وتاره‌كان
دوبڕیارو جەند مەرجێك !؟
 فەرەیدون کونجرینی

گەرانەوەی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان" بەهەمان پاکێجی پێش ١٢ی ئۆکتۆبەر بۆ هەولێر" ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوایەتیە و جارەسەرە بۆ کێشەکان، یان دەرچون لە دەسەڵات و بونەوە بە ئۆپۆسزیۆنــێکی کارا.
بەر لە ڕەخنەی ئەم بابەتە  دەمــهەوێت سودمەندی چونەوەی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان لە حکومەتدا بنوسم،  گۆڕان دەگەیەنێت بەچ ئاستێکی وەها کەئەم بزوتنەوەیە ڕۆڵی حکومەت کارابکات بۆچارەسەری  کێشەی نێوان لایەنەکان.
مەرجی گەرانەوە " پێشنیارو چەند قسەیەك"
١/  پرسی سەرۆکایەتی هەرێم کۆتابکرێت و پەرلەمان ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێت تا هەڵبژاردنەکانی داهاتو، ئەم پرسە هۆکاری سەرەکی کێشەکانەو دەبێت یەکلابکرێتەوە، هەروەکو   ڕۆژی ٢٥ حوزەیرانی ٢٠١٥ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەموارکردنەی چوار پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کرد دەبێت لەوێوە ئەم بابەتە زیندوبکرێتەوەو سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم کاربکات بۆ هەموارکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی و دەسەڵاتەکانی کەمبکرێتەوە" بەویاسایە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوی هەرێم  نەبێ  کەئێستا کاری پێ دەکرێت.
٢/ گەراندنەوەی ئەوپارانەی ڕەوانەی بانکەکانی دەرەوە کراوە بەمەبەستی  گەندەڵی هەژماردەکرێ و بۆتە هۆکاری قەیرانی دارایی.
٣/  وەزیرەکانی گۆڕان بە هەمان بەردەوامی داکۆکی لەسەر سامانی گشتی و بنەبڕکردنی گەندەڵی بکەن و بوێرانە تاخۆیان لە دڵەڕاوکێی خەڵك یەکلابکەنەوەو هاوشێوەی ڕۆژانی بەرلە ١٢ی ئۆکتۆبەر تێبکۆشن ، وە لێپرسینەوەی تەواو بکرێت بەتایبەت خەرج کردنی پارە لە غیابیاندا.
٤/  دوابەدوای گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان،  ئامادە سازی بکرێت و لەلایەن بەرلەمانەوە بەزۆرینەی دەنگ دادگایەکی نیشتمانی دابمەزرێت بۆ لێپرسینەوەی تاوانی گشتی و گەندەڵی و  ئەکتیڤ کردنەوەی سەرجەم دادگاکانی هەرێمی کوردستان ، بۆ ئەم پرۆسەیە" لەناو پەرلەماندا هەڵبژاردن بکرێت دادوەری ڕاستەقینە هەڵبژێردرێت بۆ سەرۆکی دادگای گشتی لە هەرێمی کوردستاندا . 
٥/  وەزیری دارایی هەرێم ڕاستەوخۆ سەردانی ئیبرایم خەلیل بکات و تەواوی داهاتی ئەو دەروازەیە لەژێر چاودێری لیژنەی دارایدابێت و لەدەستی حیزبدا نەبێت  کە بڕی داهاتی ڕۆژانەی  پتر لە یەك ملیۆن دۆلارە.
٦/  خۆسازدان و ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردنی ٢٠١٧ نەخشەڕێگای بۆ بکرێت و لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت. 
 سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان بەمتمانەی هاوڵاتیان پۆستیان وەرگرتوەو بە هەڵبژاردنێکی شەرعی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری لە دەسەلاتدا کردوە ، ڕێگیری کردنیان لەلایەن هاوڵاتیانەوە نەبوە" بەڵکو لەلایەن  سەرکردایەتی پارتیەوە بڕیادراوەو سەرۆکی حکومەت ئەنجامی داوە ،  دوای  بڕیاری کۆتایی و ڕێکەوتنی  کۆبونەوەکانی لیژنەی كاراكردنەوەی پەرلەمان‌و حكومەت ! گۆڕان بڕیاربدات سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان  بگەڕینەوە سەر ئەرکەکانیان! ئەنجامیکی باشەیـدەبێت، بەمەرجێك پەرلەمان سەربەخۆبێت و وەزیرەکان هەمان زوبانی رابوردویان هەبێت! بۆ متمانە پێکردنیان لەنێو خەڵکداو دوپاتکردنەوەو بەردەوامی لەسەر ئەرکە نیشتمانیەکان  باشترە لەوەی ئێستا تێیدان.
 بێگومان سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان لەسەرەتای دەستبەکاربونیانەوە داکۆکیان کردوە لە مافی هاولاتیان و ڕاستگۆیانە بەیاسا کاریان کردوە  ئەگەر گومانێک هەبێت لە کارەکانیان   خەڵك و حکومەت  بڕیارێکی تر ئەدەن و لەمیدیاکانیانەوە باسیان لێوە دەکرد و  بەهیج جۆرێك پارتی ڕێکەوتنی ئەنجام نەئەدا بەڵام ئێستا بەپێچەوانەوەیە  .
گۆڕان جێگەی متمانەیە کە تا ئەم ساتەوەختە هیچ گەندەڵیەک ئەنجام نەدراوەو خەڵکیش ناڕەزایی دەرنەبریوە دژ بەم بزوتنەوەیە،  بەڵکو ئەوە پارتیە زۆرینەی نوسەرو  لایەنەکان ڕەخنەی لێ دەگرن و خەڵک بارەگا کانیان دەسوتێن و خۆپساندان ئەنجام ئەدەن.
هەڵبەت ئەوە دەزانین سەرۆکی شەرعی  پەرلەمانی هەرێم  د.یوسێف  بەنایاسایی ڕێگیری لێکرا لە ١٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابوردو  لەلایەن دەسەلاتی  سەربەخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان  ، سەرۆکی پەرلەمان ژیرانە  گەڕایەوە شاری سلێمانی و هەمان ڕۆژ بەفەرمانی سەرکردایەتی پارتی سەرۆکی حکومەت نێچیرڤان بارزانی  وەك سەرۆکی هەمیشەیی  حکومەتی هەرێم !  وەزیرەکانی گۆڕان ی ناردەوە ماڵەوە . ئەمەی پارتی و سەرۆکی حکومەت ئەنجامیدا هەڵەیەکی ستراتیژی بوو لەمێژوی نەك هەرێمی کوردستاندا بەڵکو لە جیهاندا، ئاشکرابوو لای  ڕۆشنبیران  دەبێت  لەئایندەدا هەمان ئەو کەسانەی  یان حیزبەی بڕیارەکەیدا لەڕێگیری کردنی سەرۆکی پەرلەمان  سزا بدرێت لەلایەن دادگای گشتیەوە ؟
لەنێو پارتی دیموکراتدا و ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان بڕوایەکی تەواویان هەیە بەنوسەری حیزبی و بەناو ڕۆشینبیر کەخۆیان بەپشکی مەدەنی دەزانن، لە هەمانــکاتدا خەڵک بێ ئاگان لەوەی لە پشتی هەر نوسەرێک چ بەرپرسێك گرنگی پێ دەدات   بەوەی وشە دەفرۆشن و موچەی تایبەتیان هەیە  لەوەی داکۆکی کارێکی حیزبین ، گێلی سەرکردایەتی پارتی لەورەدایە  بڕوایان بەمڕۆ  هەیەو ئایندە گرنگـنیە و  لەهەمان کاتدا کاتیک لە ئامانجەکە نزیك دەبنەوە دەکەونە سەر چۆك و  سیاسەتی خۆیان بەدیوێکی تردا نیشان ئەدەن و جەند لایەنێک بەجەند بڕگەمەرجێک  دەخەنە نێوان و وەك ناوبژی بۆ نەهێشتنی هەرەسیان  هەروەک بینیمان بەلیژنەو لیژنەکاری گۆڕان بگەڕینەوە"  گەراندنەوەی گۆڕان و رێکەوتنی لەگەڵ پارتیدا نابێت بەنەهێنی بکرێت بەڵکو دەبێت بەبەرچاوی مێدیاکانەوە مەرجی سەرەکی و کۆتایی خۆی ڕابگەیەنێت تا ١٢ی ئۆکتۆبەرێکیتر دوپات نەبێتەوە.
لەسەرەتادا باسمان لە ڕیگیری و ناردنەوەی وەزیرەکان کردو شتێکمان باس کرد  ، بێگومان ئەم ڕێگیری ناردنەوەی وەزیر بۆمالەوە  هەوڵێکی تری پارتی بوو بۆ ئاستێکی جیاوازو شکستی هێنا ، پارتی دەویست  بزوتنەوەی گۆڕان توڕەبکات  تا خەڵکی هانبدات تا خۆپشاندانی توند  دژبە پارتی ئەنجامبدرێت  تاگۆڕان تاوانبار بکرێت ،  لێرەوە سەرەداوی بابەتەکە دەرخات بۆ خەڵک و ئاشکرایبکات  گۆران بزوتنەوەیەکی تێکدەرە ، پارتی نیازیبوو لێرە  ڕێگیری لە گۆڕان بکات تا چیتر گەشە نەکات و واز لەو  هەوڵانەبێنێت کەلەپێناو هاوڵاتیاندا ئەنجامی ئەدات وەك داکۆکیکار،  پارتی ترسی ئەوەی هەیە بەئێستاشەو  گۆڕان  هەرەسی پێ بێنیت و  ئاستی دەسەلاتی لەناوجەکە کەمبکاتەوە . ئەمەبیرو تێڕامانی پارتی و سەرکرایەتی پارتیە بەڵام لای گۆڕان بەجۆرێکی ترە !؟

مێژوی راگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان وەک رێکخراوێکی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ ٣١/٥/٢٠١٠ کاتێ لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی فەرمی وەرگرت. واژوی گۆڕان و گوتەی ! هەموان دەمانەوێت گۆڕانی ریشەیی بکەین تا دابونەریتی حیزبی و کۆمەڵایەتی بەرەوپێش بەرین، بزوتنەوەی سیاسی گۆڕان لە هەوڵی کەمکردنەوە و ریشەکێشی هیچ لایەنێکدانیە و بۆ هەرەسی هیچ حیزبێک نەهاتۆتە کایەی سیاسیەوە، بەڵکو دەیەوێ لەسەر ئاستی کوردستان گۆڕانکاری بکات و چەقیوی نەریتە نەخوازراوەکان نەبین و خەڵك و حیزب جودا بکرێنەوە. گۆڕان لەنێوان دو هێزی ناوچەکەدا کاردەکات تا باڵادەستی حیزبی نەمێنێت و حکومەت و پەرلەمان و دادگــاسەروەربێ.

به‌روار:  10/02/2016
549   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات

کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ

دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای

یادی شەهیدانی پاریس لە مالمۆ

قەیسەری نەقیب ئەستێرە درەوشاوەکەی سەر شانی سلێمانی

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   429
کۆی سه‌ردان:   29227506