ئێستاش ده‌یڵێمه‌وه، هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و گۆران قازانجی ده‌بێت بۆ هه‌مووان
عیماد عەلی
پاش دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و هاتنه مه‌یدانی ململانێی سیاسی، له گه‌رمه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان خۆیان و یه‌كێتیدا وتارێكم نوسی به‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه، به‌ڵام له‌جیاتی هاوپه‌یمانی نوسیبوم هه‌ماهه‌نگی . له‌و كاته‌دا، خه‌ڵكی هه‌ردوولا به خه‌یاڵ پڵاویان له‌قه‌ڵه‌مدام و، به پێی پێداویستی ململانێی كاتی و بێ بیركردنه‌وه‌ی ئیستراتیجی وتاره‌كه‌یان خوێندبووه و، منیش ته‌نها وتم، سه‌برتان هه‌بێت و دونیا یه‌ك رۆژ دوورۆژ نیه و ده‌بینن واقعی كوردستان و باری كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی و رۆشنبیری گشتی میله‌ت به تایبه‌تی و بارودۆخه گشتیه‌كه چۆن خۆی فه‌رزده‌كات به‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كاندا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وتم، من نه‌موتووه با یه‌كبگرن یان هاوپه‌یمان بن، وتومه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن، له‌وكاته‌شدا له‌وتارێكی تردا نوسیم، هه‌ماهه‌نگی پارتی گۆران قازانجی نابێت بۆ هه‌مووان، هۆكاره‌كانیم شیكربووه‌وه . ئێستاش ده‌ێڵێمه‌وه، یه‌كگرتن قورسه له‌م كاته‌دا و له قۆناغی یه‌كه‌مدا، به‌ڵام دروستبونی به‌ره‌یه‌كی حزبیی یه‌كگرتوو و هاوپه‌یمانی فراوان، بواری جێبه‌جێكردنی له‌م كاته‌دا له‌باره و له قازانجی هه‌موو لایه‌كدایه، به‌ڵام به كۆمه‌ڵێك مه‌رجی گه‌وره‌ی ئیستراتیجیه‌وه كه‌لێكنزیكبونه‌وه‌كه به قازانجی گشتی و دوور نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵك و لایه‌نگرو دۆستانی هه‌ردوولای لێ بكه‌وێته‌وه و، وه‌زعی سیاسی كوردستان زیاتر رێكبخاته‌وه و به‌ره‌ی پێشكه‌وتنخواز تۆكمه بكاته‌وه و، لایه‌كی مه‌یدانه‌كه بۆ خه‌ڵكی تری موحافزكار چۆڵ نه‌بێت، له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه‌ی هه‌ندێك، كه له‌وانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌كتیكی بیربكه‌نه‌وه و خۆیان له‌قه‌ره‌ی ئامانجی دوورمه‌ودا نه‌ده‌ن و واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری و سیاسیه‌كه‌ی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی نه‌فه‌س كورتی بخوێننه‌وه و كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت .
بۆچی هاوپه‌یمانی و ته‌نانه‌ت زیاترله هه‌ماهه‌نگی له‌م كاته‌دا ؟
با ئه‌وه‌ش بزانین له هه‌موو قازانجێكی گه‌وره زه‌ره‌رێكی بچوكیش ده‌بێت وپێچه‌وانه‌ش راسته . به‌ڵام ئه‌وگۆرانكاریه گه‌ورانه وا فه‌رزده‌كه‌ن هیچ ده‌رفه‌ت به پاشه‌كشه‌ی گه‌وره نه‌درێت . بۆیه ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌بێت :
1-هیچ په‌شیمانبونه‌وه‌یه‌كی تێدا نه‌بێت و هه‌ردوولا له‌م ماوه‌یه‌ی ناكۆكی و نزیكبونه‌وه‌دا ئه‌گه‌ر زه‌ره‌رێكیان كردبێت به‌ڵام له زۆر لاوه قازانجیان كردووه و، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه لایه‌نگران و هه‌واداران و ئه‌ندامانیان په‌رشوبڵاونه‌بونه‌وه و له‌خۆیان گرتن و، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه نه‌بوایه ده‌كرا خه‌ڵكی تر زیاتر قازانجی لێیان بكردایه له‌سه‌ر حسابی هه‌ردولایه‌نی ئه‌و كاته‌دا ده‌بوو ئه‌گه‌ر به‌یه‌كگرتوویی له ناو یه‌ك حزبدا مابانه‌و، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه پێویسته هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بن و رێكبكه‌ون كه له‌په‌یمانه‌كانی خۆیان به‌هه‌ردولایان كه به‌خه‌ڵكیان دواه په‌شیمان نه‌بنه‌وه و ئامانج و كاره‌كانیان تێكه‌ڵ بكه‌ن نه‌ك بگه‌رێنه‌وه بۆ كاتی پێش دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران، واته ده‌بێت یان له‌ده‌سه‌ڵات بن یان ئۆپۆزسیۆن له كاتی تایبه‌تی خۆی و پاش هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش به شێوه‌یه‌ك باسی بكه‌ن كه ده‌نگده‌رانیان لێیان تێبگه‌ن .
2- هه‌ردوولا له‌وه‌دا یه‌كبن كه هاوپه‌یمانیان بۆ رزگاركردنی ئه‌م حكومه‌ته گه‌نده‌ڵه نیه له‌م قه‌یرانه‌ی و، به‌ڵكو ده‌بێت په‌یمانی گۆرانكاری بده‌ن، به تایبه‌تی یه‌كێتی كه زیاتر نزیكه له ده‌سه‌ڵاتی پارتیه‌وه، واته به‌شێكه له‌ده‌سه‌ڵاتی كوردستان و هه‌نگاوی ئۆزسیۆنبونی به ته‌واوی ده‌رنه‌كه‌وتووه .
3- دارشتنی كاری حزبی نوێ و دووباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی حزبایه‌تی كلاسیكی و بوار نه‌ره‌خساندن بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك زلهێزی به‌رامبه‌ر نه‌وه‌ك دیسان گره‌وه‌كه بباته‌وه، به‌ڵكو ده‌ستكردن به پاكسازی و چاكسازی له‌خۆیانه‌وه و نزیكبونه‌وه له جه‌ماوه‌ره ره‌شوروته‌كه و نه‌هێشتنی ئه‌ڵقه ته‌سكه حزبیه ئیستغلالیه‌كه‌ی نێوریزه‌كانی هه‌ردوولا .
4- هه‌وڵدانی هه‌ردوولا بۆ راده‌ستكردنی كاری حزبی هه‌ردوولایه‌ن به گه‌نجی خوێن گه‌رمی نه‌وه‌ی نوێ بۆ زیاتر قوڵبونه‌وه له جیاوازی نێوانیان له‌گه‌ڵ هێزه موحافزكاره كلاسیكیه ئیكسپایه‌ره‌كان، به پێوه‌ری حزبایه‌تی راست نه‌ك راوه‌ستان له‌سه‌ر پاره‌و ده‌سه‌ڵات .
بۆیه ئه‌گه‌ر به‌راوردی لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و گۆران بكه‌ین به‌رێژه‌یه‌كی باش له قازانجی واقعی كوردستاندا ده‌بێت له هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه، ئه‌م نزیكبونه‌وانه و لێكتێگه‌یشتن به ئارامی و وردی و دراسه‌تی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كاره‌كه‌یان ریكتر و تۆكمه‌تر و قازانجبه‌خشتر ده‌بێت و، شۆربونه‌وه بۆ خواره‌وه‌ی خۆیان و زه‌مینه‌خۆشكردنێكی باشی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی خۆیان مه‌ڵاسداوه به‌رهه‌می ئه‌م هاوپه‌یمانیه بۆخۆیان نه‌چننه‌وه سه‌ركه‌وتو نه‌بن له كرده‌وه‌كانیان، ئه‌مه‌ش به عه‌قڵ ده‌كرێت و عه‌قڵێكی فراوانی بیر ئیستراتیجی نه‌ك پشتبه‌ستوو به كاردانه‌وه له كاركردندا .
به‌روار: 25/04/2016
539 جار خوێندراوه‌ته‌وه