هه‌موو ساڵێك مانگێك ئه‌مه حاڵمان بێت ؟ عیم
عیماد عەلی
له گفتوگۆیه‌كدا باس له مانگی ره‌مه‌زان و ئه‌و مافه پارێزراو و پێشێلكراوه‌انه كرا، كه له رووی سیاسی و فیكری و یاسایی و مافی تاك و كۆ و زه‌ره‌ری ئابووری و سه‌لبیاته‌كانی داب‌و نه‌ریت و چۆنێتی چاره‌سه‌ری كوردانه كرا كه وه‌زعی ناله‌باری مانگی ره‌مه‌زان و سروته‌كانی هۆكاره‌كه‌ین و به‌هه‌ڵه ته‌ماشاكردنی و پێشێكردن و مافخواردنی خه‌ڵكی تری نه‌خۆش و هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و خاوه‌ن بیر‌و باوه‌ری تر كه له‌م مانگه‌دا به زه‌قی دژایه‌تی ده‌كرێت و نه‌وه دوای نه‌وه تاڵاوه‌كه‌ی ده‌چێژێت و، خودپارێزی وای كردووه كه‌س خۆی له‌قه‌ره‌ی نه‌دات و فشار و هه‌ژمونی ئاینی و سزاكان وای له زۆرێك له خه‌ڵكه‌كه كردووه خۆی له چاره‌سه‌ری ئاوها وه‌زعێك نه‌دات، كه له بارێكی گشتیدایه و دابونه‌ریتی ماوه‌یی هه‌ڵه و زاڵبونی ره‌فتار و كرداری هاورده‌كراو و لایه‌نه سه‌لبیه‌كانی به زۆرداره‌كی فه‌رز كراوه .
هۆكاره‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته چیه؟ دوور له باری سیاسی و ئه‌م وه‌زعه‌ی كه لایه‌نه‌كان ئیستغلالی ده‌كه‌ن و ململانێی زۆریه‌نه‌ی ره‌های حزبه‌كان وای كردووه؛ له گه‌ران بۆ چاره‌سه‌ری باره سه‌لبیه‌كانی ره‌مه‌زان به‌شدار نه‌بن و پشت گوێی بخه‌ن و وه‌ك وڵاتانی تری غه‌یره عه‌ره‌ب نه‌جوڵێنه‌وه و ته‌نانه‌ت بیریشی لێنه‌كه‌نه‌وه .
قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنی ئاشكرا و له‌به‌ركردنی جلی تایبه‌ت و سه‌رپۆش وه‌ك فه‌رزی عه‌ینی لێهاتووه و به ده‌گمه‌ن نه‌بێت كه‌سێك نا‌بینیت به ئازادی بخوات و له‌به‌ر بكات و، هه‌ر یاسا په‌یره‌كراوه‌كان كه بێلایه‌نیان تێدا نیه و له پاڵ دابونه‌ریت و باری رۆشنبیری و سایكۆلۆجی خه‌ڵكی عه‌وام ئه‌مه‌یان فه‌رز كردووه و خۆیان له جێگای خودا داناوه بۆ لێپرسینه‌وه له خه‌ڵك و، حساب و كتابیان هێناوه‌ته ئه‌م دونیاوه .
ناشێت هه‌موو كه‌موكورتیه‌ك بخرێته سه‌ر باری گشتی له رووی رۆشنبیری و دابورنه‌ریت و روودانی گۆرانكاری و دیارینه‌كردنی كاتی پێویست به په‌رینه‌وه له قۆناغێكه‌وه بۆ ئه‌ویتر، ئه‌گه‌ر به خۆت رێگریت دانابێت له‌سه‌ر گۆران و پێشكه‌وتنخوازی و به‌ربه‌ست خستنه به‌رده‌م دابونه‌ریتی سه‌لبی و خۆ له‌قه‌ره‌نه‌دانی ته‌نانه‌ت باسكرنی بابه‌تێك كه په‌یوه‌سته به باری گشتی خه‌ڵكه‌وه . ئه‌و هۆكارانه‌ش بریتین له:
1-هه‌بونی یاسایه‌ك كه پشتی لایه‌نێكی بابه‌ته‌كه بگرێت و دژ به‌ویتر بێت و په‌یره‌و بكرێت، ئه‌مه جگه له دابونه‌ریته فه‌رز كراوه‌كه و هاورده‌كانی بۆچونه‌كانی خه‌ڵكی دورگه‌ی عه‌ره‌بی كه به بۆماوه‌یی ماوه‌ته‌وه و، به پیرۆزكردنی له پێناو ترساندنی خه‌ڵك و نزیك نه‌بونه‌وه له ره‌خنه و رونكردنه‌وه‌ی رێگه‌ی راستتر، هیچی تر نیه .
2- ئه‌وه‌ی دیاره هه‌میشه به رۆژوانان ده‌ستده‌خه‌نه نێو كاروباری ئه‌وانیتره‌وه وفشاریان ده‌خه‌نه سه‌ر و به هیچ شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی نه‌بووه و، ئه‌مه‌ش رێگه‌ی بۆ ئه‌وی رۆژوان خۆش كردووه له پێگه‌یه‌كی باڵاوه ره‌فتار بكات و خۆی به راستتر بزانێت و ئه‌ویتر به هه‌ڵه و كافر و به خوارتر سه‌یر بكات .
3- ئاین به شێوه‌یه‌كی گشتی له لایه‌ن حزب و لایه‌نه‌كانه‌وه به ئامرازێك به‌كار ده‌هێنرێت له پێناو كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ریته ساڵانه‌یه ببێته سیستمێكی گشتی و له مافێكی تاكه كه‌سی ده‌ربچێت و رێگه له تاك بگرێت به شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ بێت یان نا راسته‌خۆ پیاده‌ی پێچه‌وانه‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر رااستتریش بێت، كه‌چی مێژووی ره‌سه‌نی كوردی كاری له‌م بابه‌ته‌ی راستتر و زانستی تر و قازانج به‌خشتری تێدایه و به هۆی نه‌ریت و ئاینه هاورده‌كانه‌وه سراوه‌ته‌وه، یان هیچ نه‌بێت، ناهێڵێت ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی ره‌سه‌ن و زانستی و قازانجبه‌خشی گشتی بێته ئاراوه .
4- ته‌ماشاكردنی نا رۆژوان به دوژمن . نه‌بونی په‌روه‌رده‌یه‌كی راست له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌كرێت وه‌ك نیشانه‌ی دواكه‌وتویی سیستمی په‌روه‌رده‌یی دیاری بكرێت، كه ئاسۆیه‌كی روونی له‌م باره‌وه تێدا نیه و رێگه‌یه‌كی نه‌گرتۆته‌به‌ر بۆ راستكردنه‌وه‌ی داب‌و نه‌ریته هه‌ڵه‌كان .
5- بونی عه‌قڵیه‌تێكی زاڵ كه فه‌زای عه‌لمانیه‌ت و ئازادی تاك له ده‌وڵه‌تی مۆدێرن قبوڵ ناكات .
به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كان، ده‌شێت به هێوری و له سه‌رجه‌م لایه‌نێكیه‌وه بكرێت، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست و نه‌ستی هیچ كه‌سێك برۆشێنرێت و، به هه‌نگاوی زانستی و به‌شداری هه‌مووان ده‌ست پێبكرێت :
1-رۆڵی حكومه‌ت و سیستمه‌كه و یاسا په‌یره‌وكراوه‌كان و پێویستبون به گۆرین .
2- به‌شداری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، به تایبه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و رۆشنبیری به شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ و كاریگه‌ر بۆ راست كردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه هه‌ڵه چه‌سپیوه‌كان و نه‌هێشتنی ترس و تۆقاندن .
3- رۆڵگێرانی رۆشنبیران و نه‌هێشتنی ترس و گێرانی كۆر و كۆبونه‌وه و وروژاندنی رای گشتی به كارێك كه تا ئێستا بڤه‌یه و كه‌س خۆی له‌قه‌ره‌ی نادات .
4- سنوردانان بۆ نه‌هێشتنی ته‌ده‌خولی خه‌ڵكی عه‌وام له ژیانی ئویتر و فشار كردن و نه‌هێشتنی هه‌ژمونی دابونه‌ریته بۆماوه‌ییه هاورده‌كراوه باوه‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵك به گشتی .
بۆیه ئه‌گه‌ر باری سیاسی و رۆشنبیری كوردستان رێگه‌ی گرتبێت تا ئێستا جموجۆڵ له‌م باره‌وه بكرێت، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می و گوێنه‌دانی رۆشنبیران و لاڵ بونی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره كاریگه‌ره‌كان هیچ به‌هانه‌یه‌كی نیه . به‌هیوام ئه‌م باره ناله‌باره به جێگیری نه‌مێتێه‌وه‌و گۆمه‌كه بشڵه‌ژێت .
به‌روار: 30/06/2016
714 جار خوێندراوه‌ته‌وه