وتاره‌كان
ڕۆژی جیهانی پزیشکانی ڤێترنەریday world veterinary
 د.ناجح گوڵپی
    
ڕۆژی جیهانی پزیشکانی ڤێترنەری بۆیەکەم جار لەلایەن  کۆمەڵەی پزیشکانی جیهانی ڤێترنەریەوە داهێنراوە (world veterinary association  WVA )   , لە ساڵی 2002 دا ،سالانە  یادی ئەم ڕۆژە دەکرێتەوە  لە  کۆتا  شەممەی مانگی نیسانی هەموسالێک.
لەساڵی 2008 کۆمەڵەی پزیشکانی ڤێترنەری جیهانی  و  ڕیکخراوی جیهانی دروستی ئاژەڵ  ( world organization of animal helth  OIE) ڕێک کەوتن لە سەر  دیاری کردنی خەڵاتی ڕیز لێنان  لە ئاهەنگێکی شایستەدا بۆ ئەو دکتۆرانەی کە خزمەتێکی باش و بەرچاویان بۆ پیشەکەیان و جیهان ئەنجام دابێت.
خەلاتی ساڵی 2015  لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا  و لە کاتی بەڕیووە جونی کۆبونەوە ئاهەنگی  خولی 83 هەشتاو سێهەمی ڕیکخراوی جیهانی دروستی ئاژەڵ ئەدرێ بە کەسی دیاری کراو سەرکەوتو. کە لەرۆژی  24/5/2015 دەبەسترێ.
هەروەها کەسی خەڵات کراو  بانگهێشتی  کۆنگرەی 32 هەمین جیهانی ڤێترنەری دەکرێ  کە بڕیارە لە  13 تاکو 17/9 /2015  لە ئەستەنبوڵی  ولاتی تورکیا ببەسترێ،لەگەڵ بەخشینی 1000 دۆلار .
هەموو کۆمەلەو یەکێتی و سەدنیکاکانی ڤێترنەری لەسەرانسەری ولاتانی جیهان دەتوانن  بەتەنیا  یان بە هاوکاری یەکتر بەشداری بکەن لە پێشبڕکێی ڕۆژی جیهانی پزیشکانی ڤێترنەری  تا خەلاتەکە بەدەس بهێنن و ببنە ئەندامی کۆنگرەی پزیشکانی ڤیترنەری جیهان.
بابەتی هەڵبژاردە بۆ پیشبڕکێی ئەمساڵ بریتیە لە (  ئەونەخۆشیانەیە بەهۆی مێروەوە  دەگوازرێنەوە vector born disease with azoonotic potential  ).
ئەمانە کۆمەڵێ نەخۆشین کە توشی ئاژەڵ دەبن  و دەگوازرێنەوە بۆ مرۆڤیش،لێرەدا ئەرکی پزیشکی ڤێترنەری دەردەکەوێ کە پاریزەری یەکەمی تەندروستی مرۆڤەکانە  ئەویش بەهاوکاری پزیشکانی مرۆڤ،،لەو نەخۆشیانە وەک  لیشمانیا و نەخۆشی ڕۆژئاوای نیل کە نەخۆشیەکی ڤایرۆسیەوە میشولە دەی گوازێتەوە.
لەئیستادا بە هۆی گۆرانی کەشو هەوای سەر زەوی و گەرم بونی ئەم جۆرە نەخۆشیانە مەترسیان زیاتر بوە  بۆیە دبێت پێکەوە پزیشکانی ڤیترنەریو پزیشکان کار بکەن بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی. 
ئەوانەی بەشدار دەبن  دەبێت تا پێش 5/5/22015 بابەتەکانیان بنێرن و تا هەڵسەنگاندیان بۆ بکرێ و  بابەتی سەرکەوتو دیاری بکرێ 
لە هەرێمی کوردستان ساڵانە یادی ئەم رۆژە دەکرێتەوە ،ئەویش بە پێشاندانی کارو جالاکیەکان و خزمەتکردنەکانی بواری ڤێترنەری زانکۆکان و فەرمانگەکانی ڤێترنەری لە شارەکانی کوردستان، لەمیانەی کۆبونەوەو ئامادەبونی زۆربەی زۆری پزیشکان لەیەکێ لەهۆڵەکان ،هەم وەک یەکترناسین و سود وەرگرتن لەزانیاریە پێشکەش کراوەکان ،هەم وەک دەربڕینی خۆشی و شادی و ئاهەنگ گێران بەو رۆژە.تائیستا دووجار لەپریزگای سلێمانی  ئەم یادە بەرز راگیرااوە،،بەلام ئەمساڵ  بە بێ دەنگی بەڕێ دەکرێ.
کورتەیەک لە مێژووی ئاوابونی کۆمەلەی جیهانی پزیشکانی ڤیترنەری
لەساڵی 1863 دا لەئەنجامی کۆبونەوەیەک لەشاری هامبۆرگی ئەڵمانیا  کە پرۆفیسۆر  جۆن هامچی  لەکۆلێژی پزیشکی ڤێترنەری ئەدنبەرە  بوو  ڕیکی خست  و داوای لە پزیشکانی ڤێترنەری سەرانسەری ئەوروپاو جیهان کرد کە بەشدرای بکەن تا کو پێکەوە  گفتوگۆ لەسەر  نەخۆشیە وەبائیەکان بکەن بتوانن ڕێگە جارەی کۆنترۆڵکردنیان بدۆزنەوە و پێشبگرن لە ڕودانیان،ئەم کۆبونەوەیە  ناسرا بەیەکەم کۆنگرەی جیهانی پزیشکانی ڤیترنەری.
دواتر لەساڵی 1906 دا کۆنگرەی هەشتەمی ڤیترنەری جیهانی لە هەنگاریا/پودپست بەسترا و  بڕیار درا کە پەیوەندیەک پەیدا ببێ لە نیوان کۆنگرەکانی ڤیترنەریدا   و لیژنەیەکی هەمیشەیی بۆ ئەم مەبەستە پێک هات.
لە کۆنگرەی 15 هەمدا لە ستۆکهۆڵم/سوید  ساڵی 1953  بڕیار درا کە  ڕیکخراوێکی جیهانی بۆ پزیشکانی ڤیترنەری دروست بکرێ لیژنە هەمیشەیەکەش هەستا بە ئامادە کردنی پەیڕەو بەرنامەی ڕیکخراوەکە.
لەکۆنگرەی 16 هەمدا کە لەشاری مەدرید/ئیسپانیا بەسترا پەیرەو پرۆگرامەکە پیشکەشی کۆنگرە کراو  یەکێتی یان کۆمەلەی پزیشکانی ڤیترنەەری جیهانی پێک هات، لەوکاتەوە   هاوکاری و کار لەگەڵ ڕیکخراوە جیهانیەکانی وەک (FAO, OIE,WHO  ) دەکات لە بوارەکانی دروستی ئاژەڵ،،دروستی کۆمەڵگا و ژینگە.
WAV   یەکێتی پزیشکانی ڤیترنەری جیهانی پێک دێت لە کۆمەڵە و سەندیکاکانی هەمو ولاتانی جیهان  ،لەگەڵ  یەکێتی پسپۆرانی ڤیترنەری.لەدوای مشتو مرو گفتوگۆی چرو پڕ گۆرانکاری پیوست هات بەسەر دەستوری کاری یەکێتیەکە لەساڵی 1996  دواتر لە ساڵی 1997 بەتەواوی چوو بواری جێ بەجێ کردنەوە  ،لەئیستادا سەرۆک و ئەنجومەن و  لیژنەی جێ بەجێ کردنی هەیە.
لەم یەکێتیەدا 70 دەوڵەت ئەندامە، سەندیکای هەر وڵاتێک بەرپرسە لە  نوێ کردنوەی ئەندامەتی ئەو پزیشکانەی کە ئەندامن لە یەکێتی جیهانی پزیشکانی ڤیترنەریدا. لەوڵاتانی هەژاردا دەکرێ ئابونەی ئەندامانە کەمتر بێت کە  لایەنی کەم و زیادی دیاری کراوە.
 یەکێتی جیهانی پزیشکانی ڤیترنەری  ئامانجی  پتەو کردن وفروانکردنی  پیشەی ڤیترنەریە ،وە نوێنەرایەتی هەموو بوارەکانی زانستی ڤیترنەری دەکات،ئەویش بە دروست کردنی پەیوەندی لەنیوان هەمو سەندیکاکانی ڤیترنەری و فەرمانگەکان و  تا دەگاتە ناوخەڵکیش، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ هەموو میدیاکانی راگەیاندندا تاکو بەجوانی بتوانێ ئەرکەکانی بگەیەنێ.
WVA  دەتوانی  پرس و راو بۆجون لەگەڵ پزیشکانی ڤیترنەری دا بکا ،دەتوانی  سەرپەرشتی کۆنگرەکانی ڤیترنەری بکات، و پشتیوانی زانستی نوێ بکات لەبواری ڤیترنەریدا ،هەروەها  پەیوەندی وهاوبەشی بکات لەگەڵ لایەنکانی تردا بۆ پێشخستنی  زانستی ڤیترنەری،،ئەویش بەپێی توانا مادیەکانی.
لەساڵی 2001 وە  یەکێتی جیهانی پزیشکانی ڤیترنەری  دەستی کردوە بە ئاهەنگی یادکردنەوەی رۆژی جیهانی پزیشکانی ڤیترنەری ،لەرۆژی دوا شەممەی  مانگی نیسانی هەموساڵێکە  ،کە بۆ پشتیوانی کاری پزیشکانی ڤیترنەریە و ە دابین کردنی ژیانێکی خۆش بۆ ئاژەل و  مرۆڤ،وە سەلامەتی خواردن، گوستنەوەو کەرنتینەی دروستی ئاژەڵ وپاریزگاری لە ژینگە،پێشخستنی پەیوەندەیاکان لەنیوان هەمو پزیشکانی ڤیترنەری لەسەرانسەری جیهان  لەگەڵ ئەندازیارانی کشتوکاڵ  جوتیارن  پزیشکانی گشتی، تاکو هەمو پێکەوە  یەک جیهانی تەندروست و پیشکەوتوو وەدی بهێنین.
ساڵی 2011 دانر بە ساڵی ڤیترنەری ئەویش بە ئاهەنگ ساز کردن  لەلایەن پسپۆرانی ڤیترنەری و کۆمەلەی پزیشکانی ڤیترنەریەوە  لەسەرانسەری جیهان ،بەبۆنەی دامەزراندنی یەکەم  سکوڵی ڤیترنەری لە  لیۆن /فەرەنسا  ساڵی 1761 لەلایەن پزیشکی ڤیترنەری فەرەنسی ( کلود بۆرگیلات)  کە بە بناغە و سەرەتای دەس پی کرنی پیشەی ڤیترنەری دائەنرێ لەجیهاندا،  داهێنانی ساڵی ڤێترنەری کاری  یەکێتی جیهانی پزیشکانی ڤیترنەریە  ،جاران جوار ساڵ لەولاتێکی جیهان  کۆبونەوەی بۆ ساز دەکرا بەلام ئیستا بووە بە دوساڵ جارێک، ساڵی 2013 کۆنگرەی ساڵی ڤیترنەری ( ساڵی بەیتەری) لە پراگ لە کۆماری چیک بەسترا ،هەر لەویش یادی 150 سالەی دامەزراندنی یەکێتی جیهانی پزیشکانی ڤیترنەری کرایەوە.
یەکێتی جیهانی پزیشکانی ڤیترنەری  هەردەم لەهەوڵ و کۆششەکانی بەردەوامە  بۆ بەدیهێنانی یەکگرتویی و ڕۆشنیرکردنی پزیشکانی ڤیترنەری لەسەرانسەری جیهان، تا زیاتر خزمەت بەئاژڵ و مرۆڤ و ژینگە بکات، هانی مرۆڤ دەدات کە گرنگی بدات بە بواری بەخیوکردنی ئاژەڵ تاکو ببێتە سەرچاوەیەکی سەرەکی خواردنی مرۆڤ ،بەهۆی ئەوقەیرانەی کە لە ئیستادا جیهان و سەرزەوی توشی بوە.
[email protected]   دکتۆر ناجح گوڵپی/پزیشکی ڤێترنەری ڕاوێژکارهەڵەبجە 25/4/2215

به‌روار:  25/04/2015
635   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

یەکەم کوردی ڕواندا گۆرانی بۆ کچان دەڵێ 🇰🇿

کەمپی پەنابەران لە ڕواندا 🇰🇿

ئەڵمانیا 27 پەنابەری کورد و ئێراقی دیپۆرت کردەوە

دایکایەتی و هەژاری 😡

سمۆرەیەک تەرمی هاوڕێکەی بەجێناهێڵێ 😪

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   692
کۆی سه‌ردان:   29259906