بۆ یەكلاكردنەوەی پرسەكان پێویستیمان بە سازانی نیشتمانییە نەك سازانی حزبی
غەفور مەخموری
هەر كێشەو پرسێكی سیاسی لە هەر كۆمەڵگایەكدا كە دێنە پێشەوە بێ هۆكار نین، كۆمەڵێ هۆكاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و هەندێ جاريش باكگراوندی مێژووی رۆڵی خۆیان دەبینن لە سەرهەڵدانی ئەو كێشە و گرژییانە، ئەو كێشەو گرژییە ناوخۆییانەی كەوا ئەمڕۆ بەرۆكی كوردستانییان گرتۆتەوە، دەگەرێنەوە بۆ كۆمەڵێ هۆكار، كە بەڕای من به‌شێكى زۆريان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناعهدالهتييه سياسى و كۆمەڵایەتییەی كه ئه‌مڕۆ له كوردستان هه‌يه، به‌شێكى ديكه‌شيان په‌يوه‌ندى به په‌رش و بڵاوى ناوه‌ندى سياسى كوردستان و يه‌كدى قبوڵنه‌كردن و په‌راوێزخستنى لايه‌نه سياسييهكانهوهيه، هۆكارێكى ديكه‌ش ئه‌وه‌يه؛ لە كوردستان حزب كۆنترۆڵی هەموو شتێكی كردووەو بەسەر هەموو شتێك‌دا زاڵە و، دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێك‌دا هەیە، وایلێهاتووە حزب كۆنترۆڵی هەموو كایەكانی ژیانی كردووە، ئه‌مه‌ش وايكردووه دەزگاو دامەزراوەكانی وڵاتی ئێمە سيستماتيك نەبن و لە سەر بنەمای سیستەم بەڕێوە نه‌چن و، له‌سه‌ر بنه‌ماى ميزاجى شه‌خسى به‌ڕێوه‌بچن، ئه‌مانه هەموو وايانكردووه په‌رله‌مانى كوردستانيش كه سه‌رچاوه‌ى ياسادانانى كوردستانه ببێته ده‌زگايه‌ك بۆ شهرعييهتدان به بڕياره‌كانى حيزب، زۆربەی كێشەكان بۆ ئەو هۆكارانه دەگەڕێنەوە، ئێمە زانیمان كێشەكانمان چین، بەڵام چۆنیان چارەسەر بكەین؟
چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌و گرژييانه به‌وه ده‌كرێت كه‌وا سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان مامه‌ڵه‌يه‌كى دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ ته‌واوى كۆمه‌ڵگاى كوردستان بكات، لەهەمان كاتدا مامه‌ڵه‌يه‌كى ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان بكات و به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ك نهخشهرێگايهكى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى دابڕێژێت بۆ ده‌ربازكردنى ئه‌م قۆناخه هه‌ستيار و چاره‌نووسسازه، ئەمەش دەبێتە بناخەیەكی پتەو بۆ ئەو یەكڕیزییە سیاسی و كۆمەڵایەتییەی كە ئێمە نیمانە و پێویستیمان پێیەتی، يهكڕيزى كورد به‌هێزترين فاكته‌رى سه‌ركه‌وتنى كورده، به‌ڵام ئێمه ئه‌و يهكڕيزييهمان نيه.
ناوه‌ندى سياسى كوردستان په‌رش و بڵاوه‌و پێويستى به يهكخستنهوهو ڕێكخستنهوهيه، پێويسته سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان به‌چاوێكى يه‌كسان سه‌يرى لايه‌نه سياسييه‌كان بكات و هيچ لايه‌ك په‌راوێز نه‌خات، بۆئه‌مه‌ش پێويسته نه‌كه‌وێته ژێر كاريگه‌رى هيچ لايه‌ك و به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى ره‌چاوبكات، ئه‌گه‌ر باس له يهكڕيزى و يه‌كده‌نگى ده‌كه‌ين ته‌نها شه‌ش حه‌وت لايه‌ن له كوردستان نين، كۆمه‌ڵێ لايه‌نى ديكه‌ش هه‌ن كه خاوه‌ن ديرۆك و خه‌بات و بيروڕاو بۆچوونى خۆيانن و، بۆ ئەو میللەتە خەباتیان كردووەو ماندوو بوون، ناكرێ ئێستا پەراوێز بخرێن و گوێیان لێنەكیرێت ئەوە ناعەدالەتی و لەبەرچاو نەگرتنی رۆڵی لایەنە سیاسییەكانە، پێوسته گوێ له‌وانيش بگيرێت، بۆ رێكخستنەوەو یەكخستنەوەی ناوەندی سیاسی كوردستان ماوەیەك لەمەوبەر پێشنیاری پێكهێنانی ( ئەنجوومەنی سیاسی كوردستان )م كرد، بۆئەوەی ته‌واوى حزب و لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان بگرێته‌خۆ، واته ئه‌و حزبانه‌ى كه‌وا له په‌رله‌مان و حكومه‌تدان و ئه‌و حزبانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌تدان، لەهەمان كاتدا پێشنیاری ئەوەم كردبوو بۆ ئه‌مه خۆمان له‌هه‌ندێ چه‌مكى تهقليدى به‌دوور بگرين و رۆحييهتى خۆبه‌زلزانين بگۆڕين بۆ رۆحييهتى يه‌كدى قبوڵكردن، بۆ نموونه پێويسته‌ى ده‌سته‌واژه‌ى حزبی بچووك و حزبى گەورە بخه‌ينه لاوه‌و واقيعييانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ يه‌كدى بكه‌ين، بەباوەڕی من گەورەیی و بچووكی حزبی سیاسی لە هەڵوێستیدایە نه‌ك له قه‌باره‌كه‌ى، زۆر حزبی گەورە هەبوون ئێستا هەر نەماون، هاوكات زۆر حزبی گەورە هەبون ئێستا بچووك بوونەتەوە، لە هەمان كاتدا زۆر حزب هەبوون كە بچوك بوون ئێستا گەورە بوون و رێبەرایەتی نەتەوەیەك دەكەن، مانه‌وه‌ى لایەنێك له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وا كێشه و گرژى دروست بێته‌وه، بۆيه پێويسته هه‌موومان يه‌كدى قبوڵ بكه‌ين و به‌گيانى برايه‌تى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ يه‌كدى بكه‌ين.
لێرەدا لەپێناو چارەسەری كێشەكان و خاوكردنەوەی گرژییەكان جارێكی دیكە داوای دروستكردنی ( ئەنجوومەنی سیاسی كوردستان ) دەكەمەوە، ئەمەش دەبێتە ماڵێك بۆ هەموو لایەنەكان، لەهەمان كاتدا ده‌توانين ته‌واوى كێشه‌و گرژييه‌كان له‌و ئه‌نجوومه‌ندا باس بكه‌ين و چاره‌سه‌رييان بۆ بدۆزينه‌وه، هەروەها ده‌توانين له‌ڕێى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ( ئه‌نجوومه‌نى سياسى كوردستان ) هه‌م ناوه‌ندى سياسى كوردستان رێكبخهينهوهو هه‌ميش بگه‌ينه سازانى نيشتمانى، لەهەمان كاتدا دەكرێ هەر لەو ئەنجوومەنەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی ( سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ) بكرێت و یەكلا بكرێتەوە، لەبەرئەوەی ئەم پرسە پێویستی بە سازانی نیشتمانی هەیە نەك سازانی حزبی، بێگومان سازانى نيشتمانى و سازانى حزبى دوو شتى له‌يه‌ك جيان، ئه‌وه‌ى ئێستا له باشوورى كوردستان هه‌وڵى بۆ ده‌درێت سازانى حزبييه له‌نێوان پێنج لايه‌نى سياسى و، كۆمه‌ڵێ لايه‌نى سياسى ديكه له‌و سازانه حزبييه پرس و رايان پێنه‌كراوه، بۆيه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ناتوانرێت به‌و سازانه پێنج حزبييه بگوترێت سازانى نيشتمانى، نيشتمان موڵكى هه‌مووانه نه‌ك به ته‌نيا موڵكى ئه‌و پێنج لايه‌نه، ئه‌گه‌ر چاومان له‌وه‌بێت كێشەكانمان چارەسەر بكەین و كۆمه‌ڵگايه‌كى مه‌ده‌نى و هێمن و ئارام بنيات بنێين، ده‌بێ يه‌كدى بخوێنينهوهو يه‌كدى قبوڵبكهين، يه‌كدى ره‌تكردنه‌وه‌و يه‌كدى په‌راوێزخستن لهيهكديمان دوورده‌خاته‌وه‌و زيان به‌هه‌موو لايه‌كمان ده‌گه‌يه‌نێت، بۆيه پێويسته چاو به سياسه‌تى پێشوودا بخشێنرێته‌وه‌و به‌شێوازێكى دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان بكرێت، بێگومان بنچينهى ده‌سه‌ڵات دادپه‌روه‌رييه، بۆيه پێويسته ده‌سه‌ڵات مامه‌ڵه‌يه‌كى دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كان بكات و هيچ لايه‌ك په‌راوێز نه‌خات، سياسه‌تى ره‌تكردنه‌وه‌و په‌راوێزخستن خزمه‌تى بارودۆخى كوردستان ناكات و كه‌لێنێكى گه‌وره ده‌خاته يهكڕيزى نيشتمانى، له‌هه‌مان كاتدا هۆكارێكه بۆئه‌وه‌ى كه هه‌ندێ وڵات سوود له‌و كه‌لێنه‌وه وه‌ربگرن و به‌رنامه‌و ئه‌جێنداى تايبه‌ت به‌خۆيان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سياسى كوردستان پيادهبكهن، بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئێستا له كوردستان بوونى هه‌يه.
لێرەوە داوا لە برای بەڕێزم جەنابی كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان دەكەم كەوا وەك هەمیشە خاوەن بڕیاری خۆی بێت بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان و بەزووترین كات بڕیار لەسەر پێكهێنانی ( ئەنجوومەنی سیاسی كوردستان ) بدات و بە راوێژ لەگەڵ تەواوی لایەنەكان كارنامەیەكی نیشتمانی بۆ قۆناخی داهاتووی خەبات دابڕێژێت، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەك بۆ خاوكردنەوەی گرژییەكان و چارەسەركردنی پرسە هەڵواسراوەكان و، گەیشتن بە سازانی نیشتمانی لەجیاتی سازانی حزبی.
* سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK
بهروار: 07/07/2015
743 جار خوێندراوه‌ته‌وه