نه‌وشیروان موسته‌فا چاوه‌رێی چی ده‌كات ؟
عیماد عەلی
ئه‌وه‌ی خه‌ڵك تا ئێستا له‌به‌رده‌میدا واقی ورماوه، هیچ لێدوانێكی ته‌نانه‌ت كورتیش ده‌رباره‌ی ئه‌م وه‌زعه ئاڵۆزه له نه‌وشیروان موسته‌فاوه ده‌رنه‌چوه و مانه‌وه‌ی له ئۆرپا روون نه‌بۆته‌وه، ئایا به‌مه‌به‌ست رۆیشتوه یان له‌وێ ئه‌م وه‌زعه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه و رێگه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی لێگرتووه، به‌ڵام بۆچی شه‌فافانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا باسی ناكه‌ن و به‌خۆیان شیعاری شهفافیهتو روونگهرایی به شه‌و ورۆژ ده‌ڵێنه‌وه و دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه . خه‌ڵك هیچ كاتێك وه‌كو ئه‌مرۆ توره و بێزار نه‌بووه،بۆچی هیچ قسه‌یه‌كی جدی ناكه‌ن . ئه‌م بارودۆخه‌ش كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ری له‌به‌رده‌مدایه: یان به‌یه‌كجار ده‌ته‌قێته‌وه و به‌لێشاو جاده ده‌ته‌نێت و كه‌س به‌ری ناگرێت و هه‌موو شتێك تێكه‌ڵ ده‌بێت و قۆناغێكی ترسناك روبه‌روی هه‌مووان ده‌بێته‌وه، یان راپهرێنێكی تر دروست ده‌بێت پاش پێگه‌یشتنی ته‌اوی زه‌مینه‌كه‌ی و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته راده‌ماڵێت، به‌ڵام ترس له‌وه‌دایه كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی دیار نابێت، یان ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام چاوه‌رێی بارودۆخێكی وا ده‌كه‌ن بۆ هه‌ندێك مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌كرێگیراوی ده‌ره‌كین، یان هێزی ده‌ره‌كی به خۆی دێته ناوه‌وه وه‌ك وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی به راسته‌وخۆ بێت یان ناراسته‌وخۆ .
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كاك نه‌وشیروان ده‌بیسترێت كه وای به‌باش زانیوه مانه‌وه‌ی ناچاریه و، هه‌ر هه‌ڵوێستێكی ئه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خه‌ڵك ده‌بێت و قۆناغه‌كه به‌ره‌و بارودۆخێكی تر ده‌بات له نێوان نه‌زانینی ده‌رئه‌نجام و بێ هه‌ڵوێستی بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به ناراسته‌وخۆ شیكردنه‌وه‌ی خۆی ده‌گات به گوێی خه‌ڵكدا .
به‌ڵام پرسیاره‌كه له‌وێدایه، ئایا نایابترین هه‌ڵوێستی نه‌وشیروان له‌م زه‌مینه و بارودۆخه نوێیه چی و چۆن ده‌بێت و كه‌ی و به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌ریده‌برێت، كه له كاتێكی ناسكی ئاوادا به خوێندنه‌وه‌ی خۆی چی لێ ده‌كه‌وێته‌وه ؟
ئه‌وه‌ی له‌مه‌ر باری سیاسی و ئابووری ئه‌م كاته پێویسته قسه‌ی له‌سه‌ر بكات و به نارونیش بێت بیگهیهنێـ، تاوه‌كو كار له كار نه‌ترازاوه هه‌ر هیچ نه‌بێت دڵنه‌وایی یان هه‌ڵوێستێكی زانستیانه‌ی خۆی ده‌ربرێت ئه‌گینا بێده‌نگی چه‌ند قازانجی هه‌بێت ئه‌وه‌نده زه‌ره‌ری ده‌بێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێی ده‌خوێنرێته‌وه كه كاك نه‌وشیروان چاوه‌رێی له‌مه خرابتر ده‌كات و نایه‌وێت تێكچونی زیاتری وه‌زعی كوردستان بخاته ئه‌ستۆی خۆی و خه‌ڵك توشی نه‌هامه‌تی زیاتر بكات و به‌هاتنه‌وه‌ی خه‌ڵك داوای ههڵوێستس راسته‌وخۆی لێ ده‌كات و ناتوانێت له‌ناوخۆ بێت بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا خۆ دورخستنه‌وه‌یه له به‌رپرسیارێتی كه ده‌بێت به لایه‌كدا باس له‌م واقیعه بكات و رێگای راست ودروست بخاته به‌رده‌م میله‌ت نه‌ك خه‌ڵكی تر . وا پێده‌چێت دڵنیایه له‌وه‌ی كه ئه‌م تاقم و ده‌سته‌یه‌ی دهسڵا تداریكوردستان ئه‌م وهزعهیهان پێ چاك نابێت به‌م عه‌قڵیه‌ته‌وه، بۆیه نایه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك نان و پیاز به ههڵوستهكهیهوه بخۆن .
پرسیاره‌كان له‌وه‌دا ده‌بینرێن: ئایا نه‌وشیروان موسته‌فا ئاسانترین رێگه‌ی گرتوه‌ته به‌ر و خۆی له‌قه‌ره‌ی هه‌ڵوێستی گه‌وره نادات، یان ده‌رئه‌نجامی هیچ هه‌ڵوێستێك لای روون نیه بۆیه دهرینابرێت؟ ئایا داهاتوی كوردستان به بیری خۆی ده‌بینێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی روونی هه‌یه و چاوه‌رێی هاتنی كاتی خۆی ده‌كات بۆ ده‌ربرینی هه‌ر هه‌ڵوێستێك، یان كاره‌كه ئه‌وه‌نده ئاڵۆزكاوه كه‌س سه‌ری لێده‌ر ناكات به كاك نه‌وشیروانیشه‌وه ده‌رئه‌نجامه راسته‌قینه‌كه‌ی بۆ ده‌رناچێت؟ ئایا وه‌زعی كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه به گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه و چاوره‌ێی گۆرانكاری گشتی ده‌كات، یان وه‌زعی كوردستان له بارودۆخه گشتیه‌كه ئیقلیمیهكه جیاده‌كاته‌وه و چاوه‌رێ لاوازبونی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان له‌مه زیاتر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر قسه‌یه‌كی رێ و شوێنی تایبه‌تی خۆی بگرێت ؟ جا هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كی كاك نه‌شیروان له ئارادا بێت گرنگ به‌رژه‌وه‌ندی میلهتهكهیه، هیوادارین به قازانجی خه‌ڵكه رهشو روتهكه بكه‌وێته‌وه، ئه‌گینا كار وا بروات له‌مه چاكتری تیدا نابینین و، خه‌ڵكی شۆرشگێر وابه‌سته‌ی هه‌ڵوێسته و بێده‌نگیش زۆرجار هه‌ڵوێستێكی لاوازه و قازانجی به پێی رۆژ دیار ده‌كه‌وێت .
بهروار: 11/02/2016
577 جار خوێندراوه‌ته‌وه