ئاماژه‌كانی به‌كارهێنانی چاویلكه له زمانی جه‌سته‌ی سیاسیه‌كاندا (به‌شی پێنجه‌م)
هاوكار ڕه‌فیق ڕه‌حمان
په‌یوه‌ندی نێوان چاویلكه و زمانی جه‌سته
هه‌ر جوڵه‌یه‌كی خۆنه‌ویستی سیاسیه‌كان، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌رخه‌ری دیووه شاراوه‌كانی ده‌روون بێت، ده‌چێته خانه‌ی زمانی جه‌سته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ده‌ستبردن و جوڵه پێكردن و به‌كارهێنانی هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی دروستكراو به شێوه‌ی خۆنه‌ویست و ئیعازی هه‌ست و نه‌ست دیسانه‌وه ده‌چێته‌وه خانه‌ی زمانی جه‌سته‌وه، ده‌كرێت یه‌كێك لهسهرهكی ترین كه‌ره‌سته‌كان (چاویلكه) بێت ، كه ئه‌م كه‌ره‌سته‌یه سیاسیه‌كان له دانوستان و لێدوان و دهركهوتهكانیاندا به‌كاری ده‌هێنن ، ئه‌م كه‌ره‌سته‌یه‌ش بوار ده‌دات به‌هه‌ر سیاسیه‌كی چاویلكه له چاو تا زیاتر ئاماژه دروستبكات له ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنیدا ، و به ئاشكرا نهێنیه شاراوه‌كانی كه‌سێتی خۆی ده‌ربخات.
دیووه خراپه‌كانی (چاویلكه‌ی پزیشكی) به نیسبه‌ت سیاسیه‌كانه‌وه
سیاسیه به‌ته‌مه‌نه‌كان پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت له به‌كارهێنانی چاویلكه‌ی پزیشكیدا ئه‌ویش به هۆكاری لاوازی ئاستی بینینان به بێ چاویلكه، هه‌ر بۆیه هه‌ر ده‌ستبردن و جوڵه پێكردنێكی چاویلكه‌كانیان، یان جوڵه‌ی چاوه‌كانیان له ژێر چاویلكه‌وه مانا‌و ده‌لاله‌تی تایبه‌تی هه‌یه، كه له خواره‌وه به وردی باسم كردووه، بهلاَم چاویلكه‌ی پزیشكی زیانێك به زمانی جه‌سته‌ی چاوی سیاسیه‌كان دهگهیهنێتن ئه‌ویش به حوكمی ئه‌وه‌ی چاوی هه‌ر مرۆڤێك ده‌وڵه‌مه‌نترین ئه‌ندامه بۆ له خۆگرتنی ئاماژه‌كان و نهێنیه شاراوه‌كانی ناخ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی به ڕاستگۆترین ئه‌ندامی جه‌سته هه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌ندامێكه ناتواندرێت ساخته‌كاری تیا بكرێت و به خۆویستی درۆی پێبكرێت، بۆیه هه‌تا (زه‌ڕه‌بینی ) چاویلكه‌ی سیاسیه‌كان پله‌یه‌كی به‌رز تری هه‌بێت ئه‌وه‌نده كار ده‌كاته سه‌ر گه‌وره ده‌رخستنی چاوه‌كان، له‌م كاته‌شدا جوڵه و ئاماژه‌ی چاوه‌كان به گه‌وره‌یی و ڕوونی ده‌رده‌كه‌ون و نهێنهیكان زه‌قتر و ئاماژه‌كان گه‌وره‌تر به‌دیارده‌كه‌ون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر سه‌یر كردنێك له سه‌ر چاویلكه‌وه یان له ژێر چاویلكه‌وه ده‌ركه‌وته‌یه‌كی ناشرین پیشانده‌دات و وه‌ك ئه‌وه وایه له پشتی دیواریكهوه یان له درزی ده‌رگایه‌كه‌وه به دزیه‌وه له شتێك بڕوانێتن ئه‌مه‌ش خێرا گومان بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر دروست ده‌كات.
سودوه‌رگرتن له (چاویلكه‌ی تاریك) به لای سیاسیه‌كانه‌وه
وه‌ك له‌سه‌روه باسم كرد چاوه‌كان ڕاستگۆترین ئه‌ندامی جه‌سته‌ن و له لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه ناچارناكرێن درۆیان پێبكرێن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماژه ڕاستهقیهنهكانی چاویان ده‌ر نه‌كه‌ون هه‌ڵده‌ستن به ڕووپۆش كردنی چاوه‌كانیان به (چاویلكه‌ی تاریك) به‌تایبه‌تی له كاتی دانوستان و گفتوگۆ هه‌ستیاره‌كاندا، هه‌ر وه‌ك چۆن ( پۆتین) یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ی ناتوانێت ئاماژه‌كانی سیخوڕی و وه‌رگرتنی زانیاری و گومان له چاوه‌كانیدا بسڕێته‌وه،به حوكمی كاركردنی له ده‌زگای سیخوڕی ڕوسیان بۆیه په‌نا ده‌بات بۆ له چاوكردنی (چاویلكه‌ی تاریك)، بهلاَم هه‌موو كاتێك ئه شێوازه له چاویلكه بۆ شاردنه‌وه‌ی ئاماژه ڕاسته‌قینه‌كانی چاو به‌كار نایه‌ت به‌ڵكو چه‌ند حاڵه‌تێك هه‌یه به‌ده‌ره له‌م پۆلێنه:_
1: زۆر كات له كه‌شێكی كراوه‌دا له كاتی به‌ده‌ر كه‌وتنی تیشكی خۆر بۆ پاراستنی چاوه‌كان له هێزی به‌تینی (تیشكی خۆر) ئه‌م چاویلكه‌یه وه‌ك ئامرازێكی خۆپارێزی به‌كار دێت.
2: بۆ مه‌به‌ستی جوان ده‌ركه‌وتن به‌كار دێت زۆر جار ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه پۆستێكی سه‌ربازی هه‌بێت، به‌م جۆره چاویلكه‌یه زیاتر هێزی ده‌به‌خشێته ڕووكار و جه‌سته‌ی.
3: شه‌رم كردنی مرۆڤه‌كان له‌یه‌كتری زۆركات هۆكاره بۆئه‌وه‌ی نه‌توانن سه‌یری چاوی یه‌كتر بكه‌ن بۆیه ناچارن چاویلكه‌ی تاریك له چاویان بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر بێت و بێ چاویلكه سه‌یری چاوی به‌رامبه‌ر نه‌كرێـت له كاتی قسه‌كردندا ئه‌وه به‌وه لێك ده‌درێته‌وه كه ئه‌و كه‌سه ڕاستێتی له قسه‌كانیدا نیه، بۆئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت له‌م هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌یه چاویلكه‌ی تاریك له چاو ده‌كات و به‌مه‌ش په‌یوه‌ندی بینینی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر ده‌پچڕێنێت.
كه‌واته به شێوه‌یه‌كی گشتی گرنگترین ئاماژه‌كانی چاویلكه بریتین له‌م ئاماژانه، زۆرینه‌ی كاتیش ئه‌م ئاماژانه له دانوستان و دیبه‌یته سیاسیه چڕ و پڕهكاندا ڕووده‌ده‌ن.
یه‌كه‌م: خستنه ناوده‌می یه‌كێك له دهسكهكانی چاویلكه: ئه‌م ئاماژه‌یه زۆرترین لێكدانه‌وه‌ی بۆكراوه بهلاَم ئه‌وه‌ی ڕاستێتی هه‌ر لێكدانهوهیك ده‌سه‌لمێنیت له به‌ر چاوگرتنی بارودۆخ و جۆری په‌یوه‌ندی وڕه‌گه‌زی سیاسیه بهریهككهوتووكانه، دیاریترین لێكدانه‌وه‌كان ئه‌مانه‌ن.
لێكدانه‌وه و بیروباوه‌ڕه‌كانی ئه‌م شێوازه به‌م چه‌شنه‌ن
1: به بڕوای زانای ده‌روناس (د.درمۆند مریس) ئه‌م جۆری به‌كارهێنانه ، به‌واتای هه‌وڵێكی كاتی داده‌نرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵنیایی و كۆنتڕۆڵ كه له دانوستاندا یان له گفتوگۆیه‌كی سیاسی‌دا ئه‌گه‌ری تووش بوونی شڵه‌ژان و هه‌ڵه‌كردنی هه‌یه، كه‌واته به‌م كاره دڵنیایی و ئارامی كۆنتڕۆڵ بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
2: زۆرێك پێیان وایه ئه‌م ئاماژه‌یه به واتای بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵ دێت، به‌تایبه‌تی له‌كاتی بێده‌نگبوون دوای قسه‌كردن و گفتوگۆیه‌كی چڕ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌رن تا به‌م كاره‌ی وچانێك بدات و بیر له‌وه بكاته‌وه له وته‌كانی دواتردا چیبلێت.
3:ده‌كرێت ئه‌م ئاماژه‌یه بۆ دواخستنی بڕیار به‌كار بهیێدرێت به تایبه‌ت له كاتی دانوستانه‌كاندا، كه زۆر جار له كۆتایی گفتوگۆدا به‌كار دێت كاتێك كه‌سێتی سیاسی ده‌گاته حاڵه‌تی بڕیاردان و داوای لێده‌كرێت بڕیاری كۆتایی بدات.
3: ئاستێكی كه‌می زانایانی ده‌رووناسی پێان وایه‌ن ئه‌م ئاماژه‌یه له حاڵه‌تی توڕه‌یی و دهمارگیریشدا به‌كاردێت و له لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه له‌م دۆخانه‌دا هانای بۆ ده‌بردێت.
دووه‌م:به‌رزكردنه‌وه‌ی چاویلكه بۆ ناوچه‌وان یان بۆ سه‌ر سه‌ر:
به گشتی سێ لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراوه
1:واتای له‌سه‌رخۆیی و ئارامی ده‌گه‌یه‌نێت به نیسبه‌ت ئه‌و سیاسیه‌ی ئه‌م ئاماژه‌یه به چاویلكه‌كانی ده‌كات.
2:یان به واتای به‌رزه‌فڕی له دهسهلاَت و كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی هه‌بوو چاوچێوهی بابه‌ت و قسه‌كردن.
3:به‌م كاره‌ی وانیشان ده‌دات هێز و پایه و دهسهلاَت لای خۆی كۆبۆته‌وه سه‌ركردایه‌تی كردن و خاوهندارێـی قابیل به خۆیه‌تی.
سێهه‌م:سه‌یركردن له سه‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی چاویلكه‌وه: هه‌ڵبژاردنی ئه‌م شێوازه له ڕوانین له لایه‌ن كه‌سی به‌رامبه‌ره‌وه لێكدانه‌وه و تێگه‌یشتنی نه‌رێنی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی نه‌گونجاو به‌دوای خۆیدا دههێنیتن ئه‌ویش بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئاماژه گوماناویانه‌ی ئه‌م شێوازه هه‌ڵی گرتوون ، زانایان به پێی جیاوازی باروودۆخ و لیدوانهكان چه‌ند لیكدانهوهیهكیان خستۆته ڕوو به‌م چه‌شنه:_
1:واتای ههڵوێستَكی ڕه‌خنه‌یانه دێت بۆ به‌رامبه‌ر ، گه‌ر به‌م شێوه‌یه ڕوانینمان هه‌بێـ بۆ سیاسیه به‌رامبه‌ره‌كانمان ئه‌وه ، واهه‌ست ئه‌كه‌ن دادگایمان كردوون و به هه‌ستێكی خراپه‌كاری و دوژمنكارانه و پڕ له هه‌ڵه‌وه لێیان ده‌ڕ,انین.
2: زۆرێك له توێژه‌رانی سه‌ر بزمانی جه‌سته ئه‌م ئاماژه‌یه به‌وه لێكده‌ده‌نه‌وه كه كه‌سی ئه‌نجامده‌ر ، كه‌سێكی گوماناوییه و به گومان و سكالاَو كه‌می متمانه‌وه له‌و دۆخ و لێدوان و دانوستانه ده‌ڕوانێت كه تێدا دانیشتووه، هه‌ست به ئارامی و سه‌قامگیری ده‌روون ناكات.
3: بۆ گوێگرێكی چاویلكه له‌چاو لێكدانه‌وه‌یه‌كی دی بۆ ئه‌م حاڵه‌ته ، بریتیه له هه‌ست كردن به به‌درۆزانینی ووته‌كانی به‌رامبه‌ر و وا نیشانی ده‌دات ربههای ڕاستێتی له ووته‌كانی به‌رامبه‌ر دا نیه.
چواره‌م: لابردنی چاویلكه پێش دانوستان: زۆرێك له ئینسانه‌كان كاتێك تووشی نه‌خۆشی نزیك بینی ده‌بن بۆیه بۆ بینینی كه‌ره‌سته نزیكه‌كان هانا بۆ له چاوكردنی چاویلكه نابه‌ن ، به‌م ڕه‌فتاره‌ش وا هه‌ست ده‌كه‌ن باشتر له جوڵه و وته و هه‌ڵویستی به‌رامبه‌ر تێده‌گه‌ن و وردبینانه تر ده‌چنه پرۆسه‌ی دانوستانه‌وه.
پێنجه‌م: ده‌ستبردن و جوڵه‌كردن به چاویلكه به به‌رده‌وامی: ئاماژه‌یه بۆ نه‌مانی هه‌ستی ئارامی و شڵه‌ژاوی له گفتوگۆ و دیبهیی سیاسیه‌كاندا.
شه‌شه‌م: لادانی چاویلكه‌ی سیاسیه‌كان چه‌ند جارێك له گفتوگۆیه‌كی كورت خایه‌ندا: واتای ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه به‌ڵگه و ڕاستیه‌كان بخاته‌وه گهڕز
حه‌وته‌م: كۆكردنه‌وه‌ی دهسكهكانی چاویلكه و دانانی له لاوه، یان خستنه ناو جانتاوه یان خستنه ناو باخه‌ڵه‌وه: واتای كۆتایی هاتنی دانوستان ده‌گه‌یه‌نێت و والێكدانهوی بۆ ده‌كرێت كه ساته‌كانی كۆتایی دیبه‌یت وگفتوگۆ سیاسیه‌كه بێت و به بڕیای كۆتایی یان به ده‌ست خۆشی و داخستنی بابه‌ته قسه له‌سه‌ر كراوه‌كه دانیشتن و دیبه‌یته‌كه به خاڵی كۆتایی ده‌گات.
هه‌شته‌م:ئه‌وانه‌ی قسه‌ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر هاتوو چاویلكهكهیان لابرد و دواتر كردیانه‌وه چاویان كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ست به ئارامی ده‌كات، ته‌نیا ئه‌وه نیه به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشی تاوه‌كو قسه‌كه‌ر بتوانێت كۆنتڕۆڵی ده‌ربڕینه‌كانی خۆی بكات ، ئه‌م ڕه‌فتاره‌ش یاریده‌ی گوێگر ده‌دات كاتێك كه‌سی قسه‌كه‌ر چاویلكه لا ده‌بات ئه‌توانێ قسه‌كانی ببڕێت و بۆچوونی خۆی بلێت ، هه‌ر كاتێكیش به‌رامبه‌ر چاویلكهككهی كرده‌وه چاوی بچێته‌وه دۆخی گوێگرتنه‌وه و چاوه‌ڕوانی وهلاَمی بۆ چوونه‌كه‌ی بێت كه له ده‌رفه‌تی داكه‌ندنی چاویلكه‌ی به‌رامبه‌ر دا وتویه‌تی .
بهروار: 11/02/2016
448 جار خوێندراوه‌ته‌وه