‌روار:  23/07/2016
654   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

دایکایەتی و هەژاری 😡

سمۆرەیەک تەرمی هاوڕێکەی بەجێناهێڵێ 😪

بەرخ و ڤیدیۆ 🤣🤣

شێری ژنانی 🤣🤣

مناڵ و جرجەکان 😮

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   386
کۆی سه‌ردان:   29254565