قۆناغی شه‌شه‌م چی ئه‌بێت ؟
بەهرۆز جەعفەر
له‌ڕووی مێژووییه‌وه، پیترۆڵ له‌كوردوستان، تا ئێستا به (5) پێنج قۆناغی سه‌ره‌كیدا تێپه‌ڕیوه:
یه‌كه‌م: خۆماڵی كردنی نه‌وتی كه‌ركوك له (1927-1991) . له ئۆكتۆبه‌ری 1927 دا كۆمپانیای نه‌وتی عێراق (IPC) به ئاگاداری ستانداری ئۆیه‌ڵی جیهانی، نه‌وتی كه‌ركوك دۆزرایه‌وه‌و، ناشناڵیزه كرا. ئیتر مه‌سه‌له‌ن پێشوتریش له‌چوارچێوه‌ی گه‌ڕانی خۆرئاواییه‌كان و مه‌سه‌له‌ی سایكس پیكۆ و، پێداویستیه‌كانی وزه بۆ جه‌نگی مۆدێرن دا، غازی چه‌مچه‌ماڵ له (1920) دۆزرابۆیه‌وه‌و، وه كۆی ناوچه‌كه‌ش مه‌سح كراوه. بۆنمونه: غازی كۆرومۆر له 1953 ، نه‌وتی ته‌قته‌ق كه جینێڵ ئینێرژی له (2002) به ساڵێك پێش ڕووخانی سه‌دام پێی گه‌یشت، به‌ڵام له 1978 دۆزراوه‌ته‌وه. (ئه مه به‌و مانایه‌ی ده‌مێكه جیهان له‌پیشه‌سازیی هایدرۆكاربۆنات ی كوردستان ئاگاداره).
دووه‌م: دیفاكتۆی سه‌ربه‌خۆیی له 1991-2004. جگه له ئۆتۆنۆمی و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم و، دیاریكردنی هیڵی 36 و، بڕیاری 986 ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان. پاسه‌وانی كردنی كانه دۆزراوه‌كانیش بو له‌م ماوه‌یه.
سێهه‌م: قۆناغی گه‌یشتنی كۆمپانیا جیهانیه‌كانی بواری پیترۆڵه بۆ كوردوستان له (2004-2010) . دوای ڕووخانی سه‌دام له‌عێراق، له (ئایاری 2006) وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردوستان دامه‌زرا. ساڵی (2007) یش یاسای نه‌وت و غاز له‌په‌رله‌مانی كوردوستان ده‌چوێنرا. سێ پاڵاوگه‌ی قه‌رمی كرانه‌وه ( ئێستا جگه له‌و سێ پاڵاوگه فه‌رمیه، نزیكه‌ی 250 پاڵاوگه‌ی نافه‌رمی و ناقانونی به‌رپرسان هه‌یه) . ئینجا دی ئێن ئۆ ی نه‌رویجی و جینێل ئینێرژی وـ وێسترن زاگرۆس و،كه‌نه‌دیه‌ن وێسترن ئۆیه‌ڵ و، رۆِیاڵ دۆتش و، غاز پرۆمی ڕووسی و، ئه‌وسا كۆمپانیای خۆماڵی نێوخۆیی بۆ بواری نه‌وت وه‌كو " دانا غاز و، كۆمپانیای كار" له بلۆكه‌كانی نه‌وت ده‌ستیان به‌كار كرد. ئینجا ناوچه‌كه دابه‌شكرا بۆ چه‌ند بلۆك و كه‌رتێكی ووزه‌یی.. كۆمپانیاكان گرێبه‌ستی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت (Production-Sharing Contract) یان ئیمزا كرد..جگه له‌وه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ناوه‌نجیش جگه له‌و كۆمپانیا گه‌ورانه به‌شدارییان له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كوردوستاندا كرد وه‌كو كۆمپانیا كۆریه‌كان.
قۆناغی چواره‌م: ئیكسۆن مۆبێل هات! (ExxonMobil) له ماوه‌ی نێوان (2011-بۆ ناوه‌ڕاستی 2014) : ئیكسۆن مۆبیل ئه‌ژدیهای بواری ووزه‌یه له‌جیهاندا. حوكمی حوكمه‌ته‌كان و، بانكه‌كان یش ئه‌كات. هه‌رێمی كوردوستان له‌و ماوه‌یه كێشه‌ی قانونی و ده‌ستوری له‌نێوان هه‌رێمدا دروست بوبو، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێم (6) شه‌ش له‌و بۆندانه‌ی ئیمزای كردووه، له‌سنوری ناوچه دابڕاوه‌كاندان. وه‌كو قه‌ره‌نجیر و موسڵ و كه‌ركوك ...
قۆناغی پێنجه‌م: هاتنی داعش له ( ناوه‌ڕاستی 2014 ه‌وه به بۆچونی من تا سه‌ره‌تای 2017) ئه‌خایه‌نێت . له‌م قۆناغه هه‌ندێ له بۆڕییه‌كان نۆژه‌ن ئه‌كرانه‌وه، هه‌ندێكیشیان داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگرتن و، ته‌قاندنیه‌وه. زۆریشی نه‌مابوو مه‌ركه‌زیی هێڵ و هێڵكاری و بنكه‌ی سه‌ره‌كی ووزه له خورمه‌ڵه‌ی نزیك مه‌خمور بكه‌وێته چنگی داعش..
پرسیار ئه‌وه‌یه: قۆناغی شه‌شه‌م چی ئه‌بێت ؟؟. ئه‌م ئه‌گه‌رانه له ئارادایه:
یه‌ك: دابه‌شكردنی كوردوستان به‌م شێوه‌یه:
لای خواره‌وه، سوله‌یمانی و كه‌ركوك بدرێته ده‌م یه‌ك و، به‌ده‌م ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه، ببێته به‌شێك له ویلایه‌تی ئێرانی و، ده‌وڵه‌تێكیش بۆ كورد له‌م ناوچه‌یه دروست بكه‌ن ئێرانیه‌كان، چونكه پێیانوایه: ده‌وڵه‌تێكی كوردی - ئێرانی باشتره له ده‌وڵه‌تێكی سعودی-ئه‌مریكی- ئیسرائیلی كه بارزانی ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌كات .وه ڕێگریش بكه‌ن له سه‌ركێشی و هه‌وڵه‌كانی بارزانی كه له 2014 ه‌وه باسی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌كات.
هه‌روه‌ها لای سه‌ره‌وه‌ش " ویلایه‌تی موسڵ" دروست بكرێت. هه‌ولێر و دهۆكیش ببنه به‌شێك له‌مه.. وه‌ك جۆرێك له ئینتیدابی توركی یان عوسمانی جارانی لێ بكه‌ن.
دوو: جه‌نگێكی تێكشكێنه‌ر (حرب محگم) ی دیكه ڕووبات. دۆخه‌كه به‌و جۆره‌یه كه پێی ئه‌وترێت (لا بد ان یكون الحرب) " ئه‌بێت شه‌ڕێك هه‌ر ڕووبدا "! ... بۆ ؟. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران واز له‌هه‌یمه‌نه‌كردن به‌سه‌ر كه‌نداو دا ناهێنێت. ئێستا له ناوچه‌ی ئه‌هواز له خوارووی ئێرانه‌وه، ئاڵۆزییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ كوه‌یت هه‌یه، خۆرئاوایه‌كان كوه‌یت و وڵاتانی كه‌نداو هان ئه‌ده‌ن دژی ئێران. تا ئێران به‌ره‌و ئیحتیواكردنی ئابوریی و سه‌ربازیی و جوگرافی ببه‌ن.. ئه‌مه‌ش یه‌كسانه به جه‌نگ و بچڕانی ده‌زووه‌كه له‌ئه‌نجامی زیاد ڕاكێشانیه‌وه.
سێ: سه‌ردانی كردنی جه‌نه‌راڵی ئه‌مریكی بۆ كۆبانی و، ڕێككه‌وتنی پێشوتری ڕووسیاو ئه‌مریكا و،ی كشانه‌وه‌ی ڕێژه‌یی هێزه ڕووسیه‌كان له‌ناوچه‌كه. نیشانه‌ی ڕێككه‌وتنی یه‌كه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه له‌سه‌رچی ؟. له‌سه‌ر دابه‌شبونی ناوچه‌كه له‌به‌رئه‌نجامی ووزه‌و، هێڵی غازه‌وه. پێده‌چێت گڵۆپی سه‌وز بۆ هه‌رێم له‌باشور هه‌ڵبكه‌ن، تا ڕیفراندۆم بكات. بیكه‌ن به‌ده‌وڵه‌ت به‌و مه‌رجه‌ی كه غاز‌و نه‌وت له ته‌قته‌ق و خورمه‌ڵه‌و كه‌ركوكه‌وه به‌ڕێگه‌ی باكوری سوریادا بچێته سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، له‌وێشه‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا..هه‌روه‌ها باكوری سوریاش بۆ كورده‌كان بكه‌ن به هه‌رێمێك و، سه‌ر به‌حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی سوری بێت .
به‌روار: 25/05/2016
385 جار خوێندراوه‌ته‌وه