ئهرشیف
پهیوهندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
ههمهڕهنگ
وتار
پرسەی هەندەران
سهرهکی
ئەوە کاک جەلالە دەیناسم
فاتم ئەو ژنە چەمچەماڵیەی بۆ 2 مانگا شەهید بوو.
نەجیب مەحفوز دەڵێ:
وتارهكان
کۆسۆڤۆ و کوردستان .
لاوک کونجرینی
بەشی یەکەم :
کۆسۆڤۆ بەکورتی لەدوای ڕووخاندنی بلۆکی ڕۆژهەڵات بە ڕابەرایەتی سۆڤیەت ، کۆسۆڤییەکان لەهەوڵی ئەوەدا بوون ، ئەوانیش بەشێ بن لەداڕشتە نوێکە . لە تەمووزی 1990 خەڵکی کۆسۆڤۆ ڕاپرسییەکی گشتیان ئەنجام دا ، سەرئەنجام دەنگی زۆرینە بۆ سەرۆبەخۆیی کۆسۆڤۆ بوو . لەپاش ناڕازیی بوونی سڕبەکان بە ئەنجامەکەی گەلی کۆسۆڤۆ مانگرتنی گشتیان ڕاگەیاند و ، بەمەش دەوڵەتی سڕب کەئەوسا بە دەوڵەتی یوگۆسلاڤیا دەناسرا بە یاخیی بوونی گشتی ناویی برد . لەساڵی 1992 دا ئەلبانەکانی کۆسۆڤۆ ئیبراهیم ڕۆکۆڤایان کردە سەرۆکی ئیدارە نافەریمییەکە . ڕۆکۆڤا هەوڵەکانی چڕکردەوە بەدبلۆماسییە نەرمونیانییەکەی بۆ ئەوەی کۆمەڵگای نێو دەڵەتی ئاشنا بکات بەگەل و وڵاتە نوێکەی ، بەڵام سەرکەوتو نەبوو . لەساڵی 1998 هاشم تاجی ، کە ئەفسەرێکی سڕب بوو ، توانی یاخی بوونێکی سەربازیی دابمەزرێنێت . تا ڕێگریی لەکۆمەڵێک نەخشەی سەربازی بۆ ڕەشەکوژی ئەلبانەکان بگرێت و . توانی سەرنجی ڕایی گشتی و ئەوروپی بۆ هاوکاریی سەربازیی ڕابکێشێت و بگاتە ئەو ئاستەی ، هاوپەیمانێکی نێو دەوڵەتی بۆ گەلەکەی دەستەبەر بکات ، هاپەیمانی ناتو لەساڵی 1999 دا بەکردار هێرشە هەواییەکانی دەست پێکردو دەوڵەتی میلۆسۆڤیجی لەکار خست و ، دەوڵەتی سڕب ـ تەسلیم بوونی خۆی ڕاگەیاند لەبەرامبەر هاوپەیمانی دژ بە یوگۆسلاڤیا . لەساڵی 1999 ، پاش کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی میلۆسۆڤیج ، نەتەوەیەکگرتووەکان کەوتە گفتوگۆ لەگەڵ پێکهاتەی ئەلبانەکان و ، ئیدارەیەکی کاتیان بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراند . ئیتر باڵی سەربازیی ( کەچەکە ) بەسەرپەرشتی هاشم تاجی وەک هێزێکی نیشتمانی ڕێکخرایەوە . لەساڵی 2006 بۆ یەکەمین جار ئیبراهیم ڕۆگۆڤا لەلایەن پێکهاتەکان و لەژێر ڕەزامەندی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ ، دوور لەدەسەڵاتی سڕبەکان بووە سەرۆکی وڵات . بەمەش ئامادەکاریی کرا بۆ بنیادنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ . ئەوەی شایەنی باسە ئیبراهیم ڕۆگۆڤا لەساڵی 1992 وە ، تا 2000 سەرۆکی هەرێمی ئۆتۆنۆمی ئەلبانەکانی کۆزۆڤۆ بوو . هەرچەندە ڕۆکۆڤە وەک سەرۆکی ئیدارەی وڵات دەستنیشان کرا ، بەڵام ئەرکە هەنوکییە گرنگ و چارەنوسسازەکانی بەتەنها و بەبێ سەرکردە ناودارە سەربازییەکەی ئەلبان ( هاشم تاچی ) پێ نەدەچووە بەڕێوە . هاشم تاچی لەپاش دەرچوونی لە سلکی سەربازیی ـ حیزبێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناویی پارتی کۆسۆڤۆی دیموکراتی . ئەم حیزبە سەرەتا وەک نوێنەریی پانتاییەکی خەڵک چووە ڕیزی دەوڵەتەوە و توانی پێگەیەکی باشی هەبێت لە پەڕلەمان و حکومەتدا ، بۆ دووەم جار چووە پرۆسەی هەڵبژاردنەوەو حیزبەکەی لە 14 دێسەمبەری 2010 بردنەوەی خۆی لەهەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند . لەپاش بردنەوەی لەهەڵبژرادنەکان حیزبی ئەلبانیا ، ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بەربەستی یاسایی و دبلۆماسیی و ئیداریی بووەوە . لەوانە چۆن بتوانێت ئیدارەیەکی نوێی ئەلبانی دروست بکات ، کەبتوانێت ئاسەواریی جەنگ و بەرهەمەکانی جەنگ بسڕێتەوە . هەروەها چۆن بتوانێت کڵێشەی ئیدارە کاتییەکە ، کە لەزۆر جومگەی حکومەتدا بوونی هەبوو کۆتایی پێبهێنیت . کۆزۆڤۆکان لە ساڵی 2006 وە بەسەرکردایەتی ڕۆکۆڤاو تاچی ، لەهەوڵی ئەودا بوون دیبلۆماسییەتی دەوڵەتە نوێکەیان بەفەڕمی بکەن و ئەو هەنگاوانەی چین و چۆن دەبن تا بگەن بەخەونە گەورەکەیان ، لە دروستبوونی دەوڵەتی کۆزۆڤۆدا . هەڵەکانیان چڕ کردەوە ، تا توانیان دەنگی 52 دەوڵەت بۆ گەلەکەیان دەستەبەر بکەن ، بەڵام ئەم ڕێژەیە ، ڕێژەی یاساییەکە پێک ناهێنێت بۆ ئەوسا ، کە دەکاتە 97 دەوڵەت تابتوانن بەیانی سەربەخۆیی کۆزۆڤی پێ ڕابگەیەنن . تاچی لەناو پەڕلەماندا وتەیەکی بەنرخی هەیەو دەڵێت : سوێند بەخوا کراسی منداڵەکانم بفرۆشم بۆ ئەوەی پیتێک لەوشەی قانعکردنی دەوڵەتان بۆ بەیانی سەرۆبەخۆیی کۆسۆڤۆ دەیکەم و شانازی پێوەدەکەم ، چیم هەیە دەیخەمە خزمەتی ئەو پرۆسەوەو ئێوەش لە بوونەکەم باش دەزانن بۆچی بەکارم هێناو ئێستا هیچ سەرمایەکم نییە ، جگە لە سەرمایەی خەونی سەربەخۆیی کۆزۆڤۆ . ئەوان لە 17 فێبریوەری 2008 دا بەهیمەتی گەل و سەرکردەی پاک و بێگەردەکانیان ، بەیانی دەوڵەتی خۆیان ڕاگەیاندو پەڕلەمان بڕیاردەرو سەرۆک وەزیران خاوەن دەسەڵاتەکانی دەوڵەت و سەرۆکیش تەشریفاتی بەهەندێک دەسەڵاتی ڕۆتینەوە ، دەوڵەتی سۆکۆلار دور لە دەستتێوەردانی دینی و ، دادگا سەربەخۆی خۆی هەیە ، دوور لە دەستتێوەردانی حیزب و دەسەڵات …. ئەی کورد … ؟ . بەشی دووم مێژووی پڕ شەرمەزاریی هەرێمی کوردستان باس دەکەم ، بەکورتی
بهروار: 06/10/2015
606 جار خوێندراوهتهوه
وتاری زیاتر ...
ههردوكیان له ئاست لهشكركێشی توركیا نوتقیان بهستراوه عیمادعهلی...
عیماد عەلی
بۆ يەكەم جار.. موقاومەتی ئێران و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێڵی هاوبەش!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
لووتکەی ناداد پەروەری ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
به بارمتەگرتنی ئابووريی ئێران!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
مامهڵهكردن لهگهڵ مالكی یان عهبادی بۆ كورد باشتره ؟...
عیماد عەلی
دوور له بهرژهوهندی تهسك با گۆران و یهكێتی یهكبگرنهوه...
عیماد عەلی
پاڵەوان و کەسایەتییەکان لە چیرۆکی منداڵان...
ڕەزا شوان
ئەو ديوارەی بەمزووانە دێتە رووخان!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
چۆن خۆت له خهیأڵپڵاوی بیرێك رزگار دهكهیت؟...
عیماد عەلی
نەخۆشی دەسەڵات...
ڕەزا شوان
دوو تابلۆی قەشەنگ..؟! ...
ئازاد حەمدی
سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان.. ...
ڕەزا شوان
ئهو كتێبهم لۆ چاپ نهكرا...
یوسف مەنتک
ڕۆڵی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
شهكاوه بێت ئاڵای سهركهوتن به سهر نازیزم و فاشیزمدا ...
ئەحمەد ڕەجەب
کەشتی نوح .....
ئازاد حەمدی
1
2
3
4
5
...
ژمارهی بابهت
ڤیدیۆ
لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات
کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ
دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای
یادی شەهیدانی پاریس لە مالمۆ
قەیسەری نەقیب ئەستێرە درەوشاوەکەی سەر شانی سلێمانی
ئهرشیف
پهیوهندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
ههمهڕهنگ
وتار
سهرهکی
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سهرهێڵ:
1816
کۆی سهردان:
29132765