وتاره‌كان
چپەیەک(34)
 ئازاد حەمدی

  بەینی خۆمان بێت ،باکافرەکان نەیبینن و نەیبیستن ..  لەم رۆژانەدا وێنەیەکی وێرانکردن و شێواندنی شوێنەواری گٶرستانەکەی حەپسە خانی نە‌قیبم دی ..؟؟!!!بەداخو پەژارەوە،  سەرلەنوێ برینە کۆنەکەی ساڵی ١٩٦٧ هاتەوە بیرم کە چۆن مامۆستایەکی زانکۆی سلیمانیم بردبووە سەردانی مەزارەکەی پیرەمێردنی نەمر .. لەکاتی سەرکردن بەناومەزارەکەیدا لاشەی دوو سەگی تۆپیومان دی  (لەکاتی خۆیدا لەسەرم نوسیوە )..وە ئەمە یەکەم و دووەم بێڕیزی نیە کەبەرانبەر کەسایەتیە ناودارەکانمان دەکرێت ، هەموشی لە ژێر پەردەی ئاینی مەبەستداردا دەکرێن  ، بیریان چۆتەوە کە مردو مرد شەیتان وازی لێدەهێنێت ...پێدە چێت ئەم مێشک پوتانە هەتاوەکویاساو رێسانەکانی ئاینەکەیان پێچەوانە کردۆتەوە .   


لەو ووڵاتانەی  کە ناوزەندیان دەکەن بە کافر..؟ نەک کەلوپەلو کەرسەکانی کەسایەتیەکانیان بوونەتە شوێنی کەلەپوور و مۆزەخانە ، بەڵکو مەزارگەکانیان شوێنی ڕیزو ڕازاوەن بە گوڵو گوڵزار ..؟؟١ ئێمە مانان کە سەیریان دەکەێن و بەراووردیان دەکەین بە مەزارگاکانمان .. نەک سەرمان سوڕدەمێنێت ..؟ بەڵکو ئیرەیی بە مردووەکانیانیشیان دە بەین .

به‌روار:  26/04/2016
604   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

کەمپی پەنابەران لە ڕواندا 🇰🇿

ئەڵمانیا 27 پەنابەری کورد و ئێراقی دیپۆرت کردەوە

دایکایەتی و هەژاری 😡

سمۆرەیەک تەرمی هاوڕێکەی بەجێناهێڵێ 😪

بەرخ و ڤیدیۆ 🤣🤣

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   940
کۆی سه‌ردان:   29258285