وتاره‌كان
لەموچەی کەمئەندامانی سەنگەر،ژێرزەمینەکان پڕدەکرێن
 شەهاب کەریم





قەڵادزێ ئەوشارەی لەشۆڕشی ئەیلولدا،لەلایەن حوکمەتی پێشوی لەناوچوی عێراق بەفرۆکەی جەنگی تەواوی ئەوشارەی بۆردومانکرد و زۆرترین هاوڵاتی سڤیڵ بوونە قوربانی بەسەدان هاوڵاتی برینداربوون،کاتائێستەش ئەوبۆردومانەکاریگەری لەسەر باری تەندروستی هاوڵاتیانی ئەوشارەی لەسەرماوە.دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول و سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێی یەکێتی نشتیمانی کوردستان و دروستبونی ڕێکخستنەکان بەنهێنی،لەسەرەتای ساڵانی هەشتاکاندا بەدەیان لاوی خوێن گەرمی قەڵادزێ،بێ باکانە و بێسڵیمینەوە،ڕاپەڕینی جەماوەرییان سازدەدا،ئەوەش ببوەهۆکارێک ڕژێم بێ بەزەییانەئازار و ئەشکەنجەی هاوڵاتیانی دەدا و گەورە و بچووکی زیندانی دەکرد.
لەئەنجامی ڕەفتاری نامرۆیی کاربەدەستان و دار و دەستە و تاقمەکەی دەرهەق بەهاوڵاتیان دەنگی ناڕەزایی سەرجەم و شار و تەواوی شارۆچکەکانی ئەودەڤەرەی گرتبوەوە،ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ،بەلاوانی دڵسۆزی قەڵادزێ،هەمیشەبەرەپێشچون و سنوری ئازادکراوی هێزی پێشمەرگەفروانتردەبوو،ڕێکخستنەکانی ناوشاربۆدەستوەشاندن لەپیاوانی ڕژێم مەرگی خۆیان پێشدەخست،کار و چالاکییەکان بەبەردەوامی ئەنجام دەدران و ئەوەی کەجێی سەرنج و تێبینیە،لاوێکی تەمەن حەڤدەساڵان،لەساڵانی هەشتاکاندا،وەک هەڵۆیەکی چاوتیژ،وەک پڵنگ لەکاتی دەسدرێژیکردنەسەرهاوڵاتیەک لەلایەن دووسەربازی مشقپێکراوی تایبەتیی ڕژێم بە دەمانچەیەک هەردووکیان لەنێوشاردابەسزای گەل و شۆڕش دەگەیەنێت و چەکەکانیان لەگەڵ خۆی دەباتەنێوڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە،بەردەوام لەخەباتکردندا و تادوای ڕاپەڕینی سەرتاسەری جەماوەری ڕزگارکردنی کوردستان،ژیان و گوزەرانی دەبەخشێت بەگەل و نیشتیمانەکەی  وەک پێشمەرگەیەک هەمیشەلەبەرەکانی جەنگدا درێژەبەخەباتی بێوچان دەدا و چەندین جاربرینداردەبێت و ئێستەش وەک کەمئەندامێکی سەنگەر بێ دابڕان خزمەت دەکات و دەست و چاوێکی لەدەستداوە.
ئەگەرچی شێرکۆی شێخ نوری شانازی بەکەمئەندامی خۆی دەکات،لێ سەیر و سەمەرە حوکمەتەکەی لەمەڕخۆمانە و وەک پێویست بۆبژێوی ژیان و باری گوزەرانی پێشمەرگەی  کەمئەندامانی سەنگەر،موچەیان پێ نادرێ و لەموچەی تێکۆشەران،ژێرزەمینەکان پڕدەکرێن



‎ 



به‌روار:  11/02/2016
315   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات

کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ

دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای

یادی شەهیدانی پاریس لە مالمۆ

قەیسەری نەقیب ئەستێرە درەوشاوەکەی سەر شانی سلێمانی

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   512
کۆی سه‌ردان:   29219715