ئا ئه‌مه‌یه دیموكراسی ئه‌وان سورون و ئێمه‌ش سوورین !!
ئەحمەد ڕەجەب
ماوه‌یه‌كه پرسی سه‌ركردایه‌تی گه‌رمه‌و پێنج حزبه‌كه‌ی حكومه‌تی بنكه‌فراوان به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان مشتومریانهو هه‌ر یه‌ك له سه‌ر ئاوازێك ئه‌خوێنی و قه‌ت بیر له بارودۆخی وڵات ناكه‌نه‌وه كه پره له قه‌یران وه‌ك شهر دژ به ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی چه‌په‌ڵ (داعش) و نه‌بوونی موچه‌و كاره‌باو ئاو‌و نه‌بوونی كار‌و كۆچی گه‌نجان و هاتنی ئاواره‌یه‌كی زۆر‌و له داهاتوودا ئه‌بنه هوێ شیواندنی نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
له‌مرۆدا پیشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان به هاوكاری و پاڵپشتی گه‌لی كوردستان رۆژانه دژ به چه‌ته‌كانی داعش و دوژمنانی خاك و نیشتمان له به‌ره‌كانی جه‌نگدا پێشره‌وی ئه‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتن تۆمار ئه‌كه‌ن و هێزه له‌رزۆكه‌كانی تیرۆرستان و تاقمی ترسنۆكی داعش تێكئهشكێنن و، هه‌موو دونیا و له هه‌موو قۆڵێكه‌وه به چاوی رێزه‌وه ته‌ماشای رۆڵی پێشمه‌رگه ئه‌كه‌ن.
له‌م بارودۆخه‌و قه‌یرانه‌دا به‌رپرسه باڵاكانی كوردستان له دیدار‌و پێشوازیكردن له میوان و شاندی وڵاتان دوور له راستی باسی ژیانی دیموكراسی بێ وێنه و پرۆسه‌ی سیاسی توكمه‌و بته‌وو خۆشگوزه‌رانی پر له كامه‌رانی گه‌لی كوردستان ئه‌كه‌ن و، به‌و نمایش و ئارایشكردنه به نیازی خۆیان ئه‌یانه‌وێت دیبلۆماته‌كانی وڵاتان چه‌واشه بكه‌ن و، له بیریان چووه‌ته‌وه ئه‌وان له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكی به‌رپرسان و بارودۆخی ناوخۆی كوردستان ئاگادارن.
له سایه‌ی ژیانی دیموكراسی و پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان خه‌ڵك و نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان تووشی راونان و گرتن و لێدان و ئهشگهنجهو كوشتن ئه‌بن و، په‌رله‌مانتاران سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له بازگه‌كان رێ‌یان لێ ئه‌گرن و به‌سه‌گ ئوتۆمبیله‌كانیان ئهبشكێنن ئه‌خرێنه ژێر هه‌ره‌شه‌و گورهشهو گوشار‌و، ئه‌وه‌ی له دهۆك و هه‌ولێرو ناحیه‌ی شۆرش روویاندا باشترین نیشانه‌ن و، له هه‌موو شتێك سه‌یرتر رووداوه‌كانی پاش ( 23 ی حوزه‌یرانی ) ئه‌م ساڵ به بێشك لای زوربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرایه پارتی دیموكراتی كوردستان ( پدك) به‌و رۆژه، رۆژی (23 ی حوزه‌یرانی 2015) ئه‌ڵێت رۆژی كوده‌تاكه‌و هه‌موو ئه‌زانن ئه‌و رۆژه له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه دانرابوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی حزبه‌كانی حكومه‌تی بنكه فراوان به‌بێ ( پدك) كه تاقه حزب بوو جگه له هه‌ره‌شه‌و گورهشهو چاوسووركردنه‌وه هیچ پرۆژه‌یه‌كی نه‌بوو.
به‌ڵێ، ئه‌مه‌یه ژیانی دیموكراسی و پرۆسه‌ی سیاسی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان كه لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه { ههڵپژێراوه } به كوده‌تا له قه‌ڵه‌م ئه‌درێت و، ئه‌وه‌تا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی- پدك- به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا هێرشی كرده سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به بێ لایه‌نیی و له ده‌ستدانی شه‌رعیه‌ت” ناوی برد‌و، هاوكات كۆبوونه‌وه‌كه‌ی (23 ی حوزه‌یرانی په‌رله‌مانی كوردستانی) به “كوده‌تا” وه‌سف كرد‌و، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی – پدك - له درێژه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئه‌ڵێت: شایه‌نی باسه له‌م پیلانه‌دا چه‌ند كه‌سانێك رۆڵێكی دوژمنانه‌یان گێڕا به‌رامبه‌ر به ئه‌زموونی گه‌له‌كه‌مان و یه‌كڕیزی نێو ماڵی كوردستانی و، لێره‌دا به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێ لایه‌نیی و شه‌رعیه‌تی خۆی له ده‌ستدا.
هه‌ر دوای كوده‌تاكه‌ی 23 ی حوزه‌یران زوربه‌ی ئه‌ندامانی ( مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ) وكادرو په‌رله‌مانتارانی – پدك -- هاتنه مه‌یدان و دیسان ئاماژه‌یان به "" خه‌ته سوره‌كان "" دا‌و، وتیان سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌دیلی نییه‌و، هه‌ندیكیان به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاو بۆ نموونه ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان كه‌وته لێدوان و ئاخافتن به زمانێكی زبر‌و نه‌شیاو، كورد واته‌نی (دۆو دۆشاوی تێكه‌ڵ كرد) و، وای ئه‌زانی ته‌نها خۆێ له مه‌یدانه و، ئه‌مه له لایه‌ك و، له لایه‌كی تره‌وه حزبه‌كانی تری پێنج قۆڵی له رۆژانی پاش "" كوده‌تاكه‌ی "" 23 ی حوزه‌یران خۆیان ئاماده كرد‌و ئه‌وانیش كه‌وتنه هه‌ره‌شه‌و به‌ڵكه هێنانه‌وه‌و ، وایان پیشاندا هه‌ر ئه‌مان خاوه‌ن ماف و راستین و، زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵیان هاو ده‌نگه.
حزبه‌كان له رێی شانده‌كانیان ده‌ستیان كرد به سه‌ردانی یهكترو، شاندی – پدك – چووه لای هه‌موو حزبه‌كان كه نوێنه‌ریان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه جگه له حزبی شیوعی كوردستان و، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌و پێكه‌نینه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی پرسیارێك ئاراسته‌ی (دڵشاد شه‌هاب) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و شاندی دانوستانی – پدك - كرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی شانده‌كه‌یان نه‌چووه‌ته لای حزبی شیوعی، له وڵامدا وتی: نه‌چووین چونكه سكرتێره‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته!! و، دیاره ئه‌و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییه ئاگای له‌وه نییه { باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی كوردستان} له هه‌ولێره‌و، هه‌ر له پاش ئه‌و ره‌فتارو ئاخافتنه‌ی (دڵشاد شه‌هاب) بۆ مه‌رامێكی تایبه‌تی فازل میرانی وشاندێكی – پدك – سه‌ردانی {باره‌گای حزبی شیوعی} یان كرد‌و، هه‌ر دوا به دوای ئه‌و شانده‌و گهرماوكهرم شاندێكی – پدك - به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و له دوا رۆژدا شاندێكی تر به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی باره‌گای ئه‌و حزبه‌یان كرد.
له 18 ى ئابى 2015 به‌ئاماده‌بوونى حزبه‌كانی حكومه‌تی بنكه فراوان و 17 حزبی تر له هۆڵى "سه‌عد عه‌بدوڵڵا" له شارى هه‌ولێر له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان کۆبوونه‌وه‌و، به‌شدار بوویه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که کۆبونه‌وه‌که که‌شێکى هێمنى هه‌بووه‌و هه‌ریه‌که له (برێت مه‌کگۆرک) جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى عێراق و ئێران و باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شداربوون و، .به‌پێى زانیاریه‌کان و له ژێر فشاری ئه‌مریكا - پدك - پرۆژه‌یه‌کى به ناوى "سازان و رێککه‌وتن" به‌مه‌به‌ستى چاره‌کردنى پرسى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان،پێشکه‌ش به لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستان کردووه.
هه‌موو كه‌س ئه‌زانێت مه‌به‌ست له كۆكردنه‌وه‌ی 17 حزب له پاڵ 5 حزبه‌كه چییه‌و، بۆ چی ئامانجێك كۆكراونه‌ته‌وه، دیاره به‌رپرسان ویستوویانه میوانه بیانییه‌كان (نوێنه‌رانی ئهمریكاو بریتانیا‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) به چاوی خویان ببینن كوردستان "" وڵاتێكی دیموكراسییه و فه‌ره حزبییه‌و ""، به‌ڵام نیاز‌و خواست له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ پشتگیری لایه‌نێك كرا‌و، وه‌ك ده‌ر ئه‌كه‌وێت پێنج حزبه‌كه ئه‌یانه‌وێت كوردستان بۆ خۆیان دابهشكهن و، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێنج حزبه راستیان بكردایه ئه‌بوایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه 17 حزبه‌كه‌ی تر‌و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی دووره له ژیانی حزبایه‌تی به‌شداری و بوونیان هه‌بوایه له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان و، به‌و شیوه‌یه‌ش له دڵه‌راوكێ قوتاریان ئه‌بوو.
له دوای "" كوده‌تاكه‌ی 23 ی حوزه‌یران"" تا ئه‌مرۆ وشه‌ی سازان بووه‌ته سهروێردی زمانی به‌رپرسان و پێنج حزبه‌كه‌و هاوڵاتیان و، هه‌ر یه‌ك له‌و حزبانه له پێشبركێدان و ئه‌یانه‌وێت سهنك و قورسای به‌لای خۆیانه‌وه بشكی و، پێویسته هه‌موو كوردێك بزانێت مه‌به‌ست له سازان چییه؟.
جێی داخه له‌م وڵاتهماندا كرین و فرۆش له پێناو ده‌سه‌ڵات یان خۆسه‌پاندن به مرۆڤه‌وه ئه‌كرێت له رێی پاره‌و سامان و قووتی خه‌ڵكه‌وه یان به هه‌ره‌شه‌و گوۆهشهو چاوسووركردنه‌وه‌و، بۆ ئه‌و كاره قیزه‌وه‌نه ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسان په‌نا ئه‌به‌ن بۆ خزمه‌تی بێگانه‌و به‌وه‌ش ناوه‌ستن و، به‌رگری له‌وانه ئه‌كه‌ن كه گه‌لی كوردستان و هه‌موو ئازادیخوازان له مناڵ و ژنان و گه‌نج و پیرو په‌ككه‌وته‌كان سه‌ركوت ئه‌كه‌ن، به گرتن و تێهه‌ڵدان وئازارو ئه‌شكه‌نجه‌و زیندان و له سێداره‌دان.
بمانه‌وێت ونه‌مانه‌وێت پێنج حزبه‌كه درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن و، 17 حزبه‌كه‌و هاوڵاتیان فه‌رامۆش ئه‌كه‌ن و، هه‌موو لایه‌ك ئه‌زانن ئه‌و 17 حزب و هاوڵاتیانه له 40% ی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێكئه‌هێنن و، لێره‌دا ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه پێنج حزبه‌كه‌ی حكومه‌تی بنكه‌فراوان ته‌نها گوزارشت له خۆیان ئه‌كه‌ن و، مافی ئه‌و له 40% ی تری خه‌ڵكی كوردستان ئهماشنهوهو ئه‌یخۆن، ئه‌وه‌ش وایكردووه ههوڵكانیان بۆ " سازان " له باربچێت یان ئیفلیج بێت چونكه هه‌رلایه‌ك بۆ خۆی هه‌وڵئه‌دات.
وا بۆ دوو مانگ ئه‌چێت باس باسی " سازانه " و، " سازان " تا ئێستا به‌ری نه‌گرتووه‌و، پێنج حزبه‌كه یاری به هه‌ست و نه‌ست و سۆزی خه‌ڵكه‌وه ئه‌كه‌ن و، وا دیاره له كۆتاییداهیچ گۆرانكارییه‌ك روونادات و، ئه‌وان باش ئه‌زانن كه كوردستان له شهردایهو، ئه‌زانن كاره‌باو ئاو‌و موچه نییه، به‌ڵام به‌رده‌وامن له سه‌ر یارییه‌كانیان لایه‌ك ئه‌ڵێت ئێمه سورین و، لاكه‌ی تریش ئه‌ڵێت ئێمه‌ش سورین و، ئه‌م پێداگرتنهو ئێمه سورین و ئه‌وان سورن ئه‌گه‌ر به‌ر نه‌گرێت ماڵی هاوڵاتیان وێران ئه‌كات.
نازانم له كۆبوونه‌وه‌ی پێنج حزبه‌كه‌ی حكومه‌تی بنكه‌فراوان باسی ئه‌مانه ئه‌كرێن: ** نه‌وت وگازی كوردستان، داهاته‌كه‌ی بۆ كوێ ئه‌روات و، ئه‌و داهاته بۆ له بانكی توركیایه؟ گیرفانی كێی قورسه؟؟ كێێ كهندهڵة؟؟.
** هاتووچۆو سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم وحكومه‌تی كوردستان بۆ توركیا و چوونی هه‌ندێ به‌رپرس بۆ ئهمریكاو، له‌وێ پێش هه‌موو شتێك هه‌وڵدانیان بۆ وه‌رگرتنی كچ و كوره‌كانیان له زانكوكانی ئه‌مریكا.
** خه‌نده‌ق لێدان و به‌ربه‌ره‌كانی كوردانی رۆژئاوا بۆ شكاندنی ئیراده‌و شكۆمه‌ندییان و، پشتگیری له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ئیسته‌نبول و سوپا ئازاده‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له سوریا كه زوربه‌یان سه‌ر به تاقمی ئێخوان ئه‌لموسلمین و به‌ره‌ی نوسره‌و و داعش و تیرۆریستن و دژی خواست و ئاره‌زووی ئازادیخوازان و كوردانی سوریان.
*** باسی ده‌ركردنی سوپای داگیركه‌ری توركیا له خاكی هه‌رێمی كوردستان و، باسی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كه به سه‌ر هه‌رێمه‌وه ئهسوورێنهوهو خه‌ڵكی سڤیل وبێتاوان ئه‌كوژن و ره‌زو باخ و پوش و پاوانی كوردستان ئه‌سوتێنن و ئاژه‌ڵ و زیندووهرهكان له‌ناو ئه‌به‌ن.
*** هاتنی شاندێكی باڵای توركیا‌و گفتۆگوكانیان و، هاتنی قاسم سوله‌یمانی و، به‌شداری نوێنه‌ری ئهمریكاو بریتانیا له كۆبوونه‌وه‌ی پێنج حزبه‌كه و، پاشان 17 حزبه‌كه.
*** گرتنی نووسه‌رو رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووسان و تیرۆركردنیان.
** ئه‌نجومه‌نی شورای دادگای كوردستان و، رابردووی دادوهركانی و، ئایا پاكن، یان هه‌ندێكیان له كاتی رژێمی سه‌دام حوسه‌ێن و به‌عسدا به‌عسی بوون.
*** به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێم له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵپژاردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به به‌شداری "" شوان "" و ابراهیم تاتلیس و چوونیان بۆ ئامه‌د.
** ئیخوانچی سه‌ر به توركیا عەلی قەرەداغی - "" ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان‌و سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی كورد "" و پشتگیری كردنی له حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان "" داد‌و گه‌شه‌پێدان"" و هه‌ڵسوكه‌وتی و كۆبوونه گومهناوییهكانی له گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم و حكومه‌ت و، ئه‌و كۆبوونه‌وانه زۆرن به فه‌رمان و هاندانی ده‌ركی ئه‌كرێن.
** ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی ( داعش ) و شه‌ری دژه تیرۆر‌و، هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی وتیان هاتنی داعش بۆ کوردوستان نییەو ئەوانە دێن شەڕی شیعەکان دەکەن.
*/* نه‌خشه‌و پلانه‌كانی گرتنی شه‌نگاڵ به‌بێ ته‌قه‌و تا ئێستا تاوانباران ئازاد‌و سه‌ربه‌ست و بێباكهن و، وا دیاره به‌رپرسانی هه‌رێم له‌و كاره به‌شدارو هاوبه‌شن و ترسیان هه‌یه خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌و كاره كه بووه كاره‌سات بده‌ن و، ئایا ئۆباڵی ئەو هەموو خوێن ڕشتن و کوشتنی هاوڵاتیانی ئیزدی و ئاوارەبوونیان و، فرۆشتنی ژنان و كیژانی ئێزدی هه‌ر هه‌مووی له ئەستۆی كێیه ؟؟؟؟... لێكۆڵینه‌وه له‌و كاره‌ساته ئه‌ركێكی نیشتمانییه.
*** بێ كاری و كۆچی گه‌نجان.
** دامه‌زراوه‌ی وه‌به‌رهێنان و پرۆژه‌كانی، له هه‌موو وڵاتێك وه‌به‌رهێنان سوودی بۆ وڵات هه‌یه به‌ڵام له كوردستان له باتی سوودد اهاتی نیشتمانمان ئه‌به‌ن.
*** رێكا كردنه‌وه‌و هاتنی عه‌ره‌ب بۆ شار‌و شاروچكه‌كانی كوردستان به‌بێ نه‌خشه و پلان و، ده‌ستدریژی ئه‌و هاوردانهو شێواندنی ره‌واڵه‌ت و نه‌ریتی كومه‌ڵگای كوردهواری و، مۆڵهتپیدانیان بۆ كرینی خانوبه‌ره‌و باڵه‌خانه له ناو خاكی كوردستان.
*/* ماده‌ی 140 ماوه‌و یان وه‌ك وترا نه‌ماوه‌و، ئایا بیر ئه‌كرێته‌وه ناوچه دابراوه‌كان بگه‌رێنه‌وه بۆ كوردستان.
*/* سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و هاشهوهوشهو درۆ زه‌قه‌كانی هه‌ندێ له به‌رپرسه باڵاكان و، سه‌ربه‌خۆیی به فشه‌و قسه‌ی هیچ و پوچ نایته‌دی و ئیدی به‌سه یاریكردن به سۆز‌و پاكی هاوڵاتیان.
*#* سه‌فه‌ری به‌رپرسانی باڵا بۆ ئه‌ردن و وڵاتانی كهنداوو، به تایبه‌ت قه‌ته‌ر سه‌رچاوه‌ی هاندانی تیرۆریستان و (خه‌رجكردنی دۆلار به ملیار) بۆ بووژاندنه‌وه‌ی تیرۆر‌و تیرۆریستان و شێواندنی وڵاتان و، ئایا هه‌ستی بوێر داوا بكات ئه‌و به‌شداربووانه بدرێنه دادگا.
*#* بوونی به‌عسی و كه‌سانی داواكراو له لایه‌ن دادگاكانهوهو، داڵدانی به‌عسی و جاش موسته‌شارو ئه‌نفالچییه‌كان و خه‌رجكردنی ده‌رماڵه بۆ دێوهخانهكانیان..
**/** هه‌ڵوێست له عه‌ره‌بی سوننه‌و شیعهوو پرچه‌ككردنی سوننه‌و به‌عسییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌و، حه‌شدی شه‌عبی كه به‌عس ئاسا خاكی كوردستان داگیر ئه‌كه‌ن و، كه‌وتوونه‌ته لێدان و فراندنی خه‌ڵك و زۆریان تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.
**#** پێویسته ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان و بریاره‌كانی بخرێنه به‌رده‌ست هاوڵاتیان و، به روونی بڵێن ماوه‌ی سه‌رۆك به‌سه‌ر چووه‌و یان به‌پێی سازان یاسا پێشێل بكه‌ن و سه‌رۆك بمێنێته‌وه.
كوردستان خاوه‌نی په‌رله‌مانه‌و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ههڵبژێراوهو، متمانه‌ی پێدراوه‌و، ئه‌و كارانه‌ی پێنج حزبه‌كه‌ی حكومه‌تی بنكه‌فراوان ئه‌ركی سه‌ره‌كی په‌رله‌مانه چاره‌سه‌ریان بكات و، ده‌با با ئه‌م حزبانه ده‌ست له‌و كارانه هه‌ڵگرن و كێشه‌كان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێن.
تێبینی :
#*# ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه مشتێكن له خه‌روارێك و، وه‌ك سه‌ره قه‌ڵه‌م نووسراوه.
*#* پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی حزبه‌كانی حكومه‌تی بنكه‌فراوان جگه له (پدك) ، ئه‌و رۆژه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان به (كۆده‌تای 23 ی حوزه‌یران) ناونرا.
30/8/2015
بهروار: 30/08/2015
814 جار خوێندراوه‌ته‌وه