بێ دینه‌كانی كوردستان له كوێن ؟
عیماد عەلی
لێره‌دا به تایبه‌تی باس له كوردستان ده‌كه‌م، باشیش ده‌زانم له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی و جیاواز له شوێنێكه‌وه بۆ ئه‌ویتر هه‌مان واقع و زه‌مینه ده‌بینین . زۆرێك له ئاین و ئاینزاكان به زۆر كۆن و ره‌سه‌نه‌كانه‌وه تاوه‌كو هاورده‌كانیش كه زاده‌ی بیر‌و عه‌قڵ و ره‌وتی مێژوویی میله‌ت و نه‌ته‌وه و خه‌ڵكی غه‌یره كوردن، به ئازادیه‌كی ره‌هاوه رێوره‌سم و په‌رستن و عیباده‌تی خۆیان ده‌كه‌ن و سرووت و ره‌فتاری ئاینی و خوداپه‌رستی و رینمایی خۆیان له كوردستاندا په‌یره‌و ده‌كه‌ن و بڵاویش ده‌كه‌نه‌وه و، ئه‌گه‌ر بۆ كۆی گشتی گۆشاره‌ی بیر‌و فكری میله‌ت و ته‌نانه‌ت تاكیش زه‌ره‌ریشی هه‌بێت، كه‌س ناتوانێت و بۆی نیه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان لێ بگرێت و ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌شیان لێ بگرێت . كه‌چی خه‌ڵكی تر چه‌ند له ئاستی عه‌قڵانی و رۆشنبیری و زانستی به‌رز بێت و ئه‌گه‌ر بۆچۆن و باوه‌ری خۆی به شێوه‌یه‌كی رێژه‌ییش ئاشكرا بكات،ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بۆچون و باوه‌ره‌كانی ئه‌واندا نه‌گونجێت یان نه‌یه‌ته‌وه، ته‌كفیر ده‌كرێت و به زه‌ندیقیش له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت .
له دونیادا ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت زۆرێك خه‌ڵك بێدینن نه‌ك بێباوه‌ر یان بێخودا( مولحید) و، هه‌روه‌ها بێ‌دین و بێباوه‌ریش (مولحید)بونیان هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌مانه‌ش پشتیان به كۆمه‌ڵێك بیر‌و عه‌قڵیه‌تی تایبه‌ت به خۆیان ده‌به‌ستن و، له ژیاندا په‌یره‌وی بیروبۆچونی عه‌قڵانی و زانستی تایبه‌ت به خۆیان ده‌كه‌ن، كه به شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی یان كتوپر پێی گه‌یشتون . ئه‌وه‌ی له كوردستاندا به‌دیناكریت و كه‌س ناوێرێت به ئازادیه‌وه باسی لێوه بكات، باوه‌ر نه‌بونه به ئاین به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه؛ باوه‌رنه‌بون به ئاین و باوه‌رنه‌بون به خودا له لایه‌ك یان باوه‌رنه‌بونه به هه‌ردوو: ئاین و خودا‌ش(ئیلحاد ) له‌لایه‌كی تره‌وه ( لێره‌دا قسه له‌سه‌ر هه‌ندێك رێكخستن و حزب ناكه‌م كه ئه‌و بیروباوه‌ره وه‌ك ئایدیۆلۆجیا به‌كار دێنن بۆ مه‌به‌ستی سیاسی دوور له فه‌لسه‌فه و عه‌قڵمه‌ندی سه‌ربه‌خۆ ) .
له هه‌ر شوێنێكدا، ئه‌گه‌ر باس له باوه‌ری بێ دینی و بێ خودایی ( ئیلحاد ) له رووی فه‌لسه‌فیه‌وه بونی نه‌بوو واته فكری خۆ سه‌پێن و نه‌بونی ئازادی خۆی فه‌رز كردووه، ئه‌مه‌ش له وڵاته دواكه‌وتوه‌كان به شێوه‌یه‌كی ره‌ها ره‌نگیداوه‌ته‌وه و كوردستانیش به‌ده‌ر نیه له‌م حاڵه‌ته ( لێره‌دا باس له نهێنی بونی خه‌ڵكی خاوه‌ن ئه‌م جۆره بیروباوه‌ره ناكه‌م كه ناتوانن ته‌نانه‌ت له نێو خێزانه‌كانی خۆیشیاندا بیدركێن ) . ئه‌وه‌ی له‌م رۆژگاره وردبێته‌وه ده‌زانێت له‌م زه‌مانه گۆراوه پێشكه‌وتوه‌ی زانست و عه‌قڵدا له‌م سه‌رده‌می گلۆبالیزه‌یشنه‌دا مه‌عقوڵ نیه هیچ شوێنێك نه‌گه‌یشتبێته راده‌ی بیری بێ‌خودایی یان هیچ نه‌بێت بێدینی كه باوه‌ری به به‌سه‌رچونی قۆناغی ئاین هاتبێت و گومان زاڵ بێت و زانست وه‌ڵامده‌ری سه‌رجه‌م پرسیاره فه‌لسه‌فیه‌كانی بێت .
لێره‌دا باس له كاردانه‌وه ناكه‌م له ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵكدا دوور له عه‌قڵانیه‌ت و باوه‌ربون به بێدینی له رووی قه‌ناعه‌تی عه‌قڵانی و بیری زانستیه‌وه جۆره ره‌فتارێكی شاز و ناباو له پێناو كۆمه‌ڵه ئامانجێكی دیاریكراوی تایبه‌تی ده‌نوێنن . زۆرێك له خه‌ڵكانی كوردستان وه‌ك سه‌رجه‌م دانیشتوانی جیهان باوه‌ریان به تیۆریه‌كانی رێژه‌یی ئاینشتاین و په‌ره‌سه‌ندنی داروین هه‌یه له هه‌مان كاتدا باوه‌ریان به خالق هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا زۆرێكی تر باوره‌یان به خودی تیۆریه‌كان وه‌ك خۆی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی زانستیانه و دوور له سه‌پاندنی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و داب و نه‌ریت و ترس له ته‌كفیری ئاینی و باوه‌ریان به خالق نیه .
لێره‌دا ده‌كرێت له چه‌ند لایه‌كه‌وه باس له باوه‌ربونی خه‌ڵك و گۆرینی بیروباوه‌ر و په‌ره‌سه‌ندنی عه‌قڵی مرۆڤ بكه‌ین، كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی، سایكۆلۆجی،كۆمه‌ڵایه‌تی، گوتاری دینی، له هه‌مووی روونتر و پته‌وتر له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵانی دوور له هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ژیانی رۆژانه و به‌سه‌رهاتی تاكه‌كه‌سی و قورسایی ژیانی ئابوری و خزمه‌تگوزاری و به‌ربه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، بكه‌ین .
ئه‌گه‌ر خۆمان به‌دوور بگرین له ململانێی ئایدیۆلۆجی و چه‌واشه‌كاری و موزایه‌ده‌ی سیاسی، قسه‌مان راست و ره‌وان بێت،خه‌ڵكانێك هه‌ن به پشتبه‌ستن به بناغه فكری و ئایدیۆلۆجی و ته‌نانه‌ت فه‌لسه‌فیه‌كان به چواشه‌كاریانه‌ی حزبی رووت قسه ده‌كه‌ن و، له لایه‌كی تره‌وه زۆرێك له خه‌ڵكی رۆشنبیر و ته‌نانه‌ت زانستخواز ده‌بینین خۆی به‌دوور ده‌گرێت له وتنی حه‌قیقه‌ت و باوه‌ر و بۆچونی خۆی له پێناو رازیكردنی داب‌و نه‌ریت و كۆی گشتی بیری كۆمه‌ڵگه‌دا له راستیه‌كانی ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه و باوه‌ربونی خۆی به‌دوور ده‌گرێت یان له پێناو جه‌ماوه‌رێتی وكاری حزبی قسه‌و ره‌فتارێك ده‌كات كه دژ به باوره و بۆچون و عه‌قڵیه‌تی ته‌نانه‌ت خۆیشی بێت . ئه‌گینا زۆرێك له‌و رۆشنبیر وزانا و زانستخوازانه ده‌بینیت به نهێنی و به فسكه فسك له زه‌مینه‌یه‌كی ترس ئامێزدا باس له بێباوه‌ری خۆی به ئاشكرا ده‌كات و ته‌نانه‌ت باوه‌ری به خالقی ئه‌م كه‌ونه‌ش نیه كه‌چی له دیدار و چاوپێكه‌وتنه ئاشكراكاندا خۆی له مه‌لایه‌كی ئیسلامی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن دوانزه‌عیلمی دینی به‌دین تر له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، ئایا له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیتمای حزبیه‌ه‌وه حه‌قی خۆیه‌تی و ئازاده چی ئه‌كات ؟ ئه‌وه قسه‌یه‌كی تره . ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی پێشتر باسكران و ته‌نانه‌ت ترس له كوشتن و له‌ناوبردنی له‌لایه‌ن رێكخستنه ئیسلامیه‌كانی جیهانه‌وه و له‌نیوَویشیاندا ئه‌وانه‌ی كوردستان كه تادوێنی ته‌كفیری سه‌دان خه‌ڵكیان كرد‌و ته‌نانه‌ت ده‌ستیان له تیرۆر و له‌ناوبردن نه‌پاراست .
بۆیه، بۆم هه‌یه بڵێم ، بێ‌دین و بێباوه‌ر و بێخالقه‌كانی كوردستان زۆرن ،به‌ڵام توانا و بوێری و جورئه‌تی ده‌ركه‌وتنیان نیه، جگه له‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی حزبدا خۆیان قه‌تیس كردووه و ،حزبه ئیسلامیه‌كان له په‌راویزخستن و لاته‌ریك كردن و مه‌نبوز كردنیان له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا سه‌ركه‌وتنی ره‌هایان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه‌ش هۆكاری بابه‌تی و خودی خۆی هه‌یه، ئێره جێگه‌ی باسكردنی نیه، ئه‌گینا خه‌ڵكی بێ‌دین و بێباوه‌ر و بێخالقی زانستخوازی بێلایه‌ن زۆرن، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی رێكخرواێكی مه‌ده‌نیدا خۆیان ده‌رنه‌خستوه .
به‌روار: 08/10/2015
628 جار خوێندراوه‌ته‌وه