ئۆجه‌لان چۆن ئازاد ئه‌كرێت
بەهرۆز جەعفەر
ئۆجه‌لان چۆن ئازاد ئه‌كرێت ؟
تاكی كورد له‌باشور چونكه په‌روه‌رده‌یه‌كی كۆمهلاَیهتی و سیاسیی هاوچه‌رخی نییه، ئیتر ئه‌بێت بیری بۆ بكرێته‌وه، مووچه‌ی بۆ ببڕێته‌وه، ئیش و جووڵه نه‌كات، مافی هه‌موو قسه‌یه‌كی هه‌بێت، ده‌ست له‌هه‌مووشت وه‌ربدات. وه‌ختێك توێژه‌رێك یان كه‌سێكیش بێلایه‌نانه باری سه‌رنجی خۆی خسته ڕوو، بێ سێ و دوو به‌جۆره‌ها شێوه له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌لامار بدرێت..
هه‌وڵدان بۆ ئازادكردنی ئۆجه‌لان، یان حه‌زكردن به خوێندنه‌وه‌ی ئۆجه‌لانیزم مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌خلاقییه، بهلاَم قسه‌كردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئازادبونی و خه‌باتی په‌كه‌كه له‌پارچه‌كانی كوردوستان، مه‌سه‌له‌یه‌كی ته‌واو سیاسییه. واته (1+1=2) ئیتر هاوكێشه‌كه لێره‌دا به زه‌وقی تۆ نییه، هه‌ركاتێك حه‌زت لێبو خۆپیشاندانێك بكه‌یت و تێروته‌سه‌ل قسه‌بكه‌ی و، دواجار ئۆجه‌لانیش هه‌ر ئازاد نه‌بو !.
په‌كه‌كه، هێزێكی چه‌كداری ئایدۆلۆژییه، هێزی چه‌كداری ئایدۆلۆژیش لای هه‌موو ولاَتانی پێشكه‌وتو، زلهێزه‌كان، بڤه‌یه. تۆپیكی یه‌كه‌م له پێداچونه‌وه به ئاسایشی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست " Rethinking of Middle East security" بریتی له داماڵینی هێزو گروپی ئایدۆلۆژی كه له‌هه‌مان كاتدا چه‌كدارن. دوێنێش جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا "جۆبایدن" له‌توركیا په‌كه‌كه‌ی به تیرۆریست ناساند. ئێمه ئه‌مانه‌وێت بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی "ئۆجه‌لان چۆن ئازاد ئه‌كرێت ؟". بهلاَم به‌رله‌وه چه‌ند خاڵێكی گرنگ هه‌یه ناكرێت ڕه‌چاوی نه‌كه‌ین :
یه‌كه‌م: نزیكبونه‌وه‌ی توركیا‌و ئیسرائیل. بابه‌تێكی حه‌تمییه، ڕاسته ئیسرائیل متمانه‌ی به توركیای سه‌رده‌می ئاكپارتی نییه، بهلاَم ئاكپارتی هه‌بێت یان نا، په‌یوه‌ندیی ئه‌م دوانه ستراتیجیهو زۆر بابه‌تی هه‌ستیار داخ ئه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی كه سه‌ت له‌سه‌ت بۆ كورد جێگه‌ی داخه، به قوربانی كردنی قه‌زیه‌ی كورده له باكور له ئه‌جێنده‌ی ئه‌و دوو یه‌كه ئیقلیمیه‌دا، دیاره دونیایه‌ك پاڵنه‌رو (محددات) هه‌یه كه وائه‌كه‌ن ئه‌م دوو هێزه په‌یوه‌ندییه‌كانیان گه‌رمتر بكه‌نه‌وه، یه‌ك له‌وانه ڕووخانی ئه‌سه‌دو لێدانی كوردی باكوره، ئه‌ردۆگانیش له (5/1/2016) گوتی : ئێمه‌و ئیسرائیل پێویستمان به‌یه‌كتره".. له ساڵی (2009) ش ئه‌یگوت: ئیسرائیل تیرۆریسته.!.
دووه‌م: پاڵپشتی كردنی كوردی باشور له‌لایه‌ن توركیا- ئیسرائیل- ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان- هه‌موو شوێنێكی تری خۆرئاوا، له‌سه‌ر حیسابی پاشخستنی قه‌زیه‌ی كورده له باكور، ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه خه‌ڵكی باشور بون به بار به‌سه‌ر كوردوستانی باكوره‌وه. یاخود باشوری كوردوستانیش وه‌كو باكور لێبكرێت.. ئه‌وه‌تا دۆخه‌كه تائه‌و شوێنه چووه دكتۆر فواد مه‌عسوم ئه‌ڵێت ده‌وڵه‌تی كوردیمان ناوێت، ئیسرائیل ئه‌ڵێت هه‌قه دروستی بكه‌ن.
سێهه‌م: ئۆجه‌لان، ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی ده‌ره‌قه‌تی دونیا نایه‌ت, ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كاریزمایی ئه‌م ڕابه‌ره بكرێت، جگه له‌وه‌ی هه‌زار كه‌س خۆی بۆ سوتاندووه، زۆر قووڵ له‌هه‌ر ڕابهرێكی تری شه‌رقی بیری كردۆته‌وه، لهدووسهرهوه ڕێنوینی ئه‌دات، یه‌كێكیان تازه‌ترین كتێبیه‌تی بهدووبهرگ لای من " شهمهندۆنهفهری میزۆپۆتامیا". كه به‌نزیكه‌یی له شارستانیه‌تی ده‌وڵه‌تی سۆمه‌ریشدا ئه‌و په‌یامه ئه‌دات، كوشتن و سڕینه‌وه‌ی شارستانیه‌ت ئه‌جێنده‌ی خۆرئاواییه‌كانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و شارستانیه‌ته زیندوو بكرێته‌وه، یان خێرا له‌ناو نه‌درێت، ئه‌وه هه‌ڕه‌شه لهجیهانو بلۆكی خۆرئاوایی ئه‌كات، هه‌وڵه‌كانی "ناسا- The National Aeronautics and Space Administration" ی ئه‌مریكی پووچ ئه‌كاته‌وه، ئه‌ها ئێستا نرخی یاقووت و دیناری كۆنی شارستانیه‌ته‌كان لای ده‌ستگه ئه‌وروپی و ئه‌مریكیه‌كان تا ده‌یان ملیۆن دۆلار ڕۆشتووه‌و ئه‌یكڕن ...به‌هه‌رحاڵ. له‌سه‌رێكی تره‌وه ئۆجه‌لان ئه‌یبینێت كه ئه‌وان بۆیه باشوری كوردوستانیان ئازاد‌و ئاوه‌دان هێشتووه، به‌مه‌رجێك باكور ببه‌خشن به توركیا .
له‌ماوه‌ی ڕابردوو، هه‌ندێك هه‌ڤاڵ زوویر بون كه نوسیم " كۆپی كردنی ئه‌زمونی په‌كه‌كه وه‌ك خۆی له باشور سه‌ركه‌وتوو نابێت". یه‌كێك له ئارگۆمێنتهكانم ئه‌وه‌بو كه ئه‌ردۆگان زارگه‌لی و ناوچه‌كانی تری بۆمباران كرد، به تێبینی دیاربو زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه له باشور بون، نه‌ك لهباركور یان ناوچه‌كانی گهریلانشین، بۆ؟. ئه‌رۆدگان وتیشی پرسم به وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا كردووه‌و كردومه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی جیهانی بدات كه ڕێگه به په‌كه‌كه نادرێت بچێته باشور، وه‌كو سه‌دام حوسه‌ین له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌پێكه‌نینه‌وه ئه‌ڵێت: "عاله‌می، عاله‌می یانی ئه‌مریكا ".. كه‌واته چی بكرێت باشه ؟.
لای سه‌ره‌وه ده‌رئه‌كه‌وێت كه: ئۆجه‌لان به هه‌زاران خۆپیشاندان له توركیا‌و له‌هه‌ولێر ئازاد نابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ڕێگانه تاقی كراونه‌ته‌وه‌و، زیان به چه‌ندین بوخچه‌ی تر ئه‌گه‌یه‌نێت، ئۆجه‌لان به (3) ڕێگه ئازادبونی نزیك ئه‌بێته‌وه:
1- دروستكردنی كۆده‌نگی كوردیی له‌سه‌ر ئاستی قیاده‌ی سیاسیی كورد له‌هه‌موو پارچه‌كان، نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ر. ئه‌مه ده‌رگاش ئه‌كاته‌وه بۆ چالاككردنی كۆنگره‌ی نیشتمانی كورد. به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌نگه ده‌نگ لهباشورو،ناكۆكی له‌گه‌ڵ دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌و، به‌لاخستنی هه‌ندێك دهنگو سه‌دای تر له ڕۆژئاوا‌و باكور (هه‌رچه‌نده بچوك و بێ كاریگه‌ریشن) هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییه.
2- كۆكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر ئاستی نوخبه له‌جیهاندا، ئه‌مه ڕێگه‌یه‌كه په‌كه‌كه تا ئێستا ده‌ستی بۆ نه‌بردووه، كه له‌ڕێگه‌ی لۆبییه‌كی هوشیارو دیبلۆماتهوه، ئیمزا‌و فشاری هه‌زاران توێژه‌رو میدیاكاری جیهانی و پهرلهمانتارو كۆنگرێس مان و سیاسه‌توان و پله‌به‌رزی جیهانی كۆبكاته‌وه. "هه‌ركاتێك تیمێك بۆ ئه‌م كاره پێكهات، بۆخۆم ئاماده‌م خۆبه‌خشانه تا كۆتایی كاری تیابكه‌م".
3- له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی توركیا، گویله‌ن له‌گه‌ڵ ئاشتین له‌ته‌ك كورددا، باڵێك له ئاكه‌په و هه‌زاران تورك به‌هه‌مان شێوه.. له‌سه‌ره‌تاوه ئومێد هه‌بو، چونكه هاده‌پ گوتیان له‌چوارچێوه‌ی توركیادا درێژه به‌خه‌باتی سیاسیی كوردانه ئه‌ده‌ین، بۆ ده‌ستخستنی مافه‌كانمان، بهلاَم كه‌دوایی په‌كه‌كه بڕیاری خۆسه‌ری و جیابونه‌وه‌و ده‌وڵه‌ت و...تادوایی دا، شه‌ڕ هه‌ڵگیرسا. نازانم په‌كه‌كه ئه‌و چه‌مكی " ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ" یه‌ی چۆن به‌یانكرد، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ زۆر شتی یاندا وێك نه‌هاتۆته‌وه.
ئیمڕۆكه، له‌هه‌موو خۆرههلاَتدا ولاَتێك نادۆزیته‌وه دۆستی توركیا بێت، ڕۆژانه هه‌ر ژۆرناڵ و پێگهیهگ ئه‌كه‌یته‌وه كه‌س دانی خێر به ئه‌ردۆگان دا نانێت، بهلاَم نابێت ئه‌وه له‌بیر بكرێت توركیا پۆستێكی گه‌وره‌یه له ئاسیادا، پێگه‌ی جیۆستراتیجی و جیۆپۆڵه‌تیكی وای كردووه ئهمریكاو ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه كاربكه‌ن، توركیا هه‌ر ته‌رمیناڵێكی جیهانی نییه، هه‌ر به‌شێك نییه له شارستانیه‌تی گرنگی ناوچه‌كه كه‌له‌سه‌ر میراتی گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریه‌ت دانیشتون، به‌ڵكو درعێكه یان هێڵی پێشه‌وه‌ی جه‌نگه بۆ ولاَتانی خۆرئاوا‌و ناوچه‌كه، له‌به‌رانبه‌ردا په‌كه‌كه و خه‌باته‌كه‌ی ڕوئیایه‌كی ڕۆشن ئاڕاسته‌ی ئه‌كات كه ئۆجه‌لانه، ئۆجه‌لانیش دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی هه‌بووه، چه‌ندجاریش ده‌ستخۆشی و سوپاسنامه‌ی بۆ بارزانی ناردووه، ئه‌بێت له‌ئاستی ناوه‌ندی بڕیاریاندا له‌مه‌ولا قه‌ناعه‌ت به‌خۆیان بهێنن كه " بالاَنسی هێز" ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه، له‌به‌رجه‌سته‌كردنی داخوازییه‌كانیاندا. ڕۆشنتر له‌مه چۆن په‌كه‌كه هه‌ق به‌خۆیان ئه‌ده‌ن په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران و ئه‌سه‌د بگرن، وه بچنه نێوه‌نده جیهانیه‌كانه‌وه، ئاوهاش تێبگه‌ن كه باشور هه‌قێكی جوگرافی و ئابوریی و سیاسی و ستراتیجی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا ته‌ماس بگرێت. ئه‌ردۆگان هه‌بێت یان نا، باشوری كوردوستان پێویستی به په‌یوه‌ندیی گرتنه له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك " كه كورد" بیخوازێت . له‌وه‌ش ڕۆشنتر هه‌ر ده‌نگه ده‌نگ و پێكدادانێكی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ر كوردێك و هه‌ر هێزێكی تری كوردوستان له‌هه‌ر ئاستێكدا، چه‌ندین قات زیانی بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد ئه‌بێت، له‌چه‌ندین ئاستیش دا زیانی لێ ئه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی لهسوریاو توركیا‌و ئێران په‌كه‌كه تووشی نه‌بووه‌و زیانی تیا نه‌كردووه، له‌باشوری كوردوستان زیانی گه‌وره به هێزی مرۆیی و دوه‌لی خۆی ئه‌گه‌یه‌نێت.
تێ بی نی1: مه‌به‌ست له " باشور" ته‌نها پارتی نییه، به‌ڵكو ئیمڕۆكه باشوری كوردوستان وه‌ك ئوتێلێكه كه زلهێزو هێزه ناوه‌نجیه‌كان تیا ئه‌خه‌ون، ئه‌وانیش حه‌زیان به ژاوه‌ژاو نییه".
تێ بی نی 2: ئه‌م نوسینه، په‌یوه‌ندیی به دزی و گه‌نده‌ڵی و جاسووسی و فایلدارێتی و بنه‌ماڵه‌و شتی واوه نییه، له‌شوێنی تر ئه‌وانه‌مان ڕهخنهكردووه".
بهروار: 09/02/2016
747 جار خوێندراوه‌ته‌وه