ئایا سه‌رده‌می هێزه بچوكه‌كانه یان بازارگه‌رمی به‌رێكردنی قۆناغه‌كه‌یه ؟
عیماد عەلی
هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره كه له‌م ئانوساته‌دا حزبه بچوكه‌كان بازاریان گه‌رمه، له لایه‌ن زلهێزه‌كانه‌وه قازانجێكی زۆریان له كۆتا و ئه‌م حزبانه له جێبه‌جێ كردنی مه‌رام وئامانجه شاراوه‌كانیان ده‌كه‌ن، جا چ له رێگای چاوسوركردنه‌وه بێت یان به‌خشینی شیرینی و خه‌ڵات . كه‌س نیه ئه‌وه نه‌زانێت، به‌ڵام باسكردنی به شێوه‌یه‌كی جیاواز له لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه خودی بابه‌ته‌كه بۆ خه‌ڵك به لارێ‌دا ده‌بات .
ئێستا وه‌سف و مه‌دحی ئه‌وتۆ هاتۆته ئاراوه، هێزه بچوكه‌كان گرنگن، هێزی رۆژی ته‌نگانه‌ن، هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پرسه چارهنوسسازهكانن، هێزی نیشتمانی شۆرشگێرن، هێزی به ژماره‌كه‌م و به‌هه‌ڵوێست به‌رپرسیارن ... هتد . ئه‌و هه‌موو پیاهه‌ڵدان و به‌رزكردنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر باسكردن و وه‌سفكردنێكی به ره‌ها له كاتێكی دیاریكراودا پێوانه‌ی راست‌و دروستی چ خوێندنه‌وه و مه‌به‌ستێكه . له‌برامبه‌ردا ده‌وترێت، هێزی پاشكۆن، هێزی هه‌لپه‌رستن، هێزی خۆژێنن و ئه‌م ماوه‌یه به‌شی قۆناغیك له ته‌مه‌نیان شت په‌یدا ده‌كه‌ن، هێزی پارتین ، هێزی زلهێزهكانن، یه‌ده‌كی ده‌زگاگانی نێو حزبه‌كانن، هێزی به‌رگری له به‌رژوه‌ندیه هاوبه‌شه‌كه‌ی خۆیان و زلهێزهكانن، هێزی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی بێ سودن، هێزی دژه میله‌ت، هێزی بێ بنكه و قاعیده‌ن، هێزی بێ هێزن، ئه‌مانه و ده‌یان ناووناتۆره و قسه‌ی تر، له كاتێكدا بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژه له سه‌ر ره‌فه دانراون كه‌س پرسه‌گورگانه‌شیان پێ ناكات . ئه‌م هه‌م یاری پێكردنه‌ی لایه‌نه‌كان به‌م هێزه به‌دبه‌ختانه چی ده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری ئه‌م یاریپێكردنه له پای چی و بۆ، خه‌تای كێیه، حزبه‌كان خۆیان یان زلهێزه‌كان یان واقعی كوردستان، یان به‌رژوه‌ندیه ته‌سكه‌كان و بژێوی و ژیانی كادران و سه‌ركردایه‌تیان ،ئه‌مه له كاتێكدا سكرتێری یه‌كێك له‌وحزبانه به ئاشكرا وتبوی كاكه ئه‌وه‌ی په‌یدای ده‌كه‌ین خێرێكه خوا داویه‌تی یان شتێك ده‌كه‌ین و هیچ نه‌بێت ده‌گه‌ین به نیوه‌ی ئامانجه‌كانمان یان به برا به‌شی بۆ خۆمان ده‌یخۆین .
با زۆر به وردی و بێ لایه‌نانه و بۆ قازانجی ئه‌م حزبانه و خه‌ڵكی كوردستانیش ، قسه‌كانمان به به‌ڵگه‌و به مه‌نتقه‌وه بكه‌ین . جارێك ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ئه‌م هێزه بچوكانه له‌م كاته‌دا به‌م شێوه بێت ئه‌مه‌ش وا ناگه‌یه‌نێت كه زلهێزه‌كان له‌مان باشتر بن و دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك ره‌فتار ناكه‌ن یان هه‌میشه به ئاراسته‌ی قازانجی خه‌ڵك ده‌رۆن . نه‌خێر، ئه‌گه‌ر ئه‌م حزبانه زه‌ره‌رێكی بچوك به‌و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵایانه‌ی میله‌ت بگه‌یه‌نن ئه‌وا زلهێزه‌كان به بچوكترین هه‌ڵوێست گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ر به خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م حزبانه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له زۆر لاوه راستیش ده‌كه‌ن، كه له پێكهاته‌یاندا له خه‌ڵكی پاك و تا راده‌یه‌ك بێگه‌رد و جۆریی پێكهاتون ئه‌گه‌ر به ژماره كه‌میش بن، به‌ڵام ره‌فتار و هه‌ڵوێستێكی زۆر بچوكی زیانبخه‌ش به‌گه‌وره له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت . چونكو به هه‌ر هه‌موویان پێكه‌وه به قه‌د تاكه حزبێكی ئیسلامی ده‌نگیان نه‌هێناوه، كه ههمووخهڵكێكی عه‌لمانی دڵگرانه به به‌رده‌وامبونیان له‌سه‌ر هه‌ڵه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانیان له بۆچون و فكر‌و ئایدیۆلۆجیا و فه‌لسه‌فه و نه‌بونی واقعبینی و ره‌فتار و هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی و ، خه‌باتی هه‌مه‌جۆریان له‌م كاته‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌گینا ئه‌م هێزانه پێكهاته‌ی زه‌روری رۆژی ته‌نگانه نین له كاتی قه‌یران و تهنگوچهڵهمهكاندا ، بۆیه، ئه‌گه‌ر له پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان پێویست بوبێت بهخۆداچونی هه‌مه‌لایه‌ن به خۆیاندا بكه‌ن، ئه‌وه له قه‌یرانێكی ئه‌م جۆره‌ی كوردستاندا‌و به خوێندنه‌وه‌ی ره‌فتاری لایه‌نه‌كان له به‌رامبه‌ریان و چۆنێتی به‌كارهێنانیان و زیاتر كه‌مبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێتیان هه‌ڵسه‌نگاندێكی بابه‌تیانه قازانج به‌خشی ورد بۆ خۆیان بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی ورد گۆرانكاری ریشه‌یی و هه‌مه‌چه‌شن له‌هه‌موو بارێكه‌وه له خۆیاندا بكه‌ن، چ وه‌ك تاك حزبی له نێو خۆی و سه‌ركردایه‌تیه‌كانیان، یان ئه‌و هێزه بچوكانه‌ی كه لهیهكهوهنزیكن و ده‌توانن له كۆنگره‌ی هه‌مه‌گیری هێزه بچوكه‌كان له كاتێكی پێویستدا بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن، چ به یه‌كگرتنی لایه‌نه له‌یه‌ك نزیكه‌كان یان بوێرن بن و بریاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه بده‌ن و كادر و ئه‌ندامه دڵسۆز و پاك و بێگهردهكانیان له‌وه زیاتر گیرۆده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كۆمه‌ڵێك خودپه‌رست نه‌كه‌ن و قازانج به خۆیان و گه‌لی كوردستانیش ده‌گه‌یه‌نن و، یان بوار بۆ كادره‌كانیان بره‌خسێنن كه نزیكترین لایه‌ن له هێزه گه‌روه‌كان هه‌ڵبژێرن له و هه‌موو زلهێزه خراپانه‌ی سه‌ر ساحه‌كه كه‌خه‌بات ده‌كه‌ن چاكترینیان هه‌ڵبژێرن، كه هه‌ر یه‌كه و به رێژه‌یه‌ك چاك و خراپی له‌وانی زیاتر یان كه‌متره،كه له‌و لایه‌نانه‌وه نزیكه كه هه‌لی گه‌شه‌كردنیان له دوارۆژێكی نزیكدا له‌به‌رده‌مدا نیه .
بۆیه، ئه‌م داواكاریه‌ی من به دڵسۆزیه‌ك له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن كه له ناخی دڵمه‌وه ده‌رده‌چێت، نه‌ك به شتی شه‌خسی بیخوێننه‌وه، له دوارۆژدا راستی و دروستی ئه‌م بۆچونانه‌م ده‌رده‌كه‌وێت ، ئاواته‌خوازم له بۆچونه‌كانم هه‌ڵه بم و ئه‌م هێزانه به كاریگه‌ری كاراوه له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی كوردستان ببینم تا ئه‌وه‌نده زیاتر دڵخۆش بم، به‌ڵام !
له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا كه پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بابه‌تی ئه‌م حزبانه‌شی هێنایه ئاراوه، ده‌بێت به راشكاوی باسیان بكه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ی له ئامۆژگاریه‌كی باش قازنج بكه‌ین .
ده‌بێت به ئاشكرا پێتان بڵێم:
1- ئه‌م سه‌ردانه مهكوكیانهی زلهێزه‌كان بۆ لای ئێوه دلخۆشتان نه‌كات و، نه‌ڵێن ئه‌م ماوه له په‌راوێز بون رزگارتان ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كهسێكدهزانێت ئه‌م زلهێزانه بناسێت، له‌پاش یه‌كلایی بونه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌مانی كه‌فوكوڵی قۆناغه‌كه، هه‌ر ئێوه، ده‌گه‌رێنه‌وه هه‌مان شوێن وجێگای خۆتان .
2- ئه‌م گرنگی پێدانه له‌كاتی ئاسایی‌دا نیه و به په‌یوه‌ندیه‌كی ئاسایی و زانستی و قازانجی هاوبه‌ش حساب ناكرێت .
3- پاش ئه‌م قۆناغه دوباره په‌راوێز ده‌خرێنه‌وه و ئه‌گه‌ر له‌م كاته‌دا هه‌رچی بڵێن له‌به‌ر قازانجی ته‌سكی تاك لایه‌نه‌ی خۆیانه و ته‌نها بۆ كات به‌رێكردن و په‌رینه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه‌یه به پێی پێداویستیه‌كانی په‌یوه‌ندیه ته‌ندروسته‌كان نیه . به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه بۆ ئه‌م زلهێزانه له‌م كاته‌دا سه‌ردانی ده‌یان حزبی تر ناكه‌ن كه كورسی په‌رله‌مانیان نیه، ئه‌گه‌ر هیچ مه‌رامێكی كاتی له‌پشت ئه‌م جوڵانه‌وه‌یانه‌وه نیه .
4- هه‌ست كردن به ئه‌وی تر ته‌نها له كاتی ته‌نگانه‌دا نابێت، رێزگرتن له‌وی تر ته‌نها له كاتی پێویستیدا نابێت، جیاوازی نه‌كرن له نێوان بچوك و گه‌وره له كاتی زۆر حهرجدا په‌یره‌و ناكرێت كه چاره‌نوسی زلهێزه‌كه له‌سه‌ر تاكه كورسیه‌ك مابێت .
5- ئه‌م هه‌نگاوانه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به هاوسه‌نگی سیاسیه‌وه نیه جگه له به‌كارهێنانتان له پرسێكی وه‌ك ئه‌مه‌ی ئه‌مرۆی كوردستان و، له هیچ كاتێكدا بینیوتانه كه له كاتی له‌یه‌ك نزیكبونی ئه‌و زلهێزانه به خۆیان، فریای سه‌ردانی ئێوه كه‌وتبن، له كاتی دامه‌زراندنی حكومه‌تی سهركه فراوان چیان به‌خشی به ئێوه و ته‌نها له سه‌ره‌وه بۆچونه‌كانی خۆیان فه‌رز نه‌كرد ؟
6- سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و له‌پێشه‌وه‌شیان پارتی، باش له‌و واقعه تێگه‌یشتوه كه ته‌نها ئێوه‌ی له كاتی پێویستدا هه‌میشه به‌كارهێناوه و ئێستا له پرسێكی ئاوها دیسان روی له‌به‌رماڵی ئێوه كردوه نه‌ك له‌به‌ر چاوی كاڵی ئێوه و هه‌ڵوێسته نیشتمانیهكانتان .
7- قسه‌ی جوان و زلتان پێ ئه‌ڵێن، ئه‌مه سه‌رده‌می زێرینی ئێوه‌یه، ئه‌م میله‌ته ئێستا دوارۆژی به ئێوه دیاری ده‌كرێت، ئێوه‌ن نه‌وه‌ی نوێ ده‌بوژێننه‌وه و ئێوه‌ن به‌ره‌و سه‌رده‌مێكی زێرین ده‌چن، ئه‌مه و چه‌ندین پێداهه‌ڵدانی تر، به‌ڵام باوه‌ریان پێ مه‌كه‌ن .
8- ئێوه‌ن له‌م قۆناغه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌دا هاوسه‌نگی هێز ده‌پارێزن و میله‌ت پشتی به ئێوه ده‌به‌ستێت و، ده‌بێت ئێوه‌ش ئاگاتان له مێژوی خۆتان بێت .
9- وه‌ك ئاماژه‌دان بۆ قسه‌ی هه‌ره‌شه ئامێزیش ، ده‌بێت ئاگاتان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان بێت و ئه‌م بابه‌ت و پرسه‌ی ئه‌مرۆ ره‌ش و سپی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و هاورێ و نه‌یارمان بۆ دیاری ده‌كات و ئێمه‌ش هه‌ڵوێستی راست له‌بیر ناكه‌ین . ئا به‌م شێَوهیه، له‌م كاتانه‌دا قسه‌و باس نێو سه‌ردانه‌كان زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كان . له‌كاتی ههڵسانیشدا پرسیاره نهێنیه‌كان ده‌كرێت.هیچ پێویستان به هیچ نیه ؟ ئه‌گه‌ر قسه‌و باسێكی له‌و جۆره به ورتهورتیش بیت به‌یه‌كه‌وه باس ده‌كرێت ده‌وترێت .
ده‌بێت ئه‌م حزبانه له‌م پرسه‌دا ده‌رس و په‌ند وه‌رگرن، بۆ دواجار بزانن كه له‌م شێوه ره‌فتار و كردارانه ،له رابردودا زۆر بووه و هه‌ر ئه‌م حزبانه ده‌زانن كه پاش كۆتاییهاتنی هه‌ر پرسێك دوباره خراونه‌ته سه‌ر رهفهكهوه .
بۆیه، هه‌موو كه‌سێك به خۆی ده‌زانێت ده‌رده‌كه‌ی چیه و ده‌شزانێت به دكتۆری خاوه‌ن زانیاری و زانست و به خهڵكیدلسۆز چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، نه‌ك به خه‌ڵكێك نه‌زانێت ده‌ردی خۆی چاره‌سه‌ر بكات نه‌ك نه‌خۆشی یه‌كێكی تر .
بهروار: 01/09/2015
470 جار خوێندراوه‌ته‌وه