بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و هێڵی ووزه له‌باشوری ئه‌وروپا •
بەهرۆز جەعفەر
له (25ی جانیوه‌ری 2015) حزبی سیریزای یۆنانی (چه‌پی ڕادیكاڵ) هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی برده‌وه، ئیتر ترسێكی تریش ئه‌وروپاو ناتۆی گرته‌وه. سیریزا به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه‌ی "ئه‌لێكس چیبراس" به‌وه‌وه نه‌وستان، كه بانگه‌شه‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی یۆنان بكه‌ن، به‌ڵكو دروشمه‌كه‌یان ئه‌وه‌بو : " له یۆنانه‌وه ئه‌وروپا ئه‌گۆڕین" (Change Greek. Change Europe).
داواكردنی ئه‌وه‌ی له‌نیوه‌ی ئه‌و كێوه قه‌رزه‌ی یۆنان خۆش بن، مشتومڕێكه دوور نییه به‌هاری ئه‌وروپی لێ نه‌كه‌وێته‌وه. ته‌نها (4) چوار ڕۆژ به‌ر له هاتنی چه‌په‌كان بۆ ده‌سته‌لاَت ، سه‌رۆكی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی یۆنانی كرد، له كۆبونه‌وه‌یدا كاتێك به‌وه‌زیری دارایی یۆنانی ووت : ناتوانین له‌قه‌رزه‌كان خۆش بین و ، له مه‌سه‌له‌ی ته‌قه‌شوف (ده‌ستگرتنه‌وه) لابده‌ین، وه‌زیری دارایی هێدفۆنی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی له‌گوێی فڕێداو، گوتی: میلله‌ت وتویه‌تی ئه‌بێت ئه‌م ئه‌زمه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، كه نا‌توانیت، بۆچی سه‌ردانی یۆنانت كردووه !؟. دوای نزیكه‌ی ساڵێك له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سیریزای یۆنانی، وه‌زیری داراییه‌كه‌ی " یانیس ڤارۆڤاكیس" ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و، ناوه‌نده‌كانی دونیا‌و یۆنان جاڕی ئه‌وه‌یاندا، كه "سیریزا"ش كارتێكی سوتاوه‌و، ناتوانێت جووڵه‌یه‌كی ئابوریی و ده‌ره‌كی بكات، هه‌ر سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر حوكم سه‌رۆكوه‌زیران گوتی " ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاریمان نه‌كات بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه داراییه، لێی ده‌رئه‌چین و، هاوپه‌یمانی دیكه ئه‌به‌ستین، بۆ نمونه له‌گه‌ڵ ڕووسیا"!!. ببینه: ولاَتێكی ڕه‌سه‌نی ئه‌وروپی وه‌ك یۆنان، كه ئه‌ندامه له ناتۆ، له‌گه‌ڵ ڕووسیا هاوڕێیه‌تی بكات. ئاتاج و كاردانه‌وه‌كانی چی ئه‌بێت!. جگه له‌ویش چه‌په‌كان له ئیسپانیا‌و ئیتاڵیا‌و پرتوگالیش هه‌یمه‌نه‌ی ته‌واویان به‌سه‌ر ده‌سته‌لاَتدا په‌یاكردووه..
*سه‌ردانی پۆتین بۆ یۆنان " ڕه‌هه‌ندو لێكه‌وته‌كانی"
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی (27/5/2016)، فلادیمێر پۆتینی سه‌رۆكی ڕووسیا، به یاوه‌ری (150) بزنسمان و (7) وه‌زیر به (3) فڕۆكه گه‌یشتنه ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان. ئاماژه مێژوویی و ئابوریی و سیاسیه‌كانی به‌یه‌كگه‌یشتنی ڕووسیا- یۆنان زۆرن. هه‌روه‌ك ڕه‌هه‌ندو لێكه‌وته‌كانیشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ن:
له‌ڕووی مێژووییه‌وه باشوری ئه‌وروپا (ئیسپانیا-ئیتاڵیا-یۆنان) وه‌ك برینێك وان به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌ڵمانیاوه (كه ناوكی ئه‌وروپایه). له‌ڕووی دیموكراتیزه بونه‌وه، ئه‌م سێ وولاَته دره‌نگ هاتنه ژێر بار، له‌ساڵی (1976-1977) سیسته‌مه‌كانیان چووه چوارچێوه‌ی دیموكراسیه‌وه، پێشوتر سوپا‌و كوده‌تا به‌رۆكی گرتبون..ئه‌وه به‌درێژایی دوای جه‌نگی سارد ئه‌ڵه‌مانیا خه‌ریكی چه‌وساندنه‌وه‌و، سابون خستنه ژێر پێی ئه‌م ولاَتانه‌ی باشووری ئه‌وروپایه. بۆیه هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پۆتین بۆ یۆنان، یه‌كسه‌ر ئیتاڵیا پشتگیریی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد، ئیسپانیا فرۆشتنی بنكه‌یه‌كی ئاویی و سه‌ربازیی به ڕووسیا ڕاگه‌یاند. به‌گشتی جۆری ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی ستراتیجی بیری لێكراوه‌ته‌وه.. گرنگترینیان پرسی غازی سروشتی ڕووسیایه:
ڕووسیا یه‌كه‌می یه‌ده‌گی غازی جیهانه، كه (24%) ی پێك ئه‌هێنێت.. له ساڵی (2008-2015) دووجار خۆرئاوا به‌ڕێگه‌ی به‌شداری توركیاوه ویستویانه، ڕووسیا په‌راوێز بخه‌ن. جارێكیان له پرۆژه‌ی ڕاكێشانی هێڵی نابۆكۆدا (نابۆكۆ: گواستنه‌وه‌ی ووزه‌یه له‌ناوه‌ڕاستی ئاسیاوه بۆ ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا، له ده‌ریای قه‌زوینه‌وه ده‌ست پێئه‌كات بۆ توركیا‌و ئازه‌رباینجان و تا ئه‌گاته بولغاریاو نه‌مسا). به بناگوێی ڕووسیادا هێڵه‌كه‌یان برد‌و، غازه‌كه‌یان ئه‌ویان فه‌رامۆشكرد، ئیتر پاش ئه‌وه‌ی ڕووسیا هه‌یمه‌نه‌ی هه‌بوو به‌سه‌ر ده‌ریای قه‌زوین و، له‌گه‌ڵ ئازه‌رباینجان ڕێككه‌وتنی ستراتجیان ئیمزاكردو، شه‌ڕ له ئۆكراین هه‌ڵگیرساو، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێكرا كه ناتۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕووسدا به‌یه‌كدا بكێشن..مه‌سه‌له‌ی داعش به‌كارهێنرا تا هێزه گه‌وره‌كان نینۆكی نفووسی یه‌كتری پێ بكه‌ن له‌ناوچه‌كه‌دا. له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و هۆیانه نابۆكۆ (Nabucco pipeline) په‌كیكه‌وت . جاری دووه‌م , دروستبونی په‌یوه‌ندیی ستراتیجی بۆ ووزه له ڕۆژهه‌لاَتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، په‌یوه‌ندییه‌كه به پله‌ی یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌و هه‌نارده‌كردنی غازی سروشتیه له‌نێوان (قوبرس-ئیسرائیل) . پاشان په‌یوه‌ندییه‌كه بوو به سێ قۆڵی ( یۆنان- قوبرص- ئیسرائیل) . به ناڕاسته‌وخۆ میسر یش سه‌ری له‌ناو ئه‌م خوانه‌دایه. گرنگی بێشوماری ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئه‌وه‌یه، كه له‌ڕووی جوگرافییه‌وه زۆر نزیكه‌و، سه‌رچاوه‌ی ووزه‌یه له قووڕگی ئۆروپادا. هه‌روه‌ها قوبرس و ئیسرائیلیش له ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه كه‌من، به‌واتای ئه‌وه‌ی پێداویستیان بۆ ووزه كه‌متره و، توانای هه‌نارده‌كردن یان زۆره بۆ ئۆروپا..بۆیه به ڕێگه‌ی دوورگه‌ی "كریت" ه‌وه له یۆنانه‌وه بۆ ئیتاڵیا ووزه ڕه‌وانه ئه‌كه‌ن..
به ئه‌ندێشه‌ی هه‌ندێك له شاره‌زایانی بواری جیۆپۆڵه‌تیكی ووزه له ژێر خانی بۆڕی و هێڵه‌كانی كوردوستان كه سه‌تا سه‌ت ته‌واو بووه‌و، كێڵگه‌كانی هه‌موو به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون. نه‌وت و غازی كوردوستان كه ئه‌چێته ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی (قوبرص-ئیسرائیل) ته‌واوی پێداویستیه‌كانی ئه‌وروپا پڕئه‌كاته‌وه‌و، چیتر ببڕای ببڕ خۆرئاوا له‌م ڕووه‌وه پێویستی به ووزه‌ی ئێرانی و ڕووسی نییه.. به‌لاَم ئه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌ی "پۆتین" بۆ یۆنان بینیمان، بریتی بوو له هاوبه‌شیكردن له‌م پرۆژه‌یه..چۆن ؟. پۆتین ڕایگه‌یاند، بڕیاریانداوه، له ده‌ریای ڕه‌شه‌وه به "قرم" دا بۆڕییه‌ك خێرا بگه‌یه‌ننه یۆنان و، تاوه‌كو ووزه‌ی ڕووسیاش بگاته ئیتاڵیا‌و ولاَتانی ئه‌وروپا . جگه له‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و قه‌یرانه قوورسه داراییه‌ی یۆنان تیایه‌تی، ڕووسیا گه‌وره‌ترین هێڵی شه‌مه‌ندۆنه‌فه‌ری یۆنانی كڕی، دوو" مینا" ی سه‌ره‌كی له یۆنان هه‌یه، یه‌كێكیان " چین" كڕی، ئه‌ویتریش " ڕووسیا" كڕی. هه‌موو ئه‌مانه به‌شێكن له بار سووك كردنی یۆنان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه هه‌یه‌تی .
سه‌ت ساڵه چه‌پ یه‌ك ووشه‌ی پێشكه‌ش نه‌كردووه
كۆمۆنیزم، ماركس دای نه‌مه‌زراندووه، چه‌پگه‌راییش ئه‌و داهێنه‌ری نه‌بوو، به‌لاَم ماركس ته‌كانێكی وای به كۆمۆنیزم و چه‌پ دا، شۆڕشێكی ئابوریی و شوناسێكی وای به چینایه‌تی دا، كه هه‌تا دونیا دونیایه مرۆڤایه‌تی كۆمپڵیسه‌ریانه ئه‌بێت خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكات. هیچ نا له‌به‌رئه‌وه‌ی "لینین" ی خسته به‌ر ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی لایوابێت "سه‌رمایه‌داریی دواقۆناغی ئیمپریالیزمه". له لای " جاك دێریدا" له كتێبی " سێبه‌ری ماركس به‌سه‌ر خۆرئاواوه" ماركسیه‌ت: بریتی یه له تارمایی، تارماییش شتێك نییه له‌ناوبچێت. زێده ڕۆیی نییه بڵێین له دوای ماركسه‌وه، ئیتر به‌ڕه‌ی كۆمۆنیزم دڕاوه، له ململانێی ترۆتسكی و لینیه‌وه، ده‌ست پێ ئه‌كات، تا شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر..قۆناغی دوای شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر (1917-2017) قۆناغی داڕمانی مۆڕاڵی چه‌پی ڕادیكاڵ و شیوعیه‌ته له‌هه‌موو جیهاندا به‌رانبه‌ر سه‌رمایه‌داریی، خه‌ڵك هه‌یه نانی ئه‌مریكا ئه‌خوات و وێنه‌ی جیڤاراشی هه‌ڵواسیوه..!. چۆن ناسیۆنالیزم و سۆشیال دیموكراته‌كانی ڕۆژهه‌لاَتی ئیمڕۆ خه‌ریكی نه‌وت دزین و بانك بڕینن!. ئاوهاش شیوعی و چه‌په‌كانی سه‌ت ساڵی ڕابردوو له‌بری به‌رهه‌مهێنانی فكر و مه‌عریفه، بوون به مورته‌زه‌قه‌و دارده‌ستی ئه‌م وئه‌و..
به‌رئه‌نجامی ناعه‌داله‌تی مێژوویی، هێدی هێدی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌دونیادا خه‌ریكه ئه‌كه‌وێته‌وه به‌رباس..نادادییه‌كه به‌جۆرێكه كه ئێستا (5) كۆمپانیا داهاتی نیوه‌ی جیهانیان به‌ده‌سته. تادێت ناڕه‌زایی دژی سیسته‌مه‌كان په‌ره‌ئه‌سێنێت. به‌پێی دانسقه‌ترین، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئیتاڵی، ناڕه‌زایی میللی خه‌ڵك (Public Opposition) له‌نێوان سالاَنی (2008-2013) له‌هه‌موو ولاَتانی ئه‌وروپا به‌ڕێژه‌ی جیاجیا ڕوو له‌زیادبونه،له‌فه‌ڕه‌نسا (60%) بووه به (70%) له ئه‌ڵمانیا (58%) بووه به (69%) ..ئه‌وه‌ش یۆنان! كه ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵی (2010) بۆ سه‌ره‌تای (2015) واته بۆ (5) ساڵ نزیكه‌ی (7000) حه‌وت هه‌زار كه‌س له‌داخی قه‌یرانی ئابوریی خۆیان كوشتووه (ئنتیحاریان كردووه) . به‌دڵنیایی ئه‌م ڕێژه‌یه له (2014-2016) زۆر زیاتری كردووه، به‌هۆی كۆچی به‌ڵیشاو له ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریكاوه، بۆ ئه‌وروپا. وه به‌هۆی به‌هه‌ڵواسراویی مانه‌وه‌ی قه‌یرانه نێوخۆییه‌كان و، جه‌نگی دژی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مكردنی ماف و ئازادییه گشتی یه‌كان و، سه‌روه‌ری یاسا‌و هه‌لی یه‌كسان و ژینگه‌ی دروست له‌ئه‌وروپا، گرفته هه‌نووكه‌ییه‌كان به‌رۆكی سیستمه دیموكراسییه‌كان به‌رناده‌ن، هه‌ر تاكێكی هۆڵه‌ندی (35$) ی (IMF) قه‌رزاره، ئه‌وه‌ی یۆنان ئه‌گه‌ر بۆ تاك حیساب بكرێت، ئه‌وا هه‌رتاكێكی یۆنانی نزیكه‌ی (25000$) قه‌رزاره. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: بۆچی بۆ هۆڵه‌ندا ته‌قه‌شوف نییه‌و بۆ یۆنان هه‌یه!. ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره له چه‌په‌كانی یۆنان بكه‌یت، بێ سێ و دوو ئه‌ڵێن له مێركڵ بپرسن !..په‌یوه‌ندی دژكارانه‌ی نێوان مێركڵ و چه‌په‌كانی باشوری ئه‌وروپا پێكه‌نین هاوه‌ره، وه‌ك دایكێكی سته‌مكار و چه‌ند مناڵێكی چوختی وایه، هه‌ركات دایكه‌كه هه‌وڵی سزادانی زیاتریان ئه‌دا، ئه‌مانیش له‌پشت ده‌رگاكه‌وه هه‌ڵدێن و، ته‌ماس له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئه‌گرن!.
ئیمڕۆكه، ئه‌گه‌ر هه‌یه " ماركس" به به‌رگێكی ترا، خۆی بكاته‌وه ناو كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی دا، له‌دوای ئه‌و هه‌موو ڕووداوانه‌ی ڕوویانداوه، بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ له ئه‌مریكای لاتینه‌وه بۆ باشوری ئه‌وروپا، له ڕووسیاوه بۆ ڕۆژهه‌لاَتی ناوین، یه‌ك دێڕی پێشكه‌ش نه‌كردووه، كه شیاوی ڕاچڵه‌كاندنی كۆمه‌ڵه‌كان بێت. سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی و ئیمپریالیه‌ت وه‌ك مشك به‌ربۆته گیانی به‌شه‌ریه‌ت، . ئه‌مریكا له‌و ولاَتانه‌یه ده‌یان قه‌سابخانه‌ی له ئه‌فغانستان و عێراق و كۆنغۆی دیموكراتی و رواندا و بۆسنه‌و هه‌رسك ئه‌نجامداوه.. له فه‌نزه‌ویلای شافێزه‌وه بۆ شیللی و كۆماری مۆز بۆ وێرانكردنی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن، ئه‌یانه‌وێ ده‌ستیان له قوڕگی به‌شه‌ریه‌تدا بێت. خۆرئاوا له‌دووجه‌نگی جیهانی دا به‌رپرسیاره له مه‌رگی (50) ملیۆن مرۆڤ..به‌م ڕۆژگاره له ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریكا سه‌رقاڵی چه‌كووش وه‌شاندنن.. مانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت: ئیمڕۆكه، ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو ئیسرائیل په‌لاماری توركیا ئه‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌سلیم به سیاسه‌ته بانكییه‌كانی ئه‌وان نابێت. ئاكپارتی یه‌كه‌م حزب و حكومه‌ته كه (480) ملیاری بانكی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رزار بووه‌و، ئێستا هیچ قه‌رزێكی له لانییه له‌ناوچه‌كه‌دا.. شه‌ڕه‌كه ئاوهایه " من ئه‌مه‌وێت خۆم بم، نه‌ك ئه‌و".وولاَتان شه‌ڕی شكۆمه‌ندی و ڕاده‌ست نه كردنی خۆیان ئه‌كه‌ن. له‌كاتێكدا كه ئیمپریالیزم له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ستی كه‌شف بووه‌و، له‌گیانه‌للاَدایه، شته‌كان بوونه‌ته سه‌ر بڵقی سه‌رئاو.. نیۆ-ئیمپریالیسته‌كان له كه‌سانی قه‌شمه‌رو بێئاگای تر ئه‌گه‌ڕێن له‌ناوچه‌كه‌دا، تا به‌ناوی ووزه‌و ژێرخانی ئابوریی و قه‌رزپێدان و ده‌سته‌واژه‌ی جوان جوانه‌وه، له‌خشته‌ی ببه‌ن .!.
پۆتین، متمانه‌یه‌كی ئه‌وتۆی به ئێران نییه، له‌وه تێگه‌یشتووه، كه ئێران له دوای موحه‌مه‌د موسه‌ده‌قی (1953) ه‌وه، ده‌ستكردی خۆرئاواییه‌كانه (بڕواننه كتێبی: The game of Nations: The Amorality of Power Politics , by : Miles Copeland) . له‌بنه‌ڕه‌تدا ئیمام خومه‌ینی كوڕی دایكێكی هندی و باوكێكی به‌ریتانی بوو، هێنایان، تا هێزێكی " خاوه‌ن خۆ" له ناوچه‌كه‌دا دروست نه‌بێت ترسی بۆ سه‌ر وولاَتانی كه‌نداو هه‌بێت، كه هه‌موو ئومه‌راكانی عه‌سای ئه‌مریكاو به‌ریتانیان..ئه‌وه‌تا سعودییه‌و ئیسرائیل سه‌رقاڵی دروستكردنی پردێكی دیكه‌ن..
ئه‌شێت، له كۆتاییدا، بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی فكرییه‌وه، وه‌لاَمده‌ری ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیمپریالیزمی سه‌رمایه‌داریی ببنه‌وه‌و، له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وه‌كو (بریكیس-BRICS) یشه‌وه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانه ئابورییه‌كان ببنه‌وه..پێگه‌ی جیۆپۆڵه‌تیكی و جیۆپۆڵه‌تیكی ووزه‌ش پاڵنه‌ری ئێستایان بێت بۆ بیناكردنی ئاینده.
به‌روار: 30/05/2016
473 جار خوێندراوه‌ته‌وه