ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌یه كه پارتی ده‌یڵێت ؟
عیماد عەلی
دیاره له حاڵی حازر ده‌توانم به بێلایه‌نانه قسه‌ی خۆم بكه‌م و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ بكه‌م و، به گوێره‌ی توانای خۆشم بارودۆخه‌كه شیبكه‌مه‌وه . لێره‌دا، به‌رگریكردن له نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ئه‌ندامانی گۆڕان جێده‌هێلم من هیچ حهقێكم به بیروبۆچون و هه‌ڵوێستی شه‌خسی ئه‌و نیه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی سیاسی سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌خوێنمه‌وه . ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێك ئاگای له مێژووی تێكۆشانی ئه‌م پیاوه بێت ده‌زانێت كه له حساب كردن بۆ پارتی هه‌میشه پێشره‌وی كه‌س و لایه‌نه‌كانی تر بووه و ئه‌گه‌ر له بیروبۆچونیشیدا جیاوازیه‌كی هه‌بوبێت به‌ڵام له‌رووی سیاسیه‌وه حسابی ورده‌كاری باری كوردستان و بونی پارتی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع كردووه و، بۆ ده‌رخستنی به‌ڵگه‌ی راست و دروست و سه‌لمێنه‌ریش كه هه‌موو كه‌سێك له بیریه‌تی، له سه‌ره‌تای راپه‌رین، نه‌وشیروان مسته‌فا بوو چه‌ندین رۆژ چاوه‌روانی مه‌سعود بارزانی له‌سنوری هه‌رێم كرد بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بێنه‌وه ناوه‌وه‌ی كوردستان نه‌ك هه‌له‌كه بقۆزێته‌وه و به‌ته‌نها وه‌زعه‌كه ئیستیغلال بكات و دوای مه‌رامی تایبه‌تی خۆی بكه‌وێت . ئه‌مه جگه له چه‌ندین هه‌ڵوێستی تر كه له ناو یه‌كێتیدا به زه‌قی خوێندراوه‌ته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی راوبۆچونی ئه‌مرۆی پارتی دیموكراتی كوردستان .
ئه‌گه‌ر دوور له هه‌ڵوێستی رۆژه‌ڤ و راگوزه‌ری ئه‌مرۆ باس بكرێت، ده‌بێت پارتی به ئینسافه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌ڵوێسته‌كانی بكات نه‌ك وه‌ك ئه‌مرۆ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی له‌سه‌ر سیستمی سیاسی و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم قسه بكات هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر بابه‌ت و پرسێكی گرنگی چاره‌نوسساز ببه‌ستێته‌وه به ژیان و سه‌ربورده‌ی شه‌خسیه‌وه ، چونكه ئه‌م پرسه په‌یوه‌سته به دوارۆژی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستانه‌وه نه‌ك مه‌سعود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ته‌نها . خه‌ڵك گومانی گه‌وره‌ی له حه‌قانیه‌تی پارتی له‌وێدا زیاتر ده‌بێت كه بۆچی پارتی له شه‌خسه‌نه‌كردنی بابه‌ت و پرسه‌كان به‌رده‌وامه، بۆچی گفتوگۆ و قسه‌ی یاسایی و سیاسی له‌سه‌ر بابهتهكان ناكات نه‌ك وه‌ك ئه‌مرۆ ره‌خنه له شه‌خسه‌كان و مێژووی ژیانیان بگرێت . ئایا ئه‌مه به زه‌ره‌ر بۆ خودی پارتی ناشكێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌وه ده‌یخوێنێته‌وه كه هه‌ڵوێسته‌كانی پارتی له سه‌ر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی بنیاتنراوه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستان و له لاوازیه‌وه په‌نا ده‌باته به‌ر ره‌خنه‌ی شه‌خسی . ده‌كرێت پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌رێنی مانه‌وه‌ی به‌رزانی به سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ خولێكی تر بۆ خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان بسه‌ڵمێنێت و قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵك بكات نه‌ك ره‌خنه تا راده‌ی جنێو له‌خه‌ڵكه نارازیه‌كان بگرێت .
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت دیسان ئاوازی تۆمه‌تباركردنی شه‌خسی ئه‌م سه‌ركردایه‌تی بۆ ئه‌ویتر لێده‌درێته‌وه و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هه‌مان ریتمه‌وه ده‌یه‌وێت ململانێكه به‌رێوه‌به‌رێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ساڵانی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان بێت و خه‌ڵك به به‌زمی ئه‌مان سه‌ما بكه‌ن .ده‌بێت باش بزانن خه‌ڵك چۆته قۆناغێكی تره‌وه، نه به‌قسه‌ی پارتی نه‌ش به‌قسه‌ی گۆران و نه‌وشیروان مسته‌فا باوه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر خۆیان به شێوه‌یه‌كی بابه‌تی پرسه‌كه نه‌خوێننه‌وه، رایان بۆ هیچ لایه‌ك نابێت، ئێستا خه‌ڵك ده‌زانێت قازانجی گشتی خۆی له‌چ سیستمێكه‌وه ده‌بینێته‌وه و دواكاری ئه‌وه‌یه به چ شێوازێك حوكم بكرێت، له‌وێشدا هه‌ر خه‌ڵك ده‌زانێت كه تا یاسا سه‌روه‌ر بێت سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، بۆیه پێویسته ئه‌وه‌ی یاسا رێگه‌ی پێ ده‌دات په‌یره‌و بكرێت نه‌ك به قسه‌ی تایبه‌ت و شه‌خسه‌نه‌كردنی پرسه‌كه خه‌ڵك چه‌واشه بكرێت . سازان پێویستیه‌كی ئیستای وه‌زعی كوردستانه، به‌ڵام نه‌ك سازانی به‌ده‌ر له یاسا له‌سه‌ر بنه‌مای سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و دوارۆژی نه‌وه‌كانی، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت و هه‌وڵی ئێستای پارتی بۆ سازاندنی ( نه‌ك سازانی) تاكه راو بۆچونێكی لایه‌نێكه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكه داواكاری له لای پارتیه‌وه خرابێته روو ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌م خوله و به هه‌مان ده‌سه‌ڵات و سهلاحیاتهوه دابنرێت كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش له هیچ كه‌لێنێكی یاساییه‌وه رێگه‌ی پێ‌نادرێت . ده‌بێت پارتی باش له‌وه دڵنیا بێت كه راوبۆچونه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كه بائاشكرا باسی ده‌كات، سه‌رجه‌م سه‌ركردایه‌تی هه‌ر چوار حزبه‌كه به هه‌مان قورساییه‌وه هاوهه‌ڵوێستن له گه‌ڵیدا، جا ئه‌گه‌ر به هه‌ر شێوه‌یه‌ك باسی بكه‌ن و سیاسه‌ت و شتی تر به‌كار بێنن له ده‌ربرین و راوبۆچونیاندا، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی تره .
بهروار: 31/07/2015
579 جار خوێندراوه‌ته‌وه