وتاره‌كان
کورتە وەڵام
 کامیل ژیر

-هەواڵەکان: عادل موراد: باشترین رێگەچارە بۆ کوردانی رۆژهەڵات و دەسڵاتی ئێران، دانیشتنە لەسەر مێزی گفتوگۆ.
+زۆر باشە، فەرمو ئەو دانیشتنەیان بۆ رێکخە، بەمەرجێ مێزەکە لەجٶری ئەو مێزە نەبێ کە قاسملۆو شەرەفکەندیی لەسەر کوژران.
-هەواڵەکان: هەردو بەڕێز حاجی تۆفیق و حسەین زڕگوێزی، 2 ملیۆن دۆلاری شەکراوی دو منداڵەکەیان بەخشی بەنەخۆشخانەی هیوا. 
+خێریانبنوسێ. بائیتر هەمو بوک و زاواکان وابکەن. ئەم خێرخوازییە، هەڵەیەکی مێژوییشی راستکردەوە: ئەو گوندەی خوار سلێمانی، بەهەڵە پێیئەوترێ زڕگوێز، راستییەکەی ئاڵتونگوێزە.
-هەواڵەکان: وەفدە شەش پەرلەمانیەکەی یەکێتی و گۆڕان لەبەغدا: گشتپرسی ناکەین و سەربەخۆییمان ناوێ و لەعیراقی یەکگرتو جیانابینەوە.
+ئەی بۆچی منداڵی خەڵک بەکوشت ئەدەن؟
-هەواڵەکان: وەفدەکە: ئامانجمان بەدەسخستنی مافەکانی کوردە لەبەغدا.
+گوریس بەیەکپارچەیی نەگەیشتەوە، ئێستا بە دو لەتی!؟ پێشتر بە65کورسی هیچنەکرا، ئێستە بە30!؟
-رۆژنامەی خەبات: شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.
+پێشبڕکێی کوڕنوشبردنە! ئەگەر بۆ پشکی هەرێمە لەقەرزی نێو دەوڵەتی، وەک ئەڵێن؟ وەفدە شەشنەفەریەکە! هیچی هەڵنەگڕان، ئێوە چی؟
-هەواڵەکان: مالیکی و عەبادی و موتڵیگ و تورکومان پشتگیریی لە رێکەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان ئەکەن.
+هەربەوەدا بزانن چ رێکەوتنێکی گرنگە بۆ کورد!.
- -کوردستانی نوێ: کوردەکانی قەفقاز وەک بەفر توانەوە.
- +دوای بریارەکەی پارێزگار، کتێبێ بۆ کوردەکانی سلێمانیش بگرنەوە.
-خەبات: پارتی: ئەگەر یەکێتی و گۆڕانیش دەنگ بۆ سەبەخۆیی نەدەن، ئێمە سەربەخۆیی هەر رائەگەیەنین.
+دە رایگەیەنن، دڵمان شەقیبرد.
- -خەبات: بارزانی: بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی، هەنگاوی یەکەم ئەوەیە لەگەڵ بەغدا بکەوینە گفتوگۆی راشکاوانەو برایانە!.
- +ئێ، ئێ!! کاتی خۆی کوردەکانی رۆژهەڵاتیش ئەیانوت: ئەگەر شا رێگەمانبدا، ئێمەش شۆڕش ئەکەین!
-           29/6/2016
 

به‌روار:  29/06/2016
376   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

دایکایەتی و هەژاری 😡

سمۆرەیەک تەرمی هاوڕێکەی بەجێناهێڵێ 😪

بەرخ و ڤیدیۆ 🤣🤣

شێری ژنانی 🤣🤣

مناڵ و جرجەکان 😮

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   315
کۆی سه‌ردان:   29253454