كه به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمم خوێنده‌وه شه‌رم دایگرتم
عیماد عەلی
له كاتێكدا كه ده‌بوو ئێستا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌نگی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و خه‌ڵك ئاوا به‌رز بوایه‌ته بگه‌یشتایه‌ته كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئاسمان و پرۆتیستۆی ئه‌م كرده‌وه قێزه‌ونه‌ی توركیایان به توندترین شێوه بكردایه، و ابینیمان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هیچ له‌بارنه‌بووه به شه‌رمێكی ملشۆرانه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی لاواز و پر شه‌رمه‌زاری بڵاوكرده‌وه كه له ئاست ئه‌م سه‌رشۆریه‌ی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی حكومی وحزبی له هه‌رێم زیاتر له هیچ شوێنێكی دونیا نابینرێته‌وه و له‌دواجاریشدا ده‌بینین كه مێژوو چۆن ره‌حمیان پێ ناكات و رۆژێك دێت ببنه په‌ندی زه‌مانه و، بێگومان خوێنی سه‌رجه‌م شه‌هیدان به فیرۆ ناچن و ئه‌گه‌ر بێگومان حه‌قیان له ده‌سه‌ڵاتی فاشی تورك به شێوه‌یه‌كی قورس وه‌ربگیرێته‌وه ئه‌وه ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه و زیاتریش ده‌سه‌ڵاتی تاكره‌و و ملهوری هه‌رێمی كوردستان شه‌مه‌زار بكرێت . دیاره هیچ كه‌سێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیه كه هیچ لایه‌نێكی كورد ره‌فتارێك بنوێنێت زه‌ره‌ر له خه‌ڵكی هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان بدات، له‌هه‌مان كاتدا جێگه‌ی رسواییه له ئاست ئه‌م ته‌عه‌دا و ده‌ست درێژیه بێ شه‌رمانه‌ی تورك ئاوا وه‌ڵامێك بدرێنه‌وه، كه زه‌لیلی ئه‌م ئه‌ڵقه له گوێیانه‌ی كۆیله‌ی دوژمنان و داگیركه‌ران ده‌رده‌خه‌ن . ئه‌وه‌ی ئه‌م رسته‌یه‌ی به‌یانامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بخوێنێته‌وه ده‌زانێت كه چه‌ند كۆیله‌یی حوكمرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌خات و چه‌ند به ترس و دڵه‌راوكێ و زه‌لیلیه‌وه نوسراوه (داوا له توركیا ده‌كه‌ین بۆردومانكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی دووباره نه‌بێته‌وه و شه‌هیدكردنی هاوڵاتی مه‌ده‌نی هه‌رێمی كوردستان هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت) وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌هید كردنی هه‌ر كه‌سێكی تری كوردی غه‌یره هاولاتی هه‌رێم پاساوی هه‌بێت، تۆ له ماڵ‌و حاڵی خۆتدا و له قوڵایی خه‌ودا بیت و ئاگات له هیچ شتێك نه‌بێت و به‌و شێوه‌یه شه‌هید بكرێیت و ئه‌م ترسنۆك و گه‌نده‌ڵانه فه‌رمانره‌وایی كوردستان بكه‌ن و به‌م شێوه‌یه به‌رگریت لێ بكه‌ن . داوا له هێزه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كات كه شه‌ره‌كه له هه‌رێمی كوردستان دوربخه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی فرۆكه جه‌نگیه‌كان هی په‌كه‌كه بن و ئه‌وان بوردومانیان كردبێت، ته‌نانه‌ت داوا له هه‌ردوو لا پێكه‌وه ناكات شه‌ره‌كه دوور بخه‌نه‌وه . كه به‌یانامه‌كه‌م خوێنده‌وه به‌راستی شه‌رمێكی زۆر دایگرتم و له‌خۆم دامام و نه‌متوانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاساو بۆ ئه‌م ملشۆریه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێنمه‌وه، به راستی راگه‌یه‌نراوێك بوو كه ناتوانرێت هیچ پێناسه‌یه‌كی بكه‌یت و هیچ ناوێكی لێ بنێیت .
به‌روار: 02/08/2015
380 جار خوێندراوه‌ته‌وه