یاریه‌كی ئاشكرای ئه‌ردوگان و هه‌وادارانی له باشوری كوردستان
عیماد عەلی
ئه‌مه بۆ زیاتر له بیست ساڵه كه‌س گوێی له ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كی ئه‌وتۆی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌بووه كه ته‌نانه‌ت له ناوچه‌یه‌كی قه‌تیسكراوی ته‌سكی خۆماندا ده‌نگ بداته‌وه . بۆیه پرسیاره‌كه له‌وێدایه، خێره حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌م كاته‌دا میزی كه‌فی كردووه و هه‌وه‌سی چالاكی هه‌ستاوه، له چ كاتێكی هه‌ستیاری پر له پرسیاردا كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا و به‌شداری ( به ده په) بۆ په‌رینه‌وه بۆ په‌رله‌مانی توركیا و تێپه‌راندنی 10% له ئارادایه و خه‌ڵك به وێستگه‌یه‌كی په‌رینه‌وه‌ی چاره‌نوسی گه‌لێكی پشتگوێخراوی ده‌ژمێرن و، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر دورتر برۆین وا دائه‌نرێت كه دوارۆژی كوردستانی گه‌وره‌ی پێوه به‌نده و وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ و گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی كورد له كوردستان و جیهاندا به گشتی . ئا له كاتێكی ئاوهادا و تۆ هیچ جێگه‌یه‌ك نه‌دۆزیته‌وه بۆ گێچه‌ڵ سنورێكی هه‌شت كیلۆمه‌تری كێله‌شین نه‌بێت كه بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژه جیگه و رێگه‌ی په‌كه‌كه‌ی لێیه .
بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وت كه سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان به زۆرێك له بنكه‌ی رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌وه جگه له سه‌ركردایه‌تی خۆ گرێدراوی به‌رژه‌ندخوازانه‌ی ئه‌و حزبه، پشتگیری له هه‌ده‌په ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا . به‌ڵام هه‌ندێك راگه‌یاندن و خه‌ڵكی ده‌ستنیشان كرا‌و به پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی زۆرینه‌ی ره‌های خه‌ڵكه‌وه ده‌یانه‌وێت مێژوویه‌كی پۆخڵ بۆ خۆیان بنوسنه‌وه . ئه‌وه‌تا به هه‌ماهه‌نگی چ به ره‌فتاری تاكه كه‌سی یان به لایه‌ن یان راگه‌یاندن، زۆر كرده‌وه‌ی قێزه‌ون له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ردوگاندا ئه‌جام ده‌ده‌ن .
ئه‌وه‌ی تۆزێك بیر له روداوه‌كه‌ی كێله‌شین بكاته‌وه، ده‌زانێت ئه‌م ئاڵۆزیه له قازانجی كێیه و بۆ چ مه‌به‌ستێكه‌و،به ده‌توانرێت به ئاسانی بزانێت كی له پشتی ئه‌م یاریه‌وه‌یه و كێ له‌م یاریگادا یاریچیه‌كی سه‌ره‌كیه . بۆیه له‌م كاته‌دا بۆ پاراستنی هێمنی تاوه‌كو كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌م هه‌ڵایه ده‌بێت پشتگوی بخرێت و باسی لێوه نه‌كرێت له ده‌ردانه‌كانی كه‌م بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردوگان قازانجی لێ نه‌كات .
مه‌به‌ست له‌م پشێوی و ئاڵۆزیه زۆر روونه:
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی باشور و كورد به گشتی له گه‌رمه‌ی پشتگیری كردنیان بۆ هه‌ده‌په سارد بكه‌نه‌وه و رویان بكه‌نه ئه‌م ئاڵۆزیه‌ی نێوان دیموكرات و په‌كه‌كه .
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی باكوریش له‌و حه‌ماسه‌ته ساردبكه‌نه‌وه خه‌مساردی باڵ بكێشێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستاندا و كارگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان و خه‌ڵك متمانه‌ی به هه‌ده‌په نه‌مێنێت كه به هاوته‌ریبی په‌كه‌كه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت .
بۆ ئه‌وه‌ی پاشكۆكانی ئه‌ردۆگان و حكومه‌ته‌كه‌ی وه‌فاداری و كلكبه‌ستن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بۆ قه‌رداشه‌كانیان بسه‌لمێنن .
بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كگرتوویی خه‌ڵك بده‌ن ، چونكه ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان ده‌بینرا بێ وێنه بوو له مێژووی نزیكی كوردستاندا .
بۆ ئه‌وه‌ی توركیا و هاورێ و ملكه‌چ و هاوكیفه‌كانی به خه‌ڵك بڵێن حزبه‌كانی باكور ته‌نها گرنگی به باكور ده‌ده‌ن و له شه‌ركردن له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا ناسڵه‌منه‌وه .
پرسیاره‌كان له‌وێدان :
بۆچی ئه‌وه‌ی گێچه‌ڵی كردووه له پارتی دیموكراتی كوردستانی عیراقه‌وه نزیكه و په‌یوه‌ندیه‌كانیان به هێزه و هه‌مووانیش ده‌زانن هه‌ڵوێستی پارتی له‌مه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا چۆنه ؟
بۆچی له ناوچه‌یه‌كی ته‌سك و جێی چالاكی په‌كه‌كه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سنورێكی زۆر فراوانتر له‌ئارادایه بۆ چالاكیه‌كانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ؟
بۆچی ئه‌م كاته‌یان هه‌ڵبژاردوه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا و خزمه‌تی ئه‌ردوگان نه‌بێت ؟
لێره‌دا ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت، كه ده‌بێت په‌كه‌كه له‌وه زاناتر و سنگفراوانتر بێت كه له خۆخه‌ریك كردن به ته‌كتیكێكه‌وه ستراتیجی خۆی تێكبدات، هه‌رواش ده‌بێت و زۆر پێویسته ئه‌م روداوه له‌وه زیاتر ئاڵۆز نه‌بێت و، به پێچه‌وانه‌وه بۆ سه‌رجه‌م كوردستانی بسه‌لمێنن كه خۆیان له‌شه‌ر لاده‌ده‌ن و ئه‌م قۆناغه به هێمنی به‌رێده‌كه‌ن و گفتوگۆیه‌كی چروپر ده‌ست پێده‌كه‌ن و ده‌بێت بۆ به‌رێكردنی ئه‌م قۆناغه بۆ هه‌موو قوربانیدانێك ئاماده‌بن، ئه‌گینا به خراپی به‌سه‌ر هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی پشتگیری هه‌ده‌په ده‌شكێته‌وه و پێوسته مه‌رامی هه‌ڵكیرسێنه‌رانی ئه‌م باره ناله‌باره به زانایی پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه . ئه‌گینا هه‌موو كه‌س له‌وه زیره‌كتره كه ئه‌م كرده‌وه موخابه‌راتیانه و ئامانجه‌كانی پشت په‌رده‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌رێت .
به‌روار: 25/05/2015
828 جار خوێندراوه‌ته‌وه