ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه دروست ناكات به‌ڵكو ده‌یپارێزیت
عیماد عەلی
ئه‌گه‌ر رووه سیاسیه‌كه‌ی لێ ده‌ركه‌ین و، خه‌ڵك داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت به ململانێی سیاسی رووت نه‌زانێت له كوردستان دا، تاكه هاوڵاتیه‌كی ئه‌م كوردستانه نادۆزیته‌وه ئامانجی گه‌وره‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كرودستان نه‌بێت، به‌ڵام كه زۆرینه ده‌بینێت دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بووه‌ته ئامرازێكی زۆر هه‌رزان به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه، له‌پاڵ ئه‌وه‌ی رۆژانه كه‌موكورتیه‌كان زیاد ده‌كه‌ن، نه‌ك بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت له ئارادا بێت، واخه‌ریكه خه‌ڵك بێز له باسكردنی ده‌وڵه‌تیش ده‌كاته‌وه .
پێش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، نه‌ته‌وه له ده‌رئه‌نجامی كۆی گشتی لێكنزیكبونه‌وه و پێویستبونی گردبونه‌وه و جێگیربونی تاقم و عه‌شیره‌ت و خێزانه‌كان و هاتنه ئارای كشتوكاڵ هاتۆته بوون، به‌ڵام وه‌ك ناو و خۆفه‌رزكردن، ده‌وڵه‌ت هه‌ندێك نه‌ته‌وه‌ی جێگیر كردووه و ئه‌ویتری خستۆته خزمه‌ت ئه‌وانه‌وه تا راده‌ی توانه‌وه، ئه‌مه له زۆرینه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی دروستبونی ده‌وڵه‌تاندا دیاره، بۆیه زۆرێك له نه‌ته‌وه‌كان له‌ناوچون یان گۆرانكاری گه‌وره به‌سه‌ریاندا هاتووه، تا حاڵه‌تی كزبون و نه‌مانی هیچ بنه‌مایه‌كی ره‌سه‌نی خۆیان و ئاوێته‌بوون به نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه، ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ئه‌وروپاش دا .
سه‌ده‌ی نۆزده و بیست نمونه‌ی زۆرمان بۆ ده‌رده‌خه‌ن كه ده‌وڵه‌ت چۆن توندوتیژی به‌كارهێناوه بۆ له‌قاڵبدانی چه‌ندین نه‌ته‌وه و، هه‌ر ده‌وڵه‌ت بۆته هۆكاری سه‌ره‌كی پله‌به‌ندی نه‌ته‌وه‌كان بۆ نه‌ته‌وه‌ی پله یه‌ك و دوو له سه‌ر ئه‌رزی واقیع و، هه‌ندێك نه‌ته‌وه وای لێهاتووه كه خۆی به زاڵتر و ره‌سه‌نتر بزانێت، بێ ئه‌وه‌ی باس له‌وه بكرێت یان به ناراسته‌وخۆ دانی پێدا ناوه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمان . بێگومان دروستبونی ئامرازی توندوتیژی له هاتنه‌ئارای ده‌وڵه‌ته‌وه زه‌قبوَته‌وه و ته‌نانه‌ت زوڵم و زۆر و ده‌ستخستنه نێوكاروباری هاوڵاتیان له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌وه هاتۆته ئاراوه، به‌ڵكو جه‌نگی گه‌وره و بچوكیشی به‌رهه‌م هێناوه .
بۆیه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی، كه حزب و كه‌سایه‌تی له پێش هاوڵاتی و نه‌ته‌وه و میله‌ت ئیدیعای ده‌كات، نه‌بێته موسیبه‌ت و مالوێرانی له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌هێنێته ئاراوه و پێشبینی ئه‌گه‌ری شه‌ری قورسیشی لێ نه‌كرێت، وه‌ك زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهان، ئه‌وه ئه‌گه‌ری نه‌مانه‌وه‌ی به هۆكاره كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی زیاتره .
كۆمه‌ڵێك پێش ئه‌ویتر و بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان خه‌ڵكانێك بێ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگی له ئارادابێت یان نێو ماڵی كوردی رێكخرابێت و، به‌بێ داواكاری هه‌مه‌لایه‌ن و بێ ئه‌وه‌ی به ده‌نگی به‌رز هاتبێته ئاراوه، بێگومان له‌پاش جێگیربونی سنوره‌كانی ده‌ڵه‌تیش ئاڵۆزیه‌كان زیاتر ده‌بن و ئه‌گه‌ری شه‌ری نێوخۆ وه‌ك زۆرێك له وڵاتانی تری سه‌ره‌تای سه‌ربه‌خۆبونیان له كوردستان سه‌ختتر ده‌بێت، به‌ڵكو له‌به‌ر هه‌بونی دوژمنێكی زۆری ده‌وروبه‌ر ئه‌گه‌ری له‌بارچونی به ساوایی زۆر زیاتر ده‌بێت.
له‌م وه‌زعه‌ی كوردستاندا كه ته‌نها حزب و سه‌ركرده و بنه‌ماڵه‌یه‌ك خۆی كردۆته نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵك، بێ ئه‌وه‌ی راوبۆچونی ئه‌وانیتر له‌به‌رچاو بگرێت و بیه‌وێت بۆچون و رای ئه‌وان فه‌رامۆش بكات، بێگومان هه‌مووان ده‌زانن له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌موو لایه‌ك بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌و ئه‌گه‌ره زۆر به زه‌قی ده‌خاته‌روو كه بێ كۆده‌نگی ده‌ست بردن بۆ ئامانجێكی گه‌وره به مه‌به‌ستی حزبی و شه‌خسی ته‌سك چ ماڵوێرانیه‌ك دێنێته ئاراوه و، ده‌بێت ته‌نانه‌ت چاوه‌رێی جه‌نگی قورسیشی لێ بكرێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت سه‌ریش بگرێت و، به خاترانه‌وه ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كیه‌كانیش حساب نه‌كه‌ین .
به‌ڵێ له‌م دوو ده‌یه‌دا ده‌رفه‌تێكی گه‌وره هه‌بوو بۆ توندكردن و پته‌وكردنی ماڵی كوردی و بنیاتنانی بنه‌ماو ئامرازه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به‌ڵام ناكۆكی و ململانێ و شه‌ری نێوخۆ و دابه‌شبونی میله‌ت به‌سه‌ر چه‌ندین راوبۆچون و شیعاردا، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌ده‌ستدا و ناتوانرێت له‌م كاته‌دا چاوره‌ێی ئه‌وه بین كه به ئاسانی ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێت و به ئاسانترین هۆكار شسكت نه‌هێنێت، با بارودۆخه بابه‌تیه‌كه‌ش یارمه‌تیده‌ر بێت، به تایبه‌تی كوردستانی باشوور له حاڵه‌تیكی سیاسی و ئابووری ئه‌وه‌نده ئاڵۆز و قورسدایه كه خه‌ڵك له بیری نه‌ته‌وایه‌تی و قوربانیدان شۆردۆته‌وه . ئه‌گه‌ر له ده‌رئه‌نجامی شه‌ری داعش هه‌ندێك ده‌رفه‌ت هاتبێته ئاراوه، به‌ڵام پشتگیری ده‌ره‌كی تا ئێستا به ته‌واوی مه‌یسه‌ر نیه و ناتوانرێت پشتی پێ ببه‌سترێت .
بۆیه تۆیه‌ك تا ئێستا نه‌توانیت برایانه كۆبیته‌وه و كوردستانت به كرده‌یی دابه‌ش كردبێت و وه‌زعی ئابووریت له‌م حاڵه‌ته‌دا بێت و خه‌ڵك بێ وره و برسی و بێ تاقه‌ت، به چی؛ یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌ت داده‌نێیت، تۆیه‌ك براگه‌وره‌یه‌ك یان سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزما و مه‌رجه‌عیه‌تێكت نه‌بێت خه‌ڵك به گشتی باوه‌ری پێ بكات بۆ كۆده‌نگی و كۆكردنه‌وه‌ی میله‌ت، تۆیه‌ك كه دروستبونی ده‌وڵه‌تت كردوَته كارێكی حزبی و رقه‌به‌ری ركابه‌ری و، تۆیه‌ك كه ته‌نانه‌ت ركه‌به‌ره‌كانت وا لێكردووه نه‌فره‌ت له ده‌وڵه‌تێك بكه‌ن به ده‌ستی تۆوه دروست بێت، تۆیه‌ك كه هه‌زار شه‌قت له یاسا و رێسا دابێت، چۆن باوه‌رت پێ بكرێت كه بێ یاسایی به‌و ده‌وڵه‌ته‌وه ناكه‌یت و خه‌ڵك له نه‌بونی ده‌وڵه‌ت زیاتر زنهار و هه‌راسان ناكه‌یت، ئیتر باسی ده‌وڵه‌تی چی ده‌كه‌یت .
ده‌وڵه‌ت ئامانجێكی پیرۆزی هه‌موو گه‌لی كوردستانه و خه‌ڵكانێك دروستی ده‌كه‌ن كه هه‌ر نه‌بێت زۆرینه قه‌ناعتیان پێی هه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته‌كه بخاته پێش حزب وئه‌ڵقه و بنه‌ماڵه و كه‌سه‌كانه‌وه، نه‌ك باوه‌ریان به‌وه بێت كه ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش بۆ ئه‌و ئه‌ڵقه ته‌سكانه به‌كاردێنێت و سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان ده‌كاته قوربانیان و له به‌رهه‌مه‌كه‌ی بێ به‌شیان ده‌كات، بۆیه پشتگیری مانه‌وه‌ی به‌ده‌ست ناهێنێت .
ده‌كرێت ئه‌م جاره بڵێین، له‌م وه‌زعه‌ی كوردستاندا؛ هۆكاری خودی زیاتره له هۆكاره بابه‌تیه‌كه بۆ شكستهێنانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان و، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه هۆكاره‌كانی شكستهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان پێچه‌وانه ببنه‌وه .
به‌روار: 01/07/2016
615 جار خوێندراوه‌ته‌وه