سه‌رۆکێکی به‌ده‌سه‌ڵات باشتره له په‌ڕله‌مانێکی ته‌ڵاقدراو و حکومه‌تێکی بنکه گه‌نده‌ڵ .
سالار کەرکوکی
هه‌مو ئاماژه‌کان وای نیشانده‌ده‌ن که سه‌رۆکێکی به‌هێزو به‌ده‌سه‌ڵات باشتره ، نه‌ک سه‌رۆکێکی تهشریفیو بێده‌سه‌ڵات ، ئه‌وه‌ی ئێستالهکوردستان ده‌گوزه‌رێ پێوستی بهوسهرۆکه ده‌سه‌ڵات دار هه‌یه ، بۆئه‌وه‌ی بتوانێ له‌کاتی پێوستدا ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌کاربهێنێ، هه‌رچه‌نده تائێستا له‌هه‌رێمه‌که‌ی خۆمان سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌یتوانیوه فه‌رمان ڕه‌وایی سه‌رتاسه‌ری کوردستان بکات چونکه تائێستا دوو دووئیداره‌یی دووهێزی وای کردوه که‌فه‌رمانه‌کانی سه‌رۆک له‌ده‌ڤه‌ری سه‌وز به‌باشی نه‌ڕوات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌رده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ململانێی نێوان پارته‌سیاسیه‌کان ،
ئه‌وه‌ی ئێستا باسی لێوهدهک که سه‌رۆکێکی بێده‌سه‌ڵات و ته‌شریفی بێت، ئه‌وه نه‌ک ناتوانێ فه‌رمانڕه‌وایی کوردستان بکات به‌ڵکو ناتوانێت فه‌رمان بهسهرشارهوانی شارێکدا بکات ،
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی یاسا‌و ڕێسابێت من پێوایه تائێستا له‌کوردستان یاسا نه‌یتوانیوه ڕێگایاساییهکانی خۆی بگرێته‌به‌ر که‌واتا یاسا ناتوانێ جێگه‌ی سه‌رۆکێکی ده‌سه‌ڵاتدارو به‌ده‌سه‌ڵات پڕبکاته‌وه ،
مخابن تائێستا ئه‌مه واقعی باشوری کوردستانه هه‌رچه‌نده تاڵه به‌ڵام ده‌بێ له‌گه‌ڵیدا بژین ، نه‌ک یاسا‌و ڕێسایه‌ک له‌باتی یه‌ک ڕیزی نێوان لایه‌نه‌کان و پارته‌کان یه‌کخا به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موی له‌یه‌ک دوورکردنه‌وه ، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته ئێمهههمومان باش ده‌زانین یاسا تائێستا نه‌یتوانیوه ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تی حزبێ، یا ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێ ،یا بازرگانێ ، یا کادرێکی حزبی لێپێچینه‌وه‌ی له گه‌ڵدا بکات ، که‌واتا بائهویاسایه بکرێته سهۆڵ به‌نده‌وه تا ئه‌وکاته‌ی حزبه‌کان ده‌گه‌نه ئهوباوڕهی ده‌بێ یاساسهروهربێ، وه ئه‌وکات ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رۆکێک بێت به‌ده‌سه‌ڵات یا بێده‌سه‌ڵات هیچ کێشه‌یه‌ک نابێت و پێویستی به‌گره‌نتی مه‌تمانه نییه بۆ پارتهکهنی ته چونکه له ناو یاسادا ڕێکده‌خرێت ده‌سه‌ڵاته‌کانی به یاسا و ده‌ستور به‌کارده‌هێنێت هیچ گومانی نابێ ،
به‌ڵام بۆ ئه‌م کاته‌ی ئێستا کوردستان تێیدا ده‌گوزه‌رێ پێوستی به‌سه‌رۆکێکی خاوه‌ن مێژو و پێشمه‌رگه و پارتێکی گه‌وره و کورسییه‌کی زۆری هه‌بێ له په‌ڕله‌مان بۆ ئه‌وی بتوانێ کوردستان له هه‌مو گێژاوه‌ی تێدا گیری خوارده‌وه بپارێزێ .
بهروار: 02/09/2015
449 جار خوێندراوه‌ته‌وه