توركیا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌دات ؟
عیماد عەلی
له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵێك چاودێری سیاسی له‌وباروه‌ره‌دابن كه توركیا پێویستی به چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بێت له ململانێی ناوچه‌كه‌دا، له‌به‌ر زۆرێك له هۆكاره‌كان، له‌وانه :
یه‌كه‌م : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا ركابه‌ریی مێژوویی له‌گه‌ڵ روسیادا هه‌یه، سه‌ره‌رای هه‌ندێك جار وڕگ گرتن و نازكردن و ملهوری و گوێرایه‌ڵ نه‌بونی كاتیی له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا، به‌ڵام پێگه‌كه‌ی وا فه‌رز ده‌كات كه به‌شێك بێت له ستراتیژیه‌تی رۆژئاوا وه‌ك وڵاتێك له سه‌ر ده‌ریای ره‌ش دا .
دووه‌م : بونی موشه‌كی كڵاو ئه‌تۆمی ناتۆ له‌سه‌ر ئه‌رزی توركیا له سه‌رده‌می شه‌ری سارده‌وه تاوه‌كو ئه‌مرۆ، له‌گه‌ل بنكه ئاسمانیه‌كانی ناتۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجه‌رلێك هه‌ر له ساڵی 1957 ه‌وه تاوه‌كو رۆژگاری ئه‌مرۆ .
سێیه‌م : نه‌بونی خه‌ته‌رێكی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی ناوخۆی توركیا جگه له كورد، كه ئه‌ویش ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه نیه كه پێویستی به چه‌كی ئه‌تۆمی بێت له به‌ربه‌ره‌كانیی له‌گه‌ڵیدا .
چواره‌م : سه‌ره‌رای هه‌وڵی بازارگه‌رمی و له‌قه وه‌شاندنی له هه‌ندێك جاردا،هیچ ناكۆكیه‌كی ( شكڵی نه‌بێت ) له‌گه‌ڵ ئیسرائیلی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمیدا نیه و، ناگاته ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه‌ی له‌دژ به‌كار بهێنێت . ئیسرائیلش باش له‌وه تێده‌گات كه له سنورێك ده‌وه‌ستێت نه‌گاته شه‌رهه‌ڵسان له دژی ئه‌ندامێكی ناتۆ .
پێنجه‌م : توركیا ئیمزای له‌سه‌ر رێكه‌وتنامه‌ی نه‌هێشتنی بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی كردووه .
سه‌ره‌رای ئه‌و هۆكارانه، له ستراتیژی توركیادا هه‌یه كه له هه‌وڵه‌كانی له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی سه‌ركه‌وتو بێت له داهاتودا و پاش ریكه‌وتنی ئێران رۆژئاوا و له ده‌رئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی ئێران له‌و بواره‌دا، ئه‌میش بۆ مه‌ودایه‌كی درێژتر و له هه‌وڵی به‌دێهێنانی خه‌ونی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا كوره‌ی ئه‌تۆمی پێویستیه‌كی سه‌ره‌كیه، له‌وباره‌وه وا بیر ده‌كاته‌وه كه هه‌ندێك سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بێنێت و خۆی له چوارچێوه‌ی ناتۆ له زۆر بواردا دوور بخاته‌وه . بۆیه، توركیا زۆرێك جار هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی كوره‌ی ئه‌تۆمی داوه به‌و مه‌به‌سته‌ی كه‌وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئاشتیانه بووه و، بۆ ئه‌وه‌ی له بواری پیشه‌سازی پێشبه‌كوێت وبه شیوه‌یه‌كی ره‌ها و به‌تایبه‌تی له بورای نه‌وت و گازیشدا پێویستیه‌كی ئه‌وتۆی به روسیا و ئێران نه‌مێنێت .
توركیا، هه‌ر له ساڵی 1953 و له‌زه‌مانی حوكمی (عه‌دنان مه‌ندریس) ه‌وه بیری له بنیاتنانی كوره‌ی ئه‌تۆمی كردۆته‌وه، پاش ساڵێك له ئه‌ندامبونی له ناتۆ، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه كردووه و باس له بنیاتنانی كوره‌ی ئه‌تۆمی به پێی بنه‌مای ئایزنهاور كه به (ئه‌تۆم له پێناو ئاشتیدا) ناسراوبوو، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی داوه و، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له ساڵی 1955 له گه‌ڵ ئه‌مریكادا له ناوه‌ندی چه‌كمه‌چه بۆ توێژینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی و راهێنان له ئه‌سته‌نبوڵ رێككه‌وتون و، هه‌ر له ساڵی 1959 ه‌وه تاوه‌كو ساڵی 1962 له‌گه‌ل (ئه‌مریكا ماشین فاوندری) گه‌یشتونه‌ته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو له دانوستان و كاره‌كانیان . به‌ڵام كوده‌تای ساڵی 1960 له توركیا كاریگه‌ری سه‌لبی له‌سه‌ر دانوستانه‌كان به جێهێشتوه و هاتنی سلیمان دیمریل و حزبی دادپه‌روه‌ری پاش عه‌دنان مه‌ندرس له‌و قۆناغه‌دا كۆتایی به‌و كاره‌ی هێناوه و ، تا پاش زیاتر له ده ساڵی نائارامی و شله‌ژانی باری سیاسی وڵات، دواجار له ساڵی 1972توركیا رووی كردۆته ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له ئه‌نقه‌ره و له‌و باره‌وه‌ی هه‌وڵی خۆی خستۆته‌گه‌ر ، ئه‌مه‌ش پاش ساڵێك له نه‌رمه ده‌ستێوه‌ردانی سوپا له كاروباری سیاسی وڵات و دروستبونی ترس و رارایی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی له‌و وڵاته . ئه‌و وه‌زعه‌ش له ساڵی 1980 به كوده‌تایه‌كی خوێناوی كۆتایی هات و سوپا زاڵ بوو به‌سه‌ر حوكمی وڵات‌دا و تاوه‌كو هاتنی سه‌رۆك وه‌زیران تۆركوت ئۆزال له ناوه‌راستی هه‌شتاكانه‌وه و پاش گرنگیدانی به كرانه‌وه و ئابووری وڵات،ئه‌و حاڵه‌ته به‌رده‌وام بوو . پاشان ورده ورده كاریگه‌ری به‌هێز و گه‌وره‌ی سوپا به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌ك كاتی كوده‌تاكه نه‌ما و رووی له كزی كرد و رۆڵی جه‌نه‌راڵه‌كان تا راده‌یه‌ك رووی له داكشان كرد و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی له ئاسۆوه ده‌ركه‌وت .
ئیتر پاش هاتنی ئه‌ربه‌كان، ئه‌ستێره‌ی ئیسلامیه‌كان له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه گه‌شایه‌وه و، پاشان توركیا له ململانێی ناوخۆییدا، به چه‌ند ساڵێكی گرژیدا تێبه‌ری، تا ئه‌و كاته‌ی قوتابیه‌كه‌ی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان، سه‌رۆكی ئێستا ئه‌ردوگان ده‌ركه‌وت و خۆی له‌سه‌ر شانۆی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات نمایش كرد و، تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه .
له‌باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیه‌وه، ئه‌وه نیه كه ئه‌ردۆگان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی كوره‌ی ئه‌تۆمی نه‌دابێت،به‌ڵكو هه‌موو تواناكانی وه‌زعی سیاسی و ئابوری وڵات له قایمكردنی خۆی و توندوتۆڵكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خه‌رج ده‌كات، تاوه‌كو له هه‌نگاوه ستراتیژیه‌كانی سه‌رده‌كه‌وێت و، ئه‌گه‌ر پێویست بكات بۆ دوارۆژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، بێ ئه‌وه‌ی به گێرمه‌و كیشه‌كه‌ی ئێران ئاسادا بروات، كوره‌ی ئه‌تۆمی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێت .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له:
1 – له ساڵی 2010 له‌گه‌ڵ روسیا دا گه‌یشته رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی، كه له ئۆقۆی مه‌رسین له قه‌راغ ده‌ریای ناوه‌راست كوره‌ی ئه‌تۆم به‌رهه‌م بهێنن و له ساڵی 2020 بكه‌وێته كار .
2 –هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ژێر ركێڤی یه‌كلایه‌نه‌ی روسیاوه، له‌و ساڵانه‌دا ریككه‌وتنێكی له گه‌ڵ كۆمپانییه‌كی ژاپۆنی فه‌ره‌نسی(میتسیۆبوشی و ئه‌ریفا ) مۆر كرد بۆ بیناتنای كوره‌ی ئه‌تۆمی له شاری سینوب له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش كه له ساڵی 2023 بكه‌وێته‌كار .
ئه‌گه‌ر به وردی ته‌ماشای بكه‌ین، دیاره هه‌وڵه‌كانی توركیا له‌م باره‌وه زۆر جیدی نین تا ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌نگی هێز به‌م شێوه‌یه بێت و، په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرایل وا بێت و، وه‌ك ئه‌ندامی ناتۆ بمێنێته‌وه و، ستراتیژیه‌تی نزیك مه‌ودای پێویستی به‌و ئامانجه نه‌بێت . به‌ڵام توركیا ئه‌گه‌ر به نهێنیش بێت له‌و كاره‌ی دووره ده‌ست و دسته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستاوه و، ئه‌گه‌ر خه‌ونی ئیمبراتۆریه‌ت بونی بێته‌دی یان لێی نزیك بێته‌وه ، یان بارودۆخی ناتۆ به‌م شێوه‌یه نه‌مێنێت، یان گرنگی پێگه‌ی ستراتیژی جیهانی توركیا بۆ زلهێزه‌كان له كزی بدات، ئه‌وه بێگومان توركیا له نزیكترین كاتدا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی كوره‌ی ئه‌تۆمی ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئێستا به شێوه‌یه‌كی نهێنی كاری لێ نه‌كات و بیكات به كارێكی كتوپری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دا.
به‌روار: 26/04/2015
690 جار خوێندراوه‌ته‌وه