ئه‌و لایه‌نانه‌ی نه‌یانهێشت نیسابی په‌رله‌مان ته‌واو بێت شیرینی له پارتی وه‌رده‌گرن
عیماد عەلی
به پێی لێدوانێكی فازڵ میرانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و شانده‌ی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی و وه‌فدێكی هاورێ ی سه‌ردانی كۆمه‌ڵێك لایه‌نیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌یه كه سوپاسیان بكه‌ن بۆ ئاماده‌نه‌بونی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانین له دانیشتنی 19 ی ئاب و، ئه‌وان واته پارتی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ن بۆ یارمه‌تیدانیان و داوایان لێده‌كه‌ن له قسوری پیشویان خۆش بن و به‌مه‌ش ئه‌ركی خۆیان به جێ ده‌كه‌یه‌نن له خزمه‌ت كردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له فه‌رمانیان ده‌رناچن و ئه‌مه‌ش نرخی مادی و مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێت . ئه‌م لێدوانه‌ی میرانی له كاتێكدایه كه مه‌سرور بارزانی ته‌نها سه‌ردانی ئه‌و لانه‌نانه‌ی كرد، كه به هه‌ڵوێسته‌كانیان نه‌یانهێشت یاسا سه‌روه‌ر بێت و به‌ناوی سازانه‌وه چونه ژێر ركێڤی بارزانی و داخوازیه تاك لایه‌نیه‌كه‌ی پارتیه‌وه و نه‌یانهێشت یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تێپه‌رێت .
به‌م دانپێدانانه‌ی میرانی، رووی قێزه‌ونی لایه‌نه‌كان و خودی پارتی له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ به‌ناو ئه‌و حزبۆكانه بۆ خه‌ڵكی ده‌رخست و، هه‌موو لایه‌ك به‌م به‌ڵگه‌یه بێگومان بوون كه ئه‌م لایه‌نانه ته‌نها له‌سه‌ر چه‌ند وه‌رده‌گرم و چه‌ند زه‌ره‌ر ده‌كه‌م له رووی مادیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ل پێشهاته‌كانی رۆژ ده‌كه‌ن و له‌م سه‌ر ئه‌م هه‌ڵویست و ئه‌و هه‌ڵوێست رۆژ به‌رێده‌كه‌ن و بازرگانی خۆیان ده‌كه‌ن و ته‌نها میله‌ت باجه‌كه‌ی ده‌دات .
ئه‌م ره‌فتار و هه‌ڵوێسته و ئه‌م دانپێدانانه ئاشكرایه‌ی میرانی سكرتێری پارتی، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه چه‌ند بێ شه‌رمانه هیچ رێزێك بۆ خودی ئه‌و حزبانه دانانێن كه خۆیان به ئاشكرا لای خه‌ڵك به سه‌ربه‌خۆ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و به نهێنێش ته‌نها داواكاری حزبی و به‌جێگه‌یاندنی داواكاریه مادیه‌كانیان پاڵنه‌ریانه بۆ هه‌ر هه‌ڵوێستێك كه چه‌ند دژ به په‌یام و رێباز و به‌رنامه‌كانی خودی حزبه‌كانی خۆشیان بێت . لێره‌دا هه‌موو چاودێران و خه‌ڵك له‌وانه‌یه له لایه‌نه بچوكه پاشكۆكان بێ ئومید بوبێت، له سه‌رجه‌م روداو و ویستگه سیاسیه تایبه‌تیه‌كانی كوردستاندا، به‌ڵام جێگه‌ی سه‌رسورمانه بۆ ئه‌ندامان و هه‌واداران و لایه‌نگرانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له كۆنگره‌دا ئه‌و ئامانجه‌یان گشتیه یاساییه‌یان یه‌كلاییكردۆته‌وه، لمه‌ر جۆری سیستمی سیاسی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، كه‌چی میرانی بڵێت به سوپاسه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته بوێرانه‌یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ته‌عویزی قسوریی ماوه‌ی پێشویان بۆ ده‌كه‌نه‌وه و، وه‌ك سوپاسنامه‌یه‌ك شیرینیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان باش ده‌زانن كه ته‌نها له‌م ماوه‌یه‌دا له‌بیری پارتیدا ده‌بن كه بۆ نه‌هێشتنی به‌رقه‌رابونی سه‌روه‌ری یاسا به‌كاریان ده‌هێنن .
ئه‌مه‌یه سیاسه‌ت له كوردستاندا، كه رۆژ نیه قێزه‌ونتری نه‌كه‌ن و هیچ رێزێك بۆ پیرۆزیه‌كانی خۆشیان نه‌هێڵن . هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان به باشی نهێنی ورد‌و درشتی چۆنێتی مامه‌ڵه كردنی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بخوێنێته‌وه . كه پێشتر هه‌موو لایه‌كیان نكۆڵیان لێده‌كرد و موكربونی خۆیان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی بریاری سیاسی خۆیان دوپات ده‌كرده‌وه و ئه‌م ره‌فتارانه‌یان ره‌ت ده‌كرده‌وه .
به‌روار: 29/08/2015
509 جار خوێندراوه‌ته‌وه