وتاره‌كان
دەسلەکارکێشانەوە
 کامیل ژیر

رەشیە فەنیە شێتە، بۆهەمو پرسەیەک لەسلێانی ئەچو. پرسەی ئەوساش 3 رۆژبو. هەر 3 ژەمەکەش نان بە ئامادەبوان ئەدرا! کەخێرەومەنێ پرسەکەی هەڵئەسان، ئەو پیایا هەڵئەشاخاو ئەیوت: کابرا تۆ بۆهەڵیانئەسێنی!؟ بەکرێمان گرتوی!؟ خوا تیکەیە نانیداوە تۆبۆ ئەیبڕی!؟
ئەمەوا، با ئەمڕۆ 24/6/2016 سەرێک لەبەریتانیا بدەین. دەیڤید کامیرۆن کە گشتپرسییەکەی دۆڕان، مەردانە دەسلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیان. کەچی لەسەر دەستی ئەسەدا سوریا بو بەکەلاوە. مالیکی و شاگرد مالیکییەکان موسڵ و رومادی و تکریت و فەلوجەو حەویجەیان دۆڕان، تاڵەبانی فڕۆکەوانە کیمیالییەکەی هەڵەبجەی بەرەڵاکرد. بارزانی شنگالی دۆڕان، مەعسوم بۆیدەرکەوت هیچی بەدەسنیە. نەجمەدین لە پیلکەی دەرچو وتی کەرکوک ئەکەم بە هەرێم.. دەیان نمونەیتر. کەچی هیچیان دەسیان لە کار نەکێشایەوە!! 
ئێستا بەدورینازانم هەمویان بە یەک دەنگ، وەک رەشیە فەنی، پیاما هەڵشاخێن و بڵێن: کابرا تۆ بۆ کورسییە زێڕینەکە لەژێرمان دەرئەهێنی!؟ بەکرێمانگرتوی!؟ خوا تیکەیە نانی داوە تۆ بۆ ئەیبڕی!؟
24/6/2016
به‌روار:  25/06/2016
359   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

هەڵۆیەک کۆترێ دەرخواردی بێچووەکانی دەدات

مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە

لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات

کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ

دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   628
کۆی سه‌ردان:   29233954