وتاره‌كان
ئەگەر شوانیتان پێ ناکرێ لۆ شوانی دەکەن ؟
 شه مال عادل سليم
                                              


بەڕاستی ئێمە ی کورد شەڕ بە بەغدا دەفرۆشین ، لەلایەک خەریکی ریفراندۆمین وخۆمان بۆ جاڕدانی  دەولەتی کوردی ئامدە کردووە  ، لەلایەکی دیکەش جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاکی عیراق و شەراکەتی ڕاستەقینە دەکەین  و ، وەک بنێشتی کوردی  بە  پرچ و سەرو سمێل و مێزەرە و  لێچەک  و چارشێو و عەبای خوشک وبرا چاوڕەشەکانمان نوساوین و لێ یان نابینەوە .....  
پێش ماوەیەک نێچیرڤان بارزانی‌ سەرۆكی‌ حكومەتی‌ هەرێم ی بەتەمای خودا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاری سەردانەكەیانی بۆ بەغدا خستەروو رایگەیاند بەغدا لەقەیراندایە‌و هیچ پارەیەكی‌ نیە‌و(موفلیسە) ،  بۆیە ناتوانێت پارە بۆ هەرێم بنێرێت ، هەربۆیەش  گەڕانەوە بۆ بەغدای موفلیس هیچ سودێکی نابێت ... !! 
کەچی بە ناچاری دوای ئەم لێدوانانە،  بارزانی چەندین جاری دیکەش بەیاوەر  شاندی هەرێمی بەتەمای خودا  لە دەرگاكەی بەغدای  داوەو سەرەدانیان کردوون و بەوهیوایەی کە  بەغدای (موفلس ) دڵی نەرم بێت و چارەی دەردی هەرێمی ( زەنگین ) بکات و لەوقەیرانە دارییەی  کە هەرێمی تێ کەوتووە دەریبینێت ، هاوکات  نوینەرانیشیان  لە بەغدا  ئاگادار کردۆتەوە  کە کۆڵنەدەن و پێ لەسەر ئەم خاڵانە دابگرن : یەکەم ، جەختکردنەوە لەسەر بنەمای شەراکەتی کورد لە پرۆسەی سیاسی وەک نەتەوە، نەک وەک کیان و حیزبی سیاسی.
دووەم ، یەکهەڵوێستی کورد بۆ کۆی ئەگەر و ئەو گۆڕانکارییانەی لە حکومەت و دەوڵەتی عێراقدا بڕیارە ئەنجامبدرێت.
سێیەم ، جەختکردنەوە لە چەسپاندنی رێژەی (20%)ی بەشداری کورد لە کۆی دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق، هاوشێوەی رێژەی لە ئەنجومەنی نوێنەران کە (20%)ە.
چوارەم ، هیچ لایەن و کاندیدێک بۆی نییە لە دەرەوەی لایەنە سیاسییە بەشدارەکان کاندید پێشکەش بکات و هەنگاوێکی لەوشێوەیە دەرچونەلە ئیجماعی نیشتیمانی و نوێنەرایەتی شەخسیە و بەهەمو شێوەیەک رەتدەکرێتەوە.
پێنجەم ، پەیامێک ئاراستەی سەرکردایەتی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان بکرێ بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە بەغدا. 
نابێ ئەوەشمان لەبیر بچێت  ،کە کێشەی سەرەکی هەرێمی بەتەمای خودا لە هەرێم و لەدەرەوی هەرێمیش ، زۆری کێخواییە  ، دەنا ئەو پێکوتان و ئەم هەموو داواکاری و دەرگا لێدان  و پاڕانەوەیە  لە بەغدایەکی ( موفلیس )  مانای چییە ؟ 
لەوەش  سەیروسەمەرەتر ، لەساڵرۆژی یادکردنەوەی جینۆسایدی  ئەنفال( ١٤ ی نیسان )  لەبری هەولدان بۆ باشترکردنی باری ژیان و گوزەرانی کەسوکاری ئەنفالکراوان و دەستگیر کردنی تاوانبارانی کەیسی ئەنفال کە لەلایەن  دادگای باڵای تاوانەكانی تایبەت لە عیراق بریاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە  ، لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی ڕێگەنەدان بە دانیشتنی سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەسەر کورسییە نەرم و گەرمە تایبەتییەکانیان و شکاندنی تابلۆی ناوەکانیان گرژی لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان و لیستە عەرەبییەکاندا دروست بوو ، کە بە شەرە (بوتل )کۆتای بە گرژییەکە هات و ،یادەکەش خۆیان خۆش . 
ئەمرۆش هەوالێکم بیست گوایە جەماعەت خەریکی ناردنی شاندێکی پێنج قۆڵین بۆ پاڕانەوە لەبەغدا ، گوایە ئەمە دوا هەوڵی هەرێمی بەتەمای خودایە و گەر ئەنجامی نەبوو وەک سەرەدانەکانی پێشوو تر  ، ئەوا بە بێ سێ و دوو هەرێم (سەربەخۆیی خۆی ڕادەگەینێت ) و لۆخۆمان  دەبینە ساحێب (دەولەتی سەربەخۆی  خۆمان)  .
 
لەکۆتایدا بەباشی دەزانم بە پەندێکی  بەنرخی (حەمەشێتی ) هەولێری کە لە سیاسەتمەدارەکانیی ئەمرۆی هەرێمی بەتەمای خودا راستگۆترو ،ژیر ترو ،عاقل تر بوو کۆتایی بەم چەند وشەیە بهێنم و پەندەکەی دووبارە بکەمەوە و ، بە حکومەتە ڕەشیدەکەمان بڵێم  "ئەگەر شوانیتان پێ ناکرێ لۆ شوانی دەکەن " 

به‌روار:  01/05/2016
561   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

هەڵۆیەک کۆترێ دەرخواردی بێچووەکانی دەدات

مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە

لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات

کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ

دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   545
کۆی سه‌ردان:   29237735