چه‌ند خاڵێك سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنی توركیا‌و ئیسرائیل
بەهرۆز جەعفەر
یه‌كه‌م: هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی توركیا و ئیسرائیل له‌سه‌ر حیسابی كوردی باكور و په‌كه‌كه‌یه. چونكه فاكته‌ره نێوخۆییه‌كان هه‌میشه هۆكاری به‌ستنی په‌یوه‌ندیین له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا. له نه‌وه‌ده‌كاندا تێچووی شه‌ڕی په‌كه‌كه بۆ توركیا ساڵانه (8-10) ملیار دۆلار بو. ئیسرائیل باری توركیای سووككرد.به پوختی ئه‌م ڕێككه‌وتنه دژی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی یه بۆ ڕۆژئاڤا. وه له‌ده‌قه‌كانیشیدا نه‌وتراوه ئیسرائیل ئه‌مه بۆ توركیا ئه‌كات، باسی ئه‌و شتانه كراوه كه توركیا بۆ ئیسرائیلی ئه‌كات.
دووه‌م: خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه زۆربه‌یان بۆ چاوبه‌ست كردنن. به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی توركیا هاوكاری حه‌مماس نه‌كات. به‌پێچه‌وانه‌وه قه‌ته‌ر و توركیا‌و سعودییه‌ش له (2015) ه‌وه ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كه‌ن حه‌مماس له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یوه‌ندیی ستراتیجی ببه‌ستێت. هه‌روه‌كو یه‌كه‌مین جار به‌سه‌رۆكایه‌تی "جیمی كارته‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ویلایه‌تی میریلاندی ئه‌مریكا ڕێككه‌وتننامه‌ی كامپ داڤید-1978 مۆركرا له‌نێوان میسر (وه‌ك سه‌ری جیهانی عه‌ره‌بی) له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. ساڵی دوای ئه‌وه‌ش خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌و بۆنه‌یه‌وه درایه ساداتی سه‌رۆكی میسر و موناحیم بیغنی ئیسرائیل. دواتریش كۆنگره‌ی مه‌دریدی 1991 ی به‌دواداهات..ئیتر ئه‌مانه سه‌ره‌تای ئاشتی نێوان عه‌ره‌ب-ئیسرائیل بون .. تاوای لێهات میسر بۆ ماوه‌ی (15) ساڵ غاز به ئیسرائیل بفرۆشێت و، سنوری فه‌له‌ستین یش بۆ ئیسرائیل بگرێت!.
سێهه‌م: توركیا تاقه وڵاتی ئیسلامی بو، كه‌زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانی موسڵمانی هه‌یه، بۆ یه‌كه‌مجار دانی نا به‌ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا.
چواره‌م: هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی توركیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل: ئه‌مریكا تیایدا به‌شداره له (1948ه وه تا 2016). جونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان نییه هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌كه له‌یه‌ك داببڕێن.
پێنجه‌م: تێكدان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌ساڵی (2010) سه‌ره‌تای شۆك و قه‌یرانێكی گه‌وره بو له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا. كه دواتریش به‌هاری عه‌ره‌بی به‌سه‌رداهات له (2011) به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌موو ڕۆژهه‌ڵات به ئێران و ڕووسیاشه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا تێكچوون. ئه‌ڵمان و یۆنان و كێشه‌ی قوبرص و كوردیش له‌ولاوه بوه‌ستێت..فشاری میدیای جیهانی و سۆشیال میدیاش له‌سه‌ر ئاكپارتی بووه سه‌رباری هه‌مووی.
شه‌شه‌م: ووزه، به‌تایبه‌تی غازی سروشتی هۆكاری سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیی توركیا ئیسرائیله. توركیا ساڵانه (25) ملیار پێ سێجا غازی له ڕووسیا وه‌رئه‌گرت، (9,5) ملیاری له ئێران، (4,5) له ئازه‌رباینجان وه‌رئه‌گرێت ، گریبه‌ستی (10) ملیار یشی له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه، له كێڵگه‌ی " میران" و " بینا باوی" ه‌وه ساڵی (2017) ئه كه‌وێته رێ . له‌ناوخۆی خۆیشیدا كه‌مێكی زۆركه‌م به‌رهه‌م دێنێت. ڕووسیا (25) ملیار پێ سیجاكه‌ی خۆی ڕاگرت. بۆیه ئیسرائیل ئێستا بۆته وڵاتێك كه غاز هه‌نارده ئه‌كات، له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه توركیا غازی لێ ئه‌كڕێت.
حه‌وته‌م: ئیسرائیل ئه‌یه‌وێت نفووسی هه‌واڵگریی و جاسووسی و ئابوریی خۆی به‌ناو خاكی توركیادا بگه‌یه‌نێته ناوچه‌ی قه‌وقاز و ئۆراسیا (كه به‌دڵی جیهانی ناسراوه). وه له توركیاشه وه چاودێریی ئێران -سوریا-عێراق بكات..
هه‌شته‌م: هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ێ شه‌ش ساڵی لاوازی په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیبلۆماسیه‌كانیاندا ماوه‌یه‌كی چۆڵیان له‌په‌یوه‌ندی به‌ڕێكردووه. به‌ڵام ژماره‌ی گه‌شتیار و كۆی گشتی بازرگانی هه‌ردولا زۆر گه‌شه‌ی كردووه له‌ماوه‌ی (2010- ئایاری 2016). قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌ردولا له (2015) دا بڕی (5،5) ملیار دۆلاربووه. له (2015) دا كه ڕێژه‌ی گه‌شتیاری توركیا زۆریش كه‌می كردووه (42) ملیۆن گه‌شتیار بووه. ژماره‌ی گه‌شتیاری ئیسرائیلیه‌كان هه‌ر زیاتری كردووه.
نۆیه‌م: هه‌موو ڕێككه‌وتنێكی توركیا-ئیسرائیل، جێگه‌ی ته‌وته‌ر و مه‌ترسی عێراق و سوریایه ئه‌وجا ئێران. توركیا تاكه وڵاتی ئیسلامیه كه ئه‌ندامه له ناتۆ و، ڕاسته‌وخۆ سنوری له‌گه‌ڵ دوو وڵاتی گرنگی نیشتمانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه، ئه‌وانیش عێراق و سوریان.. چونكه له په‌نجاكاندا عێراق و سوریا شوێنی بڵاوبونه‌وه‌ی فكری شیوعیه‌ت بووه، ئه‌مه‌ش دژی پره‌نسپیی ئه‌مریكا-توركیا-ئیسرائیله. له‌شه‌سته‌كاندا عێراق و سوریا مه‌ڵبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی بیری عروبه‌و بان-عه‌ره‌بیزم و به‌عسیه‌ت بووه. وه له سه‌ده‌ی بیستویه‌كیشدا عێراق و سوریا شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆریزم و توندوتیژی بووه. ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات توركیا-ئیسرائیل- ئه‌مریكا له‌په‌یوه‌ندیدا بن..
ده‌یه‌م: سروشتی توركیا‌و ئیسرائیل وایه، كه ده‌ست به‌رداری یه‌كتر نه‌بن. ئه‌گه‌رچی ناوه‌ندی بڕیاری ئیسرائیلی و ڕای گشتی جوله‌كه متمانه‌ی به توركیایه‌ك نییه له‌سه‌رده‌می ئاكپارتی دا.
" به‌هرۆز جه‌عفه‌ر"
خوێندكاری دكتۆرا‌و ماسته‌ر له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و ئیسرائیل له‌سه‌رده‌می حوكمی ئاكپارتی دا.
به‌روار: 29/06/2016
473 جار خوێندراوه‌ته‌وه