ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
پرسەی هەندەران
سه‌ره‌کی
سوید چوارەم بەختەوەرترین ووڵاتی جیهانە بۆ ساڵی 2024
نیتچە دەڵێ
شەرەفی پیاو و ژن
وتاره‌كان
کورد و ده‌وڵه‌ت
بەختیار شەمەیی
١
- هه‌تا نه‌بینه خاوه‌نی ئه‌م جۆره پارته و رێکخستنه شۆڕشگێڕه، به‌ته‌مای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی مه‌بن.
له سه‌ره‌تا بنچينه‌یيه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌وه:
- ئه‌مه سه‌ره‌تايه‌کی بنچينه‌یيه: نه‌ته‌وه‌يه‌ک که نيشتمانه‌که‌ی داگير و دابه‌ش کرابێت و ژێرده‌سته‌ی ره‌گه‌زپه‌رستان و زۆرداران و تاڵانچييه‌کانی نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌کان بێت، نه‌ته‌وه‌يه‌ک که خاوه‌نی ئازادیى نه‌ته‌وه‌يی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نيشتمانيی خۆی نه‌بێت، له‌لايه‌ن ده‌وڵه‌تانی ديکتاتۆر و زۆردار و ره‌گه‌زپه‌رستانه‌وه بچه‌وسێنرێته‌وه و هه‌ميشه له‌به‌ر شاڵاوی تواندنه‌وه و نه‌ماندا بێت، نه‌ته‌وه‌يه‌ک له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خت و دژواره‌دا بێت، پێويستی به هه‌بوونی پارتێکی شۆڕشگێڕی به‌ديسپلينی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر و نيشتمانپه‌روه‌ر و ئازاديخواز هه‌يه که به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاکانی نه‌ته‌وه و نيشتمان له‌سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندييه‌کی ديکه‌وه دابنێت و به هيچ شێوه‌ک هيچ سازان و رێکه‌وتنێک له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانييه‌کان له‌گه‌ڵ هيچ دوژمن و داگيرکه‌رێکدا نه‌کات. پارتێک بێت هه‌ڵگری بيروباوه‌ڕ و په‌يام و درووشمی شۆڕشگێڕانه و ئازاديخوازانه و مرۆڤپه‌روه‌رانه بێت و له هه‌موو ره‌گه‌ز و ئاسته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا، له دڵسۆزترين و هۆشيارترين و تێکۆشه‌رترين و کۆڵنه‌ده‌رترين رۆڵه‌کانی پێکهاتبێت و باوه‌ڕی ته‌واويان به ره‌وايی مه‌سه‌له‌که‌يان و به خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌يان و به سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌که‌يان هه‌بێت. ته‌نها هه‌ر پارتێکی له‌م شێوه‌يه که ئه‌م تايبه‌تمه‌ندييانه‌ی تێدا هه‌ببێت و له‌سه‌ر ئه‌م بنچينانه پێکهاتبێت، به‌م رێبازه راست و ره‌وا و شۆڕشگێڕانه‌يه، ده‌توانێت هه‌موو جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و کۆڕی تێکۆشان سه‌رکردايه‌تى بکات و به‌ره‌و ئازاديی نه‌ته‌وه‌يى و سه‌ربه‌خۆيی نيشتمانييان به‌رێت و داهاتوويه‌کی پڕ له دادپه‌روه‌ريی کۆمه‌ڵايه‌تی و پێشکه‌وتن و ئاشتى و خۆشگوزه‌رانيان بۆ مسۆگه‌ر بکات.
٢
- سه‌رکرده و ده‌وڵه‌ت.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی رابردوودا، وه‌کو، نه‌مران: به‌درخان و ميری سۆران و شێخ مه‌حموود و قازی محه‌مه‌د، که به‌و بێ هێزی و که‌متواناييه‌وه، له‌و هه‌لومه‌رجه سه‌خت و ناله‌باره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌دا، توانيان ده‌وڵه‌تی کوردی رابگه‌يه‌نن و به‌ڕێکوپێکيش به‌ڕێوه‌ی به‌رن، ئه‌مانه‌ی ئێستا، ته‌نها هه‌ر سه‌رکرده‌ی حيزبين و هه‌ر دڵسۆزی به‌رژه‌وه‌ندييه تايبه‌تييه‌کانی خۆيانن و ئه‌و دڵسۆزی و ئازايه‌تييه‌يان تێدا نييه که بوێرن ده‌وڵه‌تی کوردی رابگه‌يه‌نن. ئه‌وه 24 ساڵه وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و ئازادکراو که‌وتۆته به‌رده‌ستيان، که‌چی نه‌يانتوانيوه يه‌ک هه‌نگاو به‌ره‌و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی بۆ پێشه‌وه بچن! هه‌ر بۆ پاراستنی کورسی و ده‌سه‌ڵات و به‌رده‌وام بوونی خۆشگوزه‌رانيی ژيانی خۆيان کات ده‌کوژن و هيچيتر!.
٣
کێن ئه‌وانه‌ی كه ده‌توانن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی رابگه‌يه‌نن!؟
- ئايا شه‌رمه‌زاری نييه بۆ ئێمه‌ی کورد که 40 ميليۆن مرۆڤين، داوای سه‌ربه‌خۆيی و ئازادی و مافه ره‌واکانی خۆمان له ده‌وڵه‌تێك و ميلله‌تێکی ديکه بکه‌ين!؟ ئه‌ی خۆمان چين و چ کاره‌ين، بۆچی ناوێرين و ناتوانين ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان رابگه‌يه‌نن، خۆ هیچ که‌س و لايه‌نێك و ده‌وڵه‌تێکی بێگانه ده‌ستی نه‌گرتوين!؟ راسته، چه‌ند ده‌وڵه‌تێک دوژمنمانن، به‌ڵام خۆ نابێت و ناکرێت هه‌تا هه‌تايه هه‌ر چاوه‌روانی چرای سه‌وزی ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌وڵه‌ت بکه‌ين!؟
- ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، خه‌ون نييه و کارێکی نه‌کرده‌نيش نييه، به‌ڵام به پلان و به‌رنامه‌ی ژيرمه‌ندانه و رياليستانه پێکده‌هێنرێت و پێويستی سه‌رکرده و سه‌رکردايه‌تيی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر و نيشتمانپه‌روه‌ری ئازا و دڵسۆز و له‌خۆبووردوو هه‌یه.
- ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد خاوه‌نی سه‌رکرده و سه‌رکردايه‌تييه‌کی ژير و ئازا و دڵسۆز و له‌خۆبووردوو بووايه، له‌و چل ميلۆن کورده، ته‌نها يه‌ک ميلۆنی به‌س بوو بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی، ده‌وڵه‌تێک به يه‌ک ميلۆن مرۆڤ دروست نه‌کرێت، به چل ميلۆنیش دروست ناکرێت.
٤
چه‌ک و ده‌وڵه‌ت.
چه‌کدارکردنی چه‌ند لايه‌نێکی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان، نيشانه‌ی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی نييه. ده‌وڵه‌ت هه‌ر به چه‌ک دروست ناکرێت، چه‌ک و هه‌موو ئامڕازه‌کانی به‌رگری و سه‌ربازی، زۆر گرنگ و پێويستن بۆ به‌رگری له‌خۆکردن و ئاشتی و ئاساييشی وڵات، به‌ڵام چه‌ک هه‌موو شتێک نييه. به‌تايبه‌تی بۆ ئه‌مڕۆی ئێمه‌ی کورد که خاوه‌نی سوپايه‌کی نيشتمانيی راهێنراو و په‌روه‌رده‌کراو نين، ده‌بووايه له ماوه‌ی ئه‌م ٢٤ ساڵه‌ی ئازادی و خۆبه‌ڕوه‌بردنه‌ی باشووری کوردستاندا ، هيچ نه‌بوويايه به‌و بوودجه تۆکمه‌يه‌ی که هاته ده‌ستی ئه‌و لايه‌نه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، چه‌ند کارگه و پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نيشتمانيی دابمه‌زرێنرانايه و ته‌نگژه‌ی هاورده‌کردنی هه‌موو پێداويستييه‌کانمان له ده‌ره‌وه‌ڕا چاره‌سه‌ر بکردايه و ئه‌و له‌شکره بێ کاره‌ی که ئه‌مڕۆ له کوردستاندا هه‌يه، بکرايه به له‌شکرێکی چالاک و به‌رهه‌مهێنه‌ر. له‌م ٢٤ ساڵه‌دا، ده‌سه‌ڵاتداران و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانمان، جگه له هاورده‌کردنی ئۆتۆمبێل و ئامڕازه کاره‌بايی و ئه‌له‌کترۆنييه‌کان و خۆراك و خواردنه‌وه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچووی وڵاتانی ناوچه‌كه، جگه له مۆڵ و هۆتێل و باڵه‌خانه دروستکردن، جگه له خۆسه‌رمايه‌دارکردن و رابوواردن و خۆشگوزه‌رانيی خۆيان، ئيتر بيريان له هيچ پڕۆژه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنان و گه‌شاندنه‌وه‌ی ئابووريی نيشتمانی نه‌کرده‌وه. ئه‌و رێژه که‌مه به‌رهه‌مه کشتوکاڵييه ناوخۆييه‌ی که هه‌شبوو، ئه‌وه‌شيان نه‌هێشت و زۆربه‌ی کرێکاران و جووتيارانيان کرد به خانه‌نشين و مووچه‌خۆر و مووفته‌خۆری بێ به‌رهه‌م. له هه‌موو باشووری کوردستاندا ٢٤ کارگه‌ی تێدا نييه که به‌رهه‌مهێنه‌ر بێت و به‌شێک له پێداويستييه‌کانی ژيانی کۆمه‌ڵگه ده‌سته‌به‌ر و مسۆگه‌ر بکات، جگه له‌م کێشه گرنگه چاره‌سه‌رنه‌کراوانه‌ش، زۆربه‌ی شوێنه گشتييه‌کانی گه‌شتياريی وڵات، کۆمپانيا بێگانه‌کان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. هه‌تا ئێستا نه له‌شکری نيشتمانيمان هه‌يه و نه به‌رهه‌می خۆماڵيی نيشتمانيمان هه‌یه و نه سيستمی بانکی نيشتمانيمان هه‌یه و نه ئابووری و کشتوکێڵی نيشتمانيمان هه‌یه، ئيتر ده‌وڵه‌ت، چۆن و به‌چی دروست بکه‌ين و چۆن به‌ڕێوه‌ی به‌رين و چۆن بيپارێزين!؟
٥
- ده‌وڵه‌ت و ياسا و دادگه بۆ باشووری کوردستان پێويست نين!
ئاشکرايه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی و فه‌رمانڕه‌وايه‌تی و هێزه رامياری و چه‌کدارى و کۆمپانيا و دامه‌زراوه بازرگانيانه‌ی ئه‌مڕۆ له باشووری کوردستاندا هه‌ن، بۆ به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات و بۆ به‌رپرسانی هێزه راميارييه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان سه‌روزياديه‌تی. به‌رپرسانی سياسی، ميلله‌تێکی دواکه‌وتوو و گێڕايه‌ڵ و وڵاتێکی ئازادکراو و ده‌وڵه‌مه‌ندنان له‌به‌رده‌ستدايه. به‌ئاره‌زووی خۆيان هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێکدا ده‌که‌ن. سامانی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌ويی و نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن و ده‌یفرۆشن. هه‌رشتێک له به‌رژه‌وه‌ندياندا بێت له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان هاورده‌ی ده‌که‌ن و هه‌ر خۆيشيان باڵاده‌ستن به‌سه‌ر بازرگانی و بازاڕ و نرخ و هه‌رزانی و گرانيی شتومه‌ک و که‌ره‌سته هاورده‌کاندا. له‌هه‌مان کاتيشدا هاوبه‌ش و هاوپشکن له‌گه‌ڵ هه‌موو بارزرگان و سه‌رمايه‌داره گه‌وره‌کاندا. هه‌ر که‌س و کۆڕ و کۆمه‌ڵ و لايه‌نێکيش له‌گه‌ڵياندا نه‌بێت، له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی گرنگی و بايه‌خ و به‌رژه‌وه‌وه‌ندييه‌کانی ئه‌واندايه، يان ئاشکراتر بڵێين: نه‌يار و دوژمنه. بۆ نموونه، زۆر رکوکينه‌دارن به‌رامبه‌ر زۆربه‌يه‌تيی کورد و کوردستانيانی هه‌نده‌ران، جگه له‌و که‌س و لايه‌نانه‌ی که سه‌ر به ئه‌وانن و گوێڕايه‌ڵيانن. چونکه ئه‌م هاونيشتمانييه دووره ده‌ستانه گوێڕايه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداريان نين و کۆمه‌ڵه که‌سان و لايه‌نێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆن. به‌ڵام له‌ناو وڵات‌دا، کێيان به‌دڵ نه‌بێت، يان ده‌مکوتی ده‌که‌ن، يان زيندانی و ئه‌گه‌ر پێويستيش بکات ئه‌شکه‌نجه و تێرۆری ده‌که‌ن. پاشان به سيناريۆ و شانۆگه‌ريه‌کی ياسايی، ديزه‌به‌ده‌رخوونه‌ی ده‌که‌ن. با ره‌خنه‌گران و به‌رهه‌ڵستکارانيش له‌ده‌ره‌وی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌وه هه‌ر ره‌خنه بگرن و لاپه‌ڕه ره‌ش بکه‌نه‌وه، ئه‌مان هيچ گوێيان له‌و ره‌خنانه نييه و هيچ بايه‌خ و گرنگييه‌کی پێناده‌ن، چونکه دڵنيان بۆيان لواوه و بۆيان ده‌چێته‌سه‌ر، چی له به‌رژه‌وه‌نديياندا بێت، هه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن. نه ياسا هه‌يه و نه ياساش سه‌روه‌ره. خۆيان بکوژ و پارێزه‌ر و دادوه‌ر و دادگه و فه‌رمانده‌ر و هه‌موو بڕيارده‌رێکن. ئه‌مه بۆ ئه‌مان له ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆيی باشتره. ئه‌گه‌ر باشووری کوردستان ده‌وڵه‌ت بووايه، ده‌بووايه وه‌کو ئه‌ندامێکی رێکخراوی نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان، واژۆی هه‌موو ئه‌و ياسا و ڕێسا و پرينسيپانه‌يان بکردايه که پێويست بوو ئه‌نجامی بده‌ن. ده‌بووايه هه‌ميشه پابه‌ند بوونايه به ياسا و رێنماييه‌کانی ئه‌و ڕيکخراوه و به ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌کانه‌وه. ئه‌وان ئه‌مه‌یان ناوێت و له به‌رژه‌وه‌نديياندا نييه. ئاشکرايه ئه‌مه ده‌سه‌ڵات و بازرگانی و پێوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندييه‌کانيان سنووردار ده‌کات. ئێستا به فه‌ڕمی ميلله‌ت و وڵاتێکيان له‌به‌رده‌ستدايه و به ئاره‌زووی خۆيان چۆنيان بوێت وا ده‌ڵێن و وا ده‌نووسن و وا ده‌که‌ن. هيچ که‌س و لايه‌نێکی ناوخۆيی و ده‌ره‌کی لێپرسينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵدا ناکات. به ئاره‌زووی خۆيان به ئازادانه گه‌شتی هه‌ر شوێنێک پێويست بێت ده‌یکه‌ن و له هه‌موو شوێنێکيش پێشوازيی گه‌رميان لێده‌کرێت. له ئاسته جياوازه‌کاندا هه‌موويان وه‌کو ئاغا و به‌گ و مير و پاشا و سکرتێر و سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن و به خۆشگوزه‌رانی ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له‌شکرێک پاسه‌وان و پێشخزمه‌ت و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و راگه‌ياندنکاری گوێڕايه‌ڵيان له‌به‌رده‌ستدايه و ئه‌مانه به دڵسۆزييه‌وه کاريان بۆ ده‌که‌ن و له‌خزمه‌تياندان. هه‌موو راديۆ و که‌ناڵه تيڤييه‌کان و گۆڤار و رۆژنامه‌کانيش هه‌ر سه‌ر به‌مانن و ئه‌مان دروستيان کردون و ده‌يانژيێنن و به ناچاری هه‌ر ده‌بێت له خزمه‌تی ئه‌ماندابن. چونکه له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وايی ئه‌ماندا، ميديا و راگه‌ياندنی بێلايه‌ن و ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، بوونی نييه. ئه‌م به‌رپرسه سياسييه ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌وايانه، له‌ڕووی ئاستی ژيانه‌وه، له هه‌موو هاونيشتمانييه‌کيتر باڵاتر و له‌پێشترن. له‌ڕووی رابوواردن و خۆشگوزه‌رانى و ده‌سه‌ڵات و سه‌رمايه‌دارێتیشه‌وه، له هيچ شتێکيان که‌م نييه. ئيتر چيتريان بوێت، ده‌وڵه‌تی کوردی و کوردستانی چيتر بۆ ئه‌مان ده‌کات؟. هه‌ربۆيه ئه‌وه‌ی به‌لايانه‌وه پێويست و گرنگ نه‌بێت، ده‌وڵه‌تی کوردی و کوردستانييه!.
٦
- کۆمه‌ڵگه به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه نابرێت.
ئه‌م ته‌لاری ده‌سه‌ڵاته‌ی باشووری کوردستان بنچينه‌که‌ی داڕزيوه، ئه‌گه‌ر سه‌رله‌نوێ بنچينه‌كه‌ی دانه‌ڕێژرێته‌وه، داهاتووی هه‌ر رووخانه.
چۆن وڵات وا به‌ڕێوه ده‌برێت! له‌ماوه‌ی ٢٤ ساڵدا چه‌ندين هه‌زار بازرگان و سه‌رمايه‌دارى ميلياردێر و ميليۆنێر به بێ هيچ زه‌مينه‌يه‌کی مێژوويی بازرگانی و به‌بێ هيچ پێشينه‌يه‌کی بازرگانيی ياسايی و ره‌وا و دادپه‌روه‌رانه،، په‌يدا ببن و به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش، چه‌ند له‌شکرێک له هه‌ژاران و بێکاران و کاسبکاران و ده‌ستگێڕان و کرێچييه‌کان، ژيانێکی مه‌مره و بژی بگوزه‌رێنن. مووچه‌ی ساڵێکی پێشمه‌رگه و پۆليس و ئاساييش و مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران، که ساڵانێکی زۆره خزمه‌تی ميلله‌ت ده‌که‌ن، به‌رامبه‌ر مووچه‌ی يه‌ک مانگی به‌رپرسێکی حيزبی و به‌رپرسێکی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێک بێت. مانگێک مووچه هه‌بێت و سێ مانگ نه‌بێت. به‌ڵام به‌رپرسان و نه‌وه‌کانيان له خۆشترين و باش‌ترين و به‌رزترين ئاستدا ژيان بگوزه‌رێنن! ئه‌مه ته‌نها هه‌ر وه‌ک يه‌ک نموونه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت درێژه به نادادپه‌روه‌رييه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستان بده‌ين، ده‌توانين هه‌زاران نموونه‌ی ديکه ريز بکه‌ين. ئه‌مڕۆ ميلله‌ت ته‌واو هۆشيار بووه‌ته‌وه و ده‌ستی هه‌موو که‌سان و لايه‌نه گه‌نده‌ڵ و دز و تاڵانچيه‌کانيش ئاشکرا بووه. دڵنيابن، ئه‌نجامه‌که‌ی باش نابێت به کاره‌سات دوای کاره‌سات کۆتايی دێت، زۆر به‌داخه‌وه.
کۆمه‌ڵگه پێويستی به گۆڕانکاری بنچينه‌يی و چاکسازیی گشتييه له هه‌موو بواره‌کاندا. ميلله‌ت ماندوو و شه‌که‌ت و تووڕه و بێزاره، با ئه‌و په‌نده به‌سه‌ر خۆماندا جێبه‌جێ نه‌بێت که ده‌ڵێ: جام پڕ بوو لێی ده‌ڕژێت. جامی ميلله‌ت زۆر گه‌وره و ترسناکه، که جامی ميلله‌ت پڕ بوو ده‌بێته لافا و زريان و هه‌موو شتێک راده‌ماڵێت!
ئێستاش نه‌چووه بچێت، تکايه با به هه‌موو لايه‌کمان، فريای ئه‌مڕۆ و داهاتووی باشووری کوردستان بکه‌وين.
٧
ده‌وڵه‌تمان بۆچييه!؟
- با پێش ئه‌وه‌ی بير له دروستکردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی بکه‌ينه‌وه، با به رابووردووی خۆماندا بچينه‌وه و بيرکردنه‌وه و ژيانی خۆمان بگۆڕين و چاکی بکه‌ين.
- با پێش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی رابگه‌يه‌نين، خراپترين و دوواکه‌وتووترين و زيانمه‌نترين ديارده‌ی دروستکراو نامۆی ئه‌مڕۆی نێو کۆمه‌ڵگه‌که‌مان چاره‌سه‌ر بکه‌ين که ئه‌وانه‌ش، ئيسلامچێتی و ئيخوانچيتی و ته‌عريبچيێتيين که باند و گروپ و که‌سه ئيسلامييه سياسييه‌کانی کوردستان نوێنه‌رايه‌تييان ده‌که‌ن.
- با پێش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی رابگه‌يه‌نين، له‌شکرێکی نيشتمانيی پێشکه‌وتوو و په‌روه‌رده‌کراو و ته‌يار و چه‌کدار دروست بکه‌ين تا بتوانين ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆيه‌مان بپارێزين.
- با پێش دروستکردنی ده‌وڵه‌ت، کۆمه‌ڵگه‌يه‌کی پێشکه‌وتوو و شارستانييانه پێکبهێنين که کچان و ژنانی کورد و کوردستان تێيدا ئازار و ئه‌شکه‌نجه نه‌درێن و زيندانی نه‌کرێن و نه‌سووتێنرێن و خۆيان نه‌سووتێنن و تێرۆری که‌سايه‌تی و جه‌سته‌يانی تێدا نه‌کرێت. با کۆمه‌ڵگه‌يه‌ک دروست بکه‌ين که ئازادييه ديۆمکراتييه‌کان و ئازادييه تاکه‌که‌سييه‌کانی تێدا پێڕه‌و بکرێن، با ياسا و دادپه‌روه‌ريی کۆمه‌ڵايه‌تی تێدا سه‌روه‌ر بێت.
ئێمه‌ی کوردی باشوور ئه‌وه 24 ساڵه رێکه‌وتی مێژوو، ده‌رفه‌تێکی مێژوويی زێڕينی بۆ هێناينه پێشه‌وه که بۆ هه‌موو جيهانی بسه‌لمێنين ئێمه‌يش نه‌ته‌وه‌ين و شايسته‌ی ئازادی و هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمانين، به‌ڵام مه‌خابن له‌و ئه‌زموونه‌دا سه‌رکه‌وتنمان به‌ده‌ست نه‌هێنا و بووين به خاوه‌نی خراپرترين و گه‌نده‌ڵترين سيستمی خراپی خۆبه‌ڕێوه‌بردن. ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م 23 ساڵه 2 نه‌وه‌ی پێشکه‌وتوو و کوردپه‌روه‌ر و نيشتمانپه‌روه‌رمان په‌روه‌رده بکردايه، ئێستا ده‌مانتوانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان رابگه‌يه‌نين، بێگومان ده‌وڵه‌ت هه‌ر به بڕياری ئه‌م و ئه‌و دروست نابێت، ده‌بێت که‌ره‌سته‌کان و توخمه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌مان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێمه بمانتوانييايه خۆمان بکردايه به خاوه‌نی ئه‌و که‌ره‌سته و توخمانه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆيشمان رابگه‌ياندايه، خۆ ده‌وڵه‌تانی تورکيا و ئێران و سوريا و عێراق ناتوانن، له‌م سه‌رده‌می پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژيا و جيهانگيرييه‌دا به به به‌چاوی هه‌موو مرۆڤايه‌تييه‌وه 5 ميلۆن کوردی باشوور کۆمه‌ڵکوژيی بکه‌ن!
ئێمه ده‌وڵه‌تمان بۆچييه، مه‌گه‌ر ئه‌وه 24 ساڵه به کرده‌وه ئازاد نين و خۆمان به‌ڕێوه نابه‌ين و نيمچه سه‌ربه‌خۆ نين! ئه‌ی چی مان کرد؟ بووينه خاوه‌نی چه‌ند هه‌زار ميلۆنێر و ميليارده‌رێک، بووينه خاوه‌نی هه‌زاران هه‌زار فه‌رمانبه‌ری مووچه‌خۆری بێ به‌رهه‌م، بووينه خاوه‌نی چه‌ند نه‌وه‌يه‌کی دوواکه‌وتوو و بێ هه‌ست و هۆشی نه‌ته‌يه‌په‌روه‌ری و نيشتمانپه‌روه‌ری، بووينه خاوه‌نی چه‌ند پارت و بنه‌ماڵه‌یه‌کی ميلياردێر و فه‌رمانکار و زۆردار، بووينه خاوه‌نی سه‌رزه‌مينێکی بێ کشتوکاڵ و بێ بنه‌مای ئابووريی نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانی، بووينه خاوه‌نی هه‌زاران هه‌زار خانه‌نشينی بێ رابردوو و بێ به‌رهه‌م، بووينه خاوه‌نی له‌شکرێک له مه‌لا و مامۆستای ئايينی و بانگواز و فه‌قێ و خوێندکاری ئايينيی ته‌عريبچی و دژ و دوژمن به هه‌موو پيرۆزييه نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانييه‌کانی کورد و کوردستان، ئه‌م له‌شکره ره‌شه دواکه‌وتووه پووچپه‌رسته، هه‌ر هه‌موويان دژ و دوژمنی پێشکه‌وتن و شارستانێتين،دژی مارشی نه‌ته‌وه‌يی ئه‌ی ره‌قيبن، دژی ئاڵای کوردستانن، دژی جلوبه‌رگی جوان و ره‌سه‌نی کورده‌وارين، دژی مه‌له‌وانگه و سه‌ماگه و شانۆ و وه‌رزش و ته‌نانه‌ت وێنه‌گرتنيش!؟ ئه‌مه بارودۆخيی راستی و رياليستانه‌ی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگه‌که‌مانه!؟
باشه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌ر وه‌کو ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئه‌م 24 ساڵه‌مان بێت و هه‌ر ئه‌م پارت و سياسه‌تپيشه و ده‌موچاوانه‌بن هه‌ر ئه‌مان ديسان به‌ڕێوه‌مان ببه‌نه‌وه و وه‌کو رابووردوو له‌و ده‌وڵه‌ته سوودمه‌ند ببنه‌وه، ئيتر ئه‌و ده‌وڵه‌ته کوردييه ده‌بێته شتێکی نامۆ و زياده‌يه و ميلله‌تی کورد ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی بۆچييه!؟
به‌روار: 24/05/2015
1304 جار خوێندراوه‌ته‌وه
وتاری زیاتر ...
هه‌ردوكیان له ئاست له‌شكركێشی توركیا نوتقیان به‌ستراوه عیمادعهلی...
عیماد عەلی
بۆ يەكەم جار.. موقاومەتی ئێران و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێڵی هاوبەش!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
لووتکەی ناداد پەروەری ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
به بارمتەگرتنی ئابووريی ئێران!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مالكی یان عه‌بادی بۆ كورد باشتره ؟...
عیماد عەلی
دوور له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك با گۆران و یه‌كێتی یه‌كبگرنه‌وه...
عیماد عەلی
پاڵەوان و کەسایەتییەکان لە چیرۆکی منداڵان...
ڕەزا شوان
ئەو ديوارەی بەمزووانە دێتە رووخان!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
چۆن خۆت له خهیأڵپڵاوی بیرێك رزگار ده‌كه‌یت؟...
عیماد عەلی
نەخۆشی دەسەڵات...
ڕەزا شوان
دوو تابلۆی قەشەنگ..؟! ...
ئازاد حەمدی
سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان.. ...
ڕەزا شوان
ئه‌و كتێبه‌م لۆ چاپ نه‌كرا...
یوسف مەنتک
ڕۆڵی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
شه‌كاوه بێت ئاڵای سه‌ركه‌وتن به سه‌ر نازیزم و فاشیزمدا ...
ئەحمەد ڕەجەب
کەشتی نوح .....
ئازاد حەمدی
1
2
3
4
5
...
ژماره‌ی بابه‌ت
ڤیدیۆ
هەڵۆیەک کۆترێ دەرخواردی بێچووەکانی دەدات
مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە
لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات
کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ
دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
سه‌ره‌کی
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:
741
کۆی سه‌ردان:
29238314