كۆتاییهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌به‌سترێت به ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستوره‌وه
عیماد عەلی
دیاره ئه‌و په‌یمان و وه‌عده‌ی سه‌رجه‌م حزبه‌كان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان خستیانه به‌رده‌م هاوڵاتیان و، له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو به‌رنامه‌یه‌ك، دانانی ده‌ستورێكی گونجاو و دیموكراسی و شایسته بوو، به‌تایبه‌تی حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌وسا . هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه ناوه‌رۆكی پرۆژه ده‌ستوره‌كه و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی حومكرانی سه‌رۆكی هه‌رێم خاڵی ناكۆكی گه‌وره بوو له نێوان لایه‌نه‌كاندا .
پاش هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه بۆ ساڵێك و ئه‌وه‌نده‌یه كه‌س باسی له ده‌ستور نه‌كرد كه پێش هه‌مو لایه‌ك ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌وسا بوو بیخاته به‌ر باس و پێداچونه‌وه، به‌تایبه‌تی سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مانیش له ئه‌ندامانی ئه‌وانن، بۆچی دواخرا، ده‌بێت وه‌ڵام لای ئه‌وان بێت، به‌هانه هێنانه‌وه‌ی هاتنی داعش قه‌ناعه‌ت به‌كه‌س ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش به چه‌ندین مانگ پاش ده‌ستبه‌كاربونی په‌رله‌مان هات و ئێستاش له‌به‌ر ده‌رگاكه‌مانه و هه‌ره‌شه‌یه له‌سه‌ر كوردستان، به‌ڵام پرۆسه‌ی ده‌ستور گه‌رم و گوڕه و كراوه‌ته گرنگترین مه‌سه‌له‌ی ئه‌م كاته و وه‌ك ئه‌وه‌ی كاتمان له‌به‌رده‌ست نه‌مابێت .
ئه‌وه‌ی بیری لێ ده‌كرێته‌وه كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ ئه‌وه هێنراوه‌ته ئاراوه كه له‌و رێگایه‌وه سازش له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی حوكمی سه‌رۆكی هه‌رێم بكرێت و حزبه‌كان قازانجی تایبه‌تی خۆیان بكه‌ن، هیچ گرفت نیه لای ئه‌وان ده‌ستورێكی كرچوكاڵ به‌رهه‌م بهێنرێت له پێناو درێژكردنه‌وه‌ی حوكمرانی سه‌رۆكی هه‌رێم و قازانجكردنی خۆیان، به‌ڵام خه‌ڵكانی دڵسۆز و پسپۆر و ئه‌كادیمی كوردستان ده‌بێت خه‌ڵكی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه و پرۆسه‌كه له ئه‌ستۆ بگرن و نه‌هێڵن ببێته قوربانی ململانێی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی سیاسی و له‌ده‌ستی سیاسیه حزبیه ته‌سكبینه به‌رژه‌وه‌دخوازه‌كانی ده‌ربهێنن .
ئه‌وه‌ی زۆر پێویسته بكرێت و بوترێت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له :
1- ده‌بێت دارشتنه‌وه و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان نه‌به‌سترێته‌وه به ماوه‌ی حوكمرانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه .
2- ئه‌گه‌ر باس و گفتوگۆ و توێژینه‌وه وكۆبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و داموده‌زگا ره‌سمیه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش بكرێت و له‌وباره‌وه كاری خۆیان بكه‌ن و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌ستور كارا بكرێت، هیچ زه‌ره‌رێكی نابێت، به‌ڵام به مه‌رجێك هێمنی و بێلایه‌نی پارێزراو بێت و كاریگه‌ری سیاسه‌تی رۆژی له‌سه‌ر نه‌بێت و له بازنه‌یه‌كدا قه‌تیس نه‌كرێت .
3- سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مهێنانی ده‌ستورێكی گونجاو و پێشكه‌وتنخوازانه له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی بارودۆخێكی سه‌قامگیر و هێمن و ئاشتی به‌نده، بۆیه ته‌نها ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستور بێ تێپه‌راندنی له په‌رله‌مان له‌م بارودۆخه‌دا قازانجی زیاتره له‌وه‌ی به‌م خێرایی و باروزروفه‌وه به نیوه‌ناچڵی تێپه‌رێنرێت .
4- بۆ ماوه‌ی دوو ده‌هه‌یه هه‌رێمی كوردستان بێ ده‌ستوره و هیچ كاتێكیش له‌م وه‌زعه ئاڵۆزتر نه‌بووه، ده‌كرێت كار له‌سه‌ر ده‌ستور بكرێت و به‌ڵام كاته‌كه‌ی كراوه بێت و چاوه‌رێی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بارودۆخه له‌ناكاوه‌كه‌ی داعش بكرێت و ئه‌وجا به ئازادیه‌وه ده‌ستورێكی كامڵ بێته ئاراوه .
5- ده‌بێت باس و خواس له‌سه‌ر چونێتی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی حوكمرانی هه‌رێم به‌دوور بێت له ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستور . نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی سیاسی كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستور
هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه، به‌ر اشكاوی هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێت هیچ كه‌سێك به‌و لیجنه حزبیه په‌رله‌مانیه گه‌شبین نیه و، هه‌مو لایه‌كیش له‌وه دڵنیایه كه له‌پێش هه‌موو شتێك ململانێی سیاسی تێده‌كه‌وێت .
6- پێویسته چه‌ندین لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستور له لایه‌ن ئه‌كادیمیه‌كانی كوردستان و به پشتگیری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان پێكبهێنرێت و و چه‌ندین پرۆژه ده‌ستوری گونجاو ئاماده بكه‌ن و، به راگه‌یاندن رای گشتی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه و بخرێنه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه .
7- پێشوه‌خت كه‌لێن و كه‌موكورتیه‌كانی ئه‌م پرۆژه ده‌ستوره‌ی له‌به‌رده‌ستدایه باس بكرێت و نه‌هێڵرێت به‌سه‌ر هیچ لایه‌كدا تێپه‌رێت .
8- ده‌ستور له هه‌موو لایه‌كی سیاسی و یاسایی و ئابوری و رۆشنبیریه‌وه نه‌به‌سترێته‌وه به بارودۆخی ئه‌م رۆژ و قۆناغه‌ی كوردستانه‌وه .
9- قازانج له ده‌ستوری وڵاته هاوشێوه‌كانی كوردستان بكرێت نه‌ك ته‌نها ده‌ستوری عیراق له‌به‌رچاو بگیرێت، له‌وباره‌وه توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌رباره‌ی سه‌رجه‌م ده‌ستوره‌كانی جیهان بخرێته ئه‌ستۆی لیژنه‌یه‌ك یان چه‌ندین پسپۆری ئه‌كادیمی شاره‌زا له كوردستاندا .
10- ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌ستورێكی نایاب و به كه‌مترین كه‌موكوریه‌وه به‌رهه‌م بێت ، زۆر پێویسته كاتی تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ی ده‌ستوری ئاماده‌كراو له په‌رله‌مان بخرێته دوای 30ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه .
11- له ئێستاوه كه‌لێنێكی گه‌وره له چونێتی كاركردن و تێپه‌راندنی ده‌ستور له ئارادایه،ئه‌وه‌ش له سازش كردن له نیوان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر برگه و بابه‌ته‌كانی ده‌ستور خۆی فه‌رز كردوه و له یاسای لیژنه‌كه‌شدا به روونی دیاره، كه ئه‌مه‌ش لاوازی ده‌ستوره‌كه فه‌رز ده‌كات و ململانێی لایه‌نه‌كان ره‌نگ ده‌داته‌وه و هه‌ڵوێستی سیاسی هه‌نوكه‌یی ده‌خزێنرێته ناوه‌خنی ده‌ستورێك كه بۆ چه‌ندین ساڵی تر كاری پێده‌كرێت .
12- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌واوكردنی ئاماده‌كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور نه‌به‌سترێت به كاتێكی دیاریكراوه و ، له‌وباره‌شه‌وه هه‌ڵه و كه‌موكورتیه‌كانی دسه‌توره‌كه‌ی عیراقمان له‌به‌ر چاو بێت له دیاری كردنی كات و قه‌تیس كردنی له سه‌قف و مه‌دایه‌كی زه‌مه‌نی كورتدا .
بۆیه، ئه‌گه‌ر هه‌ر له ئێستاوه كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ده‌ستور ده‌كرێت، ده‌بێت له‌هه‌مو لایه‌كیه‌وه بكرێت،چونێتی كاركردن له‌سه‌ر بابه‌ته به شێوه‌یه‌كی زانستیانه، چۆنێتی به‌شداریكردنی پسپۆران به هه‌مو ریگاكانه‌وه، چۆنێتی قازانج بینین له رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و توانا هه‌مه‌جۆره‌كان، واته ده‌توانین بڵێین به‌و شێوه‌یه، به‌كاركردنی لایه‌نی ره‌سمی و ناره‌سمی و به هێمنی و دوور له ململانێ و مه‌به‌ستی شه‌خسی و حزبی و ئایدیۆلۆجی تایبه‌ت و له مه‌ودایه‌كی گونجاو و زه‌مه‌نێكی پێویستدا به كه‌موكورتیه‌كی كه‌مه‌وه، ده‌ستور به‌رهه‌م دێت و تێده‌په‌رێنرێت .
به‌روار: 21/05/2015
546 جار خوێندراوه‌ته‌وه