ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
پرسەی هەندەران
سه‌ره‌کی
سوید چوارەم بەختەوەرترین ووڵاتی جیهانە بۆ ساڵی 2024
نیتچە دەڵێ
شەرەفی پیاو و ژن
وتاره‌كان
حكومه‌تی میلیشیایی
د. محه‌مه‌د گه‌ناوى
كه‌باسی حكومه‌ت كردن یان ده‌سه‌ڵاتداری كردن ده‌كرێت،پێویسته دوو شت یان جیاوازی له‌یه‌ك جیابكرێته‌وه:
1-حكومه‌ت كردن یان ده‌سه‌ڵاتداری كردن له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت(state) . له‌و وڵاتانه‌ی كه فكری سیاسی، فه‌رهه‌نگی سیاسی، دیموكراسی و هۆشیاری و به‌رپرسیاریه‌تی سیاسی و نیشتمانی هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و وڵات ، سیاسه‌ت ،فه‌لسه‌فه وه ئایدیای حكومه‌تداران و ده‌سه‌ڵاتداران له له بچوكترین دامه‌زراوه تا گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه له هه‌موو كایه‌كانی ئابوری، سیاسی، فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی وه په‌یوه‌ندیه دبلوماسی و جیهانیه‌كان به‌لام دامه‌زراوه‌كانی ده‌وله‌تی له وه‌لاتانی دیمكرات نا بنه ملكی هیچ حیزب و گروپێكی سیاسی و كۆ مه لا یه‌تی وه‌ك له وه‌لاتا نی دیكتا تۆرو حكومه‌ته میلشیا ییه‌كان.
2-حكومه‌تداری كردن یان ده‌سه‌ڵاتداری كردن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌تی لاواز، واته دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیه‌كان به‌كاردێن بۆ چه‌سپاندنی زیاتری ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌بنه موڵكی ده‌سه‌ڵاتداران وه‌كو له‌وڵاته دیكتاتۆره‌كانی جیهانی سێ هه‌م ده‌بینرێت. هه‌روه‌ها حكومه‌تداری كردن له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ندێ دامه‌زراوه كه به‌ناو ده‌وڵه‌تین به‌ڵام له راستیدا بونیان نیه وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی میلیشیاكان كه ڕۆژ به‌ڕۆژ له زیادبوندان له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی.
جگه له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی سه‌ره‌وه، ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و قه‌بیله‌ش هه‌یه كه هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌وڵه‌تیان نیه،كه له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێ عورف و عاده‌تی تقلیدیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و عه‌شیره‌تی پیاده ئه‌كرئ كه كه‌ڵك له هه‌ژاری، نه‌خوێنده‌واری، ناهۆشیاری وه عورف و تقالیدی كۆنی خێڵه‌كی و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرێت.
هه‌روه‌كو له وتاره‌كانی پێشودا باسمان كرد، ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و قه‌بیله‌یی له زۆر ڕووه‌وه مرۆیی تر‌و به‌رپرس تر بوون بۆ خه‌ڵك به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته میلیشیا تازه په‌یدابووه‌كان.
ده‌توانین بنه‌ما یان پایه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه.
1-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی و گه‌نده‌ڵ كردنی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌كانی وڵات وه قۆرخ كردنی كایه‌كانی ئابوری و دارایی و به‌كارهێنانیان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی خه‌ڵك به خۆی.
2-له‌تكردن و دابران و هه‌ڵوه‌شانی هه‌موو دیارده‌یه‌ك و بنه‌مایه‌كی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی وه مرۆیی كه ره‌هه‌ندی نیشتمانی و نه ته‌وه‌یی هه بئ وه هه‌ره‌ها پارچه پارچه كردنی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گروپ و ده‌سه‌لاتی میلیشیایی.
3-له‌ناوبردنی هه‌موو یاسا‌و ڕێسایه‌ك و كۆنترۆڵكردنی بواری دادوه‌ری بۆ خزمه‌تی خۆی وه له‌بری یا ساو داد به‌كارهێنانی ئه‌م عورف و عاده‌ته ته‌قلیدیانه كه له ناو كۆمه‌ڵا باوه،هه‌تا له ناو ئه‌م عورف و عاده‌ته ته‌قلیدیانه‌ش میلیشیا سوود له‌مانه وه‌رئه‌ئ كه ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی .
4-پشت به‌ستن به‌هێزی ده‌ره‌كی بۆ پارێزگاری ئاسایش و مانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نیشتمانی ،وه رۆڵ بینین وه‌كو مرته‌زه‌قه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی. ده‌سه‌لاته میلیشیاییه‌كان هیچ بنه ما یه‌كی ئابوری، نه‌ته‌وه‌یی وه نیشتیمانی نیه ،له به‌ر ئه‌وه 100% پشت به وه‌لاتان و هێزه ده‌ره‌كیه كان ئه به‌ستن بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان ،وته‌كانی حسن نصراللی لوبنا نی رابه‌ری گروپی وه ده‌سه‌لاتی میلیشیای حزب الله له 25-7-2015 كه‌وا ایران تاكه سه‌رچاوه‌ی داراییانه ،واته ایران 100% سه‌رچاوه‌ی داراییان بۆ فه‌راهه‌م ئه‌كات ، به‌ڵگه‌ی زیندو وه تازه‌یه بۆ راستی ئه‌م ده‌ربرینه‌و بابه‌ته‌ی ئێمه .*
5-به‌كارهێنانی ئه‌كادیمی فه‌ل و موزه‌یه فی بێ فكر‌و بێ ویژدان له‌گه‌ڵ به‌ناو قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی هه‌راجكراو بۆ دا پۆ شینی درۆ‌و سا حته و تا وانه‌كا نی ده‌سه‌لات و حكومه‌تی میلیشیا .
ئه‌م گروپه میلیشیایانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاتداری و حكومه‌تی میلیشیایی پیاده ده‌كه‌ن له‌رووی كاراكته‌ری كه‌سایه‌تیه‌وه بریتین له كه‌سانی فاشل،ته‌مبه‌ل ،تاوانكار ، ساخته‌چی ، به‌رژه‌وه‌ندچی ،گه‌نده‌ڵ ،به‌لاش خۆر ، تالانچی،مرته‌زیقه وه به یه‌ك ووشه ئه‌وباش …. چونكه ئه‌م كه‌سانه ته‌نها ده‌توانن له ژینگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی بێ یاسا‌و لێ پرسینه‌وه درێژه به‌ژیانی تاوانكارانه‌ی خۆیان بده‌ن،وه هه‌رگیز ناتوانن له‌ناو سسته‌م و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكرات و ئاسایی‌دا یه‌ك ڕۆژ نه‌ك هه‌ر به‌رده‌وام بن له‌ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی میلیشیایی به‌ڵكو هه‌تا توانن له ناو كۆمه‌لدا ژیانێكی ئا سایی و ئازادیان هه‌بێ، چونكه هه‌ر كاتێ یاسا ، سسته‌مێكی سیاسی وه كۆمه‌ڵگایه‌تی ئاسایی هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، خه‌ڵك وه داد، شوێنی ئه‌وانه زیندان و دادگاكانی لێ پرسینه‌وه ده‌بێ . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ده‌سه‌ڵاته میلیشیاو حكومه‌ته میلیشیاكان هه‌موو بنه‌ماو دیارده‌یه‌كی نیشتمانی وێران ده‌كه‌ن تا ڕۆژی لێ پرسینه‌وه و حیساب دورتر بكه‌ونه‌وه . وه هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هه‌ر هه‌وڵێكی دیمكراتی وه نیشتیمانی پوچه‌ڵ بكه نه‌وه كه به ئاراسته‌ی ئاسایش و ژیانێكی ئاسایی بێ، چونكه ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی ته‌نهاو ته‌نها له‌ئاژاوه‌و گێره شێۆێنیا ده‌توانێت درێژه به‌ته‌مه‌نی خۆی بدات ، نمونه‌ی زیندوو بۆ ئه‌مه ،گروپه میلیشیا و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته میلیشیاكانن له ئه‌فغانستان و عێراق و سوریا‌و یه‌مه‌ن و لیبیا‌و لوبنان هتد.
تایبه‌تمه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی میلیشیایی بریتیه له لاوازی و نه‌هێشتنی هه‌موو فه‌رهه‌نگێكی مرۆیی ،یه‌كتر قبوڵكردن ،لێ بورده‌یی ،به دیارده‌كردنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی توندوتیژی ، نه‌زانی ،گومراكردن وه هه‌روه‌ها میلیتاریزمه كردن و میلسشیا كردنی كۆمه‌ڵگا . ئه‌نجامی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته میلیشیایانه دابرانی كۆمه‌ڵگایه له ره‌وتی شارستانی ،انسانی وه هه‌موو پێشكه‌وتنێك و تكاملێكی ئابوری، فه‌رهه‌نگی وه مه‌ده‌نی له گه‌ل گه‌رانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و كۆمه‌ڵگا هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی هه‌ژاری ، نه‌زانی وه سته‌مه‌وه، به‌ڵكو هه‌تا خراپتر له كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌كان، چونكه له كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌كان و خێڵه‌كاندا تا ئه‌ندازه‌یه‌ك هه‌ستی ژیانی هاوبه‌ش هه‌بووه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ی سروشتی بۆ ئا بوری‌و مانه‌وه له ژیان بێ سه‌رشۆركردن بۆ كه‌س، به‌ڵام وه‌كو باسمانكرد میلیشیا هه‌ر بۆ خۆی سه‌رچاوه‌كانی سروشتی و ئابوری وێران ئه كا له‌رێی گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاریه‌و، وه هه موو تواناكانی ولات ده‌خرێنه خزمه‌تی گروپ و حكومه‌تی میلیشیایی تا بتوانن له‌ڕێی ئابوری و بژێویه‌وه سه‌ر به زۆرینه شۆر بكه‌ن.
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا هه‌یه هیچ به‌رهه‌مێكی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی نیه، ئه‌وه‌ی كه هه‌شه میلیشیاو حكومه‌تی میلیشیا خاوه‌نداری ده‌كات تا دواجار بۆ خزمه‌تی میلیشیا به‌كاربێ نه‌ك خه‌ڵك.
ئه‌گه‌ر ڕه‌وتی روداوه‌كان وه‌كو ئێستا به‌رده‌وام بن، گه‌لێ شوێنی تریش ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تكردنی میلیشیاكان له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی.
بلاو بونه‌وه‌ی بیری توندره‌وی ، چاره‌سه‌ر نه بوونی كێشه نه ته‌وه‌یی و ئا ینیی و مه‌زهه‌بیه‌كان ،كه‌ڵه‌كه بوونی گرفته‌كانی ئابووری، سیاسی وه كۆ مه‌لایه‌تی ،دواكه‌وتوی و لاوازی بیر‌و فه‌رهه‌نگی سیاسی و انسانی و دیموكراتی له نا وچه كه زه‌مینه وه ژینگه‌یه‌كی شیاویا ن دروست كردوه بۆ گه شه ، ده‌سه‌لات وه حكومه‌تی میلیشیاكان . گروپه میلیشیا تاوان كا ره‌كانیش لای خۆیانه‌وه استیغلالی كێشه‌كان وه گرفته‌كان ئه‌كه‌ن وه‌ك كالایه‌كی بازرگانی بۆ سودی خۆیان له ژێر هه‌ندێ ناو‌و دروشمی ساخته‌و فریو ده‌رانه‌دا.
ئَێستا ،ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی میلیشیاكان ده‌رگای دۆزه‌خ و تراجیدیایان كرۆته‌وه وه ئه‌كه‌نه‌وه بۆ گه‌لان و خه‌لكی هه‌موو ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا ئاینده‌یه‌كی دوور كه ناتوانرێت پێشبینی بكرێ تا كه‌ی؟
له‌سه‌ر بنه‌مای خوێندنه‌وه‌ی مێژوویی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كان، ده‌توانین بڵێین ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته میلیشیایه كانی سه‌رده‌م له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه تراجیدی ترین ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤایه‌تین له مێژوودا.
پرسیاری بابه‌ت ئه‌وه‌یه گه‌لان و كه‌سانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی و حكومه‌تی میلیشیایی چی بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ره‌وتی ژیان به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه بۆ ئاراسته‌ی ره‌وتی ئاسایی و تكاملی مێژویی و مرۆیی؟
هیوادارم هه‌موان به‌شداربن له‌وه‌ڵامی پرسیاردا.
.*http://knnc.net/Drejey- hawal.aspx?id=55319&LinkID=6&video=False&leguaid
به‌روار: 02/08/2015
565 جار خوێندراوه‌ته‌وه
وتاری زیاتر ...
هه‌ردوكیان له ئاست له‌شكركێشی توركیا نوتقیان به‌ستراوه عیمادعهلی...
عیماد عەلی
بۆ يەكەم جار.. موقاومەتی ئێران و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێڵی هاوبەش!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
لووتکەی ناداد پەروەری ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
به بارمتەگرتنی ئابووريی ئێران!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مالكی یان عه‌بادی بۆ كورد باشتره ؟...
عیماد عەلی
دوور له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك با گۆران و یه‌كێتی یه‌كبگرنه‌وه...
عیماد عەلی
پاڵەوان و کەسایەتییەکان لە چیرۆکی منداڵان...
ڕەزا شوان
ئەو ديوارەی بەمزووانە دێتە رووخان!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
چۆن خۆت له خهیأڵپڵاوی بیرێك رزگار ده‌كه‌یت؟...
عیماد عەلی
نەخۆشی دەسەڵات...
ڕەزا شوان
دوو تابلۆی قەشەنگ..؟! ...
ئازاد حەمدی
سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان.. ...
ڕەزا شوان
ئه‌و كتێبه‌م لۆ چاپ نه‌كرا...
یوسف مەنتک
ڕۆڵی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
شه‌كاوه بێت ئاڵای سه‌ركه‌وتن به سه‌ر نازیزم و فاشیزمدا ...
ئەحمەد ڕەجەب
کەشتی نوح .....
ئازاد حەمدی
1
2
3
4
5
...
ژماره‌ی بابه‌ت
ڤیدیۆ
هەڵۆیەک کۆترێ دەرخواردی بێچووەکانی دەدات
مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە
لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات
کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ
دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
سه‌ره‌کی
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:
1009
کۆی سه‌ردان:
29235875