ئاماژه‌كانی درۆكردن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر زمانی جه‌سته‌ی سیاسیه‌كانه‌وه (به‌شی چواره‌م)
هاوكار ڕه‌فیق ڕه‌حمان
به‌كالۆریۆس له زانسته‌ڕامیارییه‌كاندا
ئاسته‌نگه‌كێك كه سیاسیه‌كان له كاتی ده‌ركه‌وتن و وتاردانیاندا دووچاری ده‌بن ئه‌وه‌یه كه ئه‌قڵی نائاگا له‌كاتی ده‌ربڕنی ناڕاستیه‌كاندا په‌یام ده‌نێرێت بۆ جه‌سته و به شێوازێكی ئۆتۆماتیكی و خۆنه‌ویست له‌به‌رامبه‌ر درۆ زاره‌كیه‌كانیان شه‌رمه‌زاریان ده‌كات، به بێده‌نگی پێیان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن درۆیه، ئه‌وه‌ی جه‌سته ده‌یڵێت ڕاسته،هه‌ربۆیه له‌و ماوه‌یه‌ی كه سیاسیه‌كان په‌نا بۆ درۆكردن ده‌به‌ن جه‌سته‌یان ئاماژه‌ی دژبه‌یه‌ك دروست ده‌كا، ئه‌م نیشانه‌یه‌ی سه‌ر جه‌سته‌ش ئه‌و هه‌له‌ده‌دات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بینه‌رن كه ناڕاستیه‌كان به ئاشكرا ببینن و ده‌ربڕینه ناراسته‌یكانیش وه‌لابخه‌ن، چونكه عه‌قڵی نا ئاگا كه له ژێر كۆنتڕۆڵی ئینسانه‌كاندا نیه پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و وته‌یه‌دا كه سیاسیه‌كان ده‌یلێن، بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه به دواداچوون و وردبینی و ڕامانه له جوڵه و بزوتنه‌وه جه‌سته‌ییه‌كان تا په‌ی به‌و ڕاستیانه ببه‌ین كه ناوترێن، ئه‌ویش به وربینی كردنی ئه‌و ئاماژانه‌ی كه درۆكانی سیاسیه‌كان ده‌رده‌خه‌ن .
نیشانه‌كانی درۆكردن به‌سه‌ر جه‌سته‌ی سیاسیه‌كانه‌وه
یه‌كه‌م: په‌نجه‌بردن بۆ لووت ، كاتێك كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی لێدوان ده‌دات ده‌ستبردنی خێرای بۆ لوت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ناڕاستیه‌ك له‌وه‌دا هه‌یه كه ده‌ری بڕیوه، ئه‌مه له كاتی قه‌سه‌كردندا به‌لاَم ئه‌گه‌ر خۆی گوێگر بوو و ئه‌م ئاماژه‌یه‌ی كرد، ئه‌وه واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به گومانه‌وه له قسه‌كانی به‌رامبه‌ر ده‌ڕوانێت .
چه‌ند حاڵه‌تێكی ڕیز په‌ڕ هه‌یه پێویسته بۆ ئه‌م حاڵه‌ته له‌به‌ر چاوی بگرین
هه‌موو په‌نجه بردنێك بۆ لووت به‌واتای درۆكردنی سیاسیه‌كان لێكدانه‌وه‌ی بۆ ناكرێت، بۆیه پێویسته ئاماژه‌ی خوراندنی لووت و ئاماژه‌ی په‌نجه‌بردنی لووت له‌كاتی درۆكردندا تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین، له‌كاتی خوراندنی لوتدا زۆرجار دووپه‌نجه یان سه‌ری په‌نجه‌كان به كۆكراوه‌یی به‌كار ده‌هێندرێت، به‌لاَم له‌كاتی درۆكردندا ته‌نیا یه‌ك په‌نجه ده‌هێندرێت به لوتدا، هه‌روه‌ها خوراندنی لووت زۆر جار هێزی په‌نجه‌كانی له‌گه‌ڵ دایه به‌لاَم له كاتی درۆكردندا فشاری په‌نجه‌كان له‌سه‌ر لووت هه‌ستی پێناكرێت، خاڵێكی تر جیاوازی ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی خێرای بردنی په‌نجه بۆ لووت له‌كاتی درۆكردنا خێراتره به راورد به‌كاتی خوراندنی لووت.
دووه‌م:ده‌ستبردن بۆ گوێچكه یان ڕاكێشانی نه‌رمایی گوێچكه دیسانه‌وه بۆ سیاسیه‌كی قه‌سه‌كه‌ر ئه‌و په‌یامه ناواخنیه‌یه كه بێ ئاگا ئیعاز ده‌دات به جه‌سته له‌به‌رامه‌ر ناڕاستی وته‌كانی دا، به‌لاَم ئه‌گه‌ر سیاسیه‌ك خۆی گوێگربوو بۆ وته‌كانی كه‌سی قسه‌كه‌ر و ده‌ستی برد بۆ گوێچكه‌ی یان نه‌رمایی گوێچكه‌ی ڕ‌اكێشا ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه حه‌ز به گوێ گرتن ناكات له په‌یامه‌كانی كه‌سی قه‌سكه‌ردا، نیشانه‌كانی سه‌ر گوێچكه گه‌لێك زۆرن كه هه‌ر یه‌كه‌و واتایه‌كی هه‌یه ، خوراندنی ڕووكاری گوێچكه، یان ڕاكیشانی ته‌واوه‌تی، یان په‌نجه‌كرد به گوێچكه یان خسته‌ناوه‌وه‌ی هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی مادی به گوێچه‌دا، یان پاڵنان به ڕووكاری گوێچكه‌وه له پشته‌وه، یان داپۆشینی ته‌واوه‌تی گوێچكه ... هه‌ر یه‌كێك له‌م نیشانانه واتا و ده‌لاله‌تی خۆی هه‌یه كه به پێی ده‌رفه‌ت و كات له به‌شه‌كانی داهاتوودا هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م.
پێویسته ڕیزپه‌ڕه‌كانی ئه‌م ئه‌م حاڵه‌ته له‌به‌ر چاوبگرین
پێویسته ڕاكێشانی نه‌رمایی گوێچكه و ده‌ستبردن تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین له‌گه‌ڵ خوراندنی گوێچكه ، خوراندنی گوێچكه هه‌روه‌ك خوراندنی لووت به‌شێوه‌ی خۆویستانه ئه‌نجام ئه‌درێت به‌لاَم پرۆسه‌ی ده‌ستبردن بۆ لووت و گوێ له‌كاتی درۆكردندا كارێكی خۆنه‌ویسته له ژێر كۆنتڕۆڵ و جڵه‌وگیری سیاسیه‌كاندا نیه،ڕیزپه‌ڕێكی دیكه له‌م حاڵه‌ته‌دا كه پێویسته ئاماژه‌ی وێبده‌ین، جیاوازی كردنه له نێوان ئافره‌ت و پیاو له‌ناو بازنه‌ی سیاسه‌تكردندا، ڕه‌نگه پیاو شێوازی ڕیكخستنی جه‌سته‌یی و هه‌یكه‌لیه‌تی جه‌سته‌ی به‌جۆرێك بیت زیاتر بتوانێت ئه‌م ئاماژه‌یه به‌كار بهێنیت، به‌لاَم ڕه‌نگه ئافره‌تێك له وه‌زیفه‌یه‌كی سیاسی‌دا شێواز و ستایلی قژی ڕێگری بۆ دروست بكات یان له‌و ولاَتانه‌ی كاریگه‌ری ئاین به‌تایبه‌ت ئاینی ئیسلام ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی ولاَته‌وه به‌هۆی (سه‌رپۆشه‌وه) گویچكه‌یان ده‌رنه‌كه‌وێت و ئه‌م ئاماژه‌یه به‌كار نه‌هێنن.
سێهه‌م:ڕاكیشانی ملوانه‌ی كراس
زۆرێك له زانایانی بوای ده‌رونزانی، ئه‌م حاڵه‌ته پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، پێیان وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی له قسه‌كردنیاندا هانا بۆ درۆكردن ده‌به‌ن، ملوانه‌ی كراسه‌كه‌یان ڕاده‌كێشن هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك سیاسیه‌كان له ده‌ر ئه‌نجامی درۆكانیانه‌وه گومان و دوودڵی باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ریاندا به‌شێك له جه‌سته‌یان كه داخرواوه ئاره‌ق ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تی ده‌رووبه‌ری مل ئه‌ویش به هۆی قه‌پاتی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه ، به‌هۆی ملوانه‌ی قه‌پات و بۆینباخی تاونده‌وه، بۆیه له كاتی دروستبوونی ئاره‌قه‌دا جۆرێك له كارلێك له‌سه‌ر پێستیان دروست ده‌بێت كه ناچارن ئه‌و ناوچه‌یه بخورێنن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توندی ملووانه‌كه‌یان شل ده‌كه‌نه‌وه یان به به‌ده‌ست ڕایده‌كێشن، ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر له باروودۆخی دانوستانه سیاسیه‌كاندا به‌كار دێت كاتێك سیاسیه‌ك هه‌ست به دۆڕاندن بكات له‌و دانوستانه.
چه‌ند خالێكی ڕیزپه‌ڕ هه‌یه پێویسته بۆ ئه‌م ئاماژه‌یه له‌به‌ر چاوی بگرین
هه‌ڵه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌موو كاتێك وابزانین كه ڕاكیشانی ملوانه‌ی كراس به واتای درۆكردنی كه‌سی قسه‌كه‌ر دێت ، بۆیه پێویسته چه‌ند خالێك له‌به‌ر چاوبگرین
أ: ڕاكێشانی ملوانه‌ی مل له‌كاتی بێزاری و توڕه بوونی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان دیسانه‌وه ڕووده‌دات و هانای بۆده‌به‌ن.
ب: له وه‌رزی گه‌رمادا ئاره‌ق كردن زیاتره، بۆیه ده‌كرێت سیاسیه‌كان له دۆخی گه‌رمادا هانا بۆ كردنه‌وه‌ی ملوانه‌ی ملیان به‌رن، به‌بێ ئه‌وه‌ی واتایه‌كی نه‌رێنی بگه‌یه‌نێت.
ج: یاخود كاتێك پۆشاكه‌كانی به‌ریان جۆرێك له زبری تێدایه و ئه‌م ڕه‌فتاره‌شیان بۆ لابردنی ئه‌و لێكخشاندنه زبره‌ی ده‌ور وبه‌ری ملیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ْ: كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گرنگی زۆر ده‌ده‌ن به ڕێك پۆشی جل و به‌رگیان به‌ده‌ر له‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كورتدا چه‌ندین جار پۆشاكه‌كانی به‌ریان ده‌گۆڕن بۆیه پێویسته دۆخی ڕاهاتنی سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگه نوێكانیاندا له‌به‌رچاو بگرین به تایبه‌تی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌یان كه زۆرجار ناچارن ده‌ست به‌رن بۆ هه‌ندێ ناوچه‌ی جه‌سته بۆ ئه‌و شێوازی ڕێكخستنه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێت.
چواره‌م:ده‌ستبردن بۆ لێوی سه‌روه له‌كاتی قسه‌كردندا، سه‌لمێنه‌ری ناڕاستیه‌كانی كه‌سێتی سیاسی قسه‌كه‌ره، له‌كاتی گوێگرتنیشدا نیشانه‌ی به‌درۆزانینی قسه‌كانی به‌رامبه‌ره.
ڕیز په‌ڕیه‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته
پێویسته جیاوازی بكه‌بن له یه‌ك په‌نجه له‌سه‌ر لێو له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتن به ده‌مه‌وه ، چونكه ده‌لاله‌ته‌كانی ئه‌م دوو ئاماژه‌یه جیاوان، چونكه ده‌ستبردن بۆ ده‌م به‌كار ده‌هێندرێت بۆ په‌شیمانی له وتنی قسه‌یه‌ك یان ده‌ربڕنی وشه‌یه‌ك كه ده‌بوایه نه‌وترایه، یان له‌حاڵه‌تی بینینی بارودۆخێكی ناخۆش و سه‌رسوڕهینه‌ر و چاوه‌ڕوان نه‌كراو سیاسیه‌كان ده‌ست ده‌گرن به ده‌میانه‌وه، له حاڵه‌تی بێده‌نگیشدا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی وته‌كانی به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاماژه‌یه ده‌كه‌ن، یان كاتێك له‌گه‌ڵ ناخی خۆیان ده‌دوێن سه‌یری زه‌وی ده‌كه‌ن و ده‌ست ده‌گرن به ده‌میانه‌وه.
پێنجه‌م: په‌نجه هێنان به پشتی چاودا، به بڕوای توێژه‌رانی سه‌ر به ڕێبازی زمانی جه‌سته سیاسیه‌كات له‌كاتی ده‌ربڕینه ناڕاسته‌كانیاندا هه‌نا بۆ ئه‌م ڕه‌فتاره جه‌سته‌یه ده‌به‌ن و پاڵنه‌ره‌كانی هه‌ست و نه‌ست كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م درۆیه به‌سه‌ر جه‌سته‌ی سیاسیه‌كانه‌وه ده‌رده‌خه‌ن.
چه‌ند خاڵێكی ڕیزپه‌ڕ له‌م حاڵه‌ته‌دا
أ: ده‌كرێت به‌نجه بردن بۆ چاو بۆ مه‌به‌ستی خورادنی پشتی چاو بێت نه‌وه‌ك ئاماژه‌ی درۆكردن.
ب: له‌كاتی خه‌وبردنه‌وه یان له‌كاتی خوێندنه‌وه ده‌كرێت سیاسیه‌كان په‌نجه به‌رن بۆ چاویان وه‌ك ئاماژه‌ی ماندویه‌تی چاوه‌كان.
ج: ده‌ست هێنان به هه‌ردوو چاودا و جیاوه‌زه له حاڵه‌تی په‌نجه بردن بۆ یه‌ك چاو.
ْ: ئه‌و كه‌سێتیه سیاسانه‌ی چاویلكه‌یان له چاوه ناتوانن ئه‌م ئاماژه‌یه بكه‌ن بۆیه جه‌سته نیشانه‌ی تر ده‌خاته ڕوو له‌سه‌ر جه‌سته سیاسیه درۆزنه‌كان.
ه: زۆركات ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی میكاژی پشتی چاوی نه‌شێویت خۆده‌پارێزیت له ئه‌نجامدانی ئه‌م ئاماژه‌یه‌داز
و:سیاسیه‌كانیش وه‌ك كه‌سانی تری ئاسایی ڕه‌نگه بگرین، بۆیه په‌نجه هێنان به چاودا له‌م دۆخه‌دا بۆ لادانی فرمیسكی چاوه نه‌وه‌ك واتای درۆكردن.
شه‌شه‌م: سه‌یرنه‌كردنی چاوی به‌رامبه‌ر له‌كاتی قسه‌كردندا، دیسانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت كه به‌رامه‌به‌ر له ده‌ربڕینی قسه‌كانیدا ڕاستگۆ نیه، یان ئه‌گه‌ر به ڕووخسارێكی مۆن و بێده‌نگه‌وه سه‌ریی به‌رامبه‌ر ی كرد واتای هه‌ڵسه‌نگاندی خراپی به‌رامبه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌لاَم پێویسته ئه‌و ڕیزپه‌ڕه له‌به‌ر چاو بگرێن زۆر كات هۆكاری شه‌رم كردن وا ده‌كات كه كه‌سێك نه‌توانێت له كاتی قه‌سكردندا به ته‌واوی سه‌یری چاوی به‌رامبه‌ر بكات به‌تایبه‌تی له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دووكه‌س كه ڕه‌گه‌زیان جیاواز بێت.
حه‌وته‌م:چه‌ند نیشانه‌یه‌كی تری وه‌ك ،ده‌ست بردن بۆ پشتی سه‌ر یاخود تێكچوونی ڕه‌نگ و پچڕپچڕی له‌كاتی قسه‌كردندا ، جوڵه و حه‌ره‌كه‌ی نامۆ و هه‌ڵه‌كردن له قسه‌كردنا، سه‌رقاڵ بوون به‌هه‌ندێ كه‌ره‌سته‌ی لاوه‌كی دوور له بابه‌تی گفتوگۆ، ئه‌نجامدانی بزه‌ی ساخته و شانۆیی بۆ خۆپارێزی له ته‌ریق بوونه‌وه‌ن ئه‌م ئاماژانه و چه‌ندین ئاماژه‌ی تر له‌كاتی قسه‌كردن و بێده‌نگیدا بۆ شاردنه‌وه‌ی بابه‌تێك یان بیركردنه‌وه له بیرۆكه‌یه‌كی خراپ یان هه‌وڵدان بۆ فریودانی به‌رامبه‌ر و ده‌ربِینی ناڕاستی به‌كار ده‌هێندرێن.
هاوكار ڕه‌فیق ڕه‌حمان
به‌كالۆریۆس له زانسته‌ڕامیارییه‌كاندا
به‌روار: 08/02/2016
687 جار خوێندراوه‌ته‌وه