وتاره‌كان
ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌م كاته‌دا چاوه‌رێی وه‌ڵامن
 عیماد عەلی


له‌م كاته‌دا كه‌ پرسی ده‌ستور و تێپه‌راندنی هاتۆته‌ ئاراوه‌، زۆرێك پرسیار هه‌ن و گومان دروست ده‌كه‌ن و چاوه‌رێی وه‌ڵامن، یان تۆ بڵێی ماوه‌یه‌كی تر و پاش كۆتاییهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك له‌ ده‌رئه‌نجامی سازانی لایه‌نه‌كان، وه‌ڵامه‌كان به‌ خۆیان ده‌ربكه‌ون ؟ :

1- بۆچی پرسی ده‌ستور به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا هاتۆته‌ ئاراوه‌ و په‌رله‌مان له‌ ماوه‌ی پێشودا بێده‌نگی لێ كرد ؟

2- بۆچی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌وسا و ده‌سه‌لاتی ئه‌مرۆ له‌و ماوه‌یه‌دا بێده‌نك بوون و ئێستا وا چونه‌ته‌ ژێر بار و ئه‌وان زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ؟

3- بۆچی له‌ كاتێكدا كه‌ ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، پرسی ده‌ستور هاوته‌ریب باسی لێوه‌ ده‌كرێت و لیجنه‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ن و وا نیشانده‌ده‌ن كه‌ ته‌نها به‌مه‌به‌ستی ده‌ستور نه‌ك به‌ناوی ده‌ستوره‌وه‌ تێپه‌راندنی یاسایه‌ك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هاتۆته‌ ئاراوه‌ ؟

4- بۆچی لیجنه‌ بیست و یه‌ك كه‌سیه‌كه‌ خه‌ڵكێكی خاوه‌ن پێشینه‌ی یاسایی پرۆفیشناڵی وه‌ك دكتور نوری تاڵه‌بانی و دكتۆر شێخ له‌تیف و دكتۆر شۆرش و چه‌ندین ئه‌كادیمی و پسپۆری بواری یاسا وده‌ستوری زانكۆكانی كوردستان له‌ خۆ ناگرێت كه‌ پسپۆری تایبه‌تی یاسا و ده‌ستورن ؟

5- بۆچی سازان له‌سه‌ر برگه‌كان له‌ نێوان ئه‌ندامانی لیجنه‌كه‌ی سه‌ر به‌ حزبه‌كانی په‌رله‌مان كراوه‌ته‌ بنه‌مای گفتوگۆ و كۆتابریار كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نادات ده‌ستورێكی گونجاوی پڕ و كه‌م كه‌لێن و دیموكراسی بیته‌ ئاراوه‌ ؟

6- بۆچی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیجنه‌كه‌ سه‌ر به‌ حزبه‌كان بن و خه‌ڵكی بێلایه‌نی تێدا نه‌بێت ؟

7- بۆچی بۆیان هه‌بێت ماوه‌ی كاری لیجنه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دیارینه‌كراو درێژ بكه‌نه‌وه‌، پاش كۆتاییهاتنی سێ مانگه‌كه‌، كه‌ به‌مه‌ش بواری تێپه‌راندنی ده‌ستور له‌ كاتێكێ پێویستدا نادات و ئه‌گه‌ری دانانی ده‌ستور له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا زۆر لاواز ده‌بێت و بواری پشتگوێخستنی زۆر فراون ده‌بێت ؟

8- بۆچی هاوشانی كاری لیجنه‌كه‌ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و خه‌ڵكی په‌یوه‌ندیدار سه‌رپشك نه‌كراون له‌ توێژینه‌وه‌ و یارمه‌تیدانی ئه‌و لیجنه‌یه‌ و هیچ كارئاسانیان بۆ نه‌كراوه‌ و پێداویستیه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م نه‌كراوه‌ و داوه‌ت نه‌كراون بۆ یارمه‌تیدانیان ؟

9- بۆچی قه‌یرانی ئابووری رێگر نیه‌ له‌م ماوه‌ زۆر كه‌مه‌دا له‌باره‌ی ده‌ستوره‌وه‌ قسه‌ و باس بكریت ولیجنه‌ی بۆ دروست بكرێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له‌ ئارادابێت له‌دواجاردا تێنه‌په‌رێنرێت ؟
- بۆچی بارودۆخی سیاسی ناله‌بار و خۆمه‌ڵاسدانی داعش له‌ نزیكه‌وه‌ رێگر نیه‌ له‌م كاته‌دا له‌ ده‌ست بردن بۆ پرۆسه‌یه‌كی گرنگی چاره‌نوسساز كه‌ پێویستی به‌ هێمنی و سه‌قامگیری سیاسی و ئابوریه‌وه‌ هه‌یه‌ ؟

11- بۆچی سه‌ركرده‌ بریار به‌ده‌سته‌كانی ئاستی یه‌كه‌می حزبه‌كان له‌و لیجنه‌یه‌دا نین كه‌ توانای تێپه‌راندنی برگه‌ هه‌ستیاره‌كانیان هه‌یه‌، وه‌ك چۆن له‌ ده‌ستوری عیراقدا به‌شدار بوون ؟

12- بۆچی خه‌ڵك متمانه‌ی به‌م حزبانه‌ و په‌رله‌مان و لیجنه‌كه‌ش نیه‌ كارێكی وا به‌ جوانی به‌رێبكه‌ن و ده‌ستورێكی گونجاوی دیموكراسی دانێن كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی زاڵ نه‌بێت به‌سه‌ریاندا ؟
به‌روار:  24/05/2015
513   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات

کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ

دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای

یادی شەهیدانی پاریس لە مالمۆ

قەیسەری نەقیب ئەستێرە درەوشاوەکەی سەر شانی سلێمانی

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   398
کۆی سه‌ردان:   29220422