دیزاین و خستنه‌گه‌ڕی داتابه‌یسی شوێنی جنایه‌ته‌کانی ڕژێمی به‌عس دژ به گه‌لی کورد
موزەفەر وەیسی پەنا
زانکۆی لوند،سوید ئۆگۆستی ۲۰۱۳
۱ـ پێشه‌کی
جینۆساید(Genocide)بە هه و‌ڵدان بۆ بنبڕکردنی سیستماتیک و مەبەستداری بەشێک یان تێکڕای ئەندامانی گەلێک، رەگەزێک، نەتەوەیەک، گرووپێکی ئایینی یان سیاسی دەگوترێت. ئەو وشەیە یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٤دا لە لایەن ڕافائیل لیمکین، دادوەری یەهوودییەوە بەکار ها‌ت. جوزێف کونراد بە جەرگەی تاریکی پێناسەی دەکات و ئادام جونز بە وشەیەکی زۆر ترسناک ناوی دەبات کە هه ستی کەمبوون و ناهومێدی بە مرۆڤ دەبەخشێت (جونز ،۲۰۰۶).
لە مانەی دووی یاسای نێودەوڵەتیی پێش‌گرتن لە تاوانی جینۆسایددا کە لە ساڵی ١٩٤٨دا پەسەند کراوە، ئەم تاوانانەی خوارەوە بە جینۆساید ناسێنراون و تاوانبارەکان؛ لە کاتی شەڕ یان پاش تەواوبوونی شەڕدا دەبێ بگیرێن و سزا بدەرێن (چالک و جوهانسون ،۱۹۹۰ـخوشحاڵی و گۆڵ، ۲۰۰۱).
۱ـ بە کۆمەڵ کوشتنی گروپێکی تایبەت
۲- لێدانی زەبری توندی دەرەکی یان دەروونی
۳- خستنە ژێر گوشاری گروپێکی تایبەت بۆ بنبڕکردنیان
۴ـبەزۆر دوورخستنەوەی بەشێک یان هه موو ئەندامانی نەتەوەیەک بە مەبەستی فەوتاندنیان
۵- پێش‌گرتن لە زاوزێی گروپێکی تایبەت
جینۆساید نەک هه‌ر کردەیەکی نامرۆڤانەیە بۆ پاکتاوکردنی جەماوەری نەتەوە یان ڕەگەز یان ئایینێک، بەڵکوو لە شێوازە جۆراوجۆرەکانیدا لە لایەن تاوانبارانەوە کەتن و تاوانێکی گەورە دەکردێت و زەبرێکی توند لە کۆمەڵگای مرۆیی دەدرێ!. جۆرەکانی جینۆساید بریتین لە کوشتن بە جەستە، (گوللە باران کردن، بەکۆمەڵ لە سێدارەدان، هێرشی سەربازی، بەکۆمەڵ کوشتن، هه‌روه ها دڕندانەترین شێواز واتە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ئەتۆمی و…)، جینۆسایدی بایۆلۆجی(Biological) (پێش‌گرتن لە زاوزێ و وەچە خستنەوە)، جینۆسایدی فەرهه‌نگی ( تێکدان و هه‌وڵی سڕینەوەی فەره‌نگ و زمانی نەتەوەیەک، هه‌ڵگەڕانەوەی مێژوو و تاڵان‌کردنی ئاسەواری مێژوویی و بە گشتی هه‌ر کردەوەیەک بۆ پێش‌گرتن لە گەشەی نەتەوەی چەوساوە)، جینۆسایدی ئابووری ـ ئێکۆسیستم(Ecosystem) ( وێرانکردن و تاڵانی شار و گوندەکان، سووتاندنی مەزرا و دارستانەکان و بەگشتی سروشت، بڵاوکردنەوەی نەخۆشی و نەهێشتنی خۆراک ، … بەگشتی تێکدان و فەوتاندنی سروشتی ئەو ناوچەیە ).
لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جینۆسایدی گەورە ڕووی داوە. گرنگترینەکانیان بریتین لە: هۆلۆکاست ٬ ڕواندا ٬ کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان، بۆسنی٬ میانمار و باشوری کوردستان. باشووری کوردستان لە سەرەتای دامەرزاندنی کۆماری عێراقەوە لە ساڵی ۱۹۱۲دا، بۆتە قوربانیی کوشتار و کۆمەڵکوژییەکی بەربڵاو لە لایەن حکومەتی ناوەندییەوە و هه‌شتاکانی زایینی‌دا ئەو تاوانە دەگاتە لوتکە و ناوی دەنرێ :ئەنفال (خوشحاڵی و گۆڵ، ۲۰۰۱)".
به‌ڵگه‌نامه‌کانی دوای رووخانی به‌عس ، قووڵایی و به‌ربلاوی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال به‌دژی گه‌لی کوورد ئاشکرا ده‌که‌ن و پلانی درێژخایه‌نی به‌رپرسانی ئه‌و رژیمه بۆ گۆرینی دیمۆگرافی(Demography) باشووری کوردوستان و هه‌روه ها کووشتاری سیستماتیکی گه‌لی کوورد وه‌ده‌ر ده‌خات . گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا به‌چه‌شنێک بڵاو بوونه‌ته‌وه که دۆزینه‌وه و ناسینه‌وه‌ی هه‌موویان، به‌بۆنه‌ی شاردنه‌وه‌ی راستیه‌کان له‌لایه‌ن به‌ڕئوه‌به‌رانی پرۆسه‌که گه‌لئک زه‌حمه‌ته‌۰ کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، که‌تیایدا ۵۰۰۰ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بئتاوان بوونه‌قووربانی، به‌شێک بوو له‌پرۆسه‌ی جینۆسایدی رژیمی به‌عس دژ به‌گه‌لی کوورد که که‌وته په‌راوێز شه‌ری ئێران و عێراقه‌وه و قوولایی کاره‌ساته‌که له روانگه‌ی مرۆڤیه‌وه،له‌و کاته‌دا ئاشکرا نه‌بوو(دیبه‌گه‌یی،۲۰۱۰). پێوه‌ندیه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و قازانجی سیاسی وڵاته‌زلهێره‌کان که‌به‌جۆرێک له‌شه‌ڕه‌که‌دا تێکه‌ڵ بوون ، بوونه له‌مپه‌ر له‌وه‌ی که‌ئه‌و کووشتاره ئاشکرایه به جینۆساید ناوببرێت و بکه‌رانی تاوانه‌که‌سزا بدرێن. ئێمڕۆکه که‌یسی هه‌ڵه‌بجه به ورده‌فاکته‌ر و هۆکارگه‌لێک وه‌کوو، به‌رپرسانی ئه‌و کۆمپانیانه که که‌ره‌سته‌ی کیمیاییان(Chemical materials) به‌رژیمی به‌عس فرۆشتووه نزم کراوه‌و دۆسیه‌کانیان له‌دادگاکانی ئاڵمان و یه‌کیه‌تی ئو‌وروپا به‌رێوه‌ئه‌چێت.
لەگەل ئەوەیشدا و پاش تێپەڕینی نزیک بە ٣٠ ساڵ لەو تاوانە گەورەیە. هێشتا هه‌نگاوێکی ئەوتۆ بۆ بە فەرمی ناساندنی لەلایەن کۆمەڵگای جیها‌نی هه‌ڵنەگیراوە و زانیاریی شایان و بەقەد باڵای تاوانەکەیش نە لە ناوخۆدا و نە لە دەرەوەی وڵات بڵاو نەکراوەتەوە. ئەم کەموکوڕییانە کۆمەڵێک هۆکاری تایبەتیان هه‌یە کە دەتوانین ئاماژە بە گرفتە سیاسییەکان، پێوەندییە ڕامیارییە نێودەوڵەتییەکان، نەبوونی ڕێبازێکی ستراتیجییانە و دواکەوتوویی لە باری تەکنۆلۆجیاوە بکەین.
ئاشکرایە کە بەفەرمی ناسینی ئەنفال و جینۆسایدی کورد لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە، سەرەڕای کاریگەری لە سەر ژیانی پاشماوەکانی ئەنفال و ڕازیگردنی دڵی ئەوان٬ لە باری نێودەوڵەتییشەوە دەورێکی گرنگی دەبێت لە پێگەی کورددا لە ناوچەکە و بگرە لە ئاستی دنیادا، کە پێشتر کاریگەرییەکانیمان لەسەر ژیانی جوولەکە و بۆسنیاییەکان بینیوە.
هه‌رچەندە لە ساڵانی ڕابردوودا لە لایەن حکومەتی هه‌رێم و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردەوە هه‌نگاوگەلێک نراوە کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بە باسەکانی پارلەمانی سوید و کەنەدا و چەن وڵاتێکی بکەین بەڵام لەگەل ئەوەیشدا، دەتوانین بڵێین کە بەهۆی جیۆپلۆتیکی(Geo-politic) کوردستان و پشکی بەرچاوی هه‌رێمی کوردستان لە سامانە سروشتییەکانی ناوچەکە و هه‌روەها گرنگیی لە باری ڕامیارییەوە و توانای بێئەوپەڕی کوردستان بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی٬ بەستێنێکی باشیان بۆ بە فەرمی ناساندنی ئەنفال بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، خولقاندووە و ئەوە دەتوانێ پێگەی حکومەتی هه‌رێم لە نێو دەوڵەتاندا چەن قات بەرز بکاتەوە.
ئەمڕۆیش بە هه‌بوونی ئینتەرنێت و دەزگا زەبەلاحەکانی ڕاگەیاندن و هه‌روەها تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تایبەتمەندییە تایبەتەکانیان وەکوو خێرایی لە گەیاندندا، وردبین بوون، پاشەکەوتکردن(Save) و هه‌ڵگرتن(Storage)، گەڕانی ئاسان (Search) و نوێکردنەوە(Edit)، هه‌لێکی باشمان بۆ ناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە بە کۆمەڵگای جیها‌نی دەڕەخسێنێ.
دروستکردنی داتابەیسێکی تەواوی کارەساتی سیستماتیکی ڕژێمی پێشووی عێراق لە چەن بارەوە گرنگە:
۱- کۆکردنەوەی زانیارییەکان و ئامادەکردنیان بە شێوەی بەڵگەنامە٬ پاشەکەوتکردن٬ نۆژەنکردنەوە ٬گەڕان ٬شیکردنەوە(Analyses) و نوێکردنەوەی زانیارییەکان بە شێوازێکی نوێ و کەڵکوەرگرتن لە تەکنۆلۆجیا کە متمانەپێکراوترە. بۆ وێنە تا ئێستا لە لایەن هیچ ڕێکخراوەیەکی نێودەوڵەتییەکە ژمارەی ۱۸۲۰۰۰ کەسەکەی لە لایەن حکومەتی هه‌رێمەوە ئاماژەی پێ کراوە، پشتڕاست نەکراوەتەوە و هه‌ندێ جار باسی جەماوەرێکی زۆر کەمتر دەکرێت.
۲- -داتابەیس دەتوانێ دەورێکی گرینگی لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان و پلانە ناوخۆییەکانی وەزارەت لە خزمەتکردنی پاشماوەکانی ئەنفالدا هه‌بێت.
۳- ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاری لە بارەی ئەو تاوانەوە لە لایەن حکومەتی هه‌رێمەوە، سەرەڕای ناساندنی ئەنفال بە هه‌موو دنیا و بەرزبوونەوەی پێگەی کورد لە ناوچەکە و ئاستی نێودەوڵەتیدا، دڵخۆشی و دڵنیاییەکی ناوخۆییشی بەدواوەیە و دەرفەتی یەکدەنگی و یەکیەتیی نەتەوەیی کورد دەڕەخسێنێ.
۴- بەپێی ئەوەی کە ئەنفال ڕەهه‌ندگەلێکی جۆراوجۆری ئێکۆوسیستەمی ٬ سایکۆلۆجی(Psychological) ٬ ئابوری و جەستەیی بووە٬ ئەو داتابەیسە دەتوانێ بەستێنێک بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەگەلی شیکاری و تۆژەرانە لە لایەن وەزارەتی ئەنفال و شەهیدانەوە ئامادە دەکات و دەبێتە بنەما و سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە لەو بارەوە.
۵- ئەگەر زانیارییەکان بە پێی ناوچە جوگرافیاییەکان (Spatially) ٬ و ڕێکوپێک، وەکوو بە شێوەی داتابەیس و لە نێتدا، دانرێن و بتوانین بە وردی و لەسەر وێنەی ناوچەکان وردەکاریی تاوانەکە دابنێین٬ بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان ٬ دۆزینەوە و ناساندنی شوێنەکانی ڕوودانی تاوانی ئەنفال و جینۆساید لە دژی کوردان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی خێراتر و ئاسانتر دەبێتەوە.
۶ـئه‌م داتابه‌یسه تواناکانی خواره وه له‌خۆئه‌گرێت به جۆرێک که به‌ستێنێکی گوونجاو بۆ ناساندنی جنایاته‌کان درووست ده‌کات:
- چاپ و په‌خشی (Publish) عکس،فیلم و به‌ڵگه‌نامه‌کان، ستاندارده په‌سه‌ند کراوه‌کانی وه‌زاره‌ت ،به‌ڵێن نامه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و فورمه پێویسته‌کان له ڕێگای ئینترنته‌وه.
- گه‌ڕان به‌نێو به‌ڵگه‌نامه‌کاندا.
- چاپ و په‌خشی نه‌قشه‌کان له سه‌ر ئینترنێت به شێوه‌یه‌کی ئینترئه‌کتیو(Interactive map) (توانای زووم و پێوه‌ری دینامیک و...) که له سه‌ر سیستمه عاله‌میه کان وه‌کوو Google map دابه‌زێن.
- دابه‌زاندنی(Uppload) زانیاریه‌کان له‌لایه‌ن به‌کارهێنه‌رانه‌وه(Users).
- وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیاری به‌کارهێنه‌ران(User Query) و به‌رهه‌م هێنان(Generate) و چاپی نه‌قشه له سه‌ر بنه‌مای پرسیاری به‌کار هێنه‌ر.
۷-زانیاریه‌کانی بواری ئه‌نفال ته نیا وه‌کوو هه‌واڵ و ئاگاداری نیه ،به‌ڵکوو زانیاریه‌کان لایه‌نی جۆراوجۆر وه‌کوو سیاسی،کۆلتووری،ئابووری،ژینگه ومافی مرۆڤ له خۆ ئه‌گرێت.ئه‌م زانیاریانه هه‌روه‌ها ئه کرێت وه‌کوو به‌ڵگه‌یه‌کی مێژوویی وکۆمه‌ڵناسی، بۆ ناسین و ناساندنی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕووداوه‌کانی به که‌ڵک بئت.
۸-به‌ڵگه‌نامه‌کان و زانیاریه‌کانی ئه‌م پڕۆژه‌یه ،ئه‌کرێت وه‌کوو نموونه‌یه‌کی سیاسی و یاسایی له لایه‌ن ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و نێونه‌ته‌وییه‌کانه‌وه به کاربێت و هه‌روه‌ها له دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌م جینایه‌ته ،پاراستنی لێقۆماوان و وه‌دیهێنانی مافه‌کانیان که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێت۰زانیاریه‌کان هه‌روه‌ها ئه‌توانێت به‌ر به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م چه شنه کاره‌ساتانه بگرێت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهاندا.
۲ـئامانجەکان
داڕشتنی داتابەیسێکی ئانلاین بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وەزارەتی ئەنفال و شەهیدان لە هه‌مبەر پیشاندان و بەڵگەمەندکردن و بڵاوکردنەوەی رەهه‌ندە جۆراوجۆرەکانی جنایه‌ته‌کانی ڕژێمی به‌عس دژ به گه‌لی کورد، ئامانجی سەرەکیی پڕۆژەکەیە و سەرەڕای ئەوەش مەبەستەکانی خوارەوەشمان پە پێش چاوە:
۱- کۆکردنەوەی زانیارییەکان
۲- دامەرزانی بنکە و داتابەیسێکی شوێنی ئانلاین (Online Spatial Database)بۆ ئەنفال
۳- ئامادەکردنی نەخشەی شوێنەکانی ڕوودانی تاوانەکان
۴- شیکردنەوە و سەلماندنی تاوانەکان
۵- پێشکەشکردنی ئەنجامەکان بە شێوەی ئانلاین
۳ـ خزمەتگوزارییەکان
۳ـ۱ کۆکردنەوەی زانیاری و داتای پێویستی پڕۆژه‌کە بەم شێوەیەی خوارەوە ئه‌نجام دەدرێت
تەواوی بەڵگەنامەکان لەسەر قوربانییان ٬ شوێن و ڕێکەوتی ڕوودانی تاوانەکە ٬ جۆری تاوان٬ شێوەی ئەنجامدانی تاوانەکان٬ بەڵگەنامەکان ( وێنە ٬ فیلم ٬ڕاپۆرت ٬ دیمانە ٬ بەڵگەی دەستنووس٬ شوێنی چاپ و بڵاوکردنەوەی بەڵگەکان و سەرچاوەکانی بۆ وێنە گۆڤارەکان، ڕۆژنامەکان، ڕۆژنامەنووسەکان یان نەخشەی جوگرافیایی شوێنەکە ) کۆدەکرێنەوە و بەپێی ستانداردەکان بۆ دامەرزانی داتابەیسەکە کەڵکیان لێوەردەگیرێت. هه‌روەها کۆکردنەوەی زانیارییە تەواوکەرەکان (به‌شێوەی مەیدانیField Work ) بۆ هه‌ڵسەنگاندن لەگەل ستانداردەکانی داتابەیسەکەدا و دواتر نوێکردنەوەی زانیارییەکان، کۆدەکرێنەوە و کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. ئەگەر پێویست بێت دەتوانین لە وێنەکان کە لە لایەن مانگە دەسکردەکانەوە گیراون (Satellite Images)کەڵک وەرگرین.
ئاماده‌کردنی ستانداردگه‌لی پێوست برییتیه له فورمی ستاندارد بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری، پێداچوونه‌وه‌ی زانیاریه پێشووه‌کان به شێوه‌ی ستاندارد، ئاماده‌کردنی ستانداردگه‌لی ده‌رهێنانی زانیاری،پۆلێن کردنی(Classification) زانیاریه‌کان له باری سکیۆرێتی و هه‌ر وه ها نووسینی پرۆگرامی پێویست (Application) بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه.
۳ـ۲ دامه‌زراندنی داتا به‌یسی مکانی (شوێنی)Spatial Database
داتا به‌یس به‌دوو شێوه‌ی مکانی( تایبه‌ت به‌شوێن) و غیرمکانیNon-Spatial(لینک نیه به شوێن) داده‌مه‌زرێت. داتا به‌یس له کۆمه‌لێک زانیاری رێکخراو پێک دێت که له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی مانایی(Conceptual base) بۆ پاشکه‌وت کردن و پێوه‌ندی نێوان زانیاریه‌کان به‌کار ده‌ڕوات. داتابه‌یسی مکانی جیا له پاشکه‌وت کردنی زانیاریه تۆسیفیه‌کان(Descriptive information) ، توانای پاشکه‌وت کردنی جێگاکان و نه‌قشه له‌خۆ ده‌گرێت. تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی ئه‌م داتابه‌یسه توانای شیکاری شوێنیه (Spatial Analyses). دیزاینی ئه‌م داتابه‌یسه له سێ به‌ش پێک دێت :
۳ـ۲ـ۱ دیزاینی مۆدیلی مانایی داتابه‌یس (Conceptual model design)
له‌ئاستی مانایی، ئامانج له‌درووست کردنی داتابه‌یس دیاری ده‌کرێت و باس له زانیاریه پێویسته‌کان و رێگای دۆزینه‌وه یان و به‌ده‌ست هێنانیان ئه‌کرێت.له‌م مۆدیله‌دا پێوه‌ندی ئاسان نێوانی به‌کار هێنه‌ر و په‌ره‌پێده‌ری داتابه‌یس(Database Developer) درووست ئه‌بێت . له‌م مۆدیله‌دا زانیاریه‌کان وه‌کوو به‌شه‌کان(Entity)، تۆسیفه‌کانیان (Description)و هه‌ر وه ها شێوه‌ی پێوه‌ندی نێوان به‌شه‌کان(Relation) دیاری و تاوتوێ ئه‌کرێت.
۳ـ۲ـ۲ـ دیزاینی مۆدیلی لۆژیکی و ستاندارد کردنی داتابه‌یس (Logical model design)
له‌م ئاسته‌دا ،دوای ناسینی پێوه‌ندیه‌کانی نێوانی به‌شه‌جۆراوجۆره‌کانی داتابه‌یس،به‌شه‌کان له سه‌ر بنه‌مایه‌کی لۆژیکی سازئه‌درێن و رێک ئه‌خرێن . ئامانجی سه‌ره‌کی له‌دیزاینی ئه‌م مۆدیله، وه‌رگێران و هیدایه‌ت کردنی مۆدیلی مانایییه بۆ مۆدیله‌کی دیزاین کراوی لۆژیکی. له‌م مۆدیله‌دا زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌کان وه‌کوو خشته‌گه‌لی پێوه‌ندی دار(Relational table) به چه‌شنێک سازمان ئه‌درێن که دووباره‌بوونه‌وه‌ی زانیاریه‌کان بگاته که‌مترین ئاست،هه‌ڵه‌گه‌لی کتووپڕ(Random errors) که‌م ببێته‌وه و نۆژەنکردنەوە٬گەڕان٬شیکردنەوە و نوێکردنەوەی زانیارییەکان ئاسان و سیستماتیک بکرێت.
۳ـ۲ـ۳ـ دیزاینی فیزیکی و ها‌ورده‌کردنی زانیاریه‌بۆ ناو سیسته‌م(Physical design and Data entry)
له‌م ئاسته‌دا،دیزانی راسته‌قینه و بنه‌ڕه‌تی داتابه‌یس له سه‌ر ئه‌ساسی پێداویستیه‌کانی ئاستی لۆژیکی به‌پراکتیک ئه‌کرێت. هه‌روه ها چۆنیه‌تی ها‌ورده‌کردنی زانیاریه‌کان بۆ نێو سیسته‌م له باری گونجان له گه‌ل پێداویستسه‌کان و زانیاریه‌کان به‌پراگتیک ئه‌کرێت.
۳ـ۳ به‌رهه‌م هێنانی نه‌قشه و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی جنایه‌ته‌کان ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه له خۆ ده‌گرێت :
۳ـ۳ـ۱ـ به‌رهه‌م هێنان،دانلود و گونجاندنی ئه‌و نه‌قشه‌گه‌له که هه‌یه، وێنه‌ی ساته‌لایت و نه‌قشه‌گه‌لی بواری تایبه‌ت(Thematic map) له سیسته‌مێکی مختصاتی عالمی(Universal coordinate system) .
۳ـ۳ـ۲ـ به‌رهه‌م هێنانی نه‌قشه‌گه‌لی جنایاتی جینۆساید له سه‌ر ئه‌ساسی جۆری جنایه‌ت، وه‌کوو نه‌قشه‌ی گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان.
۳ـ۳ـ۳ـ به‌رهه‌م هێنانی نه‌قشه‌گه‌ل و گرافی ئاماری پێویست.
۳ـ۳ـ۴ـ به‌رهه‌م هێنانی نه‌قشه‌گه‌لی دابه‌شبوونی نفووس (Distribution of Population)و بڵاوبوونه‌وه له سه‌ر ئه‌ساسی ڕه‌گه‌ز،مه‌زهه‌ب،زمان له کاتی ڕوودانی جنایه‌ت و دوای ئه‌و.
۳ـ۳ـ۵ـ به‌رهه‌م هێنانی نه‌قشه‌گه‌لی به‌زۆر جێ به‌جێ کردنی نفووس( تعریب) و کۆچ.
۳ـ۴ شیکاری ،لێکۆڵینه‌وه و سه‌لماندنی جنایه‌ت
له‌م به‌شه‌دا به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له مودیلگه‌لی شیکاری فضایی(Spatial Analyses)، نه‌قشه‌کان و ده‌ره‌نجامه‌کان موداریسه ئه‌کرێن .
هه‌روه‌ها پێوه‌ندی نێوان ده‌ره‌نجامه‌کان له‌گه‌ل پارامیتر و فاکته‌رگه‌لێک وه‌کوو جوگرافیا، ره‌گه‌ز،مه‌زهه‌ب و... لێئه‌کۆلدرێته‌وه و ده‌ره‌نجامه‌کان وه‌کوو خشته‌ی ئاماری(Statistical Table)، گراف و نه‌قشه پیشان ئه‌درێن.
۳ـ۵ پێشکه‌ش کردن و په‌خشی زانیاری و ده‌ره‌نجامه‌کان له ئینترنت دا(Online Publishing ) تۆمارکردن و په‌خشی زانیاری به مه‌به‌ستی پێشکه‌ش کردن له ئینترنت دا،دیزاین و به‌رهه‌م هێنانی سۆفت وێری گونجاو(Applicable Software) له به‌رنامه‌ی کاردا جێگیر ده‌بێت. ئه‌م سۆفت وێره له دوو به‌شی سه‌ره‌کی پێک دێت. به‌شی یه‌که‌م بریتیه له مودیریه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن،پێشکه‌شکردن و ده‌ستگه‌یشتن(Accessibility) به نه‌قشه و زانیاریه‌تایبه‌ته‌کانی شوێن .به‌شی دووه‌م له ده‌ستگه‌یشتن و پێشکه‌ش کردنی زانیاریه‌کان پێک دێت که جه خت له سه‌ر شوێن و جێگا نه‌کات.ئه‌م دوو به‌شه پێکه‌وه له پێوه‌ندی دان و جیا له‌یه‌ک نین.
۳ـ۶ دیزاینی دوایی سیسته‌م (Final Design)
له‌م قۆناغه‌دا ،هه‌موو به‌شه‌پێک هێنه‌ره‌کانی سیسته‌م ،له گه‌ل فونکسیون و کارکه‌ردی هه‌ر به‌ش، و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی نێوانیان دیزاین ده‌کرێت.
۳ـ۶ـ۱ـ دیزاینی “به‌کارهێنه‌ری ناوه‌ندی”(Intermediate Interface design)
له‌م قۆناغه‌دا به‌کارهێنه‌ری ناوه‌ندی سیسته‌م که بریتیه له مینۆکان،آيکۆنه‌کان، جۆری چنین و پێشکه‌ش کردنیان بۆ به‌کارهێنه‌ر دیزاین ده‌کرێت.به‌کارهێنه‌ری ناوه‌ندی دیزاین کراو،به‌وه‌زاره‌ت نیشان ده‌درێت و بیر و بۆچوونه‌کانیان له‌سه‌ری نیها‌یی و جێ به‌جێ ده‌کرێت.هه‌رکام له‌به‌شه‌کانی به‌کارهێنه‌ری ناوه‌ندی له‌گه‌ل یه‌ک یا چه‌ند به‌ش له‌سیسته‌م له‌پێوه‌ندیدا ده‌بێت.
۳ـ۶ـ۲ـ درووست کردنی سیسته‌م
له‌م قۆناغه‌دا سیسته‌مێکی سۆفت وێری درووست ده‌بێت که‌بریتیه‌له‌نووسینی پرۆگرام و جێبه‌جێ کردنی فونکسیۆن و به‌شه‌دیاری کراوه‌کانی قۆناغی دیزاین و هه‌روه‌ها خستنه‌گه‌ری به‌کارهێنه‌ری ناوه‌ندی(Intermediate Interface Implementation) .
۳ـ۶ـ۳ـ لینک و به‌ستن به داتابه‌یس
دوا به‌دوای ئاماده‌بوونی سیسته‌م،داتابه‌یس به‌سۆفت وێره‌وه پێوه‌ست ده‌بێت و کۆمه‌لێک رێک خستن(Setting)، گۆڕانکاری و سامان دانی پێویست (Required Organizing)به‌مه‌به‌ستی خستنه‌گه‌ری کۆتایی سیسته‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
۳ـ۶ـ۴ـ تاقی کردنه‌وه (Test Stage)
سیسته‌می دانراو له‌م قۆناغه‌دا تاقی ده‌کرێته‌وه به‌و مه‌به‌سته‌ی که هه‌ڵه نه‌خوازراوه‌کان بناسرێن و له ناو ببرێن.
۳ـ۶ـ۵ـ به‌ڕێوه‌بردن و گواستنه‌وه
سیسته‌م له‌شوێنی وه‌زاره‌ت داده‌مه‌زرێت و به‌شێوه‌یه‌کی سنووردار(Limited Access) له ئینترنت بڵاوده‌کرێته‌وه. هه‌روه‌ها فێرکاری پێویست(Training) له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌کار هێنان و پاراستنی سیسته‌م به‌پسپۆڕان و مودیرانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌کی یه‌ک مانگه‌دا ده‌نرێت بۆ تاقی کردنه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه به مه‌به‌ستی دیاری کردن و به‌ڕێ کردنی گرفته‌کانی سیسته‌م بۆ دیزاینه‌ر.
له‌کۆتایی دا،ده‌ست گه‌یشتن به‌سیسته‌م بۆ هه‌موو به‌کار هێنه‌ران له‌ڕێگای ئینترنته‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌کان
- ئینسکلۆپیدیای تۆمەتبارانی شاڵاوی ئەنفال لە باشووری کوردستان - ۱۹۸۷-۱۹۸۸. هولیر باشووری کوردوستان ،ده رسیم دیبه‌گه‌یی، ۲۰۱۰.
- اسماعیل بیشکچی. ژينوسايد ملت كُرد، ترجمه بهزاد خوشحالي، مارف گۆڵ ،چاپ دوم، انتشارات شابك، سال ۱۳۸۲.
• Jones, Adam (2006), "The Origins of Genocide", Genocide: A Comprehensive Introduction, Routledge/Taylor & Francis, pp. 15–8, ISBN 0-415-35385-8
• Chalk, Frank Robert; Jonassohn, Kurt (1990), "The Definition of Genocide", The History and Sociology of Genocide: Analyses and Case Studies, Yale University Press, ISBN 978-0-300-04446-1
به‌روار: 25/04/2016
718 جار خوێندراوه‌ته‌وه