ملهوری سیاسی و عینادی كردن حجاج الحسینی
عیماد عەلی
ملهور له زمانه‌وانیدا واته خۆ به گه‌وره‌زان و ناكۆك له‌گه‌ڵ حه‌قدا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا حه‌قیانه‌تی بابه‌ته‌كه بزانێت، عیناد ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌یه‌وێت نه‌رجسیه‌ت و كاری دوژمنایه‌تی و نه‌زوه‌ی خۆی تێر بكات و گوێ له ئامۆژگاری هیچ كه‌سێك نه‌گرێت و حه‌قیقه‌ت ره‌ت بكاته‌وه. ئێمه زۆر جار باجی گه‌وره‌ی ملهوری و عینادی و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی بچوكترین داواكاری هاوڵاتیانمان داوه‌ته‌وه و، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه عینادی سه‌رۆكی وڵات(میسر) و بژارده‌ی حوكمران، پاش ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاریه‌كانی گه‌نجان له شۆرشی 23ی جه‌نیوه‌ر بۆ وازهێنانی وه‌زیری ناوخۆ و، دوباره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی رووداوه‌كان و دواكه‌وتنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی، له‌گه‌ڵ هه‌ر ته‌نازولێكدا، سه‌قفی داواكاریه‌كان زۆرتر بوون و خه‌ڵكانی توندره‌و ئه‌م قه‌یرانه‌یان به‌هه‌لزانی له ململانێكانیان بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات تاوه‌كو شیعاری( برۆ ) یان به‌رزكرده‌وه و موباره‌ك كه‌وت، به‌ڵام سیاسه‌تی عینادی و ملهوری له فكر و عه‌قڵیه‌تی سه‌ركردایه‌تیدا له‌هه‌ر پێگه‌دا بن وه‌ك خۆی مایه‌وه .
ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌مانه‌وێت وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه؛بۆچی به‌رپرس په‌نا بۆ عینادی ده‌بات له مامه‌ڵه‌كردنیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتیدا ؟ بۆچی موكوره له‌سه‌ر وروژاندنی خه‌ڵك و خه‌ڵكه گومانلێكراوه‌كان له جێگه و پێگه‌ی خۆیان ده‌هێڵرێته‌وه؟ ئایا عینادی و ملهوری بۆته خه‌سڵه‌تێكی تایبه‌تی به‌رپرسه‌كان له مسردا، به گه‌روه و بچوكیانه‌وه ؟ ئایا به‌رپرس وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ده‌كات كه خه‌ڵك ژێرده‌سته‌ی ئه‌ون و ته‌نها به فه‌رمانی ئه‌و حوكم ده‌كرێن و قسه و بریاره‌كانی ره‌تناكرێنه‌وه ئه‌گه‌ر راستیش نه‌بن؟ ئایا وڵات گۆراوه بۆ موڵكیه‌تی تایبه‌تی به‌رپرسه‌كان به بێ هیچ چاودێری و لێپرسینه‌وه له‌سه‌ر هه‌رچیه‌ك بكات؟
كه‌س وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ناداته‌وه جگه له‌و كه‌سانه‌ی له پێگه‌ی به‌رپرسیارێتیدان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانه‌ی نهێنی عینادی و سته‌مه‌كانیانمان بۆ ده‌ربخه‌ن . كه‌سێك هه‌یه وه‌ڵاممان بداته‌وه ؟
تاقیكردنه‌وه‌ی پاش شۆرشی 23 ی جه‌نیوه‌ری و 30ی یولیۆ بۆی ده‌رخستین كه رۆشنبیریی عینادی و ملهوری له عه‌قڵیه‌تی سه‌ركردایه‌تیدا نه‌گۆراوه . بۆنمونه پارێزگار له شوێنی خۆیدا ماوه‌ته، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی دانی به‌وه‌دا ناوه كه باوكی پاره‌ی وه‌زاره‌تێكی دزیوه و ئاڵنگه‌ری و ته‌حه‌دای هه‌مووان ده‌كات به‌وه‌ی پشتگیری له لایه‌ن به‌رپرسانی ئاسایشی باڵای وڵاته‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت بۆ جوانكردنی رووی پارێزگار له نێو خه‌ڵكدا سه‌ره‌رای ده‌موقۆپزی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شیعاری پاكژی و شه‌فافیه‌ت و ده‌ستپاكی و شه‌ر له دژی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران هه‌ڵگرتووه . ( له‌كوردستانیش كتومت هه‌مان باس نیه - و - ) .
وه‌رگێرانی عیماد عه‌لی
به‌روار: 25/06/2016
348 جار خوێندراوه‌ته‌وه