ئهرشیف
پهیوهندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
ههمهڕهنگ
وتار
پرسەی هەندەران
سهرهکی
ئەوە کاک جەلالە دەیناسم
فاتم ئەو ژنە چەمچەماڵیەی بۆ 2 مانگا شەهید بوو.
نەجیب مەحفوز دەڵێ:
وتارهكان
زۆرابی رەحیمی
جەلال دەباغ
شاعرو نووسەر زۆرابی رەحیمی ساڵی ١٩٦٣ لە ئێران هاتۆتە دنیاوە، لە ساڵی ١٩٨٧دا هاتۆتە سوید.
ساڵی١٩٩٠چالاکی وێژەیی لەسوید دەستپێکردووە، چەندان شیعری جوانی نووسیوەکە لەگۆڤارەکاندا بە فارسی و سویدی بڵاوی کردونەتەوە. هەروا بەو دوو زمانە وتار و رەخنەی ئەدەبیی بڵاوکردۆتەوە.
زۆرابی رەحیمی ئەندامی یەکێتی نووسەرانی سویدو کۆمەڵەی رەخنەگرانی ئەدەبی سویدو پەیوەستگای وەرگێڕانی سویدە.
کۆمەڵە شیعری یەکەمی بەناوی (خانەی خەونەکان) لە شاری یۆتێبوری- سوید- لە ساڵی ١٩٩٥دا بڵاوکراوەتەوە. ساڵانی دواتر چەندان کتیب و کۆمەڵە شیعری بە فارسی و سویدی بڵاوکردۆتەوە.
رەحیمی لە خوێندنگا بەرزەکان و زانکۆکانی سویددا، وەک مامۆستای میوان لەسەر شیعر وتاری پیشکەشکردووەو لەم دواییەشدا سەرقاڵی وەرگێڕانی نمونەی شیعری فارسی بۆ سوێدی و وەرگێڕانی شیعری سویدی بۆ فارسی بوو، تا لە لاپەڕەی فەیسبوکی برادەرم کاک حەمید کەشکۆڵێدا ئەم هەواڵە داخدارەم خوێندەوە کە رێکەوتی ١٠/٢/٢٠١٦ تێرۆرکراوە:
( کوژرانی شاعیری برادەرم سهراب رحیمی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە شاعیر لارس پالم لە هەواڵی کوژرانی شاعیری برادەر سهراب رحیمی ئاگاداری کردم کە دوێنی شەو کوژراوەو ئەم بەیانییە لاشەکەی لە ئۆتومبیلەکەیدا بەسوتاوی لەدەرەوەی ماڵمۆ دۆزراوەتەوەو پۆلیسی سوید بەدووری نازانن ئەمە تاوانی رەشەکوژیبێت.
پرسەی راستگۆییمان بۆ هاوسەرە شاعیرەکەی خاتو ئەزیتا قەهرەمان و هەست بە زیانێکی گەورە دەکەین کە لە شیعرو ئەدەب و ژیانی ئەدەبیمان لەسوید کەوتووە.).
نمونەیەک لە شیعرەکانی کە لە فارسییەوە کردوومە بە کوردی پێشکەش بە خوێنەرانی بەڕێزی دەکەم:
چرکەساتێکی وێرانی
من لێرەدا دانیشتووم
لە ناوەندی کورسیەکەدا
تەماشای تۆ دەکەم
کە لەوپەڕی سێبەردا
شاردراوەی
تەماشاکە!
لێرەدا چرکەساتی
وێرانبوونی زەوییە
لەژێر پێمدا
تەماشاکە!
لێرەدا،
کات بۆ دوور لەژێر پێمدا
هەڵدەخزێ
کاتێکی درێژە شیعرم نەنووسیوە
هەر لێرەدا کە ئێستاهەم
گۆرانیی تۆ لەدڵمدا دەڵێمەوە
گەر تەماشاکەیت
ئێسکپەیکەری جوانیم
لە پشت مێزی ئاساییەوە
دەبینی
ئەم جێیە چرکەساتی وێرانیی منە
بهروار: 13/02/2016
587 جار خوێندراوهتهوه
وتاری زیاتر ...
ههردوكیان له ئاست لهشكركێشی توركیا نوتقیان بهستراوه عیمادعهلی...
عیماد عەلی
بۆ يەكەم جار.. موقاومەتی ئێران و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێڵی هاوبەش!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
لووتکەی ناداد پەروەری ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
به بارمتەگرتنی ئابووريی ئێران!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
مامهڵهكردن لهگهڵ مالكی یان عهبادی بۆ كورد باشتره ؟...
عیماد عەلی
دوور له بهرژهوهندی تهسك با گۆران و یهكێتی یهكبگرنهوه...
عیماد عەلی
پاڵەوان و کەسایەتییەکان لە چیرۆکی منداڵان...
ڕەزا شوان
ئەو ديوارەی بەمزووانە دێتە رووخان!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
چۆن خۆت له خهیأڵپڵاوی بیرێك رزگار دهكهیت؟...
عیماد عەلی
نەخۆشی دەسەڵات...
ڕەزا شوان
دوو تابلۆی قەشەنگ..؟! ...
ئازاد حەمدی
سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان.. ...
ڕەزا شوان
ئهو كتێبهم لۆ چاپ نهكرا...
یوسف مەنتک
ڕۆڵی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
شهكاوه بێت ئاڵای سهركهوتن به سهر نازیزم و فاشیزمدا ...
ئەحمەد ڕەجەب
کەشتی نوح .....
ئازاد حەمدی
1
2
3
4
5
...
ژمارهی بابهت
ڤیدیۆ
لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات
کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ
دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای
یادی شەهیدانی پاریس لە مالمۆ
قەیسەری نەقیب ئەستێرە درەوشاوەکەی سەر شانی سلێمانی
ئهرشیف
پهیوهندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
ههمهڕهنگ
وتار
سهرهکی
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سهرهێڵ:
819
کۆی سهردان:
29129855