ڕوانینێ له‌سه‌ر ره‌وشی ئه مرؤى ئابووری كوردستان
د. محه‌مه‌د گه‌ناوى
ئابووری به مانا ئه‌كادیمییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی بریتیه له هه موو ئه م چا لا كيانه ى كه له ناو ئه م قۆناغ و سیسته‌مانه دا روو ئه دات كه كاڵا‌و خزمه‌ت گوزه‌رانیه‌كانى تيا به‌رهه‌م دێ له‌گه‌ڵ داهات و قازانج له چوار چێوه ى سیسته‌می به ڕێوه بردن و كارگێری بۆ رێكخستنی بنه‌ماو ره‌گه‌زه‌كانی ئابووری كه سیسته‌می به‌رهه‌م هێنانی كاڵاكان، سه‌رمایه‌ی به‌كارهاتوو ( هه‌ردوو سه‌رمایه‌ی مادی و مرۆی)، بازاڕ و كرێی كار وه اداره و دابه‌ش بوونى داها ت له‌خۆ ئه‌گرێ له‌ژێر چه‌تری سیاسه‌تی ئابووری كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاراسته ئه‌كرێت يان له لايه ن ده زگا و دامه زراوه كانه وه به تايبه ت دامه زراوه پيشه سازى و ئا بووريه گه و ره كانه وه به پله و ئاستي جياواز به پێ ى توانا , گه وره يي وه كاريگه رىان له سه ر كايه كاني ئابووری ,سياسي وه كؤ مه لگا . كورت كراوه ى ئه مه ش بؤ ماناى ئا بوورى بريتيه له تواناى به ده ست ها توو و هئنانى پار ه /دارايي وه اداره و چؤن و چه ند به كار هئنانى پاره .
هه‌ڵبه‌ته هه‌روه كوو ئاماژه مان پێدا, هه ر دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره یان بچووكی ئابووری بۆخۆی سیاسه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه له هه يكه لى رێكخستن , چه‌ندا يه تى و جۆرا يه تى به‌رهه‌م , به بازار كرد ن ((marketing وه كێبركێی بازاڕا خۆی ئه‌بینێته‌وه به له‌به‌رچاو گرتنی سیاسه‌تی ئابووری گشتی وڵات به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به باج، گومرگ، كرێی كار، سيا سه تي دارايي , سياسه تى پاره وه مافی به‌كاربه‌ر وه هه يه , ئه‌مرۆ له زؤر شوێنى پێش كه و تووي د نيا به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی ,ته ندروستى وه ژینگه‌یش له‌خۆ ئه‌گرێت.
*ئامانج له سیاسه‌ت و سیسته‌می ئابووری
له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی ئامانج له سیاسه‌ت و سیسته‌می ئابووری بریتیه له وه‌گه‌ڕخستنی هه‌موو توانا ماددى و معنه ويه كا نى وڵات كه ئه‌توانرێ به كار بێن و كارا بكرێن له ئابووری نیشتمانی وه‌كو به‌گه‌رخستن و به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی سروشتی، خاك، ئاو، هێزی كار وه توانا‌و سه‌رمایه‌ی مرۆیی له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێ كه باشترین وه ته‌ندروسترین ئامانجی ئابووری هه‌بێ كه به كورت كراوه‌یی بریتى بێ له وه‌گه‌ڕخستنی هێزی كاری وڵات به دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی ئابووری كه بتوانێ زۆرترین هێزی كاری وڵات له‌خۆبگرێت، وه ڕێژه‌ی بێ كاری بگاته نزمترین ئاست له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م هێنانی ناوخۆ به‌جۆرێ زۆرترینی كاڵا‌و پێویستیه‌كانی به‌كاربه‌رانی وڵات له ناوخۆدا به‌رهه‌م بێ وه فه‌راهه‌م بكرێت كه دوا ئامانجیش له‌مه دابین كردنی ژیان و گوزه‌رانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و وه دابین كردنی داهات وه ئاسایشی ئابووریه بۆ گه‌ل و وڵات.
*كام سیسته‌م و سیاسه‌تی ئابووری ئه‌توانێت ژیان و خۆش گوزه‌رانی و ئاسایشی ئابووری بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و وڵات دابین بكات؟
دوای قۆناغی پیشه‌سازی و فراوان بوونی ره‌هه‌نده‌كانی ئابووری وه سنوره‌كانی ئابووری هه‌روه‌ها دروست بوونی چینی سه‌رمایه‌دارو كرێكار له ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی ره‌هه‌نده‌كانی زانست، ته‌كنه‌لۆژی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری وه فكری سیاسی و فه‌لسه‌فی، بوونی سیسته‌می سیاسى به سيا سه ت و نا سنامه ى ئابووری بوو به بابه‌تی هه‌ره گرنگی ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، ئایدۆلۆجی وه فكری . دینامیكی ئابووری ، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی ،فكری وه ئایدۆلۆجی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م دوو ڕوانگه‌ی له‌سه‌ر سیسته‌می ئابووری به‌رهه‌م هێنا كه بریتیه بوو له سه‌رمایه‌داری و سۆسیالیزم به‌م جۆره‌ش له رووی ئایدۆلۆجیه‌وه بۆ هه‌ریه‌كێ له‌م روانگانه ئاده‌م سمیس وه‌ك تیئۆریستی وه زانای ئابووری سه‌رمایه‌داری وه كارل ماركس وه‌ك زانا و فه‌یله‌سوفی بواری سۆسیالیزم نوێنه‌رایه‌تیان ئه‌كرد.
كام له‌م دوانه راست ئه‌كه‌ن وه راستیان كرد په‌یوه‌ندی به ئه‌زموونی سیاسی، ئابووری هه تا ده‌رونی ، قه رهه نگى وه پا شخانی شارستانی تاك كۆمه‌ڵگا ، وه هه‌روه‌ها دۆخ و ئاستی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و جیهانه‌وه هه‌یه.
هه‌ڵبه‌ته خوێندنه‌وه بۆ هه‌ریه‌كێ له‌و دوو روانگه‌و زانایه له ژیانی ئه‌مرۆ به‌تایبه‌ت دوای رمانی سیسته‌می سۆسیالیستی له كۆتایی ده‌یه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو گۆرانی گه‌وره‌ی به‌سه‌رهاتووه به‌له‌به‌رچاو گرتنی دیارده‌ی گلۆبالیزم، په‌یوه‌ست و په‌یوه‌ندی ئابووری نیشتمانی گه‌لان و وڵاتان به سیسته‌می ئابووری وه دامه‌زراوه ئابووریه جیهانیه‌كان له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی به بازاری ناوچه‌ی و جیهانی.
له وڵاتانی ڕۆژئاوا كه په‌رچه‌م داری بازاری ئازاد و سیسته‌می ئابووری سه‌رمایه‌دارین، پێشكه‌تنی ئابووری هاورێك له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی فه‌رهه‌نگی ، فكری ، كۆمه‌ڵایه‌تی وه هه‌تا هونه‌ری و ئه‌ده‌بی گه‌شه‌ی كردووه به جۆرێك فه‌رهه‌نگی هاوكاری (solidarity) وه به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی((Social responsibility و انسانی كه‌م تا زۆر له سیسته‌می ئابووری دا به هه‌موو تێبینیه‌كه‌وه جێگه‌ی خۆی گرتوه. ئه‌مجار له رۆژئاوا به‌هۆی فه‌رهه‌نگی چه‌سپاوی داد و دادوه‌ری هه‌ندێ رێ و شوێن له‌به‌رچاو گیراوه كه هاوسه‌نگی له‌نێوان بازار و مافی به‌كاربه‌ر له‌به‌رچاو بگیرێ، گرنگترین خاڵ ئه‌مه‌یه كه قۆرخ كاری (monopolistic) بازار به یاسا یاساغ كراوه هه‌تا له ئه‌مریكاش كه به سه‌رمایه‌دارترین وڵاتی جیهان و سه‌رده‌م ناسراوه قۆرخ كاری یاساغ كراوه . ئه‌مجار به‌یاسا گه‌نده‌ڵی وه به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به ئامانجی ده ست كه وتي ئابووری به‌ته‌واوی یاساغه‌و هه‌ركه‌سێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ امتیازی ئابووری خۆی و نزیكانی یان گروپی خۆی به‌كاربهێنێت ئه‌وا یاسا ئاماده‌یه بۆ رێگری كردن و سزادان، كه بۆ ئه‌مه ده‌یان نموونه‌ی زیندوو هه‌یه كه چۆن یاسا سزای ئه‌و كه‌سانه ئه‌دات كه گه‌نده‌ڵی سیاسیان ئه‌نجام داوه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان بۆ مه‌رامی كه‌سی خۆیان به‌كارهێناوه.
له وڵاتانی دواكه‌وتوو له رووی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی وه فكریه وه لێپرسیاریه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هاورا يه به ده‌ستكه‌وت و امتیازی ئابووری و خؤ ده وله مه ند كردن به نا شرعى له سه ر حسابى قوتى خه لك و به رژه وه ندى گشتى له‌م وڵاتانه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌ن دارایی و امتیازی ئابووری ئه‌وا خۆ خزاندنه ناو سیاسه‌ت ئاسانترین رێگه‌یه كه هیچ هه‌وڵ و زانین و داهێنانی ناوێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌ن دارایی و ده‌وڵه‌مه‌ندی ته‌نها خۆ بینینه‌وه‌یه له به‌ناو حیزبێكی ده‌سه‌ڵات كه له‌م شوێنانه حیزبی سیاسی و ده‌سه‌ڵات به ته‌واوی كاراكته‌ری میلشیایی هه‌یه.
له هه‌ندێ شوێنی تر كه خه‌ڵك بریار ئه‌دات له سه ر جؤرى ده‌سه‌ڵاتى سياسى وه‌كو وڵاتانی سكاندناوی وه هه‌ندێ وڵاتانی تری رۆژئاوا هه‌تا ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و هه‌ندێ شوێنی تر بنه‌مای ئابووری تێكه‌ڵاو به‌كاردێنن به‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت خاوه‌نداری كه‌رته گه‌وره‌كانی ئابوور ئه كا ت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ شوێن كار وه ئابووری وڵات هه‌موو نه‌كه‌وێته ژێر ره‌حمه‌تی كه‌رتی تایبه‌ت. له‌هه‌مان كاتیش‌دا له م ولا تا نه بازار ئازاده بؤ ئه وانه ى كه توانای داهێنان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه‌ڵك له هه م‌و توانای تاكه‌كان وه‌ربگیرێ وه بوار بدرێ به‌شداربن له داهێنان و گه‌شه‌ی ئابووری وڵات له كه‌رتی تایبه‌تیدا وه تا له‌ناو كه‌رتی گشتیدا تواناكانیان ون نه‌بێت . به رای به‌نده ئه‌م جۆره ئابووریه (تێكه‌ڵاو) ته‌ندروسته بۆ وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندوو چونكه له وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندووبه كوردستانیشه‌وه، ئاستی زانستی، پیشه‌یی وه نه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی ئابووری وه فێركردنی تۆكمه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت زۆرترین هێزی كار به‌شێوه‌ی كارا‌و به ئامانجدار رابێنرێ بۆ بازاری كار بوونى نيه يا ن ئه گه ر هه ش بئ زؤر لاوازه . له م شوئتا نه زۆربه‌ی خه‌ڵك ناتوانێ له‌گه‌ڵ بنه‌مای بازاری ئازاد هه‌ڵ بكات، چونكه هه‌ر وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا له ووڵاتانی دوا كه‌وتوو له رووی ئابووری ٫كۆمه‌ڵایه‌تی ٫بیری سیاسى ٫ ديمكرا سى ٫ ٫انسانی و نیشتمانیه وه بازار‌و كایه‌كانی ئابووری قۆرخ كراوه وه بوونی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بؤ هه موان بوونی نیه.
*سیسته‌م و ره‌وشی ئابووری ئه مرؤ ى كو ردوستان چیه‌و چۆنه ؟
له‌ژیر رۆشنایی هه‌موو ئه‌و باسانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌توانین بڵێین كه سیسته‌می ئابووری له كوردستانی باشوور ئه م پێناسه‌ی نیه كه له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی وه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئابووری دروست بووببێت.
ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی ئابووری ده‌وڵه‌تیه‌وه (سۆسیالی) ته‌مه‌شای بكه‌ین، شتێك نه‌ماوه‌و نیه به ناوی ئابووری ده‌وڵه‌تی كه رۆڵی هه‌بێت له‌به‌خۆگرتنی هێزی كار له بواری به‌رهه‌م هێنانی نیشتمانیدا، وه ئه‌و دامه‌زراوه ئابووریانه‌ی كه له‌كاتی رژێمی روخاوی پێشوودا وه‌كو ئابووری ده‌وڵه‌تی یان كه‌رتی ده‌وڵه‌تی/گشتی بوونیان هه‌بوو دوای روخانی رژێم هه‌موویان به نا وى بازارى ئازاد‌و كه‌رتی تایبه‌ت هه موويان تالان كران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ميليشيا ي .ئه مرؤ گروپه چه‌ك داره ميليشياكان بوون به خاوه‌نی كه‌رته‌كانی ئابووری ده‌وڵه‌ت ٫ ئه مه ى كه سوودی راسته‌وخۆو خێرای هه بوو بێ بۆخۆیان به‌كاریان هێنان ئه‌وه‌ی تریشی ته‌واو وێران بوو یان فرۆشتيان به ئه‌رز و ئامێر و هه‌موو ده‌زگا كا نه وه وه پاره‌كه‌شی بۆ حیزب و گروپه چه‌كداره‌كان بوو نه‌ك بؤ خه لك و ده وله ت بۆ ئه‌وه‌ی كه له بوارێكی ترا به‌كاربێته‌وه بؤ سوودى خه‌ڵك.
كاتێك كه كه‌رتی ئابووری ده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌ی كه هه‌بوو تاڵان كرا‌و نه‌ما ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا كه‌رتی تایبه‌ت نه‌یتوانی ببێته بنه‌ما بۆ ئابووری نیشتمانی وه جێگری كه‌رتی گشتی بكرێته‌وه به شێوه‌یه‌كی كارا‌و گونجاو كه ببێته سه‌رچاوه‌ی شوێنی كار بۆ لاوان و خه‌ڵك وه هه‌روه‌ها ببێته سه‌رچاوه بۆداهاتى نیشتمانی كه بتوانێت پێویستیه داراییه‌كانی وڵات دابین بكات وه‌كو مووچه‌و پرۆژه‌كانی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و دروست كردن و په‌ره‌پێدان له هه موو بواره كانى ژيانا به هؤى گه نده لي و داگير كردنى بازار له لايه ن ميلشيا كا نه وه . ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌ناو حكومه‌ته‌وه هه‌یه له با شوور هه‌م له روانگه‌ی ئابووری ده‌وڵه‌تی هه‌م له روانگه‌ی ئابووری بازاری ئازاد شكستێكی گه‌وره‌ی هێناوه به ڵگه‌ی ئه م شكسته ش وێران بوونى ته واوى كه‌رته‌كانی ئابووری وڵاته هه ر له كه‌رتی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، خزمه‌تگوزاریه وه تا پشت گوئ خستن و له ناوچون و بير چونه وه ى هه موو پيشه يه كى كورده واري وه كوو چنين ، رستن ، جؤ لا يي وه ده رمان سازى و هتد . بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رته گرنگانه‌ی ئابووری هه‌ر له كشتوكاڵه‌وه بگره تا ئه‌گاته پیشه‌سازی ،خزمه‌تگوزاری وه گه‌شتوگوزاری توانا ویست، به‌رنامه، كار، دڵسۆزی، روونی (شفافیه‌ت)ی زۆری پێویسته كه به داخه‌وه ئه مرؤ ئه‌مانه هیچیان نین .
*هه‌ڵه‌كانی سیاسه‌تی ئابووری كوردستانی باشوور
یه‌كێك له هه‌ڵه كوشنده‌كانی باشوور ئه‌مه بوو كه له دوای 1991 وڵات كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی حیزبی كه نه ك هيچ هیواو ئا ما نج و مه به ستى نیشتمانیا ن نه بوو به دروست كردنی پایه‌ی ئابووری نیشتمانی ، به‌ڵكو زیاتر وه‌ك ده‌رفه‌تێك وه فرسه‌تێك ته ماشا ى ولاتيان كرد ، مه غؤل ئاسا وه هه تا ئيستا ش له هیچ تاوا ن و تا لانيه كى ئا بورى ده‌ستيان نه پا راستوه ، به رهه مى ئه مه ش ئا ئه مه يه كه ئه مرؤ ئه ى بينين ولات به ره و تاريكى و ئاينده يه كى نا ديار ئه روات.
دوای رووخانی رژێم وه رژانی پاره‌ی زۆر له به‌غداوه،ئه‌مجار قۆناغی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت و ده‌ست كه‌وتنی پاره‌ی نه‌ختینه (cash) /نقد/ ى زؤر وای كرد كه ئه‌م هه‌سته لاى به ناو به رپرسان/ميلشيا كان دروست بێت كه مادام پاره‌ی نه‌وت هه‌یه و پاره له به‌غداوه دێت پێویست به كه‌رته‌كانی تری ئابووری ناكات. وه هه‌ر ئه‌م هه‌سته هه‌ڵه‌یه‌ش بوو كه وای كرد خه‌ڵكی كوردستان تووشی ئه‌م حاڵه بێده‌رامه‌تیه بن كه ئه‌مرۆ هه‌مووان توشی بوون له ئه‌نجامی فه‌شه‌لی سیاسه‌تی نه‌وت و هه‌ڵه‌ی كوشنده له گرێ به‌سته نه‌وتیه‌كان. هه‌ڵه‌یه‌كی تری كوشنده ئه‌وه‌یه كه هیچ سیاسه‌ت و ستراتیجییه‌ك نه‌بووه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌و داهاتی نه‌وت كه بتوانێ به‌كاربێ بۆ دروست كردنی ژێرخانی ئابووری بۆ كه‌رته‌كانی تر‌ى ئابووری وه‌كو كشتوكاڵ وه پیشه‌سازی كردن و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ، دامه‌زراندنی بنه‌ما و دامه‌زراوه و دامه‌زراندنی نه خشه ى به پیشه‌سازی كردن ولات وه په‌ره پێدانی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری و به پیشه‌سازی كردنی ئه‌مجار په‌ره‌پێدان و چاك كردنی وه فراوان كردنی كه‌رتی گه‌شتوگوزارو له‌گه‌ڵ ژێرخانه‌كه‌ی.
ئێستا نه‌وت وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی یان كاڵایه‌كی بازرگانی مامله ى له‌گه‌ڵا ئه كرێ وه به‌كاردێ تا له زوترین كاتدا زۆرترین بڕ بفرۆشرێ و زۆرترین داهاتی تیا ده‌ست بكه‌وێت ئه‌میش نه‌ك بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵك به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه يه كه به هێزى ميلشيايي خۆیان كردۆته خاوه‌نی نه‌وتی وڵات و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانی نه‌وتا گرتووه هه‌ر له دؤزينه وه ، گرێ به‌ست ، پشكه‌كانی نه‌وت ،ده‌رهێنان وه فرۆشتنی و تا ئه‌گاته داهاته‌كه‌ی كه تا ئێستاش نه خه‌ڵك و نه هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی به نا و حكومی ئه‌زانێ بری داهاته‌كه‌ی چه‌نده؟ به‌چه‌ند فرۆشراوه وه كێ خاوه‌نی پشكه‌كانی نه‌وته له پشكه‌كانی بازاری جیهانی وه کئ وه به چ ما فئ خؤ ى كردؤته خاوه نی نه وت و ساما ى ولات ؟ .
هه‌ر ئه‌م ناروونی، گه نده لى گه وره و ترسناك وه نه‌بوونی سیاسه‌تی نیشتمانی له‌مه‌رنه‌وت بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو كایه‌كانی ژیان بوه‌ستێ وه ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و وڵات له ئێستا‌و داهاتوودا لێڵ و تاریك بێ. ترسناكی ئه‌م حاڵه هه‌ر بۆ ئه‌مرۆ نیه به‌ڵكو كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ژیان , ئاستی عه‌قل , فكر , فه‌رهه‌نگی نه‌وه‌كانی داهاتووش . كاتێ كه‌رته‌كانی ئابووری وێران ئه بێ ئه‌وا كه‌رتی په‌روه‌رده ,فێركردن ,ته‌ندروستی وه كایه‌كانی هونه‌ری ,فه‌رهه‌نگی ,ئه‌ده‌بی وه كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌گه‌ڵ خۆ‌یا وێران ئه‌كات وه تاك و كۆمه‌ڵگا ئه‌گێرێته‌وه بۆ سه‌رده‌مه‌كانی كۆمه‌ڵگای سه ره تايي /فطری كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی هه‌ره‌شه‌ی جددیه له‌سه‌ر بوون و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌و وڵات وه‌ك یه‌كه‌یه كى به رده وامى ژیانى انسانی و شارستانی. ئه مه ى ئيستا رووئه دات دژى خه لكى كوردوستان به هه موو پێوه رێ ئه نجام دانى تا وانى كؤمه ل كو ژيه به ئابووری وه به ده ستى تاوانى كوردى خؤى .
سه‌رئه‌نجام: ئه‌مرۆ ئابووری كوردستانی باشوور نه له سه ر بنه‌مای ئابووری ده‌وڵه‌تيه وه نه له‌سه‌ر بنه‌مای بازاری ئازاد كه هه‌لی یه‌كسان و داد په روه رانه بۆ هه‌مووان فه را هه م بکا ت وه هه‌موان بتوانن توانا‌و دارایی تیایا سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن به‌ڵكو بازار به‌ته‌واوی قۆرخ كراوه وه به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری قۆرخ كاران و تالان چيا ن بازاری ئازاد به‌كاردێ و سوودی لێوه‌رئه‌گیرێ به جؤرئ كه تا لانى ، فه سا د وه تا وانى ئابووری بؤته سيما و نا سنا مه ى ئابووری ولات . هه ر وه كوو ئه بينين نه‌وتیش به‌هۆی نه‌زانی ، قۆرخ كاری، فه سا د و تالانى له ته واوى فا يلى نه وتا له A تا Z نه‌یتوانی ببێته سه‌رچاوه‌ی ئابووری نیشتمانی كه هاوڵاتیان له سێبه‌ریدا هه‌ست به خۆش گوزه‌رانی و ئاسایش بكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی نه‌وت ببێته رووناكی بؤته ئاگر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك ئه‌سوتێنی و بؤ ته تاریكی و تارمایی و كابووسی ژیان .
نه بوونی ئابووری ده‌وڵه‌تی و ناكارابوونی ئابووری بازاری ئازاد‌و فه‌شه‌لی سیاسه‌ت و ئابووری نه‌وت كاره‌ساتی دارایی و ئابووری و بژێویان بۆ خه‌ڵك و وڵات دروست كردووه كه هه‌ره‌شه‌ی جددیه له‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانى ژیانى خه لك ، وه هه‌موو شتێك به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه دارمانى به رد ه وام ئه‌بات ئیتر پرسیار ئه‌مه‌یه چی بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئابووری راست بكرێته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی و دابین كردنی ژیانێكی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌و سه‌ربه‌خۆیانه باسێكی تره كه پێویسته هه‌رچی زووتره به جددی كار بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی بكرێت له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان؟.
وه لام هه ر چيه ك بێ ، بوونى سسته مێكى ديمكراتيك ، به شدارى خه لك له بريارى سيا سى ، ئابوورى ،پرسه چاره نووس سازه كان وه گه رانه وه ى خاوه ن داريه نى ولات و سامان بؤ خه لك مه رجه بؤ چا ره سه رى بنه ره تى و هه ميشه يي هه موو گرفته كان له وانه ئه م گرفته ئابورييه كوشنده ييه ى ئه مرؤ كه بؤته كابوسى ژيانى ها ولا تيا ن .
به‌روار: 01/07/2016
883 جار خوێندراوه‌ته‌وه