پێویستمان به شۆرشێكی سه‌رتاپاگیری سه‌رانسه‌ری هه‌یه ؟
عیماد عەلی
سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی كاربه‌ده‌ستی ده‌سترۆیشتوی ئه‌م زه‌مانه‌ی كوردستان له پیاوێكی پیری پرسیبوو، شۆرشی كوردستان و قازانجه‌كه‌ی چۆن بوو مامه ؟ له وه‌ڵامدا وتبووی زۆر سودمه‌ند و خۆش بوو كورم، ده‌ك خوایه له‌م كاته‌دا شۆرشێكی تر له كوردستان هه‌ڵگیرسێـت . سه‌ركرده‌كه‌ش وتبوی په‌یامه‌كه‌ت گه‌یشت مامه گیان .
كوردستان گه‌یشته ئه‌م وه‌زعه ناله‌باره، كه‌س له‌وباوه‌ره‌دا نه‌بوو كه دوای چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدان و ماڵوێرانی خه‌ڵك، پرسی كورد گیرۆده‌ی ده‌ستی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی خۆی بێت .
وه‌ك ده‌زانین زۆر جار شورش توشی قه‌یرانی خۆی ده‌بێت، بۆیه عه‌قڵمه‌ندان وتویانه پێویسته شۆرش پاش سه‌ركه‌وتن، خۆی له‌و ده‌ردراوه سه‌لبیانه‌ی كه له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه لێی ده‌رژێت پاك بكاته‌وه و، خۆی له رێگریه خۆییه‌كان رزگار بكات و، له‌و نێوه‌نده‌شدا سه‌ركردایه‌تیه‌كی نوێی ئه‌ڵته‌رناتیڤی سه‌ركردایه‌تیه كۆنه‌كه‌ی شۆرش دامه‌زرێت، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر و هۆكاری بابه‌تی و خودی و بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌ئامانجی خودی شۆرشه‌كه و نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان كه له ناخی خودی شورشدا دروست ده‌بێت .
ئێستای هه‌رێمی كوردستانی جگه له قه‌یرانی سه‌ركردایه‌تی و شه‌ری سه‌پێنراوی داعش، پاش ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه زه‌قانه‌ی له‌مه‌ر شه‌ری نێوخۆ و بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و قه‌یرانی زۆر و هه‌لپه‌رستی كۆمه‌ڵێك ده‌سترۆیشتوی نێو كوردستان و هه‌ندێك بنه‌ماڵه‌ی خۆ سه‌پێن، قه‌یرانی فه‌وزای به‌رێوه‌بردنی كوردستانی پاش شۆرشمان هه‌یه، بۆیه، بۆ سه‌رخستنی شۆرش و پاش قۆناغه سه‌ربازیه‌كه‌ی و گه‌یشتن به قۆناغی مه‌ده‌نیه‌ت و ، له پێناو ره‌نجه‌رۆنه‌بونی خه‌ڵك و گه‌یشتن به ئه‌نجام و پێكانی ئامانجه‌كان، پێویستمان به زۆرێك له هه‌نگاوی زانستیانه‌ی ریشه‌یی گونجاو هه‌یه، كه له گه‌ڵ بارودۆخی هه‌نوكه‌یی و پێویستیه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و گۆرانكاریه‌كان و دوارۆژیدا بگونجێت . به‌تایبه‌تی، ده‌بێت له خاڵه هه‌ستیاره زۆر گرنگ و چاره‌نوسسازه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكرێت .
پاش دوو ده‌یه و نیوی دوای راپه‌رین، ئێستا زیاتر له دوو نه‌وه‌ی نوێ هاتۆته ئاراوه، كه هیچ گوناحێكیان نیه گیرۆده و وابه‌سته‌ی ده‌رهاویشته‌كانی شۆرش بن و له‌گه‌ڵ پێداویستی و بارودۆخی ئه‌م رۆژه‌دا نه‌ژین و ئامرازه‌كانی خۆشبژێویان لا مه‌یسه‌ر نه‌بێت . هیچ فه‌رز نیه، كه خه‌ڵكێك به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له كاتێكی قورسی ئه‌وسادا له گه‌ڵ شۆرشدا بو بێت و، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای بیروباوه‌ر و گینفدایی و خۆبه‌خت كردن له پََناو میله‌تدا بێت، كه هه‌ڵگری ئه‌و سیفه‌تانه‌ش زۆر كه‌مبون، یان له‌به‌ر هۆكاری خودی و تایبه‌ت به‌و كه‌سه چ كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووری یان سیاسی و شه‌خسی بوبێت، خۆیان خزاندبێته نێو شۆرشه‌وه،ئێستا چاره‌نوسی نه‌وه‌ی نوێ به ئامرازه‌كانی ئه‌وساوه به‌رێوه‌به‌رن و ده‌سه‌ڵاتی كوردستان رایی بكه‌ن . ئه‌وه نه‌كرده‌ییه گه‌نجی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كی كوردستان باجی ئه‌م هه‌موو كه‌موكورتی و دواكه‌وتوییه بدات .
هه‌ڵه مێژوویه‌كان و ده‌رهاویشته‌كانی :
پاش ساڵی 1964 و شۆرشی تاك حزبی، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ئاست رۆشنبیری باشی ئه‌و كاته، له‌گه‌ڵ واقعی حزبی و ره‌فتاری سه‌ركردایه‌تی و بۆچونی جیاواز و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی عاده‌تی و به‌رهه‌می ناكۆكیه كۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌شایه‌ریه‌كان، هه‌وڵی جیابونه‌وه و گۆرانكاریان دا، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی و تایبه‌ت و نه‌رجسیه‌ت و ئامانجی شه‌خسیشی تێ كه‌وتبێت، له رووی باری تایبه‌تی و رۆڵی ئاغا و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و تێروانینی خه‌ڵك بۆ جیاوازیه چینایه‌تیه‌كان بۆ ئه‌و كاته و خودی ئه‌و كه‌سانه‌ی زاده‌ی هه‌مان بارودۆخ و واقعه‌كه بوون، مایه‌ی تێرامانه، كه به كارێكی قورسی له‌و جۆره هه‌ستابن، بێ له‌به‌رچاو گرتنی زه‌ره‌یه‌ك له بارودۆخه بابه‌تیه‌كه و بێ خوێندنه‌وه‌ی هیچ پێداویستیه‌ك و زه‌مینه و پاڵنه‌ره پێویسته‌كانی شۆرشێكی نوێ و مامه‌ڵه‌كردنی سه‌ركردایه‌تیه كۆنه خودپارێزه خۆ سه‌پێنه‌كه . پاش شكستی ئه‌و هه‌ڵوێست و جۆڵانه‌وه‌یه، له‌و رۆژه‌وه تۆوی دووبه‌ره‌كی به‌رۆكی شۆرشی كوردستانی گرت و دواتر شه‌ری ماڵوێرانی براكوژی و نه‌هامه‌تی و زه‌ره‌ر له‌خۆدان و یه‌كتر سرینه‌وه باڵی به‌سه‌ر شۆرشی گه‌لی كوردستاندا كێشا و، له دوا ساته‌كانی شۆرش و به‌ڵكو له قۆناغی رزگار بون و پاش راپه‌رین ره‌مزێكی ئه‌و جیابونه‌وه‌یه كه له بنه‌ره‌تدا ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌ناوی ئه‌وه‌وه ناونرا ( جه‌لالی) به زمانی خۆی و له كاتێكی به‌سه‌رچودا داوای لێبوردنی له‌و ره‌فتار و هه‌ڵوێسته‌ی كرد و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی شه‌خسی و پله‌وپایه‌یه‌كی به‌غدا گه‌روه‌ترین هه‌ڵه‌ی كرد، كه جیابونه‌وه‌ی له‌و زه‌مه‌نه هه‌ستیاره‌دا به هه‌ڵه له قه‌ڵه‌مدا. پاش چی ؟
له پاش ئاش به‌تاڵ و نسكۆی شورشی ئه‌یلول، دواجار و پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆرێك له سیاسه‌تمه‌دارانی رۆشنبیر و بیرچه‌پ و خوێنه‌واری پێگه‌یشتوو، شۆرشی نوێ هاته ئاراوه و له پێناو ناو و خۆناساندن كه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی شۆرشی نوێیه، كه ده‌بو رێگه به عه‌قڵی كۆن نه‌ده‌ن سه‌ركردایه‌تی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه بكات، كه‌چی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی كۆنه شۆرشگیری شۆرشی كۆن به هه‌موو ئاڵۆزیه‌كانیانه‌وه خزێندرانه نێو شۆرشه‌وه و حزبێكی به‌ره‌ییان پێكهێنا و، دواجار شۆرشی نوێ یان ته‌سلیمی بۆچون و عه‌قڵه كۆنه‌كه كرد . یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌و جۆره دامه‌زرا، له‌ولاشه‌وه پاشماوه‌ی پارتی له دووره‌وه مرخی له بزوتنه‌وه‌یه‌كی شه‌رمنانه خۆش كردبوو،له‌سه‌ر بنه‌مای دووبه‌ره‌كی و دژایه‌تی كۆن و نوێ، بڵێسه‌ی شۆرشی یه‌كتر سرینه‌وه هه‌ڵگیرسا و به‌هه‌مان بارودۆخی جیابونه‌وه‌كه‌ی پێشتر و به به‌شداری خه‌ڵكی تر و به نیمچه عه‌قڵیه‌تێكی تازه‌وه، شۆرش گه‌شه‌ی كرد و، تا ده‌هات بارودۆخی بابه‌تی زاڵبونی خۆی سه‌پاند و بیر‌و عه‌قڵه كۆنه‌كه‌ی نه‌وه‌ی شۆرشی كۆن خۆی كرده رێبه‌ر و سه‌ركرده و فریادره‌سی شۆرشی نوێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوبێت . له لایه‌كی تره‌وه خه‌ڵكه رۆشنبیر و ئازا و خاوه‌ن بیروباوه‌ره جوان و خۆبه‌ختكردوه‌كه له زیندانه‌كانی به‌عس، یان له رێره‌وی شۆرش و ململانێ زه‌قبوه‌كان و، به هۆی رۆڵی سه‌لبی و كاریگه‌ری عه‌قڵه كۆنه‌كه‌وه، له‌ناوبران . به كورتیه‌كه‌ی، له‌دواجاردا و پاش نه‌مانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان، به جیاوازیه‌كی زۆر كه‌مه‌وه شۆرشی نوێ كه‌وته‌وه ده‌ستی جه‌لالی و مه‌لایی . هه‌ندێك حزبی تر له‌سه‌ر ساحه‌كه‌دا هه‌بوون رۆڵی یه‌كجار لاوه‌كیان له شۆرشدا ده‌گێرا و زۆرجار له لایه‌ن ئه‌ملاو ئه‌ولاشه‌وه به‌كارده‌هێنران له‌دژی شۆرش و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ئیقلیمی .
ده‌كرێت ساڵه‌كانی 1946 و1961 و 1964 و 1974 له رووی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زانستیانه‌ی بێلایه‌نانه‌وه به ساڵانی هه‌ڵه مێژووییه‌كانی گه‌لی كورد ناوزه‌د بكرێت و، به زه‌ره‌ر بۆ پرسی ره‌وای گه‌لی كوردستان و مافه‌كانی بنوسرێت، نه‌ك به گونجانی كات و زه‌مان و بونی هۆكاری راست و ره‌وای داواكردنی مافی گه‌لی كوردستان بنوسرێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر راستیه‌كان وه‌ك خۆی ببینرێن و پشت په‌رده و بنی به‌ره‌كه بخوێندرێته‌وه و واقعه‌كه بابه‌تیانه و بێلایه‌نانه هه‌ڵسه‌نگێندرێت .
له‌دواجاردا ده‌توانین بڵێین، هه‌ردوو شۆرشی كۆنی دووره په‌رێز و نوێی كۆنئامێز،له‌سه‌رجه‌م رووه‌كانیانه‌وه توشی گه‌وره‌ترین شكست هاتن ( لێره‌دا ده‌توانین بڵێین، ناشێت قۆناغی پاش ئه‌نفال به شۆرش ناوببرێت، سه‌ره‌رای هه‌وڵ و ویست و ئیراده‌ی پۆڵایینی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی گیانفیدا و تاكی شۆرشی نوێ كه مایه‌ی شانازی و رێزی یه‌كجار گه‌وره‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه هه‌ڵوێست و بینین و بۆچونی تاكه كه‌سی بوون، نه‌ك له بنه‌ره‌تدا به پلان و رێره‌و و ره‌فتار و ئامانجی شۆرش درێژه‌یان به شۆرش دابێت ) .
پاش زه‌مینه‌خۆشبون و ره‌خساندنی بارودۆخی بابه‌تی و هه‌ڵه‌كانی دیكتاتۆره‌كه‌ی به‌غدا، راپه‌رینی جه‌ماه‌ری رووی دا‌و هێزه‌كانی به‌عس راماڵێنرا و، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی چه‌پ وه‌ك شوراكان ویستیان جڵه‌وی گۆرانكاریه‌كان بگرنه ده‌ست، به‌ڵام به هۆی دونیایه‌ك هه‌ڵه و بیروبۆچونی خه‌یاڵی نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ واقعدا و،به هه‌مان شێوه‌ی ره‌فتاره‌كانی پێشتری خه‌ڵكی رۆشنبیری نێو شۆرشی كۆن، له نه‌خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخی بابه‌تی كوردستان، به‌هه‌مان شێوه‌ی جیابونه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1964 ی جه‌لالیه‌كان، ئه‌مانیش توشی شكست بوون و هه‌ڵۆكانی شۆرشی نوێی شاخ به ناوی به‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردستانیان گرته ده‌ست و له دواجاردا هه‌رێمی كوردستانیان به‌م ده‌رده برد، كه ده‌توانرا له‌و ماوه‌یه و هه‌له مێژوویانه‌دا كوردستان بگه‌یننه دوامه‌نزڵگه‌ی خه‌بات، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌مان هه‌ڵه و كه‌موكورتی و ته‌سكبینی و خود په‌رستی و نه‌رجسیه‌ت و ململانێ و شه‌روشۆر و پله‌په‌رستی له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندیه چاره‌نوسسازه‌كانی گه‌لی كوردستان كه‌وته‌وه .
رۆڵ و رێگریه‌كانی حزبه‌كان له پێشكه‌وتنی باری سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری كوردستان دا :
پارتی دیموكراتی كوردستان :
پاش راپه‌رین، پارتی به‌هه‌مان سه‌ركردایه‌تی و عه‌قڵ و به بۆچون و ئامانجی سه‌ره‌كی خودموختاریه‌وه و به بێ خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخی نوێی كوردستان و به عه‌قڵیه‌تی خوالێخوشبو مه‌لا موسته‌فاوه هاته‌وه مه‌یدان و، به قازانجكردن له خه‌ڵكی زه‌ده و جاش و پیاوانی به‌عس بێ هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تاوانبارانی كوردستان به به‌هانه‌ی لێخۆشبونی گشتی به‌ره‌ی كوردستانیه‌وه، زۆرێكی له‌وانه خسته ژێر ره‌حمه‌ت و ركێڤی خۆیه‌وه و تا رۆژگاری ئه‌مرۆش به‌رگریان لێ ده‌كات و، به‌وانه‌ش رێژه‌ی جه‌ماوه‌ری و ده‌نگی خۆی گه‌یانده ئاستی لایه‌نه‌كانی تر و بگره زیاتر و خۆی كرده حزبی یه‌كه‌م له كوردستاندا . هه‌ر ئه‌م حزبه جگه له حزبایه‌تی و خۆی به براگه‌وره زان و حاكمی ره‌ها و ئیستغلال كردنی پێگه و جوگرافیای زۆنه‌كه‌ی له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، زیاده‌رۆیی نیه ئه‌گه‌ر بڵێین هیچ شتێكی پێشكه‌ش به كوردستان نه‌كرد . ئه‌وه‌تا تا رۆژگاری ئه‌مرۆش ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌سته‌وه بێت و، به هه‌ر بیانویه‌كه‌وه بێت بنه‌ماڵه حوكمی كوردستان بكات و رۆڵی خه‌ڵك هیچ نه‌بێت و ئه‌وانی تر پاشكۆ بن ، ئه‌گه‌ر بۆی بچێته‌سه‌ر. ئه‌م حزبه هیچ سڵێكی له پاراستنی ناو و ناوبانگ و له‌كه‌داربونی مێژووی خۆی نه‌كردۆته‌وه تاوه‌كو له شه‌ری نێوخۆدا گه‌یاندیه په‌لكێشانی ده‌بابه‌ی به‌عس بۆ پایته‌ختی كوردستانیش .
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان :
پاش راپه‌رین، تا ماوه‌یه‌ك ئه‌م حزبه به خوێن گه‌رمی و روحی تازه‌گه‌ری و تۆڵه سه‌ندنه‌وه له تاوانباران ره‌فتاری كرد و تا راده‌یه‌ك مێژووی بۆ خۆی تۆمار كرد، به‌ڵام زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی له جه‌ماوه‌رێتی و ژماره‌ی لایه‌نگرانی خۆی دا و وای لێهات له‌ده‌رئه‌نجامی كێبركێی له‌گه‌ڵ پارتیدا، ئه‌میش ده‌ستی له پیاوه ناپاكه‌كان پاراست و زۆریكی له خۆ گرتن . دواتر ئه‌م حزبه به‌هامه‌ن شێوازی به‌ره‌یی و به پاڵنانی تام و له‌زه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ك حزبێكی به‌ره‌یی نه‌ما، به‌ڵام چه‌ند باڵێكی لێ دروست بوو، تا ئه‌مرۆش به ده‌ردانه سه‌لبیه‌كانیه‌وه ده‌ناڵێنیت . به‌ڵام له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م و پاش هه‌لقۆستنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (خه‌ته گشتیه‌كه‌ی) پاش (ململانێی ناره‌وای چه‌ندین ساڵه‌ی نێوخۆی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان و توانه‌وه‌ی و، كاریگه‌ری ركابه‌ری چ فكری بێت یان شه‌خسی نێوان سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی) بۆ خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر حزبدا و، نه‌هێشتنی پاشماوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران و زاڵبونی خه‌تی جه‌لالی به فراوانی، ئه‌م حزبه‌ی گه‌یانده ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه ته‌نها له كێبركێ له‌گه‌ڵ پارتیدا بێت و هه‌موو ئامانجه‌كانی له‌بیر بكات، به‌هه‌مان ساڵه‌كانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، به رێگه و پێگه و ره‌فتار و شێوازێكی تۆزێك جیاوازتره‌وه، له ركابه‌ری و ململانێكانی مه‌لایی و جه‌لالی دا ده‌ستیپێكرد و شه‌ری نێوخۆی لێ كه‌وته‌وه و، له زۆر بواردا كاروباری ئه‌م حزبه پارتی ئاسای لێهات و، جگه له قازانجی ته‌سك هیچ ئامانجێكی تری نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعدا . تا دواجار پارتی و یه‌كێتی، یان راستتر بڵێین مه‌لایی و جه‌لالی، برابه‌شیان كرد و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی بوو كه پاڵ به سه‌ركردایه‌تی هه‌ردو حزبه‌وه نا له به‌غدا و كوردستان جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست و، كار و باردۆخی سیاسی كوردستانیان گه‌یانده وه‌زعی ئه‌مرۆ . ئه‌گه‌ر زۆر وردبین بین، ده‌توانین بڵێین،یه‌كێتی به كه‌مێك جیاوازیه‌وه له سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه، ده‌توانرێت له گه‌ڵ پارتیدا به‌راورد بكرێت و، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی رۆشنبیر و كادری به‌توانای سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان له خه‌باتدا، له ناو ئه‌م حزبه‌دا به‌رده‌وامن، به‌ڵام مێژووی كوتله‌بازی خه‌ریكه به ته‌واوه‌تی بنكوڵی په‌یكه‌ری سیاسی و رێكخستنی ئه‌م حزبه ده‌گه‌نێته كاتی گیانه‌ڵا، ئه‌گه‌ر گۆرانكاریه‌كی ریشه‌یی له‌خۆیدا نه‌كات .
بزوتنه‌وه‌ی گۆران :
ئه‌گه‌ر خۆمان له قسه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ماندا، له رووی فكر‌و بیروبۆچون و ئایدیولۆجیای حزبی ببورین . ده‌توانین بڵێین، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی گشتی له منداڵدانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه له‌دایكبووه، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌كه و رێكخه‌ره گشتیه‌كه‌ی به ره‌فتار و بۆچونه سه‌رده‌میه‌كانی و راده‌ی رۆشنبیری خۆی، بواری ئه‌وه‌ی داوه كه خه‌ڵكی گه‌نجی به‌توانا و عاقڵی سه‌رده‌م به‌شداری له كار و خه‌باتی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بكه‌ن و، له سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه چه‌ندین ناو و كاره‌كته‌ری نوێ وه‌ك ده‌موچاوی دوای راپه‌رین له كۆری خه‌باتی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌ربكه‌ون و، توانراوه تا راده‌یه‌كی زۆر باش، ململانێی مه‌لایی و جه‌لالی له‌م بزوتنه‌وه‌یه دوور بخرێته‌وه ، ئه‌مه‌ش په‌رینه‌وه‌یه‌كه له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دواتر له كوردستاندا و به شانازیه‌ك بۆیان تۆمار ده‌كرێت، به‌ڵام زۆر جار ره‌فتاری تاك كه‌سی كه‌سی یه‌كه‌م و ده‌رهاویشته‌كانی ته‌مه‌ن و هه‌ندێك له پیروپه‌كه‌وته‌ی ده‌وروبه‌ری، هه‌نگاوه‌كانی به چه‌وتو چه‌وێلێ ده‌هێلێته‌وه و، وایان لێ ده‌كات به هه‌مان بۆچونی ئه‌و دوو حزبه‌كه‌ی تر هه‌نگاو بنێن و، خۆیان له‌بیر ده‌چێته‌وه كه له‌به‌ر چی و له‌پێناو چیدا دامه‌زراون . ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت، بۆچونه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران، ئه‌گه‌ر به پێی كاری كرداره‌كیان لێك بدرێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت، ده‌كرێت، به بزوتنه‌وه‌یه‌كی ره‌فتار و ناوه‌رۆك و بۆچون و شێوازی نوێ ناوزه‌د بكرێت، به‌ڵام هێشتا له ژێر ركێڤی بیری نه‌وه‌ی كۆن به یه‌كجاری ده‌رنه‌چووه و عه‌قڵی كه‌سی یه‌كه‌م به پله‌ی یه‌كه‌م بریارده‌ری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یه له سه‌ر جه‌م بواره‌كاندا، به تایبه‌تی لایه‌نی سیاسی و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ روداوه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندیه‌كاندا . بۆیه، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بۆته جێی ئاواته‌كانی زۆرێك له رۆشنبیران و چاودێران، ئه‌گه‌ر له دووریشه‌وه لێی بروانن، چونكه له دوارۆژی ده‌روانن و وا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر رێكخه‌ره گشتیه‌كه‌ی، كه له‌نه‌وه‌ی كۆنه له ته‌ڵسمه‌كانی ژیانی كۆن و بیرۆبۆچنی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ربچێت و، به‌م ره‌فتار و بۆچونه سه‌رده‌میانه‌ی گرتۆته به‌ر و زۆرێك له خه‌ڵكی تازه و نه‌وه‌ی نوێی پێگه‌یاندووه، به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌م بۆچونانه‌ی، له دوارۆژی نزیكدا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتو بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی زه‌قی وه‌ك ئه‌م جاره‌ی به‌شداریكردن له حكومه‌تی بنكه فراوان دووباره نه‌كاته‌وه، ده‌توانێت زیاتر ببێته جێمتمانه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و، له‌وانه‌یه بتوانێت گۆرانكاریه‌كی له‌به‌رچاو له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بكات، ئه‌گه‌ر، ئه‌م بزوتنه‌وه‌ش نه‌كه‌وێته ده‌ستی نه‌زان و پاشه‌كشه نه‌كات .
حزبه ئیسلامیه‌كان :
سه‌رجه‌میان به جیاوازیه‌كی زۆر كاڵه‌وه له كاری رۆژانه‌و هه‌ندێك ئامانجدا، كه خۆیان له میانره‌وی و توندره‌ویدا ده‌بینێته‌وه، هه‌وڵی چه‌سپاندنی بیره كۆنه‌كانی سه‌ده‌كانی صه‌دری ئیسلام ده‌ده‌ن و به ناوی ئامانجی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئایدیۆلۆجیاو ئامانجی لۆكاڵی كوردی له جیاتی بیر‌و فكره جیهانیه‌كانی خۆیان به‌كاردێنن، ئه‌گینا له هه‌ر زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی سیاسی ناوچه‌یی كتوپردا، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به ناوخۆی كوردستانه‌وه نامێنێت، وه‌ك ئه‌و بوغراییه‌ی كه له كاتی به‌هاری عه‌ره‌بیدا به روخسیاریاندا ده‌ركه‌وت و، كاریان به كۆمه‌ڵێك ئامانجی گشتی خۆیان كرد به‌ده‌ر له‌وه‌ی له كاتی ئاسایی‌دا ئیدعای ده‌كه‌ن . بۆیه ته‌نها به‌كارهێنانی ئامانجی ناوخۆیی له پێناو بیر‌و بۆچونه گه‌وره‌كه‌ی خۆیان نه‌بێت، به هه‌مویانه‌وه، هیچی تریان پێ نیه . به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌ش نه‌شارینه‌وه كه كۆمه‌ڵێك گه‌نجی به‌توانای عاقڵیان تێدایه كه یان به نهێنی ئامانجه گشتیه‌كانی ئه‌م جۆره بزوتنه‌وه و حزبه ئیسلامیانه نازانن، یان پشتخانی فكری و بۆچونی خۆیان پاڵی پێوه ناون بچنه ریزی ئه‌م حزبانه‌وه و گوێ به پشت په‌رده‌ی دروستبونی ئه‌م حزبانه‌یان نه‌داوه، ئه‌گینا له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا خاوه‌ن بۆچونی تایبه‌تی خۆیانن و ده‌كرێت پشتیان پێ ببه‌سترێت ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوانه كار بكه‌ن .
حزبه پاشكۆكان :
جگه له‌و حزبه سه‌ره‌كیانه كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له حزبی بچوكی تازه و كۆنی پاشكۆ له سه‌ر ساحه‌ی سیاسی كوردستان له ئارادان و، پاش ساڵانێكی خه‌بات، له‌نێو هه‌ندێكیان، سه‌ركردایه‌تیه‌كانیان بونه‌ته قورساییه‌كی سه‌خت به‌سه‌ر گه‌نجانی خوێنگه‌رمی ناو ئه‌م رێكخراوانه‌وه و، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی تاكه‌كه‌سی ره‌فتاری پاشكۆیه‌تی و دوور له بێلایه‌نی هه‌نگاو ده‌نێن و حزبه‌كانیشیان وه‌ك كۆمپانیایه‌ك به‌كار دێنن و خه‌ڵكی خه‌مخۆری ئه‌م حزبانه و به‌تایبه‌تی نه‌وه‌ی نوێی پاك و بێگه‌رد باجی به‌رژوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كانیان ده‌ده‌ن و، تا ئێستا له ململانێ و ركابه‌ری و خۆسه‌پاندنی ته‌ڵسمه‌كانی رابردوو ده‌رنه‌چوون، ئه‌مانیش، سه‌ره‌رای بچوكی قه‌باره‌یان له هه‌مان سه‌لبیاتی حزبه گه‌وره‌كان به‌ده‌ر نین . بۆیه بێ جه‌ماوه‌ر و بێ ئه‌كتیف ماونه‌ته‌وه و بون و نه‌بونیان هیچ له مه‌سه‌له گشتیه‌كه‌ی كوردستان ناگۆرێت و، وا چاوه‌روان ده‌كرێت رۆژگار یه‌كلاییان بكاته‌وه، به‌مه‌رجێك، ئه‌گه‌ر رێره‌وی سیاسی كوردستان بكه‌وێته سه‌ر سكه‌ی خۆی و پێویستبونیان له لایه‌ن زلهێزه‌كانی تره‌وه و له چوارچێوه‌ی ململانێ حزبیه‌كان خۆی فه‌رز نه‌كات و، وه‌ك مه‌قاش به‌كار نه‌هێنرێن، ئه‌مرۆ وا به‌زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت كه پارتی تا چه‌ند قازانجێكی له راده‌به‌ده‌ریان لێ ده‌بینێت، دوارۆژ گه‌واهیمان بۆ ده‌دات بۆ مانه‌وه و نه‌مانه‌وه‌یان .
ئه‌گه‌ر له رووی رێبازی سیاسیه‌وه له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بروانین به سه‌ره‌كی و لاوه‌كیانه‌وه، ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع و كرداره‌وه، جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆ نابینرێت، جگه تاراده‌یه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆران نه‌بێت، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی زۆر كاڵ و كرچ . حزبایه‌تی و به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی كاره‌كانیان به هه‌مان ریتم و فۆرم و به شێوازێكه كه بۆ ده‌یان ساڵه چه‌قی به‌ستووه و گۆرانكاریه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی سه‌رده‌م له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هیچ كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر جێنه‌هێشتون، له‌به‌ر چه‌قبه‌ستنی عه‌قڵی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی ده‌سترۆیشتوی ناو سه‌رجه‌م حزبه‌كان و په‌راوێزكه‌وتنی سه‌ركرده‌ی به‌توانای تر له به‌رێوه‌بردن و سه‌ركردایه‌تی كردن‌دا،له‌به‌ر زۆرێك هۆكاری بابه‌تی وخودیی حزبه‌كه و خۆشیان، له پێشه‌وه‌یاندا به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن و سه‌رچاوه داراییه‌كان له لایه‌ن خه‌ڵكانێكی دیاره‌وه .
كار گه‌یشتۆته حاڵته‌ێك، كه له پێكهاته و تێروانین و ناوه‌خن و كاردا، كتومت له كۆمپانیایه‌كی بازرگانی ده‌چن و قازانجه‌كان به‌سه‌ر پشكداره‌كاندا دابه‌شده‌كه‌ن . بۆیه جۆری حزبایه‌تی دوای راپه‌رین، گیانی فیداكاری و په‌یوه‌ست به پره‌نسیپ و بنه‌ما فكری و سیاسیه‌كانه‌وه نه‌هێڵراوه و واقعی كوردستان له راره‌وی راسته‌قینه‌ی خۆی لادراوه و به‌ڵكو راماڵێنراوه . به سه‌دان خۆبه‌ختكاری شۆرشگیری راسته‌قینه، گیانیان به‌و رێبازه به‌خشی و خاوه‌نی باوه‌ربون به بنه‌ما فكری و فه‌لسه‌فی و رۆشنبیری و ئایدیۆلۆجیا راسته‌قینه‌كان، نه‌ك له‌و باوه‌ره‌دا بن واقعی سیاسی و حزبی كوردستان بگاته ئه‌م بارودۆخ و شێوازه‌ی ئه‌مرۆ و، قه‌ت له پێناو رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆ خه‌باتیان نه‌كردوه .
ئا له‌م كاته‌دا هیچ زیده‌رۆییه‌ك ناكه‌ین گه‌ر بڵێین، كوردستان خاڵیه له حزبی راسته‌قینه‌ی خاوه‌ن بیر و فكر و فه‌لسه‌فه، نه‌ك بزوتنه‌وه و رێكخراوی جه‌ماوه‌ری و خاوه‌ن پێگه‌ی هه‌ڵبژاردن .
بۆیه، له‌م بۆشاییه قوڵه‌ی دونیای سیاسه‌ت و فكر و رۆشنبیریه‌ی كوردستاندا، زۆر راسته گه‌ر بوترێت پێویستمان به شۆرشێكی هه‌مه‌گیری سه‌رتاسه‌ری سه‌رتاپای بواره رۆشنبیری و حزبی و ئابوری و فكری و فه‌لسه‌فیه‌كان هه‌یه له‌كوردستاندا، بۆ راماڵینی عه‌قڵی كۆن و ژه‌نگهه‌ڵهاتوو و نه‌هێشتنی كاریگه‌ریی سه‌لبی عه‌قلًی رزیوی ئێمه‌ومانانی نه‌وه‌ی كۆن و، له پێناو به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی كاریگه‌ریی كار‌و ره‌فتار و بۆچونی نه‌وه‌ی نوێی نمونه‌یی و خاوه‌ن عه‌قڵی سه‌رده‌م له هه‌موو بواره‌كاندا .
بۆیه له‌و بروایه‌دام كه بارودۆخی شه‌روشۆر و قه‌یران و نه‌هامه‌تی ئابوری و ئاڵۆزی و فه‌زای سیاسی ئیمرۆ له‌ناو ده‌چێت و نه‌وه‌ی نوێی به ئیراده، ئه‌م ستاف و نه‌وه كۆنه بێ قازانجه به شێوه‌یه‌كی جوان و رێك‌وپێك راده‌ماڵن و به عه‌قڵی كۆمپیوته‌ر و ئامرازه به دیقه‌ته‌كان له كاتی تایبه‌تی خۆیدا كوردستان ده‌خه‌نه سه‌ر سكه‌ی خۆی، جا زوو بێت یان دره‌نگ . له‌و نێوه‌ده‌شدا چالاكی رۆشنبیرانی بێلایه‌ن و كاریگه‌ری ئابووری و باری كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان رۆڵی یه‌كلاكه‌روه‌ی خۆی ده‌بێت له گۆرانكاریی گه‌وره یان شۆرشێكی سه‌رتاسه‌ریی چاوه‌روانكراودا .
ئه‌گه‌ر پێداویستی و زه‌مینه‌ی شۆرش خۆی بسه‌پێنێت، له تروسكه‌یكی بچوكدا ته‌شه‌نه ده‌كات و له‌و باوه‌ره‌دام كه‌س نه‌توانێت له چوارچێوه‌یه‌كدا قه‌تیسی بكات و، له‌وێشدا ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و مه‌نتیق و گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی راست خۆی فه‌رز نه‌كات له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی و گه‌نجانی خوێن گه‌رمی نه‌وه‌ی نوێوه ( گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی هه‌نده‌ران له لایه‌ن گه‌نجانه‌وه ته‌نفیسێكه و قازانجێكی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ركردایه‌تیه باڵاده‌سته‌كه‌ی ئه‌مرۆی كوردستان هه‌یه بۆ دوور خستنه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه) یه‌كێك له ئه‌گه‌ره به هێزه‌كان ئه‌وه‌یه، كه بگه‌رێینه‌وه سه‌ره‌تا و چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و، دیسان خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدان به هه‌مه جۆری خۆی له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی نوێوه و به ئامراز و گۆرانكاریه‌كی سه‌رده‌مانه ده‌ست پێ بكات و نه‌وه‌كانی دوای ئێمه به‌سه‌رهاته‌كانی بنوسنه‌وه . هیوادارم عه‌قڵ میوانی سه‌ركرده‌كانمان بێت و له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا بروانن و نه‌هێڵن بگاته مریشكه ره‌شه، ئه‌و كاته په‌شیمانی دادی هیچ كه‌سێك نادات .
بۆیه دوا چاره‌سه‌ر، خۆی له ناره‌زایه‌تی و راپه‌رین و شۆرشێكی هه‌مه‌گیر ده‌بینێته‌وه كه گه‌نجان سه‌رمه‌شقی گۆرانكاریه پیویسته‌كان ده‌بن و عه‌قڵ و ره‌فتاری كۆن تورده‌ده‌ن . له ده‌رئه‌نجامدا كاروانی سیاسی و رۆشنبیری و ئابوری كوردستان ده‌كه‌ونه سه‌ر سكه‌ی تایبه‌تی خۆیان .
به‌روار: 02/09/2015
610 جار خوێندراوه‌ته‌وه