وتاره‌كان
چپەیەک(٣٥)
 ئازاد حەمدی

  بەینی خۆمان بێت ، حەزئەکەم بیزانیت ،  لەو دیاردانەی زۆر کاریگەری نەرینیان  تێکردوم ..؟! نەوتە ، ئاخ نەوت  چەند بیردەکەمەوە بەهەموو ژیانم من هەر لە هەوڵی پەیداکردنیدام ، ١٩٦٠ بوومە مامۆستا لەدێی هاوار  ، هەتوەکو بۆئامادەکردنی خواردنیش.. ئەبوایە بە باری  ووڵاخ بەتەنەکە  یان لە ئێرانەوە بمانهێنایە ..
 لەدووای ئەوەی بەدرێژایی پێکهێنانی ماڵ ، کەوتمە پەیداکردنی نەوت . . هەتا کە دەربەدەرێش بووم لە یەکەم ڕۆژی هاتنەوەم بە مۆڵەت ،ئەبووایە بە خەریکی پەیداکردنیەوە بوومایە ..بە جۆرەها شێوە .. بەهۆی قوتابخانەوە ، بەهۆی نەقابەوە ، بەهۆی کۆمەڵی هەرەوەزیەوە ، بەهۆی بەڕێز نوری مەتیەوە ،بەهۆی زۆر لاو لایەن و وووو... هەرنەىڕایەوە  ..
داخی سەر هەزاران داخ دەڵێن { وڵاتەکەمان ژێری هەمووی نەوتە ؟؟؟!!!} خۆزگە یەک قەترەی  تێدا نەدەبوو .. وەکو ئە و ووڵاتانەی کە نیەیانە  بە ئاسانتر دەستمان دەکەووت و ئاواش ئەم هەزار گەندەڵانەمان بۆ پەیدا نەدەبوو ، پیلان و پیلآن گێڕیش نەدەبوون ..  لەتاو هەڵئاوسانی سەرمایەکانیان ، ئەم هەموو ئاین و ئۆینیان نەدەکرد و بە کومپانیا زەبەحەلاکانیان هاووڵاتانی خۆیان نە دەچەوسانەوە ... کوردستانیشان ئاوا   بەشبەش نەذەکرد بەدەستی مامە ئیستیعمارەوە .....؟؟؟؟!!
هەزار دروود لەگیانی هاوڕێم ( ڕەئوف زوهدی ) کە دەیووت : هەتا نەوت لە خاکماندا بێت نەک ئابووری ووڵاتمان بەڵکو خوێنی لاوەکانمان هەرزان بازار دەبێت .. بزانن لەو کاتەوەی نەووت  لامان دۆزرایوە بە هەق و ناهەق پێبزانین یان نا .. لێمان دەكوژرێن و دەمان کوژن .
دەسا ئەم جارەش دەڵێمەوە  خۆزگە ئەم خوێنی سیا وەحشەمان  نەدەبوو ....

به‌روار:  01/05/2016
448   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

بەرخ و ڤیدیۆ 🤣🤣

شێری ژنانی 🤣🤣

مناڵ و جرجەکان 😮

هەڵۆیەک کۆترێ دەرخواردی بێچووەکانی دەدات

مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   513
کۆی سه‌ردان:   29248381