بۆچی به‌ریتانیه‌كان له یه‌كێتی ئۆرپا ده‌رچوون ؟
عیماد عەلی
دیاره هۆكار زۆرن و ئێمه له رووی كه‌سایه‌تی مرۆڤی ئینگلیزی و شانازی كردن به خۆ و خۆ به‌گه‌روه زانی و میژووی پر له خۆ فه‌رز كردن وه‌لاوه بنێین كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌مابێت، ده‌شێت سه‌ره‌كیترین هۆكار ئابووری و سیاسی كه تایبه‌ت بن به هاوڵاتی ئه‌و وڵاته‌وه و چاره‌نوسیه‌وه حساب بكه‌ین نه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته نه‌ك لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه، وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره شازنی به‌ریتانیاش له‌گه‌ڵ ده‌رچوون بوو له یكێتی ئۆرپا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به هاوڵاتیه‌وه كه گرنگه ئه‌م هۆكارانه‌ن :
1- قوتار بوون له قورسایی باری ئابووری سه‌ختی په‌نابه‌ران . هاولاتیان له‌وباوه‌ره‌دان كه به‌ده‌رچون له یه‌كێتی ئۆرپا، به خۆیان سیستمێكی نوێ له‌وباره‌وه دێننه ئاراوه و هاتنی په‌نابه‌ران و قورساییه‌كانیان سنوردار ده‌كه‌ن . ئه‌گه‌ر ئێستا ساڵانه په‌نابه‌ران بری زیاتر له 4.131 چوار ملیار و سه‌ت و سی و یه‌ك ملیۆن دولار قورسایی بخه‌نه سه‌ر حكومه‌ت و هاوڵاتیانی به‌ریتاینا، ئه‌وا ئه‌وكاته ده‌توانن به بریارێك ئه‌م قورساییه زۆر كه‌م بكه‌نه‌وه چ له رووی خزمه‌تگوزاری بێت یان به ژماره و جێكردنه‌وه‌یان له به‌ریتانیادا .
2- ترس له تیرۆر به مانه‌وه‌یان له یه‌كێتی ئۆرپا، توانای ئه‌وه‌یان نه‌بێت سنوور له‌سه‌ر تیرۆریستان دابخه‌ن و بواری هاتنه ژووره‌وه‌یان زۆرتر بێت، وه‌ك له‌م دواییه‌دا ده‌ركه‌وت رێژه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له به‌ریتانیا چه‌ند زیاتر بوو .
3- ترس له وه‌رگرتنی توركیا له یه‌كێتی ئۆرپا و ده‌رگا كه‌وتنه سه‌رپشت بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ی به لێشاوی په‌انبه‌ران و له نێوشیاندا تیرۆریستان و بێ توانایی به‌ریتانیا له له‌مپه‌ر خستنه به‌رده‌میان .
4- هه‌ڵگرتنی پاره‌ی ته‌ندروستی و فێركردن كه له حه‌فته‌یه‌كدا 480 ملیۆن دولاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت كه ئه‌م بره پاره‌یه نیوه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی فێركردنه له به‌ریتانیادا .
5- باوره‌بون به بوژانه‌وه‌ی ئابووری گشتی به‌ریتانیا له حاڵه‌تێكدا كه له ژێر یاسا ورێساكانی ئۆرپا ده‌ربچن .
6- زیاتر قوڵبونه‌وه‌یان له بازاری ئازاد و توندكردن و قورسكردنی پێگه‌ی خۆیان له رێكخراوی بازرگانی جیهانی وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌ك له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئۆرپادا .
7- زیاتر كردنی ده‌سه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا وه‌ك وڵاتێك نه‌ك له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئۆرپادا، ئه‌مه‌ش بوغرایی و خودپه‌رستی به‌ریاتنیه‌كان تێر ده‌كات .
8- دانانی یاسا و رێسای تایبه‌ت به وڵاتی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كئَتی ئۆرپا ده‌توانن ته‌شریعاتی تایبه‌تمه‌ند به‌خۆیان ده‌ربكه‌ن و به‌و شێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا زاد ده‌كات و ده‌توانن قازانجی نێوخۆیی هاوڵاتیان له‌به‌رچاو بگرن .
به‌م شێوه‌یه ده‌توانین بڵێین نه‌یارانی مانه‌وه له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئۆرپا ئه‌م هۆكارانه‌یان كرده به‌ردی بناغه بۆ بانگه‌شه‌ی ده‌رچوون له یه‌كێتی ئۆرپا و، سه‌ركه‌وتو بوون تێیدا، كه‌چی له به‌رامبه‌ردا چاودێرانی سیاسی خۆشیان ده‌ڵێن زۆر زه‌ره ده‌كه‌ن و له‌وانه‌یه به په‌شیمانی بگه‌رێنه‌وه نی‌چو یه‌كێتیه‌كه، ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئۆرپا هه‌ڵوێستێكی جیاواز و گۆراو له‌ئاست به‌ریتانیا له رووی سیاسی و ئابووریه‌وه بگرنه به‌ر . چاوه‌رێی ده‌رئه‌نجامه‌كانین .
به‌روار: 26/06/2016
464 جار خوێندراوه‌ته‌وه