ئاماژه‌كانی گریان وه‌ك به شێك له زمانی جه‌سته‌ی سیاسیه‌كان (به‌شی شه‌شه‌م)
هاوكار ڕه‌فیق ڕه‌حمان
به‌كالۆریۆس له زانسته ڕامیاریه‌كان
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناو چوارچێوه‌ی ژینگه‌ی سیاسی‌دا كار ده‌كه‌ن ، له شێوه‌ی په‌یكه‌ربه‌ندی جه‌سته‌ی و شێواز و تایبه‌تمه‌ندیه‌وه هیچیان زیاتر نیه له مرۆڤه ناسیاسیه‌كان، هه‌ر دوولا وه‌ك یه‌كتر ده‌خۆن، ده‌خه‌ون، ده‌گرین، پێده‌كه‌نن، توڕه‌ده‌بن ... هتد. به‌لاَم ئه‌وه‌ی جیاوازه كاریگه‌ری و گرنگی هه‌ریه‌كێك له‌م ئاماژانه‌یه له لایه‌ن ئه‌و دوو جۆره مرۆڤه‌وه واته كه‌سێكی ساده‌ی ناسیاسی و كه‌سێكی سیاسیی پله بالاَ، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی سیاسی یان كه‌سێتی سیاسی نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت ده‌كات زیاتر فۆكسی ده‌خرێته سه‌ر له ڕووی گفتوگۆكردن و جوڵه‌كردنه‌وه‌ن،هه‌ر كارێك و هه‌ر ڕه‌فتارێك و هه‌ر جوڵه‌یه‌كی ده‌یكات وه‌ك نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی یان حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگای زانستی ورد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ركه‌ته‌و جوڵه‌و ئاماژه‌كانی كه‌سێتیه سیاسی و ناوداره‌كان ته‌رخان ده‌كرێت به تایبه‌ت له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته پێشكه‌توو به ئاگاكانی ڕۆژئاواوه.له پێش هه‌مووشیانه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بۆ ئه‌وه‌ی توشی هه‌ڵه نوسین نه‌بم پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌م كه ده‌ركه‌ته‌ی زمانی جه‌سته‌ی كه‌سێته‌یه سیاسیه‌كان له لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه ده‌كرێت مه‌سه‌له‌كه ڕێژه‌یی بێت ، بۆنمونه ده‌كرێت ویێنه‌یه‌كی نامۆی ئه‌كته‌رێكی جیهانی یان هونه‌رمه‌ندێك یان پێشكه‌ش كارێك ... هتد. زۆر كاریگه‌ر تربێت له ده‌ركه‌ته‌وی كه‌سێكی سیاسی ، ئه‌مه‌ش به پێی ویست و دنیا بینی و چوارچێوه‌ی هزری و هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤه‌كان ده‌گۆڕیت به‌لاَم ئه‌وه‌ی من قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م به ته‌نیا زمانی جه‌سته‌ی سیاسیه‌كانه بۆیه ئه‌م جۆره لای من له پێش هه‌موو جۆره‌كانی تره‌وه جێگای بایه‌خه.
په‌یوه‌ندی نێوان گریان و سیاسه‌ت
سیاسه‌ت لێوان لێوه له به‌رزی و نشێوی له كه‌وتن و سه‌ركه‌تن و له هه‌ڵسوكه‌وت و بڕیاری چاوه‌ڕوان نه‌كراو له كاره‌ساتی مرۆیی له كاره‌ساتی سروشتی له مه‌رگی هاونیشتیمانیانی جوگرافیای ده‌وڵه‌تێك له دۆڕان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان هه‌موو ئه‌مانه ده‌كرێت هه‌ستی گریان لای كه‌سێتی سیاسی لێپرسراو دروست بكات، له كاره‌ساتێكی گه‌وره و كاریگه‌ره‌وه تا ده‌گات به مه‌رگی مندالێك ، دره‌ختێك، ئاژه‌ڵێك ته‌نانه‌ت له كاتی خۆشی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی و بردنه‌وه‌ی جه‌نگی هه‌ڵبژاردن و گه‌یشتن به ئامانجی پلان بۆداڕیژراوی ستراتیژی ده‌وڵه‌ت هه‌ستی گریان ڕووده‌دات... هتد. واتا له هه‌ردوو كاتی خۆشی و ناخۆشیدا ده‌كرێت كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان بگرین، به‌لاَم پێویسته ئه‌وه بزانین به سروشت زۆر سه‌ركرده هه‌یه تایبه‌تمه‌ندی گریان و عاتفی له ناخیدا نیه و به ئه‌سته‌م ده‌گری ئه‌ویش وا لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات كه دوژمن دڵخۆشه به‌م گریانه كه ( هیتله‌ر) ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه سروشتیه‌ی هه‌بووه، به‌لاَم به‌دیوێكی دیكه‌دا ده‌كرێت سه‌ركرده‌ی (گرینۆك) وعاتفی بوونی هه‌بێت وه‌ك سه‌رۆكی ئێستای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئۆباما كه له زۆر باروودۆخدا گریاوه كه نه‌ده‌كرا بگری هه‌رچه‌نده سه‌رجه‌می گریانه‌كانی گرینی ڕاسته‌قینه نین كه له خواره‌وه جۆره‌كانی گریانم باشتر ڕوونكردۆته‌وه، یاخود ده‌كرێت سه‌ركرده‌ی سیاسی وا بوونی هه‌بێت دوو دیو بێت واتا دیوێكی ڕه‌ق و زبری نا ئاسایی و زۆرینه‌ی كات توڕه ده‌ربكه‌وێت به‌لاَم به‌دیوێكی دیكه‌شدا له بچوكترین حاڵه‌تی چاوه‌ڕاننه‌كراودا بگریت وه‌ك ( جۆرج ده‌بلو بۆش) سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڕابردوودا.
تێگه‌یشتنی جه‌ماوه‌ر بۆ گریانی سیاسیه‌كان
له به‌شێكی بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی دنیای ئه‌مڕۆدا، سیاسه‌ت و كاری سیاسی وه‌ك پیشه‌یه‌كی ناپاك و پڕ درۆ و دڵڕه‌قی و خۆپه‌رستی پێناسه ده‌كرێت، بۆیه كاتێك باس له سیاسه‌ت ده‌كرێت ڕاسته‌وخۆ بیر و هزر به‌ره‌و لای خراپه‌كاری و توندوتیژی و ناپاكی ده‌ڕوات ( هه‌رچه‌نده ئه‌مه تێگه‌یشتنێكی ته‌سكه بۆ سیاسه‌ت ڕاستره وا بیر بكرێته‌وه كه سیاسه‌ت ده‌كرێت هه‌م خراپه بیت هه چاكه هه‌م جه‌نگ بیت هه‌م ئاشتی هه‌م جوانی بیت هه‌م ناشرینی ئه‌وه‌ی فۆرمیش ده‌دات به چۆنیه‌تی باشی و خراپی سیاسه‌ت چه‌نده ها هۆكاری سیاسی و جیه‌پۆله‌تیك و كلتوری و هۆشیاری سه‌ركرده و به ئاگایی كۆمه‌ڵگه و ... هتد كه ئێره شوێنی باس كردنی نیه).مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه تێگه‌یشتنی نه‌رێنی بۆ سیاسه‌ت یان ترس له سیاسه‌ت وه‌ك بابه‌تێكی پڕ خراپه‌كاری وا له تاكه‌كان ده‌كات ، وه‌ك گریانێكی شانۆیی له گریانی سه‌ركرده‌كان بڕوانن و نه‌توانن یان نه‌یانه‌وێ ڕاستێتی گریان و پێكه‌نینیان له یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه .
به‌گشتی جۆره سه‌ره‌كیه‌كانی گریان لای سیاسیه‌كان بۆ ئه‌م جۆرانه پۆلێن ده‌كرێت
یه‌كه‌م: گریانی ڕاستگۆیانه (عفوی)
بریتیه له‌و جۆره گریانه‌ی كه ته‌واو ته‌عبیره له ناخی سیاسیه‌كان و فرمێسكه‌كانی چاویان ده‌رخه‌ر و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خه‌مه‌كانی ناخیانه، ده‌كرێت ئه‌م جۆره گریانه له حاڵه‌تی كۆنتڕۆڵ نه‌كردنی هه‌سته ئازار به‌خشه‌كانه‌وه بێته دی و كه‌سێتیه سیاسیه‌كان توانای خۆڕاگری و په‌نگخواردنه‌وه‌ی فرمیسك و گریانه‌كانیان نه‌بێت.
نیشانه‌كانی ئه‌م جۆره گریانه به سه‌ر ڕووخساری سیاسیه‌كانه‌وه
گریانی ڕاسته‌قینه خۆنه‌ویستانه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك به‌سه‌ر ڕووخساری سیاسیه‌كانه‌وه به جێده‌هێلێت وه‌ك هه‌ڵقرچانی چه‌ناگه ، هاتنه ده‌ره‌وه‌ی لێوی خواره‌وه، بچوكبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی چاوه‌كان، گرژ كردنی برۆكان ، زیاتر هه‌ناسه‌دان به لووت، ده‌ست نه‌دان له چاو و زۆر كات به كار نه‌هێنانی (كلێنس) بۆ لابردنی فرمێسكه‌كان یان هاتنه خواره‌وه‌ی خێرای فرمێسكه‌كان به‌سه‌ر ڕوومه‌تدا، له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی سه‌ر به به‌رزی و بێ سه‌ردانه‌واندن ... هتد كه واته ده‌ركه‌وتنی سه‌رجه‌می ئه‌م ئاماژانه، سه‌لمینه‌ر و ناسێنه‌ری گریانێكی ڕاستگۆیانه‌یه.
نمونه‌كانی ئه‌م جۆره گریانه
*گریانی2015 ی ( ده‌یڤید كامیرۆن) له سه‌روو به‌ندی ویستی هاولاَتیانی ( سكوتله‌دا) بۆ جیابوونه‌وه‌یان له شانشینی یه‌كگرتووی ( به‌ریتانیا) (ده‌یڤید كامیرۆن) له لێدوانی كۆتایدا پێش ته‌واو بوونی واده‌ی ڕاپرسی ( سكۆتله‌ندیه‌كان) ، به قورگێكی پڕ گریان و چاوێكی فرمێسكاویه‌وه وتی ( ئه‌گه‌ر ئێوه لێم جاببنه‌وه من خۆم ده‌كوژم) به بڕوای چاودێران ده‌ربڕینی ئه‌م ته‌نیا ڕسته‌یه به قوڕگ و چاوێكی گریاناویه‌وه كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بوو بۆ ده‌یڤید كامیرۆن و ئه‌و ئامانجه‌ی ویستی هاته‌دی.
* گیانی ( ئۆباما) له (5) كانوونی 2016) له باره‌ی بڕیاره نوێ یه‌كه‌ی له باره‌ی چاره‌سه‌ر كردنی توندوتیژی له ڕێگای چه‌كه‌وه ده‌ستی كرد به گریان، ئه‌ویش به هۆی بیرهاتنه‌وه‌ی ڕووداوی ته‌قه كردنه‌كه‌ی ساڵی (2012) ی شیكاگۆ كه به هۆیه‌وه ( 20) منداڵ كوژران، له و كاته‌دا ئۆباما فرمێسك به چاویدا هاته خواره‌وه و وتی ( هه‌موو جارێك كه بیر له‌و مندالاَنه ده‌كه‌مه‌وه شێت ده‌بم).
دووه‌م: گریانی دروستكراو (ڕووكه‌شیانه) (الزائفه)
بریتیه له‌و جۆره گریانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌ست و نه‌ستی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كه‌دا نایاته‌وه، له ڕێگه‌ی ئاماژه‌كانی رووخساریه‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه گریانه‌كه‌ی تایبه‌تمه‌دیه‌كی ساخته‌كاری پێوه دیاره و ده‌بڕ نیه له دیوه ڕاسته‌قیه‌نه‌كانی ناخ و ده‌روونی، ده‌كرێت زۆر جار ئه‌م گریانه بۆ ده‌ست كه‌وتێكی سیاسی به‌كار بهێندرێت ، یان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یام بگه‌ینێت كه من كه‌سێكی به به‌زه‌یی و عاتفیم ته نیا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی خۆی بپێكێت، له‌م شێوازه گریانه‌دا زیاتر ئافره‌تان كارامه‌ترن و ده‌توانن ئه‌م شێوازه له گریان به‌كار بهێنن .
نیشانه‌كانی ئه‌م جۆره گریانه
به بڕوای توێژه‌رانی زمانی جه‌سته ، به كار هێنانی كلێنس ( ده‌سماڵ) پێش ده‌ستپێكردن به گریان سه‌لمێنه‌ری ساخته‌كاری ئه‌م گریانه‌یه، ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه ئاماده‌سازی و پلانڕیژی ده‌كات بۆ گریانه‌كه‌ی و به ویستی خۆی كاته‌كه دیاری ده‌كه‌ت ن ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌م جۆره گریانه تایبه‌تمه‌ندیه‌كی خۆ ویستی هه‌یه و به پێی پاڵنه‌ره ده‌ستكرده‌كان دروست ده‌بێت نه‌ك پاڵنه‌ره سروشتیه‌كانی ناخ كه گریانی ڕاسته‌قینه بره‌هه‌م ده‌هێنێت، نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م شێوازه ئه‌وه‌یه زۆر جار كه‌سی گریاو سه‌ر دا ده‌خات و نایه‌وێت سه‌ری به‌رز بگرێت ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوه‌كانی فرمێسكیان له خۆ نه‌گرتووه و نایه‌وێت ئاشكرا بێت، نیشانه‌یه‌كی دیكه ده كرێت له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و كه‌سه ده‌ست بهێنیت به چاویدا یان چاوی ( هه‌ڵبگلۆڤێت) بۆ ئه‌وه‌ی به زۆر تایبه‌تمه‌ندێتی گریان بدات به چاوه‌كانی ، (ئه‌ردۆگان) یه‌كێكه له‌و سه‌ركرردانه‌ی زۆرترین جار توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێت به وه تۆمه‌ت بار ده‌كرێت كه گریانه‌كانی ڕاسته‌قینه نین و به شێكن له پێكهاته‌ی خۆ ویستی خۆیی.
سێهه‌م: گریانی خۆشی
هه‌ڵه نیه گه‌ر بوترێت گریانی خۆشی گریانێكی ڕاستگۆیانه‌یه به‌لاَم به باگكراوند و پاڵنه‌رێكی خۆشی نه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخێكی غه‌مگین، ئه‌م شێوازه گریانه سه‌ركرده‌كان له كاتی سه‌ركه‌تنه‌كانیاندا پێوه‌ی ده‌رده‌كه‌ن، به گریان ته‌عبیر له خۆشیه‌كانیان ده‌كه‌ن، سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌م گریانه زۆر جار نه‌رمه بزه یان نه‌رمه پێكه‌نین له خۆی ده‌گرێت و واتا تێكه‌لاَو بوونی هه‌ستی خۆشی و ناخۆشی له یه‌ككاتدا. وه به‌راورد به گریانه‌كانی دیكه ده‌كرێت كه‌مخایه‌ن تر بیت .
نمونه‌كانی ئه‌م شێوه‌گریانه
* (ڤلادیمێر پۆتین) سه‌رۆك كۆماری ئیستای ڕووسا له (4) شوباتی (2012) له سه‌ركه‌تنی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ولاَته ، بۆ ته‌عبیر له خۆشیكانی ناخی ده‌ستی كرد به گریان.
*(جۆرج ده‌بلو بۆش) سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا نمونه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م شێوازه‌یه له (8) نیسانی (2008) دا له كاتی پێدانی مه‌دالیایی شه‌ره‌ف به ئه‌فسه‌ری ده‌ریایی (مایكڵ مۆنسور) ، بۆ سه‌ركه‌تنی هاوڕێكه‌ی و بینینی له‌م دۆخه‌دا ده‌ستی كرد به گریان.
*به‌هه‌مان شێوه گریانی گریانی ( ئۆنگ سان سوكی) ژنه سیاسه‌تمه‌داری به‌ناوبانگی بۆرما و سه‌رۆكی پارتی (ئۆپۆزسیۆنی) ئه‌و ولاَته له‌كاتی سه‌ركه‌تنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و ولاَته ، بریتیه له گریانێكی خۆشی .
چواره‌م : گریانی به‌زۆر (ناچاری)
ده‌كرێت مرۆڤه‌كان بێ ویستی خۆیان بگرین ، یان به‌ویستی خۆیان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌ستێك و دڵ ڕازی كردنێك بگرین به‌لاَم ئه سته‌مه وایان لیبكرێت به زۆر بگرین و یان ناچار به گریان بكرێن، چونكه دروستكردنی هه‌ستی گریان پێویستی به چه‌ند مه‌رجێكی ده‌رونی هه‌یه بۆ ڕوودان ئه‌گه‌ر گریانێكی ده‌ستكردیش بێت، به‌لاَم له گریانی به زۆر و ناچاریدا ئه‌مه تا ڕاده‌یه‌ك زه‌حمه‌ته.
نمونه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته
*گریانی (كیم جۆنگ ئۆن) سه‌رۆكی كۆریای باكور له (27) كانونی یه‌كه‌می (2011) له‌كاتی ڕێ‌و ڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی باوكی سه‌رۆكی پێشووی كۆریا، به‌كوڵ ده‌گریا كه ئه‌مجۆره گریانه گریانێكی ڕاستگۆیانه بوو ، به‌لاَم له هه‌مان پرسه‌دا داواكرابوو كه ده‌بێت سه‌رجه‌می به‌شدار بووان به‌گریان هاوخه‌می و پرسه‌گێڕی خۆیان ده‌رببڕن، به‌لاَم چه‌ند كه‌سێك نه‌یانتوانی وا پیشانیبده‌ن كه ڕووكاری ده‌موچاو و زمانی جه‌سته‌یان گریاناوییه بۆیه، به پێی یاسایه‌كی دیكتاتۆری ئه‌و ولاَته ئه‌وانه‌ی نه‌یاتوانی بگرین دوچاری كوشتن بوونه‌وه، كه یه‌كێك له‌و كوژراوانه‌ش له ڕووی پله‌ی خزمایه‌تیه‌وه له سه‌رۆكی كۆریاوه نزیك بوو.
به‌روار: 13/02/2016
602 جار خوێندراوه‌ته‌وه